
من و مه‌هزه‌له‌ی خانه‌نشینی..!
نه‌مده‌ویست باسی بابه‌تێكی كه‌سی خۆم بكه‌م، به‌ڵام ناچاربووم، چونكه ناعه‌داله‌تی و تێكچوونی ته‌رازووه‌كانی ده‌سه‌ڵات گه‌یشته سه‌ر كه‌سانی رووناكبیر و نوخبه‌ی ئه‌م ووڵاته، كه یه‌خه‌ی خۆشمی گرته‌وه، ئێمه هه‌رگیز نهمانوویستووه له گه‌نده‌ڵیه‌كان پشكمان هه‌بێت، شكور پشكیشمان نه‌بووه. ئیدێومێكی كوردی هه‌یه لێره‌دا پراكتیزه ده‌بێت:( ئه‌گه‌ر ماڵ به خاوه‌ن ماڵ نه‌چێت حه‌رامه). دیاره میلله‌تی كورد موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌یه كه تووشی ده‌یان نه‌هامه‌تی و ناخۆشی بووه و یه‌كێك له‌و كارهساتانهیش گه‌نده‌ڵیه، بێگومان گه‌نده‌ڵی ئیداری. واتا به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن چه‌ند گروپ و كه‌سانی حیزبی و ناحیزبیه‌وه كه دیاره به پێی عورف و عاده‌تی عه‌شایه‌ری پێی دهووتریت(تاڵانكردن، دزیكردن)! كه هه‌ردووكیان –جونحه‌ی موخیله- به‌شه‌ره‌فن لێپێچینهوایان لێده‌كرێت و سزای قورسیشیان هه‌یه تا راده‌ی له سێداره‌دان. وه‌لێ ووشه‌ی(فه‌ساد) به كوردی گه‌نده‌ڵی، له‌لای ئێمه به‌جل و به‌رگی جوان و پۆشته رووپۆشی بۆ ده‌كرێت، ئه‌و دوو ووشه زۆر ناشیرینه جوانه! واتا تاڵان و دزی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بگره رۆژ به‌رۆژ ته‌شه‌نه ده‌كات و جوان ده‌كرێن، تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی یه‌خه و به‌رۆكی رۆشنبیر‌و نوسه‌ر و كه‌سانی ئۆپۆزسیون بگرێت، كه له گۆره‌پان و مینبهرهكاندا هاواریان ده‌كرد برووخێت گه‌نده‌ڵی و نا بۆ گه‌نده‌ڵی.. لێره‌شدا گه‌نده‌ڵی خانه‌نشینی هاته‌كایه‌وه ، كه خانهشینهكراوه موستهحهقهكان چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ستی كه‌می مووچه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێن. كه‌چی له‌م لایشه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌دان كه‌سی خانه‌نشین كردوه به پله‌ی سه‌ربازی به‌رز به‌رز ، وه‌كو عه‌قید و عه‌مید وژهنرال و كۆلۆنیل. كه‌چی زۆرشیان كاتی خۆی سه‌ربازی هه‌ڵاتوو بوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه چوونه شاخ و ریزه‌كانی پێشمه‌رگه. كه هیچ یه‌كێك له‌و خانه‌نشینكراوانه مانگی له ملیۆنێك دینار كه‌متر وه‌رناگرن، تا ده‌گاته نزیكه پێنج ملیۆن . هه‌شه مامۆستای خانه‌نشین كرا‌و بووه كه‌چی بۆیان گۆڕی به پله‌ی جێگری وه‌زیر و شاره‌زاو راوێژكار. براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه كه كۆنه پارێزگارێكی كه‌ركوكی بینیووه سایه‌قی ته‌كسی بووه له به‌غدا و پێی ووتووه كه به (300 ) هه‌زار دیناری علووج خانه‌نشینكراوه!, له‌وه‌یش سه‌یرتر كه‌سێكی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینكراو گێرایه‌وه كه چووه بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی ، كه‌سێكی له‌وێدا بینیووه كه كاتی خۆی ئه‌وی به‌گرتداوه له‌لایه‌ن رژێم و خه‌ریك بووه له‌سێداره‌ی بده‌ن، كه‌چی به پله‌ی عه‌قید خانه‌نشینیان كردوه و پێشمهرگهكهیش به پله‌ی نه‌قیب.! له‌وه‌یش سه‌یرتر ئه‌و كۆمه‌ڵه (رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسه) كه هیچیان به پله‌ی مولازم كه‌متر خانه‌نشین نه‌كراون و تا ده‌گاته پله‌ی كۆلۆنیل و ژه‌نراڵ!. زۆریان ده‌ناسم كه رۆژیك پێشمه‌رگه‌یش نه‌بوون، یان هیچ بروانامه‌یه‌كی زانستیان نه‌بووه یان شاگردێكی ته‌كنۆكراتیش نه‌بوون. هه‌شیانه شۆرباخۆری رژێم بوون .. بێگومان ئه‌م كاره‌یش لێژنه‌یه‌كی نایاسای كردویه‌تی و بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، ئه‌گه‌ریش په‌رله‌مان كردبێتی ئه‌وا قوڕه‌كه خه‌ستتره. ئه‌مه‌ی كراوه له‌هیچ عورف و عاده‌تێكی دنیادا نه‌بووه و نه‌كراوه ته‌نها كورد بۆی هه‌بووه بیكات، له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه حكوومه‌تی ناوه‌ندیش سه‌ربازی هه‌ڵاتووی به به پله‌ی به‌رزی سه‌ربازی خانه‌نشین كردبێت!
ئه‌وه‌یش كه په‌یوه‌ندی بهخۆمهیه، ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی ئیدارییم و (33) ساڵ خزمه‌تی فه‌رمانی ده‌وڵه‌تیم هه‌یه تا ده‌گاته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به پله‌ی (به‌رێوبه‌ر) خانه‌نشین كرام و به مووچه‌ی (248)هه‌زار دیناری علووج ، چونكه دوسێم له راپه‌ڕین سووتاوه‌و هیچ بهراییهكم نه‌ماوه ، ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه خه‌تای منی تێدا نه‌بووه و وای به‌سه‌رم هێناوه . ئه‌م غه‌درو غدوورهم گه‌یانده ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ نه‌كردم وبیانووی یاسا و رێنماییان بۆ هێنامه‌وه، كه‌چی ده‌یان كه‌سی دیكه به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنمایه‌كان كاری نایاساییان بۆ ده‌كرێت، چونكه واسیته‌ی حیزبیان هه‌یه. بۆیه ناچاربووم بیخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران.خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌مه به‌شێكه له كاره‌ساته‌كانی ئه‌م نیشتیمانه، ئه‌ی ده‌بێ خه‌ڵكی نهخوێنهوارو نانووسه‌ر دادی خۆیان بۆ كوێ به‌رن؟! یاران ئه‌م نیشتیمانه‌یان بۆ والێكرد؟!!. زۆرجار به‌خۆم ده‌ڵێم ئه‌م نیشتیمانه نیشتیمانی ئێمه نیه، گه‌رچی تا راپه‌ڕین نیشتیمانی ئێمه بوو، به‌ڵام دوای راپه‌رین بوو به نیشتمانی تازه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان..