
وردە خەیاڵ ، ئەمپێچێتەوە … سیروان خۆشناو
1
دوای ژەنینی هەر خەمێک
بە کەمانێکی ژاکاو ،
دەفتەری حەرفەکانمان تارمایی هەڵنیشتنەوە
لە خۆی دەگرێت
کە یەکترمان خۆش‌ویست
ئەبین بە خۆڵە مێش
لەسەر دیواران نیگاری یەکتر دەکێشین
2
بەرێ کەوتم ، هەڵدەلەرزیم لەژێر ئاسمان
کە چاوان دادەخەم هێمن هێمن
خۆم و وێنەکەت لە یەک دەچین . چەندە پڕ . چەند بەتاڵ !!
لەسەر پشتی شەوێکی تەڕ
سروودی حەزەکان کۆدەکەمەوە
تا ئەوپەڕی شەقامەکانی خەیاڵ رۆیشتم
حەز دەکەم بتبینم ….!!!
3
له به‌ندیخانه‌ی خهیالێکدام
هه‌ناسه‌ی په‌یکه‌رێک
هاواری فه‌نابوونی په‌رداخێک
له ناو دڵی ئاو
شکانی سێبه‌ری میهره‌بانی و
سه‌مفۆنیای که‌مانێکی
قیناوی ده‌چرپێنێت
چه‌نده سه‌یره !!!
غه‌ریبستانی ئاو
ماچێکی چاوکزی
سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کتێبێکی قومار باز و
دڵی په‌یکه‌رێکی تێکشکاو
4
پیرت چوو ، پەنجەکانم رابهێنین
تا شمشاڵی دواین خۆزگە بژەنین
بۆ هەڵدانەوەی پەڕە دێژەکانی شەوێک
بەسەر ستونی زەردەخەنەی نێوانمدا
چراییەک بەند بکەین
ئامێزی چ سیحرێکە
وردە وردە دڵۆپە رژاوەکانی مەستبوونم
دەخاتە سەما !!
بیرم چوو کاتێک بەسەر باڵای مندا هەڵدەواسرێی
دواین شەونمە گوڵرەنگیەکانی نیگات
بکەم بە تابڵۆ لەسەر دیواری دڵم
سیروان خۆشناو
شەقلاوە