مرۆڤ …. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رێگا ناكۆتایه
سواره‌كان یه‌ك یه‌ك ده‌كه‌ون
چوون كه‌وتنی چركه‌كان له‌ته‌مه‌ن
لهدورایی ده‌ریا ده‌ڕوانم
وه‌ك دوورترین دووری
وه‌ك بێ‌مانا ترین روانین
وه‌ك شێت ترین ئاشق
ئاشق ترین شێت
تێده‌گه‌م ئه‌و دارانهبۆ ژیانی خۆیان به‌زه‌وی ده‌به‌خشن
تێده‌گه‌م هیچ باشترین مانایه بۆ ژیان
ده‌ریا كاپتن و ئاشق وناخوداكان قوت ده‌داو
به ئیشقه‌وه گۆرانی بۆ مردن ده‌ڵێ
مرۆڤ هه‌یه بۆ تێكدانی رێگاكان
تێكدانی خوانی باخچه‌كانی ئامێزی سروشت
له‌سه‌ر سفره‌ی پایز
تێكدانی دیواری شیعره‌كانی خه‌یام
تێكدانی كانیلهكانی سه‌مه‌رقه‌ند
تێكدانی پیته‌كانی نێو كتێبی ژیان
ئه‌و كتێبی ژیانه‌ی له ئه‌نده‌لوسه‌وه
ره‌شه‌با ده‌یبات بۆ ڤینیسیا
بۆ‌نێو ئه‌و كۆڵانانهیئاو گۆرانی تیا ده‌ڵێ و
كهشیشهكانی سه‌ره‌تای بوون ده‌به‌نه‌وه ڤاتیكان
مرۆڤ بهدیاردهریاوه دۆش داماوه
بیر له شه‌ڕی ته‌ڕواده ده‌كاته‌وه
سواره‌كانی بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ
وێنه‌ی مردنیان ده‌كێشا
بیر له شكسپیر ده‌كاته‌وه
تڕ‌ۆ ترین كاره‌كته‌ری ئه‌و مرۆڤه
بیر له مه‌ولانا ده‌كاته‌وه
به سه‌ما ئاوازی ژیان ده‌چڕێ بۆ شتێ ناوی مرۆڤه
بیر له‌و سه‌ربازانه ده‌كاته‌وه
له‌دوای شه‌ڕ میز ده‌كه‌ن به دیله‌كاندا
ئه‌و دیلانه‌ی
له‌دوای دیلی به میز ده‌نووسن نیشتمان
ئه‌و نیشتمانانه‌ی جه‌لاده‌كان له‌باوه‌ش ده‌گرن وچراكان ده‌كوژێننه‌وه
مرۆڤ وه‌ك سه‌ربازێكی هه‌ڵاتوی ده‌ستی خودا
ده‌سته‌كانی خۆی به‌كوشتن تا قیدهكاتهوه
مرۆڤ زه‌وی وه‌كو میراتێك ته‌ماشا ده‌كات
دار‌و دره‌خت وچیا ودۆڵ و رووبار‌و كانی و پهلهوهرومهل وباڵداروئاسمان وئهستێرهو مانگ و خۆر‌و هه‌مووی
به‌هی خۆی ده‌زانێ
ئاسمان نایه‌وێ بهزندوێتی ته‌وقه له‌گه‌ڵ هیچ مرۆڤێ بكات
ئاسمان وه‌ك خۆفرۆشێك له مرۆڤ ده‌ڕوانێ
خۆفرۆشێك گیرۆده‌ی ده‌ستی ئاوه‌زو سێكسه
خۆ فرۆشێك
گوڵه‌كانی باخی بادن ده‌وه‌رێنێ
بۆ نیشاندانی بوونی خۆی
ده‌ریا وه‌كو هارێك له مرۆڤ ده‌ڕوانێ
كه پاركه‌كانی بێده‌نگی پڕ ده‌كات له ژاوه‌ژاو
هارێك له كۆڵۆمبیاوه تا عیراق
له‌كه‌نه‌داوه تا پردی خواجه‌ی ئه‌سفه‌هان
ئه‌و پرده‌ی كوڕه مه‌سته‌كه گۆرانی موعینی لێدهخوێندو
كچانی شاراوه‌ی عه‌با چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا
له لۆڤه‌ره‌وه تا ” تاج محه‌ل”
ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ خوێندا ژوان بگرن
وه‌ك كه‌ركوك
ئه‌و شاره‌ی هه‌رچی شه‌هوه‌تبازی دنیایه سه‌ریان تێناوه
سروشت
وه‌كو ده‌ریا له‌مرۆڤ ده‌ڕوانێ
ئاسمان وه‌كو سروشت
خودا وه‌كو سروشت
ئیبلیس وه‌كو خودا
مرۆڤ به كوچه‌كانی ژیاندا به‌ره‌و مردن هه‌ڵدێ
فریای ئه‌و نانه ناكه‌وێت بیخوا
نه‌یهێشت كه‌سی تر بیخوا
فریای په‌ڕینه‌وه ناكه‌وێت
له پردی خه‌یاڵ
فریای راموسانێ ناكه‌وێ بیر له خیانه‌ت ده‌كاته‌وه
مرۆڤ لهئیشقی هه‌نار تێناگا بۆ ژیان دهیوهرێنێ
له په‌یامی زه‌یتون تێناگا بۆ جوانی كۆتی ده‌كا
مرۆڤ
جارێك جاده پڕ ده‌كات له‌ژیان
ژیان
جارێك جاده پڕ ده‌كات له مردن
مردن
جارێك ئازادی بانگ ده‌كا بۆ زیندان
جارێك زیندان به چۆكدا دێنێ بۆ ئازادی
جارێك ده‌گری
ده‌گری وه‌كو ئه‌و مناڵه‌ی
فودانهكهی ته‌قیوه‌و
كۆلاره‌كه‌ی بابردویهتی
وه‌كو ئه‌و دایكه‌ی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی به‌ر له فێر بوونی دایه بای مه‌رگ وه‌راندی
وه‌كو ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سه‌ربازه‌كانی كوژانه‌وه
ده‌گری گریانی پڕ له ئازاری له‌ده‌ست چوونی بوون
گریانی پڕ هاواری فرمێسكه‌كانی باخ و بیتهۆڤن وشۆپان
گریانی گۆران بۆ هیوای كوڕی
گریانی ئه‌ستێره‌كان بۆ بێكه‌سی ئاسمان
گریانی شۆڵۆخۆف بۆ خۆی ” مرۆڤ”
گریانی هه‌ڵه بجه بۆ هه‌تیوی كورد
گریانی هێرۆشیما بۆ بۆ كه‌مێ بزه
گریانی به كوڵی كوڕه‌كان بۆگیڤارا
گریانی بێهوده‌ی ته‌نگیسه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارام
جارێك دڕندانهپهلامار ده‌داو
هیچی تر
مرۆڤ !!
6-9-2010 چه‌مچه‌ماڵ