
ژنێك ئه‌ناسم … ن: سیمین بێهبه‌هانی
ژنێك ئه‌ناسم
له ناو مه‌تبه‌خ و شی‌و و كوڵ
له سوچێكی ماڵ
سترانی ئه‌وین ئه‌خوێنێ
نیگای ته‌نیا و ساكاره
ده‌نگی ماندوو و مه‌لووله
به سبه‌ی رۆژی نادیار هیواداره
ژنێك ئه‌ناسم
ئه‌ڵێ په‌شیمانه له رابردوو
بۆچی دڵًی به ئه‌ودا
له كوێ شایه‌نی ئه‌م بوو
ژنێكیش له ژێر لێویه‌وه ئهڵًێ
بێزارم له‌م ماڵه
به‌ڵام له خۆی ئه‌پرسێ:
له پاش من كێ ده‌كا شانه
تاڵی زوڵفی ئه‌م مناڵه؟
ژنێك دووگیان به ده‌رده
ژنێك كۆرپه‌ی خه‌می له باوه‌شدا
ژنێك به تان و پۆی ته‌نیایی
ده‌چنێ هه‌ودای كراسی تۆر
ژنێك له قوژبنێكی تاریكدا
ده‌خوێنێت نوێژی خۆر
ژنێك به زه‌نجیر خووكردوو
ژنێك هاوده‌می زیندان
ئه‌مه گشت به‌شیه‌تی،
نیگای سه‌ردی زیندانڤان.
ژنێك ئه‌ناسم …
ژنێك ئه‌ناسم
به سوكایه‌تییه‌ك ده‌مرێ
به‌ڵام ئاواز ئه‌خوێنێت
چی له چاره‌نووس ئه‌كرێ
ژنێك له‌گه‌ڵ هه‌ژاریدا ئه‌سازێ
ژنێك به ئه‌سرینه‌وه ئه‌خه‌وێ
ژنێك به حه‌سره‌ت و سه‌رسامیه‌وه
نائاشنایه به تاوانه‌كانی
ژنێك واریسی پێی
ژنێك ده‌ردی نادیاری
له چاوی خه‌ڵك داپۆشی
نه‌كا و پێی بڵێن:
چ چاره‌ره‌شی
ژنێك ئه‌ناسم
ئاوێته‌ی خه‌مه هه‌ڵبه‌ستی
به‌ڵام به پێكه‌نینه‌وه ئه‌ڵێ:
دونیا پریه له به‌رزی و په‌ستی
ژنێك ئه‌ناسم
شه‌وانه شیعر و چیرۆكی پێیه
بۆ مناڵه‌كانی
ئه‌گه‌رچی ده‌ردێكی گیانژاكێنی له سینه‌دا
ژنێك له تۆران ده‌ترسێ
كه ئه‌و مۆمی ناو ماڵه
گه‌ر بێَت و بروات
ئه‌و ماڵه تاریك و به‌تاڵه
ژنێك له‌سه‌ر سفره‌ی بێ نان
شه‌رمه‌ساری كۆرپه‌یه
بخه‌وه رۆڵه‌ی دایه
تا بۆتی بلێم
ئاوازی لای لایه
ژنێك ئه‌ناسم
ئاودامانی به‌ری زه‌رده
بۆته گریان شه‌و و رۆژی
كه ئه‌و نه‌زۆكی پر ده‌رده
ژنێك ئه‌ناسم
هێزی رۆیشتنی لێبراوه
گشت هه‌نگاوه‌كانی ماندوون
هاوار ده‌كا: توانام نه‌ماوه
ژنێك ئه‌ناسم
چهنگاوژ بووه
له‌گه‌ڵ شه‌یتانی نه‌فسی خۆیدا
به هه‌زاران جاران.
چونكه له ئاكامدا سه‌ركه‌وت
پێكه‌نی به به‌دناوی به‌دكاران
ژنێك بێده‌نگه و
ژنێك گۆرانی ده‌ڵێته‌وه
ژنێك شه‌وانه‌ش
له كۆڵانان ده‌مێنێته‌وه
ژنێك له كاردا چه‌شنی پیاوه
ده‌ست و په‌نجه‌ی بلۆقی داوه
له ناو ئازار و كهسهردا
له‌یادی چۆته‌وه
كۆرپه‌یه‌كی له سكدا
ژنێك كه‌وتووه له جێ‌دا
ژنێكیش له سه‌ره‌مه‌رگدا
كێ ده‌پرسێ حاڵیان
نازانم!
شه‌وێك به ئارامی ده‌مرێ
ژنێك له جێ و بانێكی چووك
ژنێكیش ئه‌ستێنێته‌وه تۆڵه‌ی
له پیاوێكی هه‌رزه‌ی سووك
ژنێك ئه‌ناسم
ژنێك …