
حیكایه‌ته‌كانی موسافیرێك …..شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی
—————————————-
“1”
كه زه‌نگی ده‌رگای ماڵه‌كه‌م لێ ده‌دا ،
چه‌ند سه‌یره
گوڵی باغه‌كه ده‌گه‌شێته‌وه !
بولبولهكهم دێته قسه !
بزه‌یه‌ك ده‌مگرێ.
هه‌میشه واهه‌ست ده‌كه‌م .
تۆیت بۆلای من دێی
————————————–
“2”
فۆتۆگرافهرهكه
نیگه‌ران بوو ،
كاتێك زانی
كه‌ناتوانێ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ین
وێنه‌یه‌كمان بۆ یادگاری
تۆمار بكات .
————————————–
“3”
بیركه‌ره‌وه
ئه‌م هه‌موو ڕێگایه‌م
كۆتا پێهێنا .
ته‌نیا له‌به‌ر تۆ .
ده‌نا من حه‌وسه‌ڵه‌ی
تاكه ههنگاونانێكم نی یه .
—————————————
“4”
گوڵه‌كانی باغچهكهمان
گله‌ییان لهبهختییان هه‌یه .
بهیهخهتانهوه
نایان بینم .
————————————-
“5”
ته‌نیا نیشتمانێك شك ده‌به‌م
ئاسووده‌یم پێ ببه‌خشێت
دڵی تۆیه .
————————————–
“6”
نامه‌یه‌كت بۆ نوسیبووم
گله‌یت هه‌بوو.
ئه‌و شه‌وه تابه‌یان
باران هه‌رخۆشی نه‌كرد.
ئه‌م شیعرانه له‌لایه‌ن خاتوو نه‌سیم مروه‌ت جو وهرگێرَاون بۆ زمانی فارسی و له‌سایتی ایران امروز بلاو كراونه‌ته‌وه .