
لێبوردەیی لەنێوان وشە و کرداردا
جەژنی قوربان کۆتایی هات و زۆربەمان، ئەگەر خاوەن پرسەیەک یان ڕووداوێکی ناخۆش نەبووبین، ئەوا پیرۆزباییمان له که‌سانی ده‌وروبه‌رمان کردووه و هاوکات داوای گەردنئازاییمان لێیان کردووە. بەڵکو زۆر جاریش باوەش بە یەکدا دەکەن و لە دڵەوە دەمانەوێت ئەوە نمایش بکەین، کە ئەوەی لەو ساتەدا ئەو دوو کەسە کۆدەکاتەوە تەنها پەیوەندییەکی ڕێکوپێکی بێ کێشەی پڕ ئاشتییە، خۆ ئەگەر کێشەیەکیشمان هەبووبێت ئەوا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین، ئەوە دەربخەین کە پەڕەیەکی نوێمان هەڵداوەتەوە و ئاشتی و خۆشیی پەیوەندییەکەی ئاوا کردۆتەوە.
بەڵام ئایا چه‌ند خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان هەموو ئەمانەی ئاماژەم پێداون و ئەوەی لە ڕاستیدا لە ناو ناخماندا دەگوزەرێت؟ ئایا ئێمە چەند دەتوانین بە ڕاستی و بە کردار ناخمان بەرامبەر کەسێک پاک بکەینەوە و لێبوردەیی بخەینە سەر زەمینەی واقیعی ناو هه‌ست و ده‌روونمان؟
من بێگومانم لەوەی، کە زۆرینەمان لە کۆمەڵگای کوردی‌دا ئەستەمە بتوانین خۆمان لە هەستی کینە و ڕق بەرامبەر کەسێکی دیاریکراو ڕزگار بکەین و ئەو (گەردنئازایی)ە بە ڕاستی لە ناخماندا بەرجەستە بکەین و ئەوەشی لە واقیعدا دەگوزەرێت زیاتر بریتییە لە ڕووکەشێک کە هەوڵ دەدەین ڕووی خۆمانی له‌لای که‌سی بەرامبەر شیرین بکەین و وەک دیارده‌یه‌کی دابونەریت وئەرکێکی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەرشانی خۆمان بەجێبهێنین.
بەڵام ئه‌وه‌ی لێرەدا له به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌دا ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت بریتییه له شێوازه پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه، که تیایدا تاک به گه‌لێک په‌یوه‌ندی خێزانی، دابونه‌ریت، ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ستراوه و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت خۆی له‌ناو ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزانه‌دا بگونجێنێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک جار ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاره له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و بۆچوونه‌کانی ئه‌و که‌سه‌دا نه‌گونجێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که تاک له هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا له ژیانێکی ڕووکه‌شدا خۆی نمایش بکات.
کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان هه‌رچه‌نده به ڕواڵه‌ت کۆمه‌ڵگایه‌کی په‌یوه‌ند به‌هێز و تێکه‌ڵاون، به‌ڵام ئه‌مه مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ی تاک تیایدا رۆحی لێبورده‌یی و له‌بیرکردنی ڕابردووه تاڵه‌کان و یه‌کتر به‌خشینمان تیادا به‌هێز بێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کی سه‌ره‌کی هه‌بێت بریتییه له شێوازی په‌روه‌رده‌مان، چونکه هه‌رچه‌نده له په‌روه‌رده‌ماندا گه‌لێک خاڵی پۆزه‌تیڤ و باشی تیادا بێت، به‌ڵام هاوکات چه‌که‌ره‌ی کینه و ڕق و تۆڵه‌سه‌ندن تیاماندا به‌هێزه. به شێوه‌یه‌ک لامان ئه‌سته‌مه له هه‌ر بۆنه و هه‌لێکدا بێت بتوانین خۆمان له هه‌سته نێگه‌تیڤه‌کانی ڕابردوومان به‌رامبه‌ر که‌سێک ڕزگار بکه‌ین.
خۆشه‌ویستی ئه‌و بناغه‌یه‌یه، که ڕۆحی لێبورده‌یی تیایدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌بێ ئه‌و هه‌ستی خۆشه‌ویستییه‌ش ناتوانین ببین به خاوه‌نی ڕۆحێکی لێبورده‌یی. ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش مرۆڤ وه‌ریده‌گرێت و ده‌یبه‌خشێت، فێری ده‌بێت و فێر ده‌کات. که‌واته ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له توانای تاک بۆ لێبوردن و له‌بیرکردنی ڕابردوو ئه‌وا له هه‌ڵه‌ی فێربوون و فێرکردنمانه بۆ خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی. هه‌ندێک مامه‌ڵه‌ی زۆر ورد هه‌ن له ناو خێزانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا له په‌روه‌رده‌ی قۆناغی منداڵی‌دا و که له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا شتێکی ئاسایی و باوه له خێزانه‌کاندا، به‌ڵام منداڵ فێری تۆڵه و کینه و شه‌ڕه‌نگێزیی ده‌کات. ئه‌م مامه‌ڵانه‌ش که بنه‌مای په‌روه‌رده‌کردنی هه‌ندێک لایه‌نی که‌سایه‌تی و ده‌روونیین، به‌ڵام له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا کارێکی ئاساییه و باوه و زۆربه‌شمان بیر له لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی ناکه‌ینه‌وه.
منداڵێک ده‌که‌وێت به سه‌ر زه‌وی یاخود به‌سه‌ر شتێکدا و ده‌ست ده‌کات به گریان. له بری ئه‌وه‌ی دایکوباوکه‌که ڕێنمایی ئه‌وه‌ی بکه‌ن که جارێکی دیکه ئاگای له‌خۆی بێت و دڵنه‌وایی بده‌نه‌وه و وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن هزر و تێگه‌شتن وتووێژی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، هه‌ڵده‌ستن به‌وه‌ی که گوناهی ئازاری منداڵه‌که بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زه‌ویه‌که یان ئه‌و شته‌ی خۆی پێدا کێشاوه: چی بوو؟ ئه‌وه کێ بوو؟ مێزه‌که بوو؟ خه‌تای مێزه‌که بوو؟ ئێستا ئه‌وا لێی ئه‌ده‌م و حه‌قی تۆی لێ ئه‌که‌مه‌وه. وه‌ره تۆش لێی بده مادام ئاوا ئازاری پێگه‌یاندوویت. که‌سه گه‌وره‌که وه‌ک شانۆیه‌ک هه‌ڵده‌ستێت به لێدانی ئه‌و شته له‌به‌رده‌م منداڵه‌که‌دا.
ئه‌مه‌ش ته‌نها دڵۆپێکه له ناو ده‌ریایه‌ک هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، که به‌بێ ئه‌وه‌ی د‌رکی پێ بکه‌ین، ده‌بنه بنه‌مای کینه و شه‌ڕه‌نگێزیی و تۆڵه‌سه‌ندن. هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌میشه ڕێگرن بۆ لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی ناخی تاک له کۆمه‌ڵگادا.
که‌واته ئێمه کێشه‌مان له په‌روه‌رده‌ی منداڵیماندا هه‌یه، که به شێوه‌یه‌کی دروست فێری خۆشه‌ویستی نه‌کراوین، هه‌رچه‌نده گه‌لێک له دایکوباوکه‌کان له‌وانه‌یه دژ به‌م بۆچوونه‌م بوه‌ستن و باس له‌وه بکه‌ن، که چه‌ند منداڵه‌کانیان خۆش ده‌وێت و چه‌ند بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی لێره جێگه‌ی پرسیاره برتییه له: چۆن؟ بایه‌خ و په‌روه‌رده و خۆشه‌ویستی به (چۆن) ده‌پێورێت نه‌ک به (چه‌ند).
ئه‌م جیهانه نوێیه‌ش به هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییه نوێیانه‌ی، که له‌گه‌ڵ خۆیدا هانیونی، بۆ په‌روه‌رده‌کردن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیاندا پێویستی به تێگه‌شتنێکی زانستییانه‌تر و دروستتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کۆرپه و منداڵه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی ڕاست تێکه‌ڵاوی ئه‌م ژیانه بکه‌ین و بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی و لێبوردن بنیات بنێین. بۆ گه‌شتن به‌م ئامانجه‌ش به‌ر له هه‌موو شتێک پێویسته له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین هاوکات کار لەسەر لایه‌نه ده‌روونیی و زانستیی و ڕۆشنبیرییەکانی خۆماندا بکه‌ین.
کامه‌ران چروستانی
chrostani@hotmail.com