
حاشیه جێماوه‌كانی پیاوێك … سدیق عه‌لی
گه‌نجێتیم كتێبێكی به میحنه‌ت نوسراوی چاخی نه‌گه‌یشتنه، هه‌موو رۆژێ به بوخچه‌ی ماریفه‌ته‌وه له عه‌شق ده‌رده‌كرێ، له هه‌تاو دوور ده‌خرێته‌وه، له رووباری مه‌رگ هه‌ڵده‌كێشرێ و، له زه‌لكاوی حه‌قیقه‌تدا به‌سه‌ری پیریمدا ده‌بارێ. هه‌موو ئێواران به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی بێ ئومێدیدا ده‌ڕژێ، به كۆڵانه‌كانه‌كانی بیره‌وه‌ریمدا په‌رش ده‌بێته‌وه، گه‌نجێتی من ده‌ست ده‌خاته په‌ناگوێی بێ مرادی، بۆ كۆچی ناواده‌ی په‌پوله‌كانی شعور، بۆ سه‌فه‌ری پاساریه‌كانی عه‌شق، گۆرانی ترازان ده‌بێژێ.
گه‌نجێتی من، هه‌موو رۆژێ له ته‌پۆلكه‌كانی ئومێد به‌ر ده‌بێته‌وه، ده‌ستی ناگاته‌وه ته‌نیاییم، پێڕاناگا په‌نجه‌كانم كۆ كاته‌وه، ئێواران به‌دوای عاره‌بانه‌یه‌كدا رێ ده‌كا، سینیه‌كی پڕ له ویقار به ماڵان‌دا ده‌گێڕێ‌و كه‌س نیه پیاڵه‌یه‌ك پیری بڕژێنێته گیرفانیه‌وه ..ئای گه‌نجێتیم
ساڵ (1999)یه
له ته‌نیشت دڵنیاییه‌وه دانیشتوم
ده‌ستم كردۆته ملی ئومێد
تۆ به به‌ر ده‌رگای شعورمدا
به پشت ئاواییه‌كانی ته‌نیاییمدا
بۆ هه‌میشه تێده‌په‌ڕی
ئیدی نایه‌یته‌وه
له بنمیچی دیواره‌كاندا بۆ عه‌شق بگه‌ڕێی
له سوچی كۆڵانه‌كاندا شعر بدۆزیته‌وه
نایه‌یته‌وه ده‌سته‌كانت پڕ كه‌ی له هه‌تاو
ده‌موچاوت ته‌ڕكه‌ی به روناكی
ماڵه‌كه‌م له ئافات بئاخنی
* * * * * *
ساڵ (1999)یه
ده‌مه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌مه ئێستا
كتێبی چاوه‌ڕوانی نه‌خه‌مه جانتای سه‌فه‌ر
چیدی به دڵ تامی جوانی نه‌كه‌م
ئێواران شیعر به‌رمه‌وه بۆ ماڵ
به‌یانیان خۆره‌تاو له‌خه‌و هه‌ڵسێنم
ده‌مه‌وێ شیوه‌ن له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م نه‌ڕوێ
گریان به جۆگه‌له‌ی به‌ر ماڵان‌دا نه‌گاته (من)
* * * * * *
عه‌سرێكی گه‌رمی ئه‌وساڵه
تۆ له ده‌رگای ئێمه‌دا
گۆزه‌كان پڕ ده‌كه‌ی له شه‌رم‌و
منیش كۆڵانتان به شعر ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌كه‌م
* * * * * *
به‌یانیه‌كی هه‌مان ساڵ
هه‌تاو چنگ له په‌نجه‌ره‌كه‌م گیر ده‌كا
دوكه‌ڵ به‌دیواره‌كاندا ده‌ڕژێ
ژنانی گه‌ڕه‌ك
به باوه‌ش تاریكی ده‌خه‌نه پشت ده‌رگا
كچانی گه‌ڕه‌ك به‌چنگ روناكی له كۆڵان په‌رت ده‌كه‌ن
تۆ به‌ره‌و ئاوابون ده‌كشێی
منیش ترسم هه‌یه پیر بم‌و نه‌گه‌مه‌وه ماڵ
ده‌ترسم رێگاكان دابخه‌ن
شعره‌كانم فڕێ بده‌ن
جله‌كانم بكه‌نه به‌ری ره‌شه‌با
شتێك نه‌هێڵن به‌ناوی (من)
* * * * *
كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ
پیاوێك به عه‌لاگه‌یه‌ك جنێوی تاڵ‌و
شوتیه‌كی شیرینه‌وه ده‌گاته‌وه ماڵ
ژنێك به به بوخچه‌یه‌كی پڕ به‌ڵێنی كۆن‌و
جانتایه‌كی پڕ دڵشكان
كۆڵان پڕ ده‌كا له جودایی
منداڵێك به‌ردی نه‌فره‌ت ده‌گرێته په‌نجه‌ره‌كانی ئاینده
غه‌در به‌و گوزه‌ره‌دا رێچكه ده‌گرێ
ده‌رگاكان به ئه‌سپایی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه
په‌نجه‌ره‌كان به په‌له یه‌كتر داده‌خه‌ن
ئه‌وه‌ی له‌نێوانماندا هاوبه‌شه
هه‌ردوكمان هه‌تاو له‌به‌ر ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر تاریكی ده‌خه‌وین
هه‌ردوكیشمان گوێ ناده‌ینه ئاینده‌ی (من)
* * * * *
له پشت وێرانبونی ئاواییه‌كانی عیشقدا
(ماڵێك بار ده‌كات‌و كه‌س نایگێڕێته‌وه)
گه‌ڕه‌ك ناخرۆشێ
شار جلی ره‌ش له‌به‌ر ناكات
ماڵێك لێره نامێنێت‌و
كه‌س سه‌رژمێری ئه‌ستێره‌كان ناكاته‌وه
كه‌س نازانێ دڵۆپه بارانه‌كان له كورتیانداوه یان نا
دوای ئه‌وه كه‌س نازانێت
ده‌ریا قوڵتربووه یان ته‌نك تر
به‌فر سپی تر ده‌چێته‌وه
یان بێڕه‌نگتر داده‌بارێ
* * * * *
وتیان مه‌چۆ
رۆیشتن له فه‌رهه‌نگه‌كاندا توڕ ده‌ده‌ین
رووبار گۆشاو گۆش سه‌رده‌بڕین
خوێنی جۆگه‌له‌كان ده‌خه‌ینه كاسه‌وه
ناهێڵین جارێكی تر شه‌و به‌سه‌ر كۆَڵانتاندا ببارێ
وتیان مه‌ڕۆ
رێگه ناده‌ین په‌نجه‌ی دره‌ختێك بوه‌رێ
ده‌بێ تا ئه‌به‌د په‌پوله‌یه‌ك به ده‌وری په‌نجه‌ره‌كه‌تدا بخولێته‌وه
مه‌رگ له‌م شاره ده‌رده‌كه‌ین
پیری له هه‌ڵدێره‌كانه‌وه ده‌خه‌ینه خوار
له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌تاندا گۆرانی ده‌ڕوێنین
شیعر سه‌وز ده‌كه‌ین
عه‌شق ئاو ده‌ده‌ین
جریوه ده‌خه‌ینه‌وه جانتای پاساریه‌كان
شه‌ڕگه‌كان پڕ پڕ ده‌كه‌ین له ماریفه‌ت
له‌به‌ر تۆ ده‌ستمان ده‌چێته خوێنی شمشێر
چه‌كه‌كان به دیلی ده‌كوژین
دڵمان دێت
تا عه‌شق گه‌ره‌كیه‌تی
ئاگر بپۆشین
دوكه‌ڵ بنێینه سه‌ر
* * * * * *
نیوه‌شه‌وێكی سارد
له‌و سه‌ری شاره‌وه
شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كاته‌وه
شه‌ڕی نێوان دوو حزب
نێوان دوو گه‌ڕه‌ك
شه‌ڕی نێوان من‌و شه‌ڕ
من‌و من
سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه شه‌ڕی نێوان ته‌نیایی‌و (من)
* * * * * *
پاساریه‌كان
جریوه‌كانیان توڕ ده‌دا
كۆتره‌كان گوێیان بۆ گمه‌ی یه‌كدی نه‌ده‌گرت
رووبار هاژه‌ی ده‌خسته ئاو
ئاگر كڵپه‌ی ئاگر ده‌دا
گۆرانیه‌كان په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێیان
ره‌شه‌با گڤه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌راند
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌نگی تۆ ده‌هات
* * * * *
ده‌بێ ئێستا له سوچی كام گۆرانیدا پاڵكه‌وتبی
له قافیه‌ی كام شیعر بكه‌ویه خوار
له‌كوێی ته‌نیایی مندا ببی به دێباچه‌ی عه‌زاب
ده‌بێ ئێستا له‌كوێی زه‌مه‌ندا
جانتاكه‌ت پڕكه‌ی له ترس
قۆَڵ له تاریكی هه‌ڵماڵی
ده‌ست له شه‌وه‌زه‌نگ هه‌ڵكێشی
ده‌رگا به‌سه‌ر باراندا قفڵ بده‌ی
ده‌بێ ئێستا گڕی كام چرا به‌خۆت دابده‌ی
له‌گه‌ڵ كام دێره‌ی دوكه‌ڵدا خه‌و بتباته‌وه
به چ په‌یڤێ هه‌واڵی هاتنی به‌یانیت پێ بدرێ
ده‌بێ ئێستا تریفه‌ی كام یاده‌وه‌ری
له په‌نجه‌كانت بئاڵێ
چۆله‌كه‌ی چ ئومێدێك له دره‌ختی شعورت بنیشێ
په‌نجه‌ره‌ی چ میحنه‌تێك
واڵا بكه‌ی.
* * * * *
ئه‌و كات به چاو كۆڵانم راده‌ژاند
به چنگ روناكیم ده‌ڕنی
به پێ ده‌چومه سه‌ر رێی هه‌تاو
ئه‌و كات به نینۆك هه‌ڵمم په‌رت ده‌كرد
به په‌نجه بارانم داده‌گرت
ده‌مزانی چه‌ند كه‌س به گوزه‌ری ته‌نیاییمدا دێ
كێ ده‌ستی له په‌رشبونمدا هه‌یه‌و
كێ ده‌یه‌وێ نسێی عومرم كۆ كاته‌وه
* * * * *
تا مه‌رگ له شه‌ڕ دێته‌وه
تا كۆتر ده‌چێته كانی
تا ترس ده‌گاته دامێنی به‌فر
تا ئاگری فیراق به‌ر ده‌بێته دارستانی بیره‌وه‌ری
من هه‌ر لێره‌م
ده‌ڵێی تا ئێستاش پیری نه‌ترجاوه‌ته دیده‌م
مراز له ده‌ستم نه‌ڕژاوه‌ته خوار
ده‌ڵێی منداڵی كۆڵانێك لێم دورر نه‌كه‌وتۆته‌وه
ده‌ڵێی له‌وێم
له‌ناو باخه دار پرچنه‌كانی منداڵی
* * * *
كه تۆ ده‌بینم
نازانم له پلیكانه‌كانی بێده‌نگیدا بوه‌ستم
یا له هه‌ڵدێره‌كانی قریوه‌دا خۆم بڕێژم
یان ده‌ستی تاریكی بگرم‌و
له به‌رزاییه‌كانی عه‌شقدا چاره‌نوسم به‌رده‌مه‌وه
كه تۆ ده‌بینم
گرفتی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه
نازانم ده‌سته‌كانم بخه‌مه كامه گیرفانی حه‌په‌سان
چاوم له‌سه‌ر كام ره‌فه‌یه جێبێڵم
كه تۆ ده‌بینم
شه‌ڕ له وجومدا هه‌ڵده‌گیرسێ
ئاگر ده‌كه‌وێته ئاواییه‌كانی روانینم
نازانم نا
نازانم خۆم چی لێ بكه‌م
* * * * * *
شعورێكی دی وه‌رده‌گرم
وجودێكی تر دێنمه مه‌یدان
كه تۆ ده‌بینم
له‌وه‌یه نه‌كارم بزاوت بۆ هه‌موو په‌نجه‌كانی شه‌رم دیاری بكه‌م
بیرم لای هه‌ڵگرتنی ده‌سته پڕ ویقاره‌كانم نه‌بێ
ئیدی له ره‌گه‌وه قاچه‌كانم هه‌ڵبكه‌نم‌و
تا ئه‌وسه‌ری بزڕكان خۆم جێ بێڵم
كه تۆ ده‌بینم
فیتنه ده‌كه‌وێته كۆڵانه‌كانی بینینم
نازانم نا
نازانم خۆم چی لێ بكه‌م
* * * * *
كه شه‌وان پیری له‌سه‌ر جێگاكه‌م ده‌كوژێنمه‌وه
به‌یانیان منداڵانه‌تر هه‌ڵده‌ستم
گه‌نجانه‌تر بێ مرادیم پۆشته ده‌كه‌م
ئێوارانیش بێ ئومێدتر
ده‌رگای شه‌وێكی نوێ به‌سه‌ر ته‌مه‌ندا داده‌خه‌م
گرفتی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه
كه له سوچێكی ئه‌م زه‌مه‌نه تۆسنه داده‌گیرسێی
كه له پشت دیواری یاده‌وه‌ریه‌كدا تۆ ده‌بینم
نازانم نا نازانم خۆم چی لێ بكه‌م
* * * * * *
ئه‌ی ته‌با
له ته‌لاره‌كانی ئومێدی مندا
ژوورێك نه‌ماوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مه‌راق
ئه‌ی شت تر له هاتنه‌وه
له جانتا گرینۆكه‌كانی مندا
باڵێكی بریندار نه‌ماوه بۆ فڕین
نزایه‌ك نه‌ماوه بۆ مانه‌وه
وشه‌یه‌كی شه‌رمن نه‌ماوه بۆ جه‌ژن
* * * * *
تۆ له جه‌سته‌یه‌كدا كۆ نابیته‌وه
له وێنه‌یه‌كدا ناكێشرێی
تۆ هه‌رگیز ناكه‌ویته ژێر چه‌ترێك‌و
سه‌فه‌ر هه‌موو تۆی پێ ناچێ
* * * * * *
هه‌رده‌م پێش تاریكی ده‌گه‌یشتیته‌وه ماڵ
هه‌میشه پێش ماڵ ده‌گه‌یشتمه‌وه تاریكی
هه‌موو رۆژێ به‌ر له‌ئاوابوون ده‌رگاكانی ئومێدت ده‌كرده‌وه
هه‌رده‌م به‌ر له‌ئومێد ده‌رگاكانی ئاوابونم ده‌خسته سه‌ر گازه‌رای ته‌نیایی
ئێستا به‌رله‌وه‌ی بگه‌یته‌وه كه‌نار له‌هه‌مو مه‌وجه‌كاندا تاوێك ده‌خنكێی
منیش پێش ئه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كان بگرمه باوه‌شی یاده‌وه‌ریم
له‌گه‌ڵ كه‌ناره‌كاندا هه‌تا ئه‌به‌د شه‌پۆل ده‌ده‌م
بونه‌وه‌ری پڕاوپڕی بیره‌وه‌ریم
* * * * *
له گه‌رمه‌ی بارینتدا قسه‌یه‌كم هه‌بوو بۆ وه‌رین
به‌ر له ره‌قبونه‌وه‌م شتێكم هه‌بوو بۆ بارین
پێش توانه‌وه‌ت
سه‌دان وشه‌م هه‌بوو بۆ وتن
به‌ڵام ئێستا له‌و په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیاییه‌دا
هه‌ورێك نیه بۆ هه‌واڵی بارینه‌وه‌ت
* * * * *
كه زانیبام له‌گه‌ڵ مندا هه‌ڵده‌وه‌ری
گه‌ره‌ك نه‌بوو له‌دامێنت سه‌وز ببم
گه‌ر زانیبام له گه‌ڵ مندا به‌سه‌رده‌چی
له ته‌كته‌وه نه‌ده‌باریم
له ته‌نیشت وه‌رسیدا ره‌شماڵی ئومێدم هه‌ڵنه‌ده‌دا
كه دڵنیابام له نزیك ئاواییه‌كانی به‌رائه‌تمدا عاشق نابی
ده‌ستم نه‌ده‌چۆ خوێنی شیعر
سه‌ری وشه‌یه‌كم نه‌ده‌بڕی و
نه‌مده‌توانی له كۆڵانه‌كانی پیریتدا به‌بێ كه‌سی دابگیرسێم
* * * * *
ده‌بوو بۆ لێكردنه‌وه‌ی تۆ
بیناییم پڕ كه‌م له وه‌رین
پاییز پڕ كه‌م له گۆرانی لێبونه‌وه
ده‌بو چه‌ند ماڵێك له ئافات دوور بم
مه‌راق له پێش ماڵ بڕوێنم
ده‌ستم له شیعر هه‌ڵكێشم
چاوم له هه‌ڵدێره‌كانی فیراقدا
به‌سه‌ر هه‌تاودا دابخه‌م
ده‌بوو بۆ لێكردنه‌وه‌ی تۆ
خۆم له ره‌گه‌وه هه‌ڵكێشم
روحم له‌رووباری ته‌نیایی وه‌ربده‌م
زه‌مه‌ن به شینی هه‌ڵبڕم
ته‌مه‌ن له كۆڵان بڕێژم
ده‌بوو ده‌ستكه‌م به لێكردنه‌وه‌ی تیشك
به چنینی باران
به رنینی ده‌نگی دووری
به كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره چڵكنه‌كانی مه‌راق
* * * * *
حه‌ز ده‌كه‌م شه‌پۆله‌كه‌كان بگرمه باوه‌ش
تاڤگه‌كان بنێمه كۆڵ
سێبه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمدا به‌رمه‌وه بۆ ماڵ
پێم باشه ئێواره به‌سه‌ر كۆڵانه‌كه‌ماندا نه‌كشێ
تاریكی نه‌ڕژێته په‌رداخه‌كان
حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ربانه‌كان ببنه‌وه به خۆڵ
گیرفانه‌كان پڕ بنه‌وه له شیعر
زه‌مه‌ن به‌سه‌رتۆدا نه‌ڕوات
سدیق عه‌لی
sdiqali@gmail.com
ئه‌ی ئه‌و، ئه‌ی په‌یڤه رژاوه‌كه‌ی سه‌ر رێی روبار، ئه‌ی گۆرانیه نه‌وتراوه‌كه‌ی چاخی وه‌رین، ئه‌ی نشینگه‌ی كوچه گڵینه‌كانی یاده‌وه‌ری.. له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ره‌گرافه زیزانه‌دا ده‌مێك پشوو، ساتێك ئارامی، قومێك به‌خته‌وه‌ری، به‌شی ئه‌به‌دیه‌ت گله‌یی بریندار، به‌شی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك خه‌یاڵ.. دیاری بێت.
تێبینی: ئه‌م ده‌قه له دواهه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ وه‌رنه‌گیرا