
خودایه‌ك له‌په‌ڕه‌ی گوڵ یاخود بتێك له‌خوێن
سڵاو
هه‌میشه به‌هار
به‌ته‌نیا له‌به‌ر خودا نوێژبكه، ئاخر كه‌سانێك هه‌ن به‌ناوی خوداوه ئه‌تبه‌نه ماڵی شه‌یتان، به‌ناوی به‌هه‌شته‌وه بلیتی دۆزه‌خت ئه‌ده‌نێ.
تۆ خودات به بێ نیاز خۆشبووێ، هیچ نه‌بێت ده‌رفه‌تی ئه‌م ژیانه‌ی تاكو ئێستا به‌تۆ داوه‌و كه‌سانێكی تر هه‌بوون ئێستا له‌مه بێبه‌شن. به‌ته‌نیا گوێ له‌هاواری ویژدان بگره، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوداوهك جۆرێك له‌بازرگانی ئه‌بینن ئه‌شێت ڕۆژێك له‌ڕۆژان بتبه‌نه ئه‌و دۆزه‌خه‌ی له‌شێوه‌ی به‌هه‌شتێكدا بۆیان پێناسهكردوویت. كاتێكیش كه‌تۆ له‌مه تێده‌گه‌یت ئیدی هه‌مووشتێك بێفایده‌یه، به‌ڵام له‌ئێستاوه بیرت نه‌چێت ئه‌وه شه‌یتان بوو له‌به‌ر خاتری سێوێك له‌به‌هه‌شت به‌ده‌ركردنی داین. ڕوئیا…هه‌ندێك خواپهرسیتان بۆ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خوێنی ئه‌وانیتر بژین‌و هه‌ندێكیش بۆ ئه‌وه‌ی شكۆیه‌ك بۆخۆیان پێكه‌وه بنێن، هه‌ندێكی تریش بۆ گه‌یشتن به‌و جێگایه‌ی به‌ناوی خوداوه بۆی نه‌چن نایگه‌نێ، هه‌ندێكی دیش خودایان بۆ ئه‌وه ئه‌وێت دوژمنهكانیانی پێبكوژن، كۆیله‌كانی پێ داركاری بكه‌ن، ئاخر ئه‌وان به‌دیارچاوی ویژدانی گشتیه‌وه كه‌سێكیان بۆ نه‌كوژرێت، به‌ناوی خوداوه ئه‌یكوژن. به‌كه‌ڵك ئاوه‌ژوو وه‌رگرتن له‌باوه‌ڕبوون به‌خودا نه‌بێت ئه‌وان ناتوانن له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سفره ڕازاوانه دابنیشن به‌خوێنی مرۆڤ‌و گۆشتی گیانه‌وه‌رو ڕه‌نجی كۆیله‌كان ڕازاوه‌ته‌وه. به‌ناوی خوداوه نه‌بێت له‌كوێ ئه‌توانن ئه‌و كۆیله‌یه قایل بكه‌ن هاوڕێ كۆیله‌كه‌ی بكوژێت، له‌كاتێكدا هه‌ردووكیان خه‌و بهنانێكهوه ئه‌بینن؟ بۆیه بیرت نه‌چێت خودا په‌رستی كه‌سانێك ته‌نیا پردێكه بۆ گه‌یشتن بهمهرامهكانیان، نه‌ك بۆ خۆشویستنو كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێن‌و فرمێسك، به‌ڵكو كاری ئه‌وان ته‌نیا زیادكردنی ئه‌و خوێنه‌یه له‌به‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌ڕوات. له‌كاتێكدا خودا پێویستی به عیباده‌تی مرۆ نه‌بوو هه‌تا ئاینی بۆ بنێرێت، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كانی بۆ ئه‌وه نارد ئه‌و خوێنه بووه‌ستێنن له‌گه‌ده‌و دڵ‌و ویژدانی مرۆڤ ئه‌ڕوات.
وه‌ك وتم هه‌ندێك به‌ناوی خوداوه ئه‌تكه‌ن به‌شوێنكه‌وته‌ی شه‌یتان، به‌ناوی به‌هه‌شته‌وه ئه‌تنێرن بۆ دۆزه‌خ، به‌ناوی حه‌قیقه‌ته‌وه بهتاریكستانێكت ئه‌ناسێنن هه‌رگیز نوری خودای نه‌بینیوه. به‌ناوی ترس له‌دۆزه‌خی تۆوه به‌هه‌شتی خۆیان له‌سه‌ر بهدۆزهحبوونی ژیانی تۆ دروست ئه‌كه‌ن. له‌ماڵی خوادا به‌ناوی خوداوه ئه‌تكوژن. ئه‌مانه خراپترین ڕه‌گه‌زی شه‌یتانن په‌یكه‌رێكی ڕازاوه لهئێسقانی تۆ دروست ئهكهنو له دونیادا‌و ئه‌یانه‌وێت له‌دونیای دوایشدا دۆزه‌خێك له‌بری به‌هه‌شت ببێت به‌به‌شت. ئاخر ئه‌وان به‌ناوی ترس له‌دۆزه‌خی تۆه‌وه به‌هه‌شتی ئه‌م دونیایان له‌سه‌ر بهدۆزهخبوونی ژیانی تۆ دروست ئه‌كه‌ن، به‌ڵام بیرت نه‌چێت خوداههر گیز نه‌یویستووه ئه‌م دونیایه‌و دونیای دوایش بكات به‌دۆزه‌خ، هه‌روه‌ك چۆن نه‌یویستووه هه‌ردووكیان بكات به‌به‌هه‌شت. هه‌ندێك هه‌ن هه‌ركات گیرفانیان خاڵی بوو، ژیانیان ڕوی لهوێرانیكرد، خودایه‌كی دیت نیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌تانێ له‌گیرفانی ئه‌واندا، به‌ڵام تۆ ته‌نیا جێگایه‌ك بۆ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه عیباده‌تی تێدابكه‌یت ناو دڵی خۆته. پێویسته ته‌نیا له‌ناو ڕۆحی خۆتدا بۆ خودا بگه‌ڕێییت. من ئه‌زانم دوای هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستێكی ئه‌م دونیایه بكه‌ویت له‌كۆتایدا تێده‌گه‌یت به‌ناوی خودا په‌رستیه‌وه خه‌ریكیت سوژده بۆ شه‌یتان ئه‌به‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “له‌هه‌ر جێگایه‌كدا حه‌قیقه‌ت كوژرا ناو دڵه‌كان خاڵین له‌خودا، ئاخر له‌و جێیه‌دا خودا له‌ناو دڵه‌كاندا بوونی هه‌بێت حه‌قیقه‌ت ناكوژرێت”.
ئه‌گه‌ر نوێژێكی خاڵی لهویژدانتكرد نه‌یكه‌یت باشتره، خودایه‌ك هه‌موو كه‌ونی خه‌ڵق كردبێت ئه‌وه‌نده دهستكورتو ڕه‌جاڵ نیه چاوی بڕیبێته نوێژه‌كانی تۆ. كاری تۆش په‌رستنی خودایه‌كی خاوه‌ن ڕۆحه نه‌ك بتێكی مردوو، گرنگترین شتێك كه‌خودا لهبتهكان جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه خودا جوانیسازێكی بێوێنه‌یه‌و بته‌كانیش جوانكوژێكن دڵه‌كانیان له‌به‌ر پێدا ئه‌كه‌ن به‌قوربانی. بۆیه له‌كاتی هه‌موو سوژدهیهكدا ئه‌وه‌ت بیربێت كاری تۆ خۆشویستنو په‌رستنی خودایه‌كی دروستكاره نه‌ك وێرانكار. ئاخر ئه‌وانه‌ی كه‌خودا وه‌كو بكوژێكی ستهمخواز ئه‌بینن هه‌رگیز له‌خۆیانیان نه‌پرسیوه مه‌گه‌ر ده‌كرێ خودایه‌كی وێرانكار بیرله‌دروستكردنی دنیایه‌كی ئاوا جوانبكاتهوه؟ مه‌گه‌ر ده‌كرێت خودایه‌ك په‌پوله‌ی خه‌ڵق كردبێت له‌وه‌ها كارێك ناڕازی بووبێت‌و هه‌میشه له‌خه‌یاڵی خوێن‌و مه‌ینه‌تیدا بێت؟ من پێم وایه دڵی خودا‌و دڵی به‌ردی ئه‌و بته به‌ردینانه‌ی هیچ ڕهنجێكیان به‌م دونیایه‌وه نه‌كێشاوه دووشتی جودان، ئاخر خودایه‌ك خودا بێت ده‌سته‌كانی له‌دروستكردنی جوانیدا دیارن، نه‌وه‌ك جێده‌سته خوێناویه‌كانی مرۆڤ له‌دروستكردنی ئه‌ودا دیاربێت. جیاوازی نێوان خودایه‌كی دروستكارو خودایه‌كی دروستكراویش ئه‌وه‌یه یه‌كه‌میان نایه‌وێت جوانی دونیایه‌ك تێك بچێت به‌جوانی خه‌ڵقی كردبێت‌و دووه‌میشیان هیچ ڕێزی ئه‌و جوانیه ناگرێت ئاره‌قی بهدروستكردنیهوه نه‌ڕشتووه. من ئه‌زانم ئه‌وه‌ی تۆ له‌م سه‌رزه‌مینه تاریكه‌دا به‌خوداوه ئه‌به‌ستێته‌وه جوانیه، ئه‌وه‌ی خودا نیشانی تۆ ئه‌دات قه‌تره تكاوهكانی جوانیه له‌په‌نجه‌ی جوانسازێك، ئاخر ئه‌گه‌ر خودا تۆی به‌و هه‌موو جوانیه‌وه نهخوڵقاندبا تۆش له‌كوێ بوونت ئه‌بوو تاهه‌ست به‌بوونی خودا بكه‌یت؟ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ڕازیكردنی به‌رامبه‌ره‌كانیان خودا ده‌په‌رستن هه‌ندێكجار به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌په‌رستن نه‌وه‌ك خودا. تۆش پێویسته ڕۆحی خۆتت خۆشبووێتو له‌ویژدانی خۆتدا نوێژی بۆ بكه‌یت، هه‌رگیزیش بیر لهوێرانكردنی ڕۆحی خۆت نه‌كه‌یته‌وه، ئاخر ئه‌وه ته‌نیا قیبلهیهكه ئه‌توانیت تیایدا ڕو له‌هه‌ر جێگایه‌ك بكهیتو نوێژبكه‌یت. من دڵنیام خودا‌ش پێی ناخۆشه تۆ مه‌عبه‌دێك وێران بكه‌یت یادی خودای تیادا زیندووه، مه‌گه‌ر تۆش پێت ناخۆش نیه ئه‌و دڵه بخه‌نه گۆڕ هه‌میشه یادی تۆ ئه‌كات؟ عابیدێكی ڕاستگۆ هه‌رگیز بیر له‌خۆ كوشتن ناكاته‌وه، هه‌رگیز بیر له‌سڕینه‌وه‌ی جێدهستهكانی خودا ناكاته‌وه، هه‌رگیز كارێك ناكات ڕێز‌و ماندووبوونی ئه‌و به‌كه‌م سه‌یربكات .
ڕوئیا…هه‌ریاسایه‌ك، ئه‌خلاقێك ویژدانی تیادا ژێر پێ نرا خودای تیانیه، به‌ڵام ئه‌شێت ویژدان یاسا‌و ئه‌خلاق بخاته ژێر پێ‌و خودای تیابێت. لای من ویژدان له‌سه‌روی ئهخلاقو یاساوه‌یه، ئهخلاقو یاسا‌و ویژدان مرۆڤدۆستیان تیانه‌بێت خودا‌ش پێی ناڕازیه. دینداری سروشتێكی ڕۆحی هه‌یه تاجهستهیی، زیاتر وابه‌سته‌یه به‌ڕۆحی مرۆڤ‌و خۆشه‌ویستی خودا‌و جوانكردنی دونیا‌و زیندوو كردنه‌وه‌ی ویژدانه‌وه. دین ڕێگای یه‌كه‌مه بۆهاتنه سه‌ر ڕێگای ڕاستی مرۆڤ‌و ڕێگای دووه‌میش پادشتو سزای دۆزهخو به‌هه‌شته، مرۆڤ كه گوێڕایه‌ڵی خودابێتو نه‌بێت ئه‌وا له دنیاكه‌ی دی ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌بینێت. لێ هه‌ندێ هه‌ن ئه‌یانه‌وێت ڕێگای دووه‌م بۆ خودا نه‌هێڵنه‌وه. گریمان هه‌موو دنیا ڕوی لهبێخودایی كرد، ئایا دنیایه‌كی ترنیه خودا پاداشتی ئه‌م دونیایه‌ی تیادا بدات؟ ئیدی ئه‌وانه خه‌م له‌چ شتێك ئه‌خۆن؟! خودایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌ردوو دونیادا هه‌بێت، دونیای بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ر دروستكردبێت، چ پێویستی به‌وه هه‌یه تۆ مرۆڤێكی بۆبكوژیتو بهترسو برسیكردن‌و تۆقاندن بیهێنیته‌وه سه‌ر ڕێگای خودا؟! خودایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی بهههشتو دۆزهخو مردن‌و دروستكردنی مرۆڤی هه‌بێت توانای ئه‌وه‌یشی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤدا به‌رگری له‌خۆی بكات . به‌دیوێكی دی‌دا كه‌خودا سزا‌و پاداشتی ئه‌وی دیاری كردووه‌و له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رناچێت بۆچی لێنا گه‌ڕێیت خودایه‌ك سزای بدات كه‌ئه‌و خۆی دروستیكردووه؟ مه‌گه‌ر تۆ ئه‌و مافه‌ت هه‌یه كاری خودا له‌سه‌ر زه‌وی جێبه‌جێ بكه‌یت؟ من ئه‌زانم خودا به‌بێده‌نگیش هاواری تۆ ئه‌بیستێت، ئه‌وانه‌ی به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ئهكهنو وای نیشان ئه‌ده‌ن خودایان خۆشئهویێت پێویست ئه‌كات به‌كردار نیشانی بده‌ن. خواپه‌رستی نوێژكردنه له‌سه‌ر به‌رماڵی ویژدان، خۆشه‌ویستیه‌كی ڕۆحیه له‌نێوان مرۆڤ‌و خودا، دورستكردنی دیدێكی تره له‌بری بیركردنه‌وه له‌تێك دانی دونیا، ڕه‌نج كێشانه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی. بیرت نه‌چێت له‌پاڵ ئاگری دۆزه‌خدا خودا جوانی به‌هه‌شتیشی دروستكردووه‌و زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته نابینن، وه‌ك وتم خودایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دروستكردن‌و وێرانكردنی دنیای هه‌بێت پێویستی به‌وه نیه مرۆڤێكی بێ‌خێری بۆبكوژیت.
مرۆڤیش له‌دوای مردنی بۆ بهههشتو دۆزه‌خ ئه‌چێت به‌ڵام ئه‌و جۆره كه‌سانه ئه‌یانه‌وێت پێش مردنی بینێرن له‌كاتێكدا نه‌ئه‌وان خودان‌و نه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شیان هه‌یه سه‌ره‌نجامی مرۆڤ دیاری بكهنو دڵ‌و ده‌رونی بخوێننه‌وه‌و نهئهشتوانن قیامهتو بهههشتو جه‌هه‌ننه‌م لێره دروستبكه‌ن .من ئه‌زانم كاری خواپه‌رستی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه ژیانی ئه‌م دونیات لێبكات بهبهههشتو ئه‌ودنیاش به‌هه‌شت بۆخۆی به‌كاره باشه‌كانی دابینبكات نه‌ك دونیای جوانت لێبكات به‌دۆزه‌خ. ئیشی پێغه‌مبه‌ره‌كانیش ئه‌وه بوو مرۆڤ فێربكه‌ن به‌ناو جوانیه‌كانی ڕۆحی خۆیدا بچێت‌و خودا‌و دونیای خۆش‌بووێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆحی خۆیان هه‌ڵبكێشن له‌خوێن. ئاخر مه‌گه‌ر ده‌كرێت ڕۆحێكی خوێناوی لای خوا پاك بێت؟! ئایا ئه‌گه‌ر دونیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕۆحی‌و ویژدانی بێت ئه‌كرێت به‌و هه‌موو بێویژدانیه‌وه به‌ناو خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌كرێت مرۆڤ له‌دونیای دوایدا شتێكی ده‌ست بكه‌وێت؟؟
ئاخر ئه‌گه‌ر به‌زۆر نوێژكردنت به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند ڕه‌نگه ئه‌و خودایه‌كی دی بپه‌رستێت. تۆ ئه‌زانێت ئه‌وه گوناهێكی چه‌ند گه‌وره‌یه‌و چه‌نێك له‌باوه‌ڕ نهبوونو فهرامۆشیهكهی پێشوی به‌دتره؟! خودا‌ش سروشتی هه‌ردوو مرۆڤێكی وه‌ك سهرپهنجهكانیان لێكتری جودا دروستكردووه ئیتر له “ڕه‌نگی پێست نه‌ته‌وه، خێڵ، جۆری بیركردنه‌وه، خوداپه‌رستی…..”، ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ئه‌و جیاوازیانه بكوژن ئه‌یانه‌وێت نكۆڵی لهتاقیكردنهوهكهی دونیا‌و ئه‌و جیاوازیانه بكه‌ن خودا دونیای پێ جوان كردوه. ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بین ئیدی نهدونیا ئه‌و جوانیه‌ی هه‌یه‌و نهتاقیكردنهوهكهش تاقیكردنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئازار نه‌چێژێت، له‌ناو خراپه‌كاریدا باش نه‌بێت له‌كوێ ئه‌و پاداشته‌ی هه‌یه له‌ناو دنیایه‌كی باش‌دا هه‌مووان وه‌ك یه‌كبن؟ ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت بڵێت حه‌قیقه‌تی موتڵه‌قی لایه سه‌رقاڵی به‌خودا كردنی خۆی‌و به‌دیكتاتۆر كردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی. هه‌موو مرۆڤێك خه‌ون به‌دنیایه‌كی تره‌وه ئه‌بینێ، هه‌یه جوانتر‌و هه‌یه ناشیرینتر. هه‌ندێك به‌ناوی خواپه‌رستیه‌وه سه‌رقاڵی ڕابردوو پهرستینو هه‌ندێك ئایندهی خۆیان دروست ئهكهنو هه‌ندێكی تریش ترس له‌مردن‌و دۆزه‌خ ڕاویان ئه‌نێت به‌ره‌و مردن‌و دۆزه‌خ، به‌ڵام له‌كۆتاییا خواپه‌رستی ڕاسته‌قینه پێیه‌كی له‌ناو دروستكردنی دونیایه‌كی جوانتردایه له‌دڵی ویژدانداو ڕێك كردنه‌وه‌ی دونیایه له‌و ناڕیێكیانهی مرۆڤ ده‌ستی ههیهلهخوڵقاندنیداو خودا‌و ویژدانی مرۆڤیش پێی ڕازی نین، پێیه‌كی تری له‌خه‌ڵوه‌تی ڕۆحی مرۆڤدایه، له‌و شوێنه‌دایه مرۆڤ‌و خودا پێكه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه، كهوائهكات خواپه‌رستی مرۆڤ لهدڕندهیهكی گۆشتخۆرو بكوژه‌وه بكات بهڕوهكخۆرێكی جوانیساز ویژدان دۆست.
ڕوئیا… كه‌سێك ویژدانی نه‌بوو باوه‌ڕیشی نیه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ویژدانیان تیانیه‌و ئه‌یانه‌وێت به‌نوێژ كردن بگه‌نه به‌هه‌شت، دوای خه‌یاڵی خاو كه‌وتوون. تۆ ئه‌توانیت له‌به‌ر بارانا بیر له‌خودا بكه‌یته‌وه، كاتێك سه‌یری ئه‌ستێره‌كان ئه‌كه‌یت، ئه‌و ده‌مه‌ی ئاو به‌له‌نجه‌ولار ئه‌ڕوات، گوڵ ئه‌پشكوێ……له‌هه‌موو ئه‌م شوێنانه‌دا تارمایی خودا دیاره، به‌ڵام هه‌رگیز خوێنی ڕژاوی مرۆڤێك، گوڵێك، چڵهگیایهك…ناتوانێت وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی خودا دروستبكات له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌رگیز هه‌ڵپاچینی لكو گه‌ڵای سه‌وزی دره‌ختێك، پێشێلكردنی لالهزارێك، ناتوانێت جوانی خودات نیشانبدات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری خودا، تارمایی خودا، جێ په‌نجه‌ی خودا له دروستكردن‌و سه‌وزكردندایه نه‌ك لهناوبردنو پێشێلكردنو خوێنڕشتن. ئه‌وه‌ی گوڵێك سه‌ر ئه‌بڕێت ناتوانێت وێنه‌یه‌كی جوانی خودات نیشان بدات.ناتوانێت وابكات باوه‌ڕ به‌دونیایه‌كی دی بكه‌یت پڕه لهدادپهروهریو ویژدان‌و خاڵیه‌و لهوێرانكاریو خوێنڕێژی .ئه‌وه‌ی به‌ناوی خواپه‌رستیه‌وه جوانی له‌ناو ئهباتو له‌خه‌یاڵی خۆیدا ڕه‌نجی ئه‌و ته‌قه‌لای سه‌وزكردنی جوانیه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌ریكه خواپه‌رستی ئه‌كوژێت.
ڕوئیا… ئه‌وه‌ی ڕقی لێته، ئیره‌یی به‌و ڕۆحه جوانه‌ت ئه‌بات تۆ خۆشت بووێت، باشترین تۆڵه‌كردنه‌وه له‌كه‌سێك ده‌سته‌كانی به‌خوێن سوره ئه‌وه‌یه فێری گوڵ ناشتنی بكه‌یت، هه‌ركات ڕقت لێی بوویه‌وه ئه‌وا بزانه كینه بهكینه سه‌وز ئه‌بێت. ته‌نیا لێبوردن‌و خۆشه‌ویستی ئه‌توانێت ڕق‌و كینه له‌ناو به‌رێت. من وای ده‌بینم خودا دنیای بۆ كینه كاری بخوڵقاندایه نه لهتێكهڵاو بوونی دوو مرۆڤدا مرۆڤێك دروست ئه‌بوو، نه‌هیچ مرۆڤێكی سه‌رئه‌م زه‌مینه‌ش بهبێدڵ ئه‌ژیا. ئه‌شێت به‌میهره‌بانی، ئه‌و موعجیزه دڵڕفێنه‌ی هه‌میشه كه‌متر له‌كینه كه‌ڵكی لێوه‌ر ئه‌گرین بتوانین گۆشتخۆرێك بكه‌ین بهگیاخۆرو دڕكیش بكه‌ین به‌گوڵ. هه‌ركاتێكیش دڕكیان پێدایت تۆ گوڵیان بده‌رێ، من ئه‌زانم گوڵفرۆشه‌كان هه‌رگیز كاری پێچه‌وانه‌ی ئیشه‌كه‌ی خۆیان ناكه‌ن، بۆنمونه ناتوانن ببنه قه‌ساب، عه‌تر فرۆشه‌كانیش ڕۆژێك له‌ڕۆژان بیر له‌دروستكردنی ژه‌هر ناكه‌نه‌وه. ئه‌شێت لهگوناهبار ترینی به‌دكاره‌كان مرۆڤ گه‌لێك بسازێنین ئه‌م دونیایه دروستبكاته‌وه، ئاینیش به‌ته‌نیا بۆئه‌وانه نه‌هاتووه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش هاتووه ئه‌وانه‌ی به‌لاڕێدا چوون بیانهێنێته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست، ئایا كوشتن‌و كۆیله‌كردن‌و برسیكردن ئه‌و ڕاسته ڕێگه‌یه له‌كاتێكدا خودا مرۆڤی بۆژیان خوڵقاندووه‌و به‌و هه‌موو یاخی بوون‌و گوناهكاریهوه ڕێگای داوه شهیاتن بژی؟ مامه‌ڵه‌ی نێوان مرۆڤ‌و خودا سهودانیه، ئه‌وه‌ی له‌نێوان مرۆڤ‌و خوادا پێی ئه‌وترێت خوداپه‌رستی، پردێكی ڕۆحیه له‌خۆشویستنی خودا‌و ڕێزگرتنه لهجێدهستهكانی ئه‌و، ئه‌وه خودابوو سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی خوڵقاند له‌نێوان ئادهمو حه‌وادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كینه‌ی كوشتنی له‌نێوان قابیلو هابیلدا دروستكرد ئه‌وه شهیتانبوو نه‌ك خودا.
ڕوئیا ….ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی خوا ده‌په‌رستن زۆر كه‌من، من ده‌زانم كه‌سێك خودای خۆش‌بووێت چڵی دره‌ختێك ناشكێنێت هه‌ناسه‌ی من‌و تۆ دابین ئه‌كات. ئه‌شێت هه‌ر له‌و چڵهگیایهوه فێری خزمه‌تكردن بین، لهسهگێكهوه فێری وه‌فابین، له‌گوڵ نیانی‌و له‌ئاو بهردهوامیو له‌خۆر تاقه‌ت نه‌چوون لهسوتانو له‌هه‌وا ژیان بهخشینو لهبولبول گۆرانی‌و له‌باڵنده‌كان بێباكی‌و خه‌مساردی‌و فڕێدانی چاوچنۆكی‌و لهمێرولهكان كاركردن‌و لهههنگهكان یاسای بهڕێوهچوونو …..هتد. تۆسه‌یری كه ئه‌زانیت ئه‌گه‌ر خۆر ڕۆژێك تاقه‌تی بچێت له‌هه‌ڵهاتن چی ڕوئه‌دات؟! یاخود دره‌خته‌كان له‌بری ئۆكسجین ئیتر دوانئۆكسیدی كاربۆن بده‌نه‌وه!! یاخود ڕوه‌ك ئیتر مان بگرێت له‌به‌ر گرتن! ڕوئیا ژیان بهردهوامیو جوانیه، مردنه له‌پێناوی جوانیدا بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ژیان‌و جوانی بهجوانیهكی تربده‌ین.
هه‌موو كه‌سێك له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا دانایه، جیاوازی نێوان دانا‌و نادانێك ههوڵو تێكۆشان‌و خولیا‌و دارییو فێربوونه. بۆیه هه‌رگیز به‌و كه‌سه مه‌ڵێ گه‌مژه تاقه‌تی نه‌بووه ته‌قه‌للای بۆبكات یا ده‌ستكورتی نه‌یهێشتووه، بیری بهێنه‌ره‌وه كه‌ئه‌ویش وه‌ك تۆ مرۆڤێكی جوان ئه‌بوو ئه‌گه‌ر حه‌زو كۆشش‌و پاره‌ی هه‌بووبا. هیچ شتێك له‌م دونیایه‌دا كه‌مبایه‌خ نیه، هه‌رئه‌و چڵه گیایه‌ی تۆ پێی پیا ئه‌نێیت ئه‌و مه‌كینه یه هه‌وای ژیان بۆ تۆ پاكنهكاتهوه ئه‌وا تۆ له‌مسه‌ر زه‌مینه‌دا ژیانت درێژه ناكێشێت. ئه‌گه‌ر گوڵت برد بۆسه‌ر گۆڕی ئه‌وانه بیبه به‌زیندوویی مردوون نه‌ك ئه‌وانه‌ی هه‌ربه‌ڕاستی مردوون. پێیان بڵێ “دونیا ڕویه‌كی ڕۆشنی هه‌یه له‌پاڵ ئه‌و دیوهتاریكهدا”. ئه‌شێت له‌م دونیا شێواوه‌دا كه‌سانێك هه‌بن بهگوڵێكی مردووش زیندووببنه‌وه، به‌ڵام بیرت نه‌چێت كه‌كاری تۆئهوهیه گوڵه مردووه‌كان نه‌به‌یت بۆلای ئه‌و به‌ڵكو وابكه‌یت ئه‌وان ببه‌یت بۆ لای ئه‌وگوڵانه‌ی بهلاسكهكانهوه جوانن، ئه‌شێت ئه‌مه دیوێكی جوانی خواپه‌رستی بێت. من ئه‌زانم خودایه‌ك گوڵی خه‌ڵق كردبێت پێویستی به‌وه‌نیه به‌خوێنی گوڵ بژی، خودایه‌ك بۆ لێدان دڵی خهڵقكردبێت پێویستی به‌وه‌نیه بهخامۆشكردنی دڵێك بیخه‌یته جوڵه‌و ڕازی بكه‌یت. ئێمه‌ی مرۆڤیش پێویستمان به‌وه‌هه‌یه له‌پێناوی زیندووبوون‌و دڵڕفێنكردنی دونیادا بمرین. بمرین بۆ ئه‌وه‌ی گوڵێك بژی، بۆئه‌وه‌ی خوێنڕێژێك بكه‌ینه‌وه بهگوڵكار ، ببین بهمهرههم نه‌وه‌ك برین.
ڕوئیا….هه‌رگیز به‌و چاو چنۆكو داوێن چڵێسانه باوهڕمهكه له‌پاڵ به‌خته‌وه‌ر كردنی خۆیاندا ئه‌یانه‌وێت وه‌كو كۆیله‌و كاره‌كه‌ر ڕاتبگرنو به‌دبه‌ختیت به‌نرخی به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌را ساغبكه‌نه‌وه. چونكه ئه‌وان ئه‌گه‌ر دینداریان ویژدانی تیادا سهوزكردبان ئه‌وا به‌و ژیانه‌ی بۆتۆ پێی ڕازین بۆخۆشیان پێی ڕازی ئه‌بوون. ئه‌وان باسوخواسێك له‌به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن قسه‌كه لهمهڕخۆیانه نه‌وه‌ك تۆ. خواپه‌رستی ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه ئازار ئه‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر نهیكێشن، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌وانیتر پێكهكانی به‌خته‌وه‌ری بنۆشێت. خواپه‌رستی ڕاسته‌قینه هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئازاره‌كان له‌كۆڵی ئه‌وانیتر داگرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئازاری خۆشی بدات به‌كۆڵی ئه‌واندا. هه‌ندێك ئه‌ڵێن خودای ئه‌وان به‌پێشكه‌شكردنی خوێن دڵخۆشه، به‌وه‌ش ئه‌یانه‌وێت ده‌مامكێكی شه‌یتانیانه بكه‌ن به‌ڕوخساری خواپه‌رستیدا.
ڕوئیا…خودا خودای مهنتیقو دادپهروهریو ویژدان دۆستیه، نه‌ك خودای خوێن‌و خورافه‌و یه‌كتری سڕینه‌وه. ئاخرئهگهر خودا موعجیزه‌ی تری ناردبا بهپێغهمبهرێكی تردا ئه‌ینارد، ئه‌و كاری چی بوو به‌سه‌ر نوشتهنوسێكی درۆزن كه‌ئه‌ڵێت هه‌زار جنۆكه‌ی هه‌یه، ده‌ی كه‌سێك هه‌زار جنۆكه‌ی هه‌بێت خۆ ئه‌توانێت حكومه‌تێك بڕوخێنێ، ئیدی چی داوه لهفاڵگرتنهوه؟َ! خودا په‌یامبه‌ره‌كانی له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤدا ناردووه نه‌ك به‌د بهختكردنیدا. خودا خودای خۆشهویستیو بهختهوهریو جوانكردنی ژیانه نه‌ك ئه‌و كینهبازاڕو شهیتانخانهی خورافاته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك دنیای له‌پێناودا وێران ئه‌كه‌ن. هه‌ندێك بهجنۆكهو خێو‌و درنج ئهتكوژنو وای نیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان له‌مه‌ڕ چارهنوسو ئایندهی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام به‌رله‌هه‌رشتێك ئه‌گه‌ر بیانتوانیبا خۆیان له‌مردن ڕزگاربكه‌ن ئه‌وا كاریان به‌ڕزگار كردنی ژیانی تۆ نه‌ئه‌بوو. وه‌كچۆن كه‌سانێك هه‌ن بازرگانی به‌سه‌ر ئازاره‌كانی مرۆڤ‌و خوێنی مرۆڤه‌وه ئه‌كه‌ن، جا به‌ناوی بهرگریكردنهوهبێت یاكوشتن، ئاوا كه‌سانێكی تریش هه‌ن بازرگانی به‌سه‌ر خواپه‌رستیه‌وه ئه‌كه‌ن. له‌سه‌ر خورافه‌و خۆبهنوێنهر كردنی خوداوه ئه‌ژین. له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌سێك وه‌ك یه‌ك وایهلای خودا. بیرمه جارێكیان پیاوێك هاته ماڵمانو داوای په‌نجا دیناری ئه‌كردو ئه‌یوت گوایا باوكی قۆزاخه‌ی په‌موی كردووه به‌ئاڵتون! ئه‌و ئه‌یوت ئه‌گه‌ر په‌نجا دیناره‌كه‌ی بده‌مێ خێر‌و به‌ره‌كه‌تم به‌سه‌ردا ئهڕژێو ئه‌گه‌ر نه‌شی ده‌مێ ئه‌وا كاره‌سات‌و ماڵوێرانی ڕوم تێئهكات. تالهوهڵامدا پێم وت “ئه‌گه‌ر باوكی تۆ قۆزاخه‌ی ئه‌كرد به‌ئاڵتون بۆچی دانه‌یه‌كی بۆتۆ به‌جێنه‌هێشت تا به‌مشێوه یه‌خه‌ی ئێمه نه‌گریت بۆ پاره؟!” هه‌ندێك له‌وانه زۆرجار خهونو خه‌یاڵت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ بۆ ته‌فسیر ئه‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ ئه‌بێت له‌و ڕاستیه تێبگه‌یت كهخهو تێكه‌ڵاو بوونی كۆمه‌ڵێك وێنه‌یه له‌ئه‌نجامی قسهكردنو بینینی ڕابردوو دروست ئه‌بێت. بۆنمونه هه‌زار كه‌س كۆبكه‌ره‌وه پێیان بڵێ چه‌ند كه‌ستان خه‌وتان به‌وه‌وه دیوه سه‌فه‌ر بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بكه‌ن؟ بێگومان وه‌ڵامی هه‌موویان نه‌خێره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌ڕۆژان خه‌یاڵێكی وایان نه‌بووه، یاقسهیان له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه نه‌كردووه‌و بۆشیوێنێكیش نه‌چوون ناوی مه‌ریخ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت چهنكهستان لهخهوتاندا چوون بۆسلێمانی؟ له‌وانه‌یه وه‌ڵامی به‌شێكیان ئه‌وه بێت كهلهخهویاندا ئه‌و سهفهریانكردووه.
ڕوئیا…
له‌هه‌ركوێ بوویت ئه‌توانیت خودا له‌ناو دڵی خۆتدا هه‌ڵگریتو بۆ هه‌ركوێ چوویت ئه‌توانیت خودا له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه‌یت، گرنك ئه‌وه‌یه بیرت نه‌چێت خودا سه‌یری ویژدان‌و میهره‌بانی تۆ ئه‌كات نه‌ك خوێنڕشتنت. به‌رله نوێژكردنیشت خودا سه‌رنجی دڵ‌و ده‌رونی تۆ ئه‌دات، ئاخر كهمرۆڤێك ویژدانی نه‌بوو خودایشی نیه، كهدڵو ده‌رونی پیس بوو ناتوانێت ڕوخسارێكی جوان نیشانی خوابدات. له‌هه‌ر كوێ بوویت بیرت نه‌چێت خودا تۆی خۆش ئه‌وێت، ئاخر ئه‌گه‌ر خۆشی نهویستبای ده‌رفه‌تی له‌دایكبوونی پێنهئهبهخشیت، ئه‌وه جوانترین ده‌رفه‌تێكه ڕه‌نگه هیچ كه‌سێك قه‌دری نه‌زانێت. له‌هه‌ر كوێ بوویت ئه‌وه بزانه دونیای دوایی له‌پێناوی ڕێك كردنه‌وه‌ی ئه‌م دونیایه‌دا دروستبووه نه‌ك له‌پێناوی دونیای دوایدا، دونیایه‌ك كه‌خودا ڕێك‌و پێكتر له‌م دونیایه دروستیكردووه ڕۆژی ئه‌وه‌یه كه‌ئیتر عیبادهتو جوانكردنیش كه‌ڵكێك ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر له‌وێ ده‌رفه‌تی جوانكردنیش لهكیسچووهو ناشیرینیه‌ك نه‌ماوه مرۆڤ بهجوانكردنی پاداشتێكی ده‌ست بكه‌وێت. له‌هه‌ر كوێ بوویت گیرفانت له‌گه‌ڵ سواڵكهرو لاكهوتهكاندا بهشبكه، ئه‌گه‌ر تۆ یه‌قینێكی ته‌واوت هه‌بێت ئه‌بێت هه‌میشه له‌بیرت بێت ئه‌وه‌ی له‌گیرفانی تۆدایه خودا پێی داوی، ئه‌وه‌ش كه‌سبه‌ینێ نانی تۆ دابین ئه‌كات خودایه نه‌ك گیرفانی خۆت، چونكه هێشتا نه‌تدیوه كه‌سێك له‌برسان بمرێ تا تۆ ببیت به‌دووه‌م كه‌س، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌برسانیش بمریت له‌سه‌رنجامی ئه‌و كاره‌دا ئه‌وا بیرت نه‌چێت ئه‌وه‌ی كه‌خودا به‌تۆی به‌خشیوه له‌پێناوی ئه‌ودا بهختتكردووه. خۆ ئه‌گه‌ر قه‌راریش بووایه لهنههامهتیا بوونه‌وه‌ركان له‌برسانا بمرن ئه‌وا له‌جه‌مسه‌ره ساردهكانا زینده‌وه‌رێك بوونی نه‌ئه‌بوو.
سه‌یركه…هه‌ندێك بۆ ئه‌وه چرا هه‌ڵئه‌كه‌ن له‌دوره‌وه ببینرێن، هه‌ندێكی تریش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س خۆی بهئهواندا نه‌كێشێت نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپێی خۆیان ببینن، ئاخر خودایه‌ك موحیبه‌تی له‌دڵی دۆلفیندا خهڵقكردبێت به‌جۆرێك به‌مردنی ئازیزانی بمرێ، چۆن دڵی دێت دڵی دۆلفین جنهجنهبكات؟ به‌ڵام بتپه‌رسته‌كان له‌خوێن خودا دائه‌تاشن بۆیه باكیان نیه. ئه‌وان خودایه‌كی گوڵسازیان ناوێت، ئه‌وان وائه‌زانن تائه‌و كاته چاوی خه‌ڵك ئهیانبێنێ له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدان، به‌ڵام مه‌گه‌ر ده‌كرێت خودا له‌چاوی مرۆڤێكه‌وه ویژدانی كه‌سێكی تر ببینێت؟؟ خودایه‌ك كه‌نان بۆ زهڕنهقوتهیهكی هه‌تیویش ئه‌نێرێت من دڵنیام حه‌قی گیان كێشانی ئه‌و به‌كه‌س نادات، من ئه‌زانم ئه‌وه‌ی ڕۆحی زهڕنهقوتهیهك ئه‌كێشێت به‌ناوی خوداوه، ئه‌وه شه‌یتانه ئه‌یه‌وێت بهدهمامكی خوداوه نمایش بكات.
ڕوئیا …خودایه‌ك له‌ئاسمان بوونی هه‌بێت جودایه لهبتێك مرۆڤ خه‌ڵقی كردبێت له‌سه‌رزه‌وی. ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه بهههشتو جه‌هه‌ننه‌می ئه‌و ئه‌كه‌وێته دوای مردنه‌وه نه‌وه‌ك به‌رله‌مردن، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كهونو بوونه‌وه‌ره‌كانی ئه‌وێت، لێ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی مرۆڤ دروست بووبێت به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌وێت. خودای ئاسمان خودایه‌كی ڕزگاركه‌رو دروستكهرو فه‌ریاد ڕه‌سی جوانیه، لێ خودای زه‌وی خودای جهنگو برسیكردن‌و وێرانیه
هه‌ردی شه‌فیق