
ئەی یار …. هاوار تەیب
Closed
ئەی یار فێری درۆم مەکە
ناتوانین درۆ بکەین
ناتوانین بی هەوا بژین
ئەی یار!
فێری درۆم مەکە
ناتوانین بێعیشق بژین
من و تۆ وێڵین بەدوای وشەیەکدا،
کە پڕبەباڵاعیشق بێ.
وێڵین بەدوای خەندەیەكدا،
کەنازانین لەکام دەریادا
خۆی حەشارداوە،
گوڵم ئەوەی عاشق بێ،
تەنیا من و تۆین.
ئەی یار!
خەندەی سەرلێوم مەگۆڕە بەهەنسك،
کەسەرەتاپای ژینم پڕ بکا لەدۆزەخ.
ئەی یار!
ناتوانین درۆ بکەین
فێری دۆم مەکە
با خەندە نەگۆرینەوە بەشین،
ئەی یار!
ئەوەی ویستی عاشق بەجوانی بێ
من بووم،
ئەوەی وێڵی تاریکی بوو
تۆ بووی،
تۆ کۆشکێكت لەجوانی و عیشق
بینا کرد،
کەچی بەوشیەك
خاڵیت کردەوە لەعیشق و
پڕت کرد
لەتاریكی!.