پشكۆ … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
لرفه‌ی خه‌ونی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو
قاقای لێوی ووشكه‌وه بوو
له ئاوێنه‌ی برسێتیا
له من ده‌بن به هه‌زار چاو
له دادگای پاكانه‌ی دڵ
به‌رۆك دڕا‌و راوه‌ستاوم
له هه‌ر شوێنێك ده‌نگێكی تۆ
ره‌نگی وێنه ئاڵهكانت
چپه‌ی ده‌نگیان راڤه بكرێ
ئا ئه‌و كاته چرۆی دڵم ده‌كرێته‌وه
زامی ناخم قه‌تماغه‌ی برینێ ده‌گرێ
هه‌موو شتێك له تۆ ده‌كا
مانگ , ئه‌ستێره‌كان
ده‌رگای داڵانی په‌رستگاو
ژووری ته‌نهایی هاوسه‌رم
گوڵزاری به‌هاری ته‌مه‌ن
كه دێم هه‌موو تراویلكهن
بۆ گه‌رووی حه‌ز
هه‌ڵاتنێك به‌رپا ده‌كه‌ن
له خۆم ناگه‌م
له باڵای تۆش زوو ره‌نجاوم
به‌ڵام یادت
شێوه‌و ده‌نگت
خه‌زانی باڵای گوڵاویت
چێژ‌و له‌ره‌ی باڵا‌و ره‌نگت
وه‌ك مۆسیقا ده‌مهه‌ژێنن
چی بنووسم
كه‌ی پێت ده‌گا
هه‌واڵ.. ره‌نجه‌رۆیی منه‌و
كۆچباری یه‌كجاری تۆیه
بۆیه هه‌موو شیعره‌كانم
ئاگردانی بێپشكۆیه