
حكومه‌ت و پشوو … سوهه‌یل تاهیر عهبدولڵ
رۆژانی پشوو واتا ئه‌و رۆژانه‌ن كه دام و ده‌زگاكان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له كار ده‌وه‌ستن و ده‌وامی تیاناكرێت ، ئه‌م رۆژانه‌ش گرنگی و بایه‌خێكی تایبه‌تی خۆی له لای هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه هه‌یه .
رۆژی پشوو دیارده‌و واقیعێكی مێژووییه له سه‌رتاسه‌ری جیهان له پێشینانه‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بووه له گه‌ڵ بیروڕاو رووداوه ئایینییه‌كان ، له‌گه‌ڵ گۆڕانی باری گۆزه‌رانی خه‌ڵك و ژیانی ئه‌مڕۆ شێوازی پشوو وجه‌ژنه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ر داهاتوه ، جگه له پشووه ئاینی و نیشتیمانییه‌كان پشووی دیكه هه‌ن كه به‌جیاوازی شوێن و كۆمه‌ڵگه روویان له زیادبوون كردووه‌و سه‌ریانهه‌ڵداوه . هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نییه له پشوو و له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش یاسای بۆ ده‌رچووه‌و حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه ئه‌م پشووانه وه‌ك بڵێی به‌یاسا و رێسا رێكنه‌خراون به میزاجی ئه‌و و ئه‌و گۆڕانكارییان به سه‌ردا دێت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه بێ سه‌رو بهرییهك هه‌یه له رایی كردنی كاروباری حكومه‌ت كه جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستانه . وڵاتێك زیاتر له 120 رۆژ فه‌رمانبه‌ران پشوویان هه‌بێت واته 4 مانگ له ساڵێكدا ، ئایا ئه‌مه راسته ؟؟؟
ئه‌م ژماره‌یه كه‌متره له‌وه‌ی كه له راستیدا ده‌بینرێت چونكه 96 رۆژ له ساڵێكدا شه‌ممه‌و هه‌ینییه كه فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی تیاناكهن ئینجا با بێین رۆژانی پشووی بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وانی دیكه‌ش بژمێرین بزانیین به چه‌ند ده‌گات . ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان وڵاتی خۆمان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بكه‌ین ، ده‌بینین كه عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له پێشه‌نگی وڵاتانن له ژماره‌ی رۆژانی پشوودا ، ساڵ دوای ساڵیش ژماره‌ی پشووه‌كان له عێراق رووی له زیادی كردووه چونكه جگه له بۆنه نیشتیمانی و ئاینیی و نه‌ته‌وه‌یی پشووی دیكه‌شی هاتۆته سه‌ر ئه‌ویش ئه‌و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ئه‌م وڵاته‌یه ، هۆكاری سروشتیش ئه‌وا به ده‌ست كه‌سه‌وه نییه كه جار جاره به‌هۆی باران بارین و لافاوو به‌فر بارینه‌وه رێگا‌و بانه‌كان ده‌گیرێن و به‌م بۆنانهشهوه پشوو راده‌گه‌یه‌ندرێت ، ئه‌مه جگه له درێژكردنه‌وه‌ی پشووه‌كان كه هه‌ر به میزاجی و ئه‌و و ئه‌م پشووه‌كان وه‌كو لاستیك درێژ ده‌بێته‌وه ، جگه له‌مانه پشووی جێگره‌وه‌شمان هه‌یه ، كه قه‌ره‌بووی ئه‌و رۆژه ده‌گرێته‌وه كه خۆی پشووه ، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشدا پشووێكی دیكه‌ش هه‌یه ئه‌ویش پشووی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و مانه‌وه له ماڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانی یه‌ك شه‌قاو ده‌ربكه‌ویت .جگه له پشوو ، بۆنه‌ی جیاجیا هاتۆته ئاراوه كه ته‌نها بۆ توێژێكه یان چینێكه یان نه‌ته‌وه‌یه‌كه یان مه‌زهه‌بێكه به‌ڵام وای لیًَدهكهن ببێته جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك وه‌ك جه‌ژنی ئێزیدیه‌كان و سائیبه‌و هتد …. هیچ شتێك نه‌ماوه له‌م وڵاته بۆنه‌ی نه‌بێت و به‌م شێوه‌یه‌ش پشووه‌كان و بۆنه‌كان روو له زیادی ده‌كه‌ن . باشه مانای چییه پشوو درێژ ده‌كرێته‌وه هه‌ر بینیت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته پشوو راده‌گه‌یه‌نێت . یان هه‌ندێ جار وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ساڵی خوێندن له ناوه‌راستی هه‌فته راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت كه رۆژی سێشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی قوتابخانه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دهستپێًدهكات به‌ڵام قوتابی ده‌وام ناكات و وای لیًَدێت تا سه‌ری هه‌فته‌ی داهاتوو كه ده‌كاته شه‌ممه ئینجا قوتابیان ده‌چنه ده‌وامه‌كانیان كه ئه‌مه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه و پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له دانانی ساڵنامه‌ی خوێندن هه‌وڵ بدات ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی قوتابخانه‌كان دوای هه‌ر پشوێك یان وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م و یان ساڵی نوێی خوێندن بخاته سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه تا هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بن ، نه‌ك رۆژی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه بكاته سه‌ره‌تای رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن . ئه‌و جگه له‌وه‌ی كه تا ئێستا له هه‌ندێ فه‌رمانگه‌ی حكومه‌ت دوای كاتژمێر 12.00 ده‌یكه‌نه پشوو كاری هاوولاتیان رایی ناكه‌ن . باشه ئه‌وه‌نده پشووه بۆ ؟؟ كێ سوودمه‌نده ؟؟
نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره ، ئه‌وه‌یه كه زۆر جار هاوولاتی حكومه‌ت ناچار ده‌كات ئه‌و رۆژه ببێته پشوو ، به‌ر له دوو ساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریدا كه قوتابخانه‌كانی ئێواران ده‌وامی نه‌بێت ، ئه‌م بڕیاره زیاتر له ساڵێك كاری پێكرا به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و تا ئێستاش قوتابیان له‌م رۆژه‌دا ده‌وام ناكه‌ن و كردویانه‌ته پشوو ئه‌گه‌ر فشاریش بكرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قوتابخانه‌كانه‌وه ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ئاماده‌ی قوتابخانه ده‌بن كه مامۆستایان ناتوانن وه‌كو پێویست وانه‌كان بڵێنه‌وه . لێره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاوێك به‌م بڕیاره بۆ جارێكی تر بخشێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكات . لێره‌دا پێویستیشه ئاماژه به زه‌ره‌رو زیانه‌كانی رۆژانی پشوو بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت له‌مه‌ودا خه‌مێك بخۆن و ئه‌م پشووه زۆرانه كۆنترۆڵ بكه‌ن و خشته‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی به یاسا رێكبخه‌ن و خه‌ڵك دووچاری ناره‌حه‌تی نه‌كه‌ن .
* ئایا حكومه‌ت ده‌زانێت كه كاتێك رۆژێك ده‌بێته پشوو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كاسبكار دووچاری بێ‌ئیشی ده‌بێته‌وه
* ئایا حكومه‌ت ئاگاداره كه ئه‌و هه‌موو پشووه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و دابرانی قوتابی له ده‌وام و خوێندن و ته‌واو نه‌كردنی وانه‌كان و پرۆگرامه‌كانی خوێندن .
* ئایا حكومه‌ت ده‌زانێت كه زۆری رۆژانی پشوو هۆكارێكه بۆ زۆربوونی رێژه‌ی تاوان و دزی ، زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌فس نزمن ئه‌م رۆژانه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و دزی ده‌قۆزنه‌وه .
* ئایا حكومه‌ت ده‌زانێت كه زۆری رۆژی پشووه‌كان مامه‌ڵه‌ی هاوولاتیان له دام و ده‌زگاكان دواده‌خات و دوای پشووش ده‌بێته هۆی قه‌ره‌باڵغی و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌مه قاڵی و كێشه له زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكان
* ئایا حكومه‌ت ده‌زانێت كه به‌هۆی پشووه‌كان زۆر جار ده‌روازه سنووریه‌كان داده‌خرێن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كه‌ل و په‌لی خواردن به‌تایبه‌تی سه‌وزه‌و میوه نه‌گاته وڵات و به‌مه‌ش نرخه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و هاووڵاتییانیش زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من .
جگه له‌و زیانانه‌ی كه پشوو بۆ هاوولاتیان ده‌ینێته‌وه رۆژانی پشوو هه‌موو سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان داده‌خرێن و شاره‌وانی ده‌كه‌وێته پشووه‌وه و به‌م شێوه‌یه وڵات ده‌كه‌وێته ژێر زبل و پاشه‌ڕۆی ماڵانه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه خه‌فه‌ر ده‌مێننه‌وه له هه‌ندێ فه‌رمانگه وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان زۆر ناره‌حه‌ت و توڕه‌ن ، نه‌خۆش هه‌ر نه‌به‌یته لایان باشتره. هه‌ندێ جار ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی بیره‌كانی ئاو ده‌كه‌ن ئاو به‌رناده‌نه‌وه بۆ ماڵان و ده‌ڵێن پشووه ، به‌خوا راست ده‌كه‌ن ئه‌وانیش پشوویانه و مافێكی ره‌وای خۆیانه عاجز مه‌بن رۆژه پشووه‌كان با هاووڵاتیان بێ ئاو بن .
نووسینی / سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
26/11/2012