كتێبخانه له كه‌ركوك وئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا
سه‌ره‌تا:
ره‌نگه یه‌كێك له ئه‌سته‌مترین كاره‌كان ئه‌وه بێت كه تۆ بته‌وێت له‌سه‌ر بابه‌تێك ،بابه‌تێكی مێژووی بنووسیت و سه‌رچاوه، یان كه‌م بن ، یان هه‌ر نه‌بن، ده‌ستبردن بۆ قسه كردن له‌سه‌ر كتێب وكتێبخانه له كه‌ركوك وئاوڕدانهوه له مێژووی كتێبخانه له شارێكدا كه هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه وپه‌لامار وتاڵان وتاڵانكاریدا بووه، هه‌ر رۆژه‌و هێزێك په‌لاماری داوه‌و هه‌ر رۆژه ولایه‌ك خاوه‌نی بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه كه‌ركوك له بواری روناكبیریدا هه‌میشه به جۆرێك ئاماده بووه، مێژووه‌كه‌ی پڕه له شاعیر وخوێنهوارو پیاوانی ئاینی منه‌وه‌رو زاناگه‌لی هه‌مه چه‌شن.
له‌مه‌شدا بوونی زمانی جیاجیا خزمه‌تی به باری روناكبیری شاره‌كه كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كه‌ركووكیه‌كان له‌پاڵ زمانه‌كه‌ی خۆیاندا جا ئه‌و زمانه واته زمانی دایكیان كوردی بوبێت یان توركمانی. زمانی دیكه‌شیان زانییوه، كه‌م خوێنه‌وار ورۆشنبیری سه‌رده‌می خۆی هه‌بووه له پاڵ زمانی دایكی‌دا زمان گه‌لی دیكه‌ی وه‌ك فارسی وعه‌ره‌بی نه‌زانیبێت. زانینی ئه‌و زمانانه‌ش هۆیه‌ك بووه بۆ شاره‌زایی له رۆشنبیری ئه‌وانی دیكه. ئه‌گه‌ر چی به هۆی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانه‌وه زمانی ناو شار هه‌میشه زمانی توركی یان توركمانی بووه. عوسمانییه‌كان له ته‌تریك كردنی وڵاته‌كانی به‌رده‌ستیاندا ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له توركمانیش نه‌پاراستووه، كه‌ركوك ناو شاره‌كه زمانی توركی یان توركمانی وه‌ك زمانی شار سه‌یری كراوه وده‌ره‌وه‌ی شاریش زمانی كوردی كه‌زمانی زۆرینه‌ی خهڵكهكهبووه وه‌ك زمانی گوندنشینان یان زمانی ده‌شت، هه‌ر بۆیه نابێ به‌لامانه‌وه گران بێت كه زۆربه‌ی نوسینه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه كوردیش نوسیونی تا دره‌نگێك به زمانی كوردی نین. تا ساڵانێكی دره‌نگی سه‌ده‌ی رابردووش خه‌ڵكی گونده‌كان هه‌م خۆیان هێنده بایه‌خیان به خوێندن وخوێنهواری نه‌داوه. هه‌م نه‌یارو دوژمنانی كوردیش نه‌یانهێشتووه ئه‌و بواره بره‌خسێت ئه‌مه به تایبه‌ت له سنووری كه‌ركوك كه دواتر له سه‌رده‌می ته‌عریبدا كورد وتوركمان پێكه‌وه تێیدا ده‌بنه قوربانی .
* خوێنده‌واری وپێشكه‌وتن:
خوێنه‌واری رۆڵێكی گرینگ له پێشكه‌وتنی ناوچه‌و شار‌و شوێنێكدا ده‌بینێ . تا خوێنه‌وار زۆر بێت وئاستی خوێنه‌واری به‌ره‌وسه‌ر بچێت دۆستایه‌تی كتێب وكتێبخانهش زیاد ده‌كات. له رۆژنامه‌ی چه‌مچه‌ماڵی شه‌هید شاكر فه‌تاحدا كه ساڵی 1946 وه‌كو دیوار به‌ند بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ وخوێندنگه‌ی شه‌وانی ئه‌و شاره‌ی ده‌ركردووه، له شوێنێكدا داوا ده‌كات با هه‌موو ماڵێك كتێبخانه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌یدا دابنه‌ن ئه‌گه‌ر هاتبا وئه‌و رۆژگاره خه‌ڵك به قسه یان كردبا داخوا ئێستا ئه‌و شاره بچووكه چه‌ندین هه‌زار كتێبی تیا بوایه یا خود له هه‌ر ماڵێكدا چه‌ندین هه‌زار كتێب هه‌بوایه. سه‌یر له‌وه‌دایه دوای نزیكه‌ی 40 بۆ 50 ساڵ له‌و مێژووه پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌وره ێت داوا ده‌كات ده‌بێت كتێب ببرێته هه‌موو ماڵێكه‌وه، له كه‌ركوكدا كه ژیان تێیدا له هه‌زاران ساڵ تێده‌په‌ڕێت مێژووی خوێندن وخوێنهواریش تێیدا بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه‌ركوك وه‌ك شارێك كه هه‌میشه سه‌ره‌ڕێی كاروانچی ورۆژههڵاتناس وگهشتیاروگهڕیدهكان بووه‌هه‌ر له زووه‌وه.شاعیر ورۆشنبیر ئه‌ستێره‌ناس وزانای تیاههڵكهوتووه، كه ئه‌وانه‌ش دواجار رۆڵیان هه‌بووه له پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری شاره‌كه‌دا. كه‌ركوك له رۆژگاری خۆیدا چه‌ندین قوتابخانه‌و ناوه‌ندی پێگه‌یاندنی خوێنه‌واری وئاینی تیابووه كه ده‌كرێ ئاماژه به‌هه‌ندێكیان بده‌ین له‌وانه:
1. قوتابخانه‌ی مه‌یدان یان قوتابخانه‌ی حه‌سه‌ن پاكیز كه ساڵی 1701 دروست كراوه.
2. قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دحه‌سه‌ن پاشای ئه‌یوبی له ساڵی 1715به هه‌مان ناوی ئه‌حمه‌د پاشای ئه‌یوبی ساڵی 1812.یش قوتابخانه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه.
3. قوتابخانه‌ی موسه‌وی ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌ته‌نێ بۆ (یه‌هودی) جوله‌كه‌كان بووه‌و له‌و رۆژگاره‌دا (60) قوتابی هه‌بووه.
4. قوتابخانه‌ی نایب ئۆغڵو (قوتابخانه‌و مزگه‌وتی نائیب) ساڵی 1716 دروست كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م قوتابخانانه‌ش هه‌بوونه.
حاجی سلێمان ئاغا، فه‌رهاد زاده، نائیب زاده ، بوڵاق، حاجی ئه‌محمه‌د ئاغا ،سهیغهنی، ئیمام قاسم، شێخ باقی ، شاترلو ،حاجی مسته‌فا، موسلم قوتبزاده وهتد.
ئه‌مانه هه‌موو ده‌كه‌ونه سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و له چوار قوتابی تا 15 قوتابیان هه‌بووه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا چه‌ندین قوتابخانه‌ی دیكه‌ش كراوه‌ته‌وه، كه ئێمه لێره دا به‌پێوستمان نه‌زانی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بوه‌ستین ئه‌مه‌ش به ته‌نێ بۆ ئه‌وه بوو بڵێین كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له پێشخستنی ئاستی هۆشیاری . نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه ساڵی 1868 یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی روشدیه له كه‌ركوك دروست كرا. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر به ژماره‌ی زۆر كه‌میش بێت كتێبیان هێناوه‌ته شاره‌كه.
• ته‌كیه وخانه‌قا وخوێندنگه دینییه‌كان:
كه‌ركوك یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه ده‌یان ته‌كیه وخانهقاو خوێندنگه‌ی ئاینی ومزگه‌وت وكهنیسه په‌رستگای تایبه‌تی هه‌یه و هه‌موو ئه‌م شوێنانه‌ش جگه له‌وه‌ی جێگایه‌كی باشی پاراستنی ده‌ستنوسه‌كان بوونه. جێگه‌یه‌كیش بوونه بۆ ئه‌وه‌ی شاعیر وخوێنهواران گفت وگۆی جۆراوجۆری تیا بكه‌ن. له ته‌كیه به‌ناوبانگه‌كانی كه‌ركوك
1. ته‌كیه‌ی سه‌ید نه‌جیب.
2. ته‌كیه‌ی شێخ باقی.
3. ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌كیه‌ی دیكه كه هه‌م شوێنی خواپه‌رستی وههم شوێنی خوێندنه‌وه‌و وخوێنده‌واری بوونه، هه‌ر وه‌ها ناوه‌ندگه‌لی وه‌ك خانه‌قای سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا ومزگه‌وتی نائیب وشوێن گه‌لی دیكه.كه هه‌موو ئه‌مانه رۆڵیان هه‌بووه له بایه‌خدان به‌ده‌ست نووس ودیوانی شیعر وكتێب وكۆكردنهوهیان. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانییوه ببنه ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب و بنچینه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه، جا ده‌شێ هۆكاره‌كه‌ی بارودۆخی سیاسی كه‌ركوك بووبێت، له نێوان سه‌فه‌وی وعوسمانیهكاندا یان هه‌ر هۆیه‌كی دیكه. جێی خۆیه‌تی بڵێین له ساڵی 1893 زیاتر له 32 ته‌كیه وخوێندنگه‌ی ئاینی له كه‌ركوكدا هه‌بووه.
بیر كردنه‌وه له كتێب
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م ناونیشانه ئه‌وه بێت كه بمانه‌وێ قسه له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كتێبخانه بكه‌ین، كه له كه‌ركوكدا به‌ناوی كتێبخانه دانرا بێت، ئه‌وه ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه بۆ ساڵی ((1805)) كاتێك له لایه‌ن حاجی سلێمان ئاغا ناوێكه‌وه یه‌كه‌مین كتێبخانه دروست ده‌كرێت وكتێبخانهكه نزیكه‌ی ((200)) كتێبی تیا ده‌بێت. هه‌ر چه‌نده من ئه‌م ئاماژه‌یه‌م له نووسینێكی نه‌جات كه‌وسه‌ر ئۆغڵوه‌وه هێناوه كه ووتارێكه وله ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه . به‌ڵام له كتێبه‌كه‌یدا (من حوادپ كركوك) 1700 بۆ 1958 ئاماژه‌ی پێ نه‌داوه. هه‌ر چه‌نده بۆ كتێبخانه‌كه‌ی حاجی عه‌بدولفه‌تاح كه ساڵی 1812 كردوویه‌تییه‌وه له موسه‌ڵای ئێستا هه‌م له كتێبه‌كه‌دا هه‌م له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌و كتێبخانهیهش گوایه (150) كتێبێكی تیا بووه. ده‌شێ ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ی حاجی سلێمان وحاجی عه‌بدولفه‌تاح ناو بنهیین سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه له كتێب كه به‌دوای ئه‌وانه‌دا ئیتر ده‌یان كتێبخانه‌ی دیكه ده‌كرێنه‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كتێبخانه‌ی كتێب فرۆشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب له كه‌ركوك. له‌وانه‌ش:
1. كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی دیكه له قه‌ڵا كه نازانم ناوی چیبووه.
2. كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌ل ساڵی 1926 له لایه‌ن مه‌حمه‌د حه‌بیب سهوعهیلی.
3. قرائهت خانه‌یه‌ك له مه‌جیدیه.
4. كتێبخانه‌ی عه‌سری 1930 له لایه‌ن عه‌باس حلمی لگف الله.
5. كتێبخانه‌ی ته‌ره‌قی ساڵی 1933.
6. كتێبخانه‌ی فیكری له لایه‌ن ئه‌حمه‌د فكری عبدالقادر فكری له ساڵی 1947 به‌م جۆره ئیدی بیركردنه‌وه له كتێب چووه قۆناغێكی دیكه‌وه ته‌مه‌نی كتێبخانه‌ش له ساڵی 1950 له كه‌ركوك گه‌یشته نزیكه‌ی (150) ساڵ كه به بڕوای من ئه‌مه مێژوویه‌كی كه‌م نیه، هه‌ر چه‌نده ساڵی 1805 یش له ماڵه شاعیر‌و پیاوه ئاینی وتهكییهوه خانه‌قاكاندا ده‌ستنووس هه‌بووه به‌ڵام نه‌ك وه‌كو كتێبخانه.
• كتێبخانه‌ی گشتی كه‌ركوك
ساڵی 1931 كتێبخانه‌ی گشتی كه‌ركوك وه‌ك كتێبخانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رووی تێ بكات وبخوێننه‌وه كراوه‌ته‌وه. سه‌ه‌رتا ئه‌م كتێبخانه‌یه شوێنه‌كه‌ی باش نه‌بوو وبهتهنێ له دوو ژووردا بووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژیش فیلمی سینه‌مای تیانیشان دراوه، ئه‌م كتێبخانه‌یه به‌ره به‌ره په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌گه‌ر چی ئه‌ویش رووبه‌رووی كاره‌ساتی سروشتی وتاڵانی ده‌ستی مرۆڤیش بۆته‌وه به تایبه‌ت له ساڵی 1953 به‌هۆی لافاوه‌وه زه‌ره‌ری زۆری به‌ركه‌وتووه . دوای ئه‌و مێژوه‌ش ساڵی 1991 به‌ر تاڵان وبڕۆیهكی زۆر كه‌وت . ئه‌م كتێبخانه‌یه خزمه‌تێكی زۆری باری رۆشنبیری وخوێنهواری شاری كه‌ركوكی كردووه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بووه به هۆكارێكیش كه نووسه‌ر ورۆشنبیرو مێژوونووسان كتێبه‌كانی خۆیانیان به دیاری بۆ بنێرن. مێژووی چاپكردنی كتێبیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زیاتر له 100ساڵ له كه‌ركوك ئێمه ده‌زانین كه فه‌یزی پاشا له ساڵی 1881 بۆ یه‌كه‌م جار چاپخانه‌ی هێنایه كه‌ركوك ،كه ئه‌مه‌ش مێژوونووسان ده‌ڵێن یه‌كه‌م جاره چاپخانه بهێنرێته كوردستان بڕوانه تێگه‌یشتنی راستی له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا نووسینی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د. به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1912 كتێب له شاری كه‌ركوك چاپكراوه. له‌و كتێبانه‌ش عمده قواعد، تعریف زنجانی، اپار حسن ..هتد. له‌وه به‌دواوه‌ش چه‌ندین چاپخانه هاتوونه‌ته كه‌ركوك ورۆژنامه‌و گۆڤاریان پێ ده‌ركراوه. سه‌ره‌تا رۆژنامه‌كانیش به زمانی توركی بوونه، وه‌ك حوادس و ئاژانس و نه‌جمه وهتد. ساڵی 1953 محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری له چاپخانه‌و كتێبخانه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستی كرد به چاپكردنی كتێب وده‌یان كتێبی چاپكرد له‌وانه: یوسف وزولهیخا ، مه‌ولود نامه، فه‌تحی قه‌ڵای خه‌یبه‌ر، مه‌لای مه‌شهور، دیوانی تاهیر به‌ك، ئه‌حمه‌دی وهتد. دواتریش هه‌ر له‌م شاره‌دا سه‌دان كتێبی دیكه چاپكراوه وهه‌موو ئه‌وانه‌ش خزمه‌تێكی زۆر یان به كتێبخانه‌ی گشتی كه‌ركوك كردووه كه‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی ئێستایكتێبخانهكهزیاتر له 27هه‌زار ناونیشان له كتێبخانه‌كه‌دا هه‌یه. له چاپكردنی كتێبدا له كه‌ركوك چاپخانه‌كانی ته‌ره‌قی، شیمال، تجاریه، زه‌هه‌ب ئه‌سوه‌د، رۆڵیان هه‌بووه‌و زۆر نووسه‌ر وشاعیری گه‌وره‌ی كورد له‌م شارهددا كتێبه‌كانی چاپ وبڵاوكردۆتهوه له‌وانه،مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، عوسمان شارباژێری، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدوڵا په‌شێو، جه‌بار جه‌باری، خالید دلێر، عه‌لی باپیر ئاغا ،فه‌رید زامدار، جگه له ده‌یان نووسه‌رو رۆشنبیری توركمان.
• ناوی كتێبخانه‌كانی كه‌ركوك.
1. كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌ل 1926
2. كتێبخانه‌ی عه‌سری 1930
3. كتێبخانه‌ی ته‌ره‌قی 1933 ته‌ره‌قی وتهقهدوم.
4. كتێبخانه‌ی فكری 1947.
5. كتێبخانه‌ی به‌شیر
6. كتێبخانه‌ی عومه‌ر بێ كه‌س ، ئه‌م پیاوه خزمه‌تێكی زۆری ووشه‌ی كوردی كردووه یه‌كه‌مین كه‌سه كه له شاره‌كانی دیكه‌وه رۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی هێناوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك. هه‌ر وه‌ك چۆن محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری كتێب ده‌سنووس وبڵاوكراوه‌ی له وڵاتانی دیكه‌وه ده‌هێنایه‌وه بۆ كه‌ركوك عومه‌ر بێ كه‌س ناوی ته‌واوی عومه‌ر غه‌ریب عه‌باسه ساڵی 1924 له‌سلێمانی له دایك بووه. له ساڵانی په‌نجا (100) دانه رۆژنامه‌ی ژینی له كه‌ركوك فرۆشتووه، مامۆستا ئه‌مین شوان له باره‌یه‌وه ده‌ڵێ هه‌موو كتێبێكی یاساغی ده‌هێناو دهیشاردهوهودواتر ده‌یداینێ، بڵاوكراوه‌كانی هیواو خه‌بات وههتاو ورۆژی كوردستان وشهفهق و ژین وژیانی هێناوه‌ته ئه‌م شاره‌و زۆرترین كه‌سه ناسراوه‌كانی ئه‌و رۆژگاره ڕوویان تێكردووه له‌وانه عه‌لی عه‌بدوڵا، عه‌لی عه‌سكه‌ری ، جه‌لال تاڵه‌بانی ،جه‌ماڵ نه‌به‌ز ، شێخ حوسامه‌دین ،سه‌عید قه‌زاز ، هیجری ده‌ده، خالید دلێر ،مه‌لا جه‌میلی رۆژبه‌یانی.
مارف خه‌زنه‌دار، سدیق بلوكێنی و..هتد
7. كتێبخانه‌ی حه‌مید باتاسی له ناو حهلواچییهكان .
8. كتێبخانه‌ی مه‌لا خورشید سیامه‌نسور.
9. كتیبخانه‌ی سه‌ید عه‌باس.
دواتریش كتێبخانه‌كانی وه‌ك هه‌ندرێن، دارا، ئاسۆ، گه‌ل، كه ئه‌مانه دواتر به‌عس ناوه‌كانیانی ده‌گۆڕێ یان دایان ده‌خات. مامۆستا ئه‌مین شوان پێ ی ووتم كه جهبارعهبدوڵا ” ئاسۆ ” له‌سه‌ر راسپارده‌ی مام جه‌لال ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ی كه‌ركوكی دامه‌زراندووه، كه دواتر ناوه‌كه‌ی بوو به گلیعهئهوجا هه‌ر به ته‌واوه‌تی داخرا.
10. الاخوه الاسلامیه؟
11. ئه‌مین
12. شه‌عب
13. ئاسیا
14. هیلال
15. كه‌ركوك
16. جه‌ماهیر
17. ته‌ئاخی
18. فارابی
19. فیدان
20. فه‌له‌ستین
21. عه‌ره‌فه
22. كه‌وسه‌ر
23. محه‌مه‌دیه
24. جامعه
25. تبارك
26. دارالقرائه
27. هه‌ر وه‌ها هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی بۆ ماوه‌یه‌ك وسهیفهدین سابیر له ساڵانی 1987-1988 ود.سه‌باح مو‌سا كتێبخانه‌یان هه‌بووه‌و ده‌یان كتێبخانه‌ی دیكه‌ش كراوه‌ته‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا.
ده‌كرێ دابه‌شبوون وبڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبخانه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند قۆناغێكدا دابه‌ش بكه‌ین . به‌م جۆره‌ی خواره‌وه :
1. ساڵی 1805 بۆ 1900
2. ساڵی 1900 بۆ 1950
3. ساڵی 1950 بۆ 2003
4. ساڵی 2003 تا ئێستا . هه‌ر یه‌ك له‌م قۆناغانه‌ش پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاجیا هه‌یه. ئه‌مه جگه له هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر كتێبخانه‌یه‌ك به جیا.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كانی ئه‌م بابه‌ته:
1. من حوادپ كركوك 1700 – 1958
نجات كه‌وسه‌ر ئۆغڵو كه‌ركوك 2010
2. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج كورد وكه‌ركوك . سه‌رده‌م 2002.
3. دیداری تایبه‌ت عومه‌ر بێ كه‌س ، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ جوانه مه‌رگ خه‌لیل عه‌بدوڵا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات2003.
4. سه‌باح بازرگان رۆژنامه‌ی كه‌ركوكی ئه‌مڕۆ ژ. یه‌ك لاپه‌ڕه 5 ساڵی 2003.
5. گفت وگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌مین شوان.
6. گفت وگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌باح بازرگان.