
با هه‌موومان مومتاز بین …هاوكار عبدالله
با هه‌موومان مومتاز بین ناونیشانی ئه‌م وتاره‌مه كه له ڕاستی دا له‌سه‌ر نووسه‌ری به‌ڕێز و ماندوونه‌ناس (مومتاز حه‌یده‌ری) نووسیومه.
حه‌ز ده‌كه‌م له پێشه‌كی وشه‌ی مومتاز كه‌مێ شی بكه‌مه‌وه، ئینجا بێمه سه‌ر كه‌سایه‌تی مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری. ممتاز: له زمانی عه‌ره‌بی به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه زۆر بلیمه‌ت بێت، واته نایاب بێت، له جۆری یه‌كه‌م، بۆ نمونه كاتێك قوتابی یه‌كه‌م ده‌بێت له پۆلێكا پێی ده‌ڵێت مومتاز، واته: نایاب، به‌رز، رفیع، له سه‌رووی زۆر باشه‌یه. درجه اڵاعلی یه. ئیهـ ئێمه كارمان به‌م وشه‌یه نییه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ كه‌مێك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و كاری ئه‌و كه‌ڵه ڕۆشنبیره‌ی كورد كه به‌ناوی مومتاز حه‌یده‌ری یه‌وه‌یه قسه‌ی خۆم بكه‌م.
من ده‌مێكه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ مامۆستا مومتاز دا هه‌یه له دوور و نزیكه‌وه ناسیومه وه ئاگاداری كار و پڕۆژه‌كانی ئه‌وم، له نمونه‌ی ده‌ركردنی هه‌ردوو گۆڤاری K21 كه‌ی بیست‌و یه‌ك و له‌یلا قاسم و له‌یلا زانا، دیاره ئه‌م دوو گۆڤاره‌ش ده‌توانم بڵێم له عێڕاق و كوردستان و بگره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕووی قه‌باره‌یه‌وه نمونه‌ی نیه، یا گه‌ر هه‌ش بێت زۆر كه‌مه، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌م دوو گۆڤاره شا گۆڤارن له كوردستان.
گۆڤاری K21 كه‌ی بیست و یه‌ك گۆڤارێكی وه‌رزانه‌ی هه‌شت سه‌د لاپه‌ڕه‌یی یه، وه گۆڤاری له‌یلا قاسم له‌یلا زانا، گۆڤارێكی وه‌رزانه‌ی چوارسه‌د لاپه‌ڕه‌یی یه، كه ئێمه‌ی گه‌نج نه‌ك هه‌ر توانای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی وه‌ها گۆڤارێكمان نییه، به‌ڵكو توانای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپهڕهكانیشمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره مانشێته‌كان بخوێنینه‌وه و وه‌ك منداڵ له وێنه‌كانی بڕوانین.
ئه‌وه‌ی منی زۆر سه‌رسام كردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پیاوه له ته‌مه‌نی 74 ساڵی دایه كه به‌هه‌موو پێوه‌رێك ته‌مه‌نێكه بۆ پیربوون و وه‌ستان له كاركردن، كه‌چی ئه‌و هێشتا وا ده‌زانێ هه‌ر گه‌نجه له كاركردن، چونكه به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات له‌م ڕۆژگاره‌دا به سه‌دان گه‌نجی ئه‌مڕۆ ناكرێت.
به‌ڕێزان مامۆستا مومتاز به زمانی حاڵ پێمان ده‌ڵێت: “كه مرۆڤ هه‌ر چه‌ند پیر و به‌ساڵاچووبێت به‌ڵام بیر و هۆشی هه‌ر به گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌كاری بێنێ، ئه‌وه‌ی مرۆڤ پیر ده‌كات له‌م ڕۆژگاره‌دا ته‌مبه‌ڵی و متمانه به‌خۆ نه‌بوونه، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام به‌گڕوتینی زه‌مه‌نی لاوی هه‌وڵبده‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانتان ئه‌وكات مرۆڤ ده‌توانێت كار بكات بۆ خۆی بۆ خاكه‌كه‌ی بۆ ئایینه‌كه‌ی، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی. نه‌ك كاتێك مرۆڤ ده‌گات به ته‌مه‌نی 50 بۆ 60 ساڵ ده‌ست بشوات له‌خۆی و ئیتر به دیار چاوه‌ڕوانی مهلهكوتولمهوت دابنیشێت له كاتێك دا ته‌مه‌نی زۆرێكیش ماوه”.
خۆشه‌ویستان من ناڵێم هه‌ر یه‌كه‌و له ئاست خۆی بێت گۆڤارێكی وه‌ك كه‌ی بیستویه‌ك و له‌یلا قاسم و له‌یلا زانا ده‌ربكات، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه كه ئه‌بێت خۆمان له‌و كار و پڕۆژه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمان دایه ببین به مومتاز بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك بژین كه كاتێك مردین خه‌ڵكانی ده‌وربه‌ر بڵێین ئه‌ها ئه‌مه كاره جوانه‌كانی ئه‌م كه‌سه بوو، ئه‌بێت هه‌ریه‌كه‌مان له‌و پێگه‌یه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین مومتاز بین، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر قوتابی یا مامۆستای یا فه‌رمانبه‌ری و كاسبی و یا هه‌ر كارێكت له‌به‌ر ده‌سته هه‌وڵبده به مومتازیهت بیكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاره‌كه به باشی ئه‌نجام بده‌ی وه هه‌م ده‌وربه‌رت به كاره‌كه‌ت سه‌رسام بكه‌ی.
بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌بێت ئێمه هه‌موومان ببین به مومتاز مومتازیهت له كاردا مومتازیهت له باوڕبوون به خۆمان، مومتازیهت له گرنگی دان به ته‌ندروستی خۆمان، مومتازیهت له گرنگی دان به كتێبخانه‌ی ماڵه‌وه‌مان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به سه‌رچاوه‌ی به‌هێز. مومتازیهت له ڕێزگرتن له میوان و خزمه‌تكردنی زۆر، مومتازیهت له پۆشینی جل و به‌رگی جوان دا، مومتازیهت له كات به فیڕۆ نه‌دان، مومتازیهت له به‌ڵێن به‌جێ گه‌یاندن له كاتی خۆی، مومتازیهت له به‌ده‌مه‌وچوونی بێ نه‌وایان.
ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك مومتازیهتی تر كه زۆر پێویسته ئێمه له خۆماندا جێ به‌جێی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ببین به مومتازێكی وه‌ك مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری، ئه‌وكات كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مومتازیمان لێ به‌رهه‌م دێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی وڵات.
Hawkar_ash@yahoo.com