
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كوێوه بۆ كوێ ؟
له ساڵی (1994 – 1998) شه‌ری ناوخۆ له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا به‌رده‌وامبوو، ئه‌وكات هه‌موو ویست و پلانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی به‌و لایه‌نه‌دا بوون كه نه‌ك هه‌ر هاوسه‌نگی هێزی به‌رامبه‌ر لاسه‌نگ و لاواز بكه‌ن، به‌ڵكو ویست هه‌بوو تۆڕی سه‌ركردایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ژێره‌وه هه‌ڵته‌كێنێت، هه‌رچۆنێك بێت له ساڵی 1998 به‌ولاوه به یارمه‌تی ئه‌مریكا و خواستی هه‌ردوو حزب ئاشتی هاته ئاراوه و شه‌ڕ كۆتایی پێهات، پارتی دیموكراتی كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ئاستی جه‌ماوه‌ری دابه‌زی و یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه، راسته كه دوای ئه‌وه شه‌ڕ كۆتایی پێهات، به‌ڵام دوای شه‌ریش جۆرێك له هه‌ستیاری و ته‌شه‌نوجات له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دا مایه‌وه، به تایبه‌ت تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌رێز مامجه‌لال وه‌كو سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی سه‌ردانی سه‌ر گۆری بارزانی كرد و گوتی ” هه‌موان په‌روه‌رده‌ی ئه‌و رێبازه‌ین كه بارزانی بۆی جێهێشتوین ” .
لێره‌وه زیاتر هاوكێشه سیاسیه‌كان گۆڕان، بۆ نمونه یه‌كێك له هۆكاره مه‌زنه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتـی كه ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه بوو،كه بریتی بوو له موماره‌سه‌كردنی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌و دیفاكتۆیه‌ی كه دروست بووه و چیتر ناتوانێت یان نایه‌وێت شه‌ری ناوخۆ بكات، به مانایه‌كی دیكه تاڵه‌بانی له‌وه تێگه‌یشت كه ئیدی دۆخی ئه‌وه به‌سه‌رچووه درێژه به شه‌ری نێوان خۆیی و پارتی بدات، هه‌ر ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی پارتی و یه‌كێتی وایكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆران له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیاببێته‌وه و درێژه به خواستی یاخیبون و دژهبهرێتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بدات، بێشك بزوتنه‌وه‌ی گۆران چه‌ندین ساڵ پێش جیابونه‌وه له یه‌كێتی وه‌كو باڵی ریفۆرم له ناو یه‌كێتیدا كاری بۆ راكێشانی رای گشتی و مۆنۆپۆڵكردنی به‌شێك له‌و میدیایه‌ی پێی ده‌گوترێت (ئازاد) كردبوو، واتا له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم و ناولێنانی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌شێكیش له میدیای ئه‌هلی بوبه موڵكی شاراه‌وه و راسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌كه.
لێره‌دا مه‌به‌ست باسكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پیشاندانی دۆخی یه‌كێتیه له دوای شه‌ری ناوخۆ و به دیاریكراویش دۆخی دوای په‌ككه‌وتنی ته‌ندروستی سكرتێری یه‌كێتی.
یه‌كێتی له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی سكرتێره‌كه‌ی كه چانسی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كاری سیاسی كه‌مه، تووشی كۆمه‌ڵێك گرفتی سه‌ره‌كی و مه‌زن بوو، به‌جۆرێك باس و خواسی ئه‌وه هاتۆته گۆڕێ كه له‌دوای تاڵه‌بانی كێ ده‌بێته سه‌ركرده، ئه‌م ترس و فۆبیایه‌ی یه‌كێتی كه له دوای مامجهلالهوهوه تووشی بووه، هی ئه‌م هه‌موو كاراكته‌ره سیاسه هاوشانهیه كه ناتوانن به باشی هه‌زمی دیاریكردنی سكرتێرێكی نوێ بكه‌ن، چونكه به نزیكه‌یی هه‌مو ئه‌و كاراكته‌ره سیاسیانه‌ی ناو یه‌كێتی كه له دوای مامجه‌لاله‌وه ماونه‌ته‌وه هاوشان و هاوخه‌باتن، به‌وجۆره‌ش له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی یه‌كێك له بنه‌ماكانی بوون به‌سه‌ركرده بریتیه له خه‌باتی زیاتر و ته‌مه‌نی زیاتری سیاسی كه‌سێك كه ئێستا یه‌كێتی له قه‌یرانی ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌دایه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی مامجه‌لال تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌بێت، شاندێكی باڵای پارتی كه پێكهاتبوون له به‌رێز مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی سلێمانیان كرد و سه‌رۆكی پارتی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد، ئه‌گه‌ر بتوانین به دیدێكی سیاسی سه‌یری ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ین، به ئاسانی هه‌ست به دوو خاڵی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین :
یه‌كه‌میان : شڵه‌ژاوی و تێكچرژانی پاوه‌ره سیاسیه‌كانی نێو یه‌كێتی له دوای دیارنه‌مانی سكرتێری گشتی كه شاندێكی پارتی راكێشا بۆ ئه‌وه‌ی ململانێكانی دوای مامجه‌لال سهرنهكێشێته بارودۆخێكی خراپه‌وه، به‌مجۆره‌ش پارتی خواستی ئه‌وه‌ی دوپاتكردۆته‌وه كه لایه‌نگیری دیاریكردنی كه‌سێكی دیاریكراو ده‌كات بۆ قۆناغی دوای مامجه‌لال، تا ده‌ست به ئاسایشی نێو یه‌كێتی و دواجاریش پاراستنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیه‌وه بگرێت.
دووه‌میان: له دوای شه‌ری ناوخۆ و هه‌موو ئه‌و گرژیانه‌ی نێو یه‌كێتی و پارتی، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه و سه‌رپه‌رشتیكردنی له لایه‌ن بارزانیه‌وه، گه‌وره‌ترین بارگۆرانی سیاسیه له كوردستاندا، كه دۆخی دوای شه‌ری ناوخۆ به ته‌واوی ده‌گۆرێت و چانسی پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی ئاستی به‌رزی جه‌ماوه‌رییه له سلێمانی ئاسانتر ده‌كات، چونكه تا 15 ساڵ پێش ئێستاش حزبێكی سیاسی كه تا سه‌ر ئێسقان تین‌و بوو به دژایه‌تی پارتی، ئێستا وه‌ها دۆخه‌كه گۆراوه، ئه‌و پارته‌ی ده‌یانوست له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان ره‌شی بكه‌نه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌یان دێته سلێمانی و سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش خراپتربوونی حاڵی یه‌كێتی و باشتربوونی بارودۆخی پارتی له دوای شه‌ری ناوخۆوه پیشان ده‌دات.
ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچۆنێك بێت به‌م جوڵه سیاسیانه‌ی پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌غڵه‌ته و نایه‌وێت كاپتنی كه‌شتییه‌كی یه‌كێتی، پارتی بێت. چونكه یه‌كێك له خواسته‌كانی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ساڵی 2009 كاتێك جیابۆوه له یه‌كێتی، بریتی بووه له جیابونه‌وه‌یه‌ك بۆ راكێشانی یه‌كێتی بۆ ناو گۆڕان، تاكو دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رێز مامجه‌لال ئه‌مه به باشی بۆ سیاسه‌ته‌كانی گۆران بشكێنێته‌وه، یان باشتر بڵێم به‌رێز نه‌وشیروان موسته‌فا له رێی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه ویستی یه‌كێتیه‌كی نوێ دروست بكات، تا دوای مامجه‌لال بیكاته یه‌كێتیه‌كی گه‌وره، به‌مه‌ش زۆرترین ململانێ و شه‌ری بێ ئه‌نجام له‌كۆڵ رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه بۆوه، كه ئه‌گه‌ر تا ئێستا له نێو یه‌كێتیدا مابایه‌وه دۆخی له‌وانه خراپتر ده‌بوو كه ئێستا له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی مامجه‌لال دابنیشن، هه‌ربۆیه‌شه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م كرداره‌ی بارزانی ناهه‌مواره و هه‌رچی زووتره ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ بۆ دۆخه‌كه بدۆزێته‌وه، چونكه له دوای مامجه‌لال و گۆرانی قۆناغه سیاسیه‌كه، دیسانه‌وه چانسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری پارتی له سلێمانی گه‌وره‌تر ده‌بێت.