وێنە مەیدانی یەکانی عەشق …کەژال عەلی
Closed
خۆی وتی ناخەوم
پەنجەرەکەشم داناخەم
پێش کوژاندنەوەی تاریکی
بەر لە دادانەوەی زەمەن
دوو دل مەبە
نارنجۆکی جەستە مەرجانی یەکەت
فرێ دە تەلبەندی ژوورەکەم ..
با سەرم پر بێ لە پرشنگی حەرام
دلم لە قرمژنی تاوان
پیاوەتیم بە رەنگی پەپوولە رەنگاورەنگ
ئەو وتی
بەر لەدابەستنی
یەکەمین روکعەتی عەشق
لەگەل داکردنی
دەسرێژی یەکەمی باران
وێرانم کە رووح
شەهید بە خۆت
پیرۆز بە ئایەتەکانی خوا
سەعات سفرە
جورئەتم لەهۆش خۆی چووە
خەیالم لە باوەشتدا ،،
خالیم لە خۆم
سەرم لە هەوای سەرکەوتن
دەستەکانم لە نارنجۆک
ترەقەکەم بترازێنە
درەنگە بۆ تەقینەوە
بۆ تۆماری
سەرمەدی یەکانی سەرکەوتن
کەژال عەلی