پێلوی ئاو … سیروان خۆشناو
Closed
1
تاریکه ئاسمان
هێشتا سێبه‌ر
شریته‌کانی خۆی نه‌پێچاوه‌ته‌وه
ئه‌مه‌وێت
شه‌به‌نگ موتربه‌ی شه‌وه‌زه‌نگ بکه‌م
تا باڵای کورت ببێته‌وه
زه‌نوێری به‌یانیه‌ک
زایه‌له‌ی ئاو
سوک سوک به خه‌به‌رم بێنێته‌وه
2
کڵاورۆژنه‌ی خه‌یاڵم
کپ
که‌شه‌نگ
هێشتا ده‌ڵاقه‌یه‌کی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
تا پێیه‌کانم
چه‌شنی هه‌تاو
له روویدا گیربن و
حه‌رفه گه‌وهه‌ریه‌کانی دڵم
له‌سه‌ر لاپه‌ری گولێک بنووسمه‌وه
3
لێره ده‌سته‌کانم
پێڵوی ئاو ماچ ده‌که‌ن
هه‌ناسه‌کانیشم
له قوڵاییدا
به نێو سێبه‌ری دارێکدا
گوزه‌ر ده‌که‌ن
له ناو له‌پی فه‌زا
ته‌کیه‌یه‌ک شک نابه‌م
نزا
بۆ لێکترازانی رۆح و جه‌سته‌م بکه‌م
سیروان خۆشناو