شیعری (زانا خه‌لیل) … به‌شدار سامی
توانای هه‌ر نووسه‌رێك له ئه‌وه‌ل ئه‌زموونییه‌وه (كه‌م تازۆ) به‌ده‌رده‌كه‌وێ. نووسه‌ره موخهربهتهكان له كۆتایی یاخود له هه‌ر ته‌مه‌نێكی ئیشكردنییاندا، مه‌گه‌ر هه‌ر بتوانن خۆیان تۆزێك (گوتم، تۆزێك!) ڕێك بخه‌ن، ده‌نا هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بگۆڕن و تازه‌كاری بكه‌ن. كه‌سی داهێنه‌ر له ئه‌وه‌ڵ ئیشییه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ندێك كه‌س كه به‌م دنیایه‌دا تێپه‌ڕیون، ته‌نانه‌ت قبووڵی ئه‌وه‌یان نه‌بووه مردنیشیان له مردنی هه‌مووان بچێ. یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا كه من به‌داخه‌وه بۆ ئێستا ناوه‌كه‌ییم له بیر نه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كوو ئه‌وانی دیكه كه ده‌مرن ـ مردن، نه‌مرێ، خۆی كاتی مردنی خۆی دیاری ده‌كات.. ڕۆژێك ده‌چێته مووبهقهكهی و په‌نجه‌ره و ده‌ركه و هه‌رچی كه‌ڵێنی هاتوچۆكرنی هه‌وا هه‌یه، دایده‌خات و غازه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و حه‌بی خه‌و ده‌خوات و به‌م جۆره كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت. من لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه بڵێم با هه‌ر یه‌كه‌مان به جۆرێك كه هیچكاممان له ئه‌وه‌ی تر نه‌كات، بمرین، نا به پێچه‌وانه‌وه، مهبستمه بڵێم، بهلانیكهمهوه، ئه‌گه‌ر وه‌كوو یه‌كتریش كه ده‌ژین و ده‌خۆین و ده‌خۆینه‌وه، با وه‌كوو یه‌كتری كار نه‌كه‌ین. مرۆڤ ئه‌وكاته خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كات كه كارێكی تازه بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و كاره تازهیهیهوه، دڵی هیچ كه‌سێكیش له‌و زه‌مه‌نه‌دا خۆش نه‌كات و وه‌ده‌ستی نه‌هێنێت، كه كاره‌كه‌ی تێدا كردوه، (كاری تازه زه‌مه‌نی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.) (سادق حه‌ریری) ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه به‌ڵام، هه‌رگیز نه‌بوو به هونه‌رمه‌ند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێنده‌ی خه‌ریكی گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی (تاهیر تۆفیق) بوو نیو ئه‌وه‌نده خه‌ریكی خزمه‌ت كردنی ده‌نگی خۆی و كاری تازه‌ی به‌و ده‌نگه خۆشه‌ی خۆی كه هه‌یه نه‌كرد و بكردبا، هه‌م خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كرد، به‌وه‌ی كه دنیایه‌كی دیكه‌ی.. به‌هۆی گوتنی جۆرێكی دیكه‌ی گۆرانی گوتنه‌وه، ده‌خوڵقاند، هه‌میش ئه‌و ئومێده‌ی نه‌ده‌كوشت كه لای هه‌ندێك هه‌بوو و به‌هۆی چاوه‌ڕوانی گوتنی كاری تایبه‌ت به‌خۆییه‌وه دواجار مرد. نموونه‌ی وه‌ها زۆرن له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ری كوردیدا، منداڵه‌كانی مامڵێی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوویش له ڕیزێدان.. چه‌ندانی دیكه‌یش. كۆتربازه‌كان ده‌ڵێن: (سه‌ره‌تا كۆتره‌كان كه هه‌بوون، ته‌نیا ئه‌وانه هه‌بوون كه به هه‌وادا ده‌فڕین، پاشان چه‌ند جۆرێكی دیكه په‌یابوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌فڕین، تهقلهیشیان لێده‌دا، ئیدی سه‌رنج بۆ ئه‌وان ڕؤیشت و له‌به‌های ئه‌وانه كه‌م بۆوه كه ته‌نیا ده‌فڕین، دواجار جۆرێكی دیكه به ناویی (فاو)وه‌وه كه جۆره كۆترێكی ڕه‌شن و ناوه‌ڕاستی كلكیان چه‌ند دانهپهڕێك سپینه، په‌یا ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هه‌وادا ده‌فڕن و تهقڵهیش لێده‌ده‌ن، جۆره نمایشێكیش كه به‌رزبوونه‌وه و سووڕانه له هه‌وادا جیایان ده‌كاته‌وه، له ته‌واوی فڕینهكانی دیكه‌ی كۆتره‌كان و ته‌نانه‌ت ته‌یری دیكه‌یش، كۆتری (فاو) خۆی وه‌كوو شاكۆتر و شاتهیری ئاسمان نمایش ده‌كات و خۆی ده‌سه‌ڵمێنێ و به‌م هۆیه‌وه هه‌م سه‌رنجه‌كان بۆ خۆی ده‌بات، هه‌میش دیمه‌نێكی جوان به ئاسمان و ته‌نانه‌ت زه‌ویش كه ده‌كه‌وێته ژێر ئاسمانه‌وه، ده‌به‌خشێ. ئه‌دیب ـ نووسه‌ر كه من مه‌به‌ستمه بۆ ئه‌م نووسینه‌م، ده‌بێ وه‌ها بن. نووسه‌ری وه‌هامان هه‌یه، پێی وایه ده‌بێ وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه له ڕابردوودا نووسین به‌ته‌واوی به‌شه‌كانییه‌وه، چۆن هه‌بووه وه‌ها بمێنێته‌وه و تازه‌كاری به هه‌ڵه ده‌زانێت و بۆی بكرێ ڕێگری لێ ده‌كات.
یه‌كێ له ئیشه هه‌ر باشه‌كانی هۆمه‌ری دزه‌یی كه بۆ هونه‌ری گۆرانی كوردی كردی، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو كه ده‌نگی خۆی خسته نێو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌بوون، نا، كاری هه‌ره‌باشی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌بوو كه به جۆرێكی دیكه ئیشی له‌سه‌ر ده‌نگی كرد و جۆرێكی دیكه‌ی ئاواز و تێكستی خسته نێو ئه‌و مه‌جاله‌وه، كه پێی ده‌گوترێ، (هونه‌ری گۆرانی گوتن).
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دنیای كوردی به ته‌واوی به‌شه‌كانییه‌وه، بكه‌ین، زۆرترین جار ته‌نیا خولانه‌وه‌ی كورد له ده‌وری كورد ده‌بینین، له‌وه‌شدا نووسه‌رانی كورد زۆرترین ڕێژه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی یه‌كترییان به‌ر ده‌كه‌وێ له‌پاڵ شته‌كانی دیكه‌یش، كه هه‌ن. دووباره‌كردنه‌وه لای نووسه‌ری كورد (شاعیره‌كان به تایبه‌تی) هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه، وه‌كوو ئه‌وان ـ خۆیان ـ ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، ده‌نووسن، بوون به مه‌كینه‌ی دووباره كردنه‌وه، كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه كه وه‌كوو ئه‌وان كه له سه‌رده‌می خۆیان، مه‌جالی دنیا بینینیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، ته‌نیا له‌م چه‌ند شاره‌دا یان ته‌نیا چه‌ند گوندێكدا بۆیان هه‌بووه بخولێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێستا (دیاره مه‌به‌ستم به‌شێكیانه كه زۆرینه‌ن) به هه‌مان به‌رنامه و وه‌كوو ئه‌وه‌ی له هه‌مان سه‌رده‌مدا هه‌بوو بن، ده‌نووسن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له (به‌رلین)یش بن! شاعیری وه‌ها هه‌یه، ته‌مه‌نی خۆی له ڕوسیا بهڕێكردوه، كه‌چی كه ده‌نووسێ و ده‌یخوێنییه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی ته‌نیا له یه‌ك كۆڵان بهڕێكردوه و زیاتری به‌رچاو نهكوتووه، سنوورێكی بۆ خۆی كێشاوه و له نێویدا كوردیانه، ده‌خولێته‌وه.
له ساڵی نازانم چه‌ند بوو! هاوڕێی هاوڕێیه‌كم ته‌واوی ئه‌و ژمارانه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (ستایل) كه ههفتهنامهیهكی ئه‌ده‌بی بوو، (یه‌كێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر) ده‌یوه‌شاند، زۆر به‌جوانی و له شێوه‌ی كتێبێكی قه‌باره گه‌وره ئه‌رشیفی كردبوو كه من، به‌ڕێكه‌وت كه‌وته بن ده‌ستم، دانه‌دانه پهڕهكانیم هه‌ڵده‌داوه و زیارتر سه‌رنجی شیعرهكانییم ده‌دا، له‌وێدا یه‌كه‌م جار شیعرێكی (زانا خه‌لیل)م به‌رچاو كه‌وت، به‌ناوی (په‌نجه‌كان) سه‌رنجی ڕاكێشام، وه‌كوو هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی كه زووتر شیعریانم خوێندبۆوه نه‌بوو (هه‌ڵبه‌ت كه زۆر زووتر نا چونكه من، ئه‌وكات خۆیشم خوێنه‌رێكی تازه بووم) دوای ئه‌و شیعره‌ی كه به‌رچاوم كه‌وت و خوێندمه‌وه، وه‌كوو دنیایه‌كی دیكه بینیم له نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا، دڵم خۆش بوو به‌وه‌ی كه من به‌ر شتێكی دیكه و جیاواز له هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ی زووتر به‌ر چاوم كه‌وتبوو كه‌وتم، له نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا، دواتر هه‌میشه حه‌زم له‌وه هه‌بوو شیعری تازه‌ی (زانا خه‌لیل) ببینم. شاعیر یان هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێ كارێك بكات، ده‌بێ تازه‌كاری بكات.
زانا خه‌لیل له نیو ماڵی هیچ شاعیرێكی دیكه نابینم، ئه‌و.. خه‌ریكی ئه‌وه‌یه زه‌مه‌ن بۆ خۆی دروست ده‌كات، شیعره‌كانی كوردیانه نه‌نووسراون، مرۆڤانه‌ن، سنوور له شیعری زانا دا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانییه‌ك بیخوێنێته‌وه، نازانێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه، شیعری شاعیرێكی كورده، شاعیری ڕاسته‌قینه ده‌بێ وه‌ها بێ، ده‌بێ دنیا به ته‌واوی كلتوورهكانهوه ببینێ، شیعر یادنووس نییه چۆنت ویست وه‌ها له خۆت و ده‌وروبه‌رت بدوێی ـ بنووسی. زانا خه‌لیل نه‌ك هه‌ر به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیه‌وه خه‌ریك نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و كهرهستانهیش كه شاعیرانی كورد له‌وه‌ته‌ی كورد شاعیری هه‌یه پێیه‌وه خه‌ریكن، پێیه‌وه خه‌ریك نه‌بوو.
زانا له شار ده‌دوێ، شار به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه، پێشتر ئه‌وه‌م له شیعری شاعیری دیكه‌ی كورددا نه‌بینیوه.
بانهۆف
بۆ یەکەمجار
تۆم لەسەر رەسیفێکى ناو بانهۆف دیت
ترسام لەوەى یەکتر بناسین..
کە تۆم لە سێرڤسى بانهۆف ناسیى
ترسام لەوەى لە پارکێکدا ماچت بکەم
کە لە پارکدا ماچم کردى
ترسام لەوەى لەسەر قەروێڵەیەکدا
بۆ هەمیشەیى خۆشمبوێى..
کە بۆ هەمیشەیی لەسەر قەروێڵەیەکدا خۆشمویستى
ترسام لەوەى لە یەک دابڕێین
کە لە یەک دابڕاین
ئێستا دەترسم جارێکیدى
لەسەر رەسیفێکى ناو بانهۆف بتبینمەوە.
دارستانى سوورى سيێو
له بناربووم..
كاتێ له دارستانى سوورى سيێوم دهڕِوانى
بيرم له مه‌مكى كچان ده‌كرده‌وه.
ئيێستا له ترۆپكم..
كاتێ له دارستانى سوورى سێ‌و دهرِوانم
بير له مه‌مكى كچان ده‌كه‌مه‌وه.
له لێژايشدا..
كاتىێ له دارستانى سوورى سيێو دهرِوانم
بير له مه‌مكى كچان ده‌كه‌مه‌وه.
من ده‌مرم
دارستانى سوورى سيێو و
مه‌مكى كچانيش وه‌كو خۆيان دهميێننهوه.
شیعره‌كان:
له واڵی زانا خه‌لیل، له فه‌یس بووک وه‌رگیراوه