
گوڵه.. تۆش له سه‌مای ئاو تێناگه‌ی … فاتیح سه‌لام
تۆش له سه‌مای ئاو تێناگه‌ی
راڤه‌ی هه‌ورێكی كۆچه‌ری و
ژانی چه‌خماخه‌ی ئاوسی ( خه‌ت ) ی بارانیش نازانی !.
نیگاكانت كل رێژ مه‌كه ، به‌ره‌شی شه‌و
چاوێلكه‌كه‌ت بێنه خوارێ
تا نیوه‌ی خۆت له پاییزی ئۆغر خێری و دابرانا
بدۆزییه‌وه
هه‌نگاوه‌كان به ته‌قه‌ڵی سهفهرتهوه دامهدووره
له پێش ئاوێنه‌ی شكاوی نۆبه‌ره‌ی یه‌كه‌م تهكانا
چه‌قۆ مه‌نێ به گه‌ردنی دیلیتهوه
به‌سوننه‌تی دارهمهیتا هه‌ڵمه‌شاخێ
كاتێ پرچت ره‌نگی خۆرنشین قووت ده‌دا و
ئه‌هریمه‌ن دوو پشكۆ برۆی دۆزه‌خی خۆیت ده‌داتێ
شاباڵهكانتم بده‌رێ
من به‌نده‌ری ئه‌زه‌لیه‌تی جاده‌یه‌ك چۆڵ چاوهروانمه
تا ره‌نگی گوڵ ، له كراسی غهریبیتا دادرم و ..
بیده‌مه‌وه به چاوی باخ
له رۆژهه‌ڵاتی دیتنما
گمه‌ی كۆتره‌كانی دووریت بچنمه‌وه
له‌و دیوو رێژنه‌ی بارینه‌وه قهدهغهیت بزمار رێژكهم
چه‌تره‌كه‌ت تووڕدهم تا ته‌ربوون
چاوێلكهكهش بێنه خوارێ
ئاسمانێك له چرای حه‌رفی داگیرساوت
بانگی یاخی بوون هه‌ڵده‌ده‌ن
كه‌وی نابن به ته‌لبه‌ندی هیچ سنوورێ
گوێ ناده‌نه ترس و نۆقی
هیچ چه‌كدارێ
هیچ پاسدارێ
26/12/2012