جیاوازیی سه‌رده‌می جاران و ئێستا … شه‌نگه‌بێری
ئه‌و (جاران)ه‌ی ئێمه باسی لێ ئه‌که‌ین، له‌گه‌ڵ بوونی ژیان و تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌مه‌کاندا ئه‌م وشه‌یه دووباره و سه‌دباره ئه‌بێته‌وه. چونکه هاتنی هه‌ر سه‌رده‌مێکی تازه، کۆمه‌ڵێک نه‌ریتی تازه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێت و کۆمه‌ڵێک نه‌ریتی کۆن ئه‌سڕێته‌وه. لێره‌دا ته‌نیا باس له گۆڕانکارییه‌کان ئه‌که‌م، باس له باشی و خراپیی هیچ سه‌رده‌مێک ناکه‌م، هه‌ر که‌سه و خۆی سه‌رپشک بێت، چۆن گۆڕانکاریی سه‌رده‌مه‌کان له قه‌ڵه‌م ده‌دات. ئه‌م جیاوازییانه‌ش بوون به دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو و به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵکدا باس ده‌کرێن.
* جاران دراوسێ له جێی نزیکترین که‌سمان بوو و به خۆشی و ناخۆشیی یه‌کترییه‌وه بووین. به‌ڵام ئێستا ناوی دراوسێکه‌مان نازانین و ئاگاداریی خۆشی و ناخۆشییه‌کانی یه‌کتر نین.
* جاران گه‌وره و بچووکی هه‌بوو. به‌ڵام ئێستا منداڵه‌کان خۆیان به که‌سێکی کامڵ و پێگه‌یشتوو ده‌زانن و نایانه‌وێت وه‌ک منداڵ ته‌ماشا بکرێن.
* جاران که که‌سێک نه‌خۆش ده‌که‌وت یاخود تووشی کێشه‌یه‌ک ده‌هات، که‌سوکار و هاوڕێکانی هاوکار و خه‌مخۆری بوون. به‌ڵام ئێستا که‌س خۆی به که‌سه‌وه سه‌رقاڵ ناکات و ڕێبازی (ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌رکه‌س بۆ خۆی) هاتووه‌ته کایه‌وه.
* جاران هاتوچۆ و میوانداری و که‌سایه‌تی زۆر بوو. به‌ڵام ئێستا زۆربه‌مان ته‌نیا له پرسه و ئاهه‌نگه‌کاندا یه‌ک ئه‌بینین و چاومان به یه‌ک شاد ئه‌بێته‌وه.
* جاران که باوکمان ده‌هاته ژووره‌وه، هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاین. به‌ڵام ئێستا ئه‌و دیارده‌یه‌ش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
* جاران منداڵی گه‌ڕه‌ک تا ئێواره یاریی چاوشارکێ و هه‌ڵماقۆ و هه‌لوکێنیان پێکه‌وه ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا (کۆمپیوته‌ر و پله‌یسته‌یشن و ته‌له‌فیزیۆن) بوون به هاوڕێی به‌رده‌وامی منداڵان.
* جاران منداڵان به شتی ساده و ساکار یارییه‌کانی خۆیان دروست ده‌کرد و داهێنانیان ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا سوپه‌رمارکێته‌کان خۆش بن، دا‌هێنان نه‌ماوه.
* جاران ڕێزگرتن له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه بوو. به‌ڵام ئێستا ڕێزگرتنی زۆر به (ماستاوکردن) له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ین.
* جاران بۆ جه‌ژنه‌پیرۆزه ده‌چووین بۆ ماڵی یه‌کتر و باوه‌شمان به یه‌کدا ده‌کرد و گەردنئازاییمان لەیەک دەکرد. به‌ڵام ئێستا به‌هۆی (ته‌له‌فۆن و کورته‌نامه و ئیمه‌یل)ه‌وه پیرۆزبایی له یه‌کتر ده‌که‌ین.
* جاران پرسه سێ ڕۆژ بوو. به‌ڵام ئێستا بووه به دوو ڕۆژ (بەڵکوو خەڵکی دوو ڕۆژەکەش بە زۆر دائەنێن).
* جاران که‌سێک له پاشنیوه‌ڕۆدا بمردایه، ده‌یانشت و هەتا به‌یانی له مزگه‌وت قورئانیان له‌سه‌ر ده‌خوێند، ڕۆژی دواتر ده‌یانناشت. به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر شه‌ویش بمرێت، له‌کۆڵ خۆیانی ده‌که‌نه‌وه و به‌په‌له ده‌یخه‌نه قه‌بره‌که‌یه‌وه.
* جاران شانازیمان به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و سۆز و خۆشه‌ویستی خۆمانه‌وه ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا شانازیی به ڤێللا و پاره و دۆنمه زه‌وییه‌کانمانه‌وه ده‌که‌ین.
* جاران شانازیمان به ڕاستی و دروستیی کار و کاسبییه‌وه ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا شانازی به هه‌ڵخڵه‌تاندن قۆڵبڕین و فرتوفێڵه‌وه ده‌که‌ین.
* جاران هه‌وڵمان ئه‌دا کاره‌کانمان به‌دڵسۆزی و به‌باشی ئه‌نجام بده‌ین. به‌ڵام ئێستا دڵسۆزی له کارکردن‌دا به مه‌راییکردن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامێکی تایبه‌تی له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ین.
* جاران (بۆ نموونه) دووکانداره‌کانی شاری سلێمانی پێیان شه‌رم بوو، شت فڕێ بده‌نه به‌رده‌می دووکانه‌کانیان. به‌ڵام ئێستا له پاشنیوه‌ڕۆوه ناوشاری سلێمانی ده‌بێت به زبـــڵــدانـــێــــکـــی گه‌وره.
* جاران دووکانداره‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا باشترین کاڵا پێشکه‌شی خه‌ڵک بکه‌ن. به‌ڵام ئێستا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن، تا بتوانین خراپترین کاڵا پێشکه‌ش خه‌ڵک بکه‌ن، تا به‌رگه‌ی کورتترین کاتیان بگرێت و دووباره لێیان بکڕنه‌وه.
* جاران دوژمن لێی ده‌کوشتین و لێی ده‌بڕین. به‌ڵام ئێستا خۆمان به ده‌رمان و خواردنی به‌سه‌رچوو له یه‌کتر ده‌کوژین و یه‌کتر ده‌بڕێنینه‌وه.
* جاران بره‌و به خۆشه‌ویستی و ته‌بایی ئه‌درا. به‌ڵام ئێستا بره‌و به ڕق و کین و دووبه‌ره‌کی ئه‌درێت.
* جاران په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانی خێزان به‌هێز و پته‌و بوو. به‌ڵام ئێستا ئه‌ندامانی خێزان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مۆبایل و ئینته‌رنێتدا ڕۆژ به ڕۆژ پته‌و و پته‌وتر ده‌بێت.
* جاران له کاتی میوانداریدا قسه‌ی نه‌سته‌ق ده‌کرا و گوێ له ڕاز و نیازی یه‌کتر ده‌گیرا. به‌ڵام ئێستا میوان و خانه‌خوێ پێکه‌وه چاو ده‌بڕنه ته‌له‌فیزیۆن و ته‌ماشای زنجیره وه‌گێڕاوی تورکی و کۆری و عه‌ره‌بی ده‌که‌ن و که‌س بۆی نییه قسه بکات، تا هه‌موو به‌خۆشی گوێ بۆ زنجیره‌که شل بکه‌ن.
* جاران ده‌مانگوت: (ماڵ به میوانه‌وه خۆشه). به‌ڵام ئێستا ئه‌ڵێین: (ڕێستورانته‌کان خۆش بن، میوان ئه‌رکی چییه)!
* جاران له کوردستانه‌وه کۆچامان به‌ره‌وه هه‌نده‌ران ده‌کرد (زۆرێک له‌و کۆچانه‌ش بێهۆکار بوو). به‌ڵام ئێستا کۆچمان له هه‌نده‌رانه‌وه بۆ کوردستان ده‌ستی پێ کردووه.
(خوا خراپتر نه‌دا)
شه‌نگه‌بێری
shengeberi@hotmail.com