
که‌ناله‌کانی ئاسمانی نوچه‌تیڤی و ئێم ئێم سی دوای دوو مانگ له راگرتنی ، په‌خشه‌که‌یان ده‌ست به په‌خش ده‌کاته‌وه.
ئه‌و دوو که‌ناله که به‌ر له دوو مانگ به بڕیاری سکرتاریه‌تی مه‌دیای دانیمارکی په‌خشه‌که‌یان راگیرا له کاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یانی پێنجی ئه‌م مانگه به‌کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا که ده‌کاته کاتژمیر حه‌وتی به‌یانی به کاتی هه‌ولێر ، کاتژمێر شه‌ش به کاتی ئامه‌د ، کاتژمێر حه‌وت و نیو به کاتی مهاباد ، کاتژمێر شه‌ش به کاتی قامشلۆ ده‌ست به په‌خش ده‌کاته‌وه
به‌ر له دوو مانگ ده‌زگای چاودێری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی دانیمارکی بڕیاری ڕاگرتنی په‌خشی نوچه تیڤی ،ئیم ئێم سی ، مه تیڤی و ، رۆژتیڤی دا له کاتیكدا که دوو له‌و تیڤیانه له پهخشدانین.
ده‌زگای په‌خشی میزپۆتامیا mezopotamya broadcast له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند ده‌زگای چاودێری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی دانیمارکی به‌هۆی ئه‌رشیڤ نه‌کردنه‌وه ئه‌و بریاره‌ی داوه له بڕیاره‌که‌دا ڕایگه‌یاندووه که نه رۆژتیڤی و نه ئێم ئێم سی له په‌خشی خۆی هانی توند و تیژی و تاودانی ناکۆکی ئه‌تنیکی ، ئاینی و ڕه‌گه‌زی نه‌داوه.
ده‌زگاکه له‌سه‌ر بڕیاره‌که ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌که‌دا هاتووه هیچ فاکته‌رێکی تاوانکاری له پرۆگرامهکانیی دا نیه ، به‌لام ( هه‌ڵه‌کردن له رێبازی کارکردن دا و ئه‌رشیڤ نه‌کردن ) ی کردۆته بیانوو بۆ داخستنی دوو مانگی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ئه‌وه‌ش بڕیارێکی سیاسی و ،بێ واتا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و راده‌گه‌یه‌نێ که دانی ئه‌و بڕیاره له ژێر گوشاری سیاسی دا بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ماتریال و پرۆگرامانه‌ی سکرتاریه‌تی مه‌دیای دانیمارکی داوای کردووه ، له کاتی خۆی دا پێیان دراوه و کۆپیهکهشی هه‌مووی له ئه‌رشیفی ته‌له‌فزیۆنه‌کان دا هه‌یه.
به‌پێی لێدوانی ده‌زگای په‌خشی میزپۆتامیا ، له کاتی دانی بڕیاری داخستنی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه بالیوزی تورک له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک ناره‌زایی له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که ده‌ربڕی به‌وه‌ی که بۆ بڕیاری لێبراوانه‌ی داخستنی ته‌له‌فزیۆنه‌کان نه‌راوه و ته‌نیا بۆ دوو مانگه و وتبووی ئه‌و بڕیاره به پێی چاوه‌ڕوانی ئه‌وان نه‌بووه.
به‌رێوبه‌رانی کۆمپانیای میزۆپۆتامیا بره‌د کاست ڕایگه‌یاند په‌خشی نوچه تیڤی و ، ئێم ئێم سی له به‌ره‌به‌یانی کاتژمێر پێنجی 05.12.2012 دوای دوو مانگ له ڕاوه‌ستانی له شه‌وی 3 له سه‌ر 4 مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2012 دا له‌و کاته‌ی دیاری کراوه ده‌ست به په‌خش ده‌کاته‌وه.
که‌ناڵی نوچه تیڤی به زاراوه‌کانی کرمانجی سه‌روو، کرمانجی خواروو، دملکی و هه‌روه‌ها به زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی به‌رنامه‌کانی ، به دروشمی کاتی ڕاستییه‌کانه ، ده‌ست به په‌خش ده‌کات.
له هه‌مان کاتدا به‌رنامه‌ی ئهکتۆێل و ئهنالیزی هه‌وال به‌و زمان و زاراوانه پێشکه‌ش ده‌کات.
له په‌خشی ههوالهکانیدا گرنگی به هه‌واله‌کانی کوردستان ، رۆژهه‌لاتی ناوین و جیهان ده‌دات.
نوچه تیڤی هه‌موو سه‌ری سه‌عاتێک دا هه‌وال بلاو ده‌کاته‌وه و شه‌وانه کاتژمێر 10 ی کۆکراوه‌ی هه‌واله‌کانی رۆژ پێشکه‌شی بینەرانی ده‌کات.
نوچه‌تیڤی گرنگی به هه‌واڵی کۆمه‌لایه‌تی و ژنان دەدات و گه‌شتێكی هه‌والی تایبه‌تییشی به ناوی نوچه ژن هەیە.
هه‌روه‌ها به زمانه‌کانی کوردی و تورکیش هه‌واله‌کانی جیهان بلاو ده‌کاته‌وه و ، شه‌وانه له کاتژمێر 10 ی شه‌و به کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا کۆکراوه‌ی هه‌واله‌کانی رۆژ بڵاو ده‌کاته‌وه.
هه‌ردوو که‌نالی نوچه تیڤی و ، ئێم ئێم سی له‌سه‌ر ئه‌م دوو مالپه‌ڕه ده‌کرێ زانیاری زیاتری له‌سه‌ر وه‌رگیرێ
www.mmc.tv
www.nuce.tv
ده‌زگاکه راشیگه‌یاند که بینه‌ران ده‌کرێ په‌خشی نوچه تیڤی له‌سه‌ر ئه‌م فراکۆنسه ببین و ههولهکانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مانگی ده‌ستکردی تر مافی په‌خش وه‌رگرن
EUROBIRD 9A ( EUTELSAT 9A) 9° EAST
FREKANS : 11.843
POLARITE : V
SYMBOL : 27500
هه‌رچی ته‌له‌فزیۆنی ئێم ئێم سی میوزیکه له هه‌مان رۆژ دا ده‌ست به په‌خش ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ته‌لایتانه و له‌سه‌ر ئه‌م فریکۆنسیانه:
NILLSAT (ATLANTIC BIRD 4(
FREKANS : 11355
S.RATE : 27500
FEC : 3 / 4
POL. : V
EUROBIRD 9.0
FREKANS : 11842
S.RATE : 27500
FEC : 3/4
POL. : V