ده‌رئـه‌نجـامـه‌کانی ئۆپراسـیۆنـــــی (25)ی سـوپای تـورک..!
جه‌وهه‌ر نامیق سالم…….
ئۆپراسیۆنی (25) سوپای تورکیا دژ به کورد به عه‌مه‌لی له مانگی ته‌شرینی یه‌که‌می 2007 ده‌ستیپێکرد. له نێوان (21-20 /2/2008) و له چه‌ند قۆڵێکه‌وه داخیلی هه‌رێمی کوردستان بوو، له 29/2/2008 له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێم کشانه‌وه.
به ده‌ر له گشت ئۆپراسیۆنه‌کانی تریان، ئه‌مه‌ی (25)یان، له رووی ئاماده‌باشی‌و پشتیوانی ناوخۆ‌و ئیقلیمی‌و ده‌ره‌کی به تایبه‌تی ئه‌مریکاو ئیسرائیل‌و رۆڵی راگه‌یاندو شه‌قامی تورکی بێ نه‌زیر بوو، شکستی‌و کشانه‌وه‌که‌شی هه‌روه‌ها بێ نه‌زیر بوو.
له چه‌ند بابه‌تێکی پێشوومان، باسی هۆکاره‌کانی هێرشه‌کمان کرد بوو (*)، له‌م بابه‌ته‌ماندا، به دیدو بۆچوونی خۆمان، تیشک ده‌خه‌ینه‌سه‌ر هه‌ندێ هۆکاری شکستنی ئه‌م ئۆپراسیۆنه، که کۆدناوی (گیونه‌ش = خۆر)ی پێ درابوو، له‌وانه:
1. به‌ره‌نگاری‌و شه‌ڕی مان‌ونه‌مانی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK (هێزی پاراستنی گه‌لی کوردستان).
2. گیانی به‌رخودان‌و هه‌ڵمه‌تی جه‌ماوه‌ری شار‌و شارۆچه‌کانی باکووری کوردستان به‌گشتی‌و دیاربه‌کری دێرین به‌تایبه‌تی‌و په‌لاماردانی پۆلیس‌و ده‌زگا ئیرهابیه‌کانی حکومه‌ت له‌ژێر دروشمی (ئیدی به‌سه)، تاک‌و ئه‌و راده‌یه کار به‌ره‌و راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری ده‌ڕۆیشت، ئه‌مه‌ش حکومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی تورکیای ده‌هه‌ژاندو دوور نه‌بوو هه‌نگاوێکی نه‌وعیی بێت به‌ره‌و رزگاری..
دروشمی (ئیدی به‌سه) دروشمێکی هانده‌رو کۆکه‌ره‌وه‌و یه‌کخه‌ری خه‌ڵکی سته‌مدیدو مافخورای گونجاوی ئه‌م قۆناغه‌ی کوردستانه‌و جێگای خۆیه‌تی بایه‌خی زیاتری پێبدرێت وه‌ک دروشمێکی ناوه‌ندی سه‌رتاسه‌رو تاک‌و ده‌کرێت شۆڕ کرێته نێو ریزه‌کانی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ری پێ گۆشبکرێت..
3. هه‌ڵوێستی جالیه‌یی کورد‌و گشت سه‌کۆو خامه پاک به‌سۆزو نیشتمانپه‌روه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
4. هه‌ڵوێستی شه‌قامی کوردی به‌گشتی‌و له باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی. ئه‌و هه‌ڵوێسته فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی‌و پاڵده‌ر بوو که چیتر سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێ لایه‌ن نه‌بن‌و هه‌رزوو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌دنگ هات‌و ئه‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی نیشتمانی ده‌رحه‌ق به سنووربه‌زاندنی سوپای تورک‌و تۆببارانکردنی ناوچه‌یه‌کی درێژ‌و فراوانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک پارچه‌یه‌کی العراقی هیوا‌و ئاشتی..!
5. . به‌ده‌ر له‌هه‌ندێ ته‌وه‌قوعات، سه‌رکردایه‌تی (PKK)، حه‌کیمانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا کرد، چ له مه‌یدانی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه چ له مه‌یدانی په‌یوه‌ندی‌و ئیداره‌کردنی چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کان، له خۆپیشاندان‌و ئیعتێامات‌و کاری جه‌ماوه‌ری‌و راگه‌یاندن‌و دیبلۆماسی‌و ئاماده‌باشییان بۆ هه‌ر دستپێشخه‌رییه‌ک یان هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ره‌واکه‌ی باشووری کوردستان له رێگای دیالۆگ‌و دانوساندن…
6. هه‌ڵوێستی راگه‌یاندنی هه‌ندێ لایه‌نی کوردستانی‌و جیهانی به‌تایبه‌تی سایتی (سبه‌ی)و هه‌فته‌نامه‌ی میدیا‌و هاوڵاتی، قه‌ناتی (رۆژ تیڤی)و (الجزیره) …تاد، که هه‌ر له سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنه‌که کوردستان‌و جیهانیان پێ ئاگادارکرده‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئابڵوقه‌دانی هه‌واڵه‌کان‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ (بۆ و له) ناوچه‌کانی شه‌ڕ..
راپۆرته مه‌یدانیه‌کانی (الجزیره) له زۆر بواردا، درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانی سه‌رانی حکومه‌تی تورکیا‌و جه‌نراڵه‌کانی به درۆده‌خسته‌وه‌و راستیه‌کانی گه‌یانده خه‌ڵک…
7. هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپی‌و ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر هیرَشه‌که، به‌تایبه‌تی روسیا‌و دواتر به‌ریتانیا…
8. هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی بۆش، پاش به‌رخودان‌و راپه‌ڕینی گه‌ریلاو خه‌ڵکی کوردستان‌و ناڕه‌زایی رای گشتی. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت که ئامانجی هێرشه‌که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زیاتر دژ به کورد‌و هه‌رێمی کوردستانه‌و ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌شێکه له العراق‌و پاراستنی سنوور‌و ئاسمان‌و ئه‌من‌و ئاسایش العراق له ئه‌ستۆی ئه‌مریکایه، له‌کاتێکدا ئیداره‌ی بۆش له زه‌لکاوی عێراقدا چه‌قیوه‌و ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به‌لای دیموکراته‌کاندا ده‌شکایه‌وه‌و شه‌ڕی ئه‌مریکا له العراق‌و ناڕه‌زایی شه‌قامی ئه‌مریکی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه خاڵێکی هه‌ره گرنگی ململانێیه‌کانی ناوخۆی خودی ئه‌مریکاو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه..
9. که‌ش‌و هه‌واو به‌فروباران‌و سه‌رماو سۆڵه…
به هه‌موو حیساباتێک سوپای تورک هه‌ر چۆن له ئۆپراسیۆنه‌کانی دیکه‌ی تری‌دا شکا له‌مه‌ش هه‌روه‌ها، وه‌لێ شکستنی ئه‌م جاره‌یان نه‌ک هه‌ر بێ وێنه بوو به‌ڵکو ئیفرازاتێکی زۆری لێ بووه‌وه‌و هێشتا به‌رده‌وامه له‌وانه:
1. بڕیاری دیوانی سه‌رۆکایه‌تی دادگای ئه‌وروپا (THE COURT OF FIRST INSTANCE OF THE EUROPEAN COMMUNITE، که باره‌گای له لۆکسمبۆرگه سه‌باره‌ت به نایاسایی دۆسیه‌یی تاوانبارکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) وه‌ک رێکخستنێکی (تیرۆریست). ئه‌مه‌ش له واقیعدا یه‌ک له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌کردنه چه‌ند لایه‌نه بوو له‌سه‌ر کورد‌و کێشه ره‌واکه‌ی، نه‌ک له باکووری کوردستان به‌ڵکو له باشوور‌و پارچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته. به تیرۆر ناساندنی (PKK) له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو یه‌کێتی ئه‌وروپاو راگه‌یاندنی، زیاتر پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی بوو نه‌ک ئه‌منیی. ئه‌گه‌ر چ کاتی خۆی (PKK)، به‌هۆی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی هه‌رزه‌کارانه به‌رامبه‌ر به چه‌ند ئه‌ندامێکی لاده‌ری خۆی‌و چه‌ند لایه‌نێکی کوردی دیکه له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا، زه‌مینه‌ی خۆش کرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه.
2. پاش شکستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی 25و کشانه‌وه‌ی کوتوپڕی هێزه هێرشکه‌ره‌که‌ی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان بۆ کرد، هێزه عه‌لمانییه‌کانی تورک که‌وتنه وێزه‌ی سوپا.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره له مێژووی تورکیا ئه‌و هێزانه په‌لاماری سوپا ده‌ده‌ن‌و له (پیرۆز)ی مانگه موقه‌ده‌سه‌که‌ی (ئاتاتورک) که‌م که‌نه‌وه‌و گومان بخه‌نه سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ری پارێزه‌رانی کۆمار‌و عه‌لمانیه‌ت. جه‌نراڵه شکستخورده‌کانی مه‌یدانی شه‌ڕ، ئه‌م په‌لاماردانه‌یان مه‌حکوم کرد‌و سوپا سالاری تورکیا،
بۆچوونه‌کانی هێزه عه‌لمانیه‌کانی، به شه‌ڕێکی ناڕه‌واو دژ به تورکیا‌و دژ به سوپا وه‌سفکرد، که له شه‌ڕی (PKK) ترسناکتره بۆیان..! گرنگی بڕیاری دادگاکه له‌وه‌دایه که له ساڵی 2004 (PKK) سکاڵایه‌کی دابوو به دادگای ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به بڕیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ تاوانبارکردنی (PKK) و کۆنگره‌ی گه‌ل، وه‌کو رێکخستنێکی تیرۆریست. له‌پاش نزیکه‌ی چوار ساڵ‌و پاش پیاچوونه‌وه‌ی یاسایی، (دیوانی سه‌رۆکایه‌تی دادگای ئه‌وروپا)، بڕیاری دادگا وه‌ک ناساندنی ئه‌و دوو رێکخستنه به تیرۆریست، به دروست نازانێت. ئه‌م بڕیاره گومانی خسته‌سه‌ر گشت دۆسیه‌که‌و رێگای واڵاکرد بۆ وروژاندنه‌وه‌ی…
به دیدی به‌نده چه‌ند ئه‌م بڕیاره بۆ (PKK) گرنگه، ئه‌ونده‌یش بۆ هه‌رێمی کوردستان‌و دۆزی کورد، چونکه
یه‌ک له پاساوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک دژ به کێشه‌ی ره‌وای باکووری کوردستان به‌تایبه‌تی‌و هه‌رێمی کوردستان‌و پرسی کورد به‌گشتی، مه‌هانه‌ی بوونی هێزێکی (ئیرهابی)یه‌و پاساوی هاوکاری ئه‌مریکاو ئیسرائیل‌و حکومه‌تی کۆماری العراقی هیوا‌و ئاشتی‌و لایه‌نه‌کانی دیکه‌یش هه‌ر له‌ژێر په‌رده‌ی به‌ربه‌ره‌کانی‌و بنبڕکردنی (ئیرهاب) ه.
ساغکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بڕیاره، ته‌نها ئه‌رکی (PKK) نییه، به‌ڵکو ئه‌رکی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان‌و هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه.
بۆ په‌کخستنی بڕیاری (دیوانی سه‌رۆکایه‌تی دادگای ئه‌وروپا)، تورکیا گشت داگیرکه‌رانی کوردستان له حاڵه‌تی دژه هێرشن‌و هه‌ندێ له‌وڵاتانی ئه‌وروپی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز‌و فشاری ئه‌مریکا به ئاسانی نایه‌نه ژێر بار‌و ئه‌مریکا هه‌ر چۆن تاک‌و ئێستا ئاماده نییه حیزبی کۆنگره‌ی باشووری ئه‌فریقیاو نیلسون ماندێلا له لیستی (تیرۆریستان) بسڕێته‌وه، زه‌حمه‌ته پێشبینی کارئاسانی لێبکرێت
3. له ته‌ک ئه‌مه، چ به فیتی حیزبه عه‌لمانیه‌کان چ سوپا، داواکاری گشتی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی باڵای تورکیا (عه‌بدوالرحمان چه‌تین قایا) سکاڵایه‌کی فره لایه‌نه‌ی داوه به دادگای باڵا، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (AKP) له کارکردن. سکاڵاکه (17) به‌رگه‌و به سه‌دان به‌ڵگه‌نامه به خۆیه‌وه ده‌گرێت‌و ناوه‌ڕۆکی تاوانه‌کانیش: دژایه‌تی پارتی ناوبراوه ده‌رحه‌ق به سیستێمی عه‌لمانیه‌ت. واته دژی ده‌ستووری کۆماری تورکیا..داواکاری گشتی، پارتی (AKP)و زیاتر له (72) که‌س له سه‌ران‌و لایه‌نگرانی له ئاستی سه‌رکرادیه‌تی حیزب‌وده‌وڵه‌ت، به ته‌حدید (سه‌رۆک کۆمار عه‌بدوڵا گول‌و سه‌رۆک وه‌زیران ره‌جب ته‌یب ئۆردوگان)، به تاوانباریان ده‌زانێت. ئه‌م کێشه‌یه سه‌رانی ئه‌م حیزبه‌وحکومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت‌و شه‌قامی تورکیای شڵه‌ژاندوه…
له دوو خولی هه‌ڵبژاردن، گێرفی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (AKP) به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش به‌رز ده‌بوه‌وه. هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌که‌شی زۆره، ده‌کرێت لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێکیان بکه‌ین:
• جه‌ختکردنی سه‌رانی (AKP) له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تورکیا وه‌ک یه‌ک له وڵاتانی جیهانی ئیسلامی پاش زیاتر له (70) ساڵی ته‌غه‌روب دوورکه‌وتنه‌وه له کلتورو داب‌و نه‌ریتی تورک.
• کارکردن له‌ناو چین‌و توێژه هه‌ژاره‌کان‌و یاری به ئیحساساتیان، به تایبه‌تی له بواره‌کانی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی….
• به‌رهه‌ڵستکاری (سوپا) به ته‌دریج..
• خۆپاراستن له دیاریده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی به‌تایبه‌تی له خولی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتیاندا.
• راگه‌یاندنی چاکسازی ده‌ستووری‌و سیاسی به‌تایبه‌تی (ماده‌ی 301) ی ده‌ستوور که ماکی تورانیزم‌و که‌مالیزمه‌و کرۆکی ره‌خنه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپاو هێزه ریفۆرمخوازه‌کان‌و بزاڤی نه‌ته‌وه‌کانی تورکیایه….
• یاری کردنی به ئیحساساتی شه‌قامی کوردی له باکووری کوردستان، به‌وه‌ی که له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن باسی کورد‌و کێشه‌ی کوردیان ده‌کرد.
• ئه‌گه‌ر دادگای باڵا هه‌موو یان هه‌ندێ له سه‌رانی (AKP) حوکم بدات، حکومه‌تی ئۆردوگان نامێنێت‌و سه‌رۆک کۆمار ناچار ده‌بێت یان که‌سێکی دیکه ته‌کلیف کات حکومه‌ت دروست کات یان جاڕی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ بدات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو له سنووری (38) ئه‌ندامی په‌رله‌مان حوکم دران یان ئه‌ندامه‌تی په‌رله‌مانیان لێسه‌ندرایه‌وه، ئه‌وه په‌رله‌مان هه‌ڵدوه‌شێته‌وه‌و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی تازه به‌رپا بکرێت..
4. هه‌ر دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی سوپا له هه‌رێمی کوردستان‌و راگه‌یاندنی فه‌رمی سه‌ربازی گوایه «ئۆپراسیۆنه‌که دژ به بنکه‌و گه‌ریلاکانی (PKK) بووه‌و ژماره‌یان (300) چه‌کداره‌و (250) یان کوژران‌و باقی دیکه‌یان په‌رت‌و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و نه‌مان، به‌مه‌ش ئۆپراسیۆنه‌که ئه‌نجامی ته‌واوی خۆی پێکا ..کشانه‌وه‌ی کوتوپڕو ئه‌و جۆره پاساو و لێدوانه، بووه مایه‌ی ره‌خنه‌و بگره گاڵته‌جاڕی له نێوی خودی ده‌زگا فه‌رمی‌و راگه‌یاندنه‌کانی تورک. تۆ بڵَێیت (300) چه‌کدار ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و کوڕه‌شه‌و هات‌و هاوارو خۆسازکردن‌و ته‌نسیق‌و هاوکاری ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌و راکێشانی ئه‌و هه‌موو سه‌ربازو تانک‌و فڕۆکه‌ی بوێت..؟!، که (250) کوژران‌و باقی تر بریندار‌و هه‌ڵهاتوو، ئیدی مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌ربازو بنکه‌و چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نییه له باکووری کوردستان‌و له‌سه‌ر سنوور‌و ئه‌و فشار خستنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بۆ چی‌و له پای چی؟!
5. له ته‌ک ئه‌و کشانه‌وه‌یه، ئه‌ردۆگان داوای کرد پێشمه‌رگه‌کانی (PKK) چه‌ک دانێن‌و ده‌ست له خه‌باتی چه‌کداری هه‌ڵگرن‌و خۆیان بده‌نه ده‌سته‌وه‌و پاش عه‌فوکردنیان‌و ته‌سلیم بوونی سه‌رانی یان ته‌سلیمکردنیان، ئه‌توانن وه‌کو تورکێک داخلی پرۆسه‌ی سیاسی بن‌و نیازیشی وایه بڕه پاره‌یه‌ک ته‌رخان کات بۆ باشکردنی باری ئابووری ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا..!
هه‌ندێ به‌رپرس‌و لایه‌نی کوردستانی لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆگانی، زیاد له لزووم به هه‌ند وه‌رگرت‌و زۆریان به شان‌و باڵیدا هه‌ڵدا، وه‌کو رێگا چاره‌یه‌کی تازه بۆ دۆزی کورد‌و سوود وه‌رگرتن له‌و فه‌زا دیموکراتیه که سه‌ران‌و حکومه‌تی (AKP) پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات. زۆری پێ نه‌چوو دیموکراتیه‌که‌ی ئه‌ردۆگان‌و پڕۆژه تازه‌که‌ی بۆ باکووری کوردستان به گرتن‌و راونانی هه‌زاران خه‌ڵکی سڤیل‌و په‌لاماردانی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزو ته‌عقیب‌و گرتنی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی کورد که به فه‌رمی‌و له رێگای پرۆسه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورکیا داخیلی گه‌مه سیاسیه‌که‌ن‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆک‌و ئه‌ندامی پارێزگا‌و شاره‌وانیه‌کانن‌و به تۆمه‌تی جیاجیا‌و به تاک‌و به‌کۆمه‌ڵ دران به دادگا‌و زۆریان به‌ندکران‌و هه‌ندێکیان تاک‌و ئێستا چاوه‌ڕوانی حوکم ده‌که‌ن‌و به ده‌یانیش گیانیان له ده‌ستدا..تاوانبارکردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشووی تورکیا خاتوو (له‌یلا زانا) به‌وه‌ی له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی دیاربه‌کر، ناوی (3) سه‌رکرده‌ی کوردی هێناوه‌و غه‌رامه‌کردنی (23) سه‌رۆک شاره‌وانیه کوردیه‌کانی له‌لایه‌ن دادگاکانی تورکیاوه که ته‌نها تاوانیان ئه‌وه بووه له دیدارێکیاندا له‌گه‌ڵ خودی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوایان کردبوو که‌ناڵی (رۆژ تیڤی) دانه‌خرێت، ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌و چه‌ندین رووداوی دیکه، لێدوان‌و وه‌عده‌کانی ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به دیموکراتیه‌ت‌و بایه‌خدانی به باکووری کوردستان، مێداقیه‌تی خۆی له ده‌ستداو دووپاتی کرده‌وه که ئه‌ردۆگان‌و حیزبه‌که‌ی رووکه‌ی دیکه‌ی دراوی تۆرانیه‌ت‌و که‌مالیزمن‌و گوناهێکی گه‌وره‌یه که‌سایه‌تی‌و لایه‌نی سیاسی کورد هه‌وڵ‌و شاهیدی ناحه‌قیان بۆ بدات‌و خه‌ڵکی کوردستانی پێ چه‌واشه‌کات..
6. له گه‌رمه‌ی ئه‌م هه‌رایه، حکومه‌تی ئه‌ردۆگان له هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستیکرد به هه‌ڵمه‌تێکی گرتن‌و راونانی که‌سانێکی ناسراوی حیزبی‌و ئیداری‌و سه‌ربازی تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه وه‌کو رێکخستنێکی نهێنین به ناوی (ئه‌گه‌ر ناقۆن)و باڵێکی (حکومه‌تی قول)ی نهێنی تورکیان، که کرۆکی تورانیه‌کان‌و که‌مالیزمه‌و له مێژه‌وه ره‌گی داکوتاوه له‌نێو سوپا‌و ئاسایش‌و حیزبه عه‌لمانیه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورکیا. له نێو گرتوه‌کانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جه‌نراڵی خانه‌نشین سوپا‌و ئاسایش‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و کاربه‌ده‌ستی باڵای حکومه‌ت‌و زانکۆ‌و سه‌رانی حیزبی به‌دی ده‌کرێت وه‌ک سه‌رۆکی حیزبی کاری تورکی که به حیزبێکی چه‌پی توندڕه‌و ناسراوه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌فرادی هه‌ندێ له گروپه‌کانی مافیای تورک..!
7. به پێچه‌وانه‌ی گیروگرفته‌کان واقیعی تورکیا وه‌کو ئه‌ندامێکی ناتۆ‌و هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ماهه‌نگی‌و رێکه‌وتنی مه‌یدانی له‌نێوانیاندا هه‌ر پاش ئۆپراسیۆنی شکستخورده‌ی (25) سوپای تورکیا ئه‌و راستیه دووپات ده‌کاته‌وه که ئه‌مانه ده‌رهه‌ق به دۆزی کورد هه‌میشه کۆکن…!
8. گواستنه‌وه‌ی چالاکی پێشمه‌رگایه‌تی هێزه‌کانی (PKK) بۆ قوڵایی باکووری کوردستان به تایبه‌تی ناوچه‌کانی (جۆله‌مێرک‌و شه‌رنه‌خ‌و ماردین‌و سێرت‌و بدلیس‌و دیاربه‌کر‌و ده‌رسیم..)، هه‌روه‌کو له‌م رۆژانه سه‌رانی ئه‌م حیزبه‌و که‌ناڵه‌کانی کوردستانی‌و بیانی بڵاویان کرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا ئاماده نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک ددان به بزاڤی رزگاری خوازی باکووری کوردستان بنێت‌و به‌رده‌وامه له پروپاگه‌نده‌و دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و له‌هه‌وڵی ته‌سریفکردنی قه‌یرانه‌کانی‌و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ، بۆ ده‌ره‌وه‌ی تورکیا‌و گره‌وکردن به ئه‌گه‌ری پرسی کورد بۆ سازشکردنی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات‌و ترساندنی شه‌قامی تورکی..!
تورکیا نه‌خشه‌ی سه‌ربازی‌و سیخوڕی له ناوچه‌کانی سه‌ر سنوور‌و له‌ناو هه‌رێمی کوردستان رانه‌گرتووه‌و له بۆردومانکردنی ئه‌و ناوچانه‌و جموجوڵی سه‌ربازی به‌رده‌وامه…
ئه‌م حکومه‌ته دۆستی کورد نییه. ده‌وڵه‌ت‌و حکومه‌ت‌و کاربه‌ده‌ست‌و لایه‌نی تۆرانی‌و ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیا، دوا ده‌وڵه‌ت‌و حکومه‌ت‌و لایه‌ن‌و تاک ده‌بن له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه که کورد‌و کیان‌و ده‌وڵه‌تی کوردستانیان پێ قه‌بوڵده‌کرێت. ره‌فتاری حکومه‌ته‌کانی پێش ئه‌ردۆگان‌و ئه‌م حکومه‌ته‌و ئه‌وه‌شی دێت، رێک یه‌کن سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد. هه‌میشه خولیای پلان‌و نه‌خشه‌ی لێدان‌و تێکدانیه‌تی. له‌سه‌ر لایه‌نی کوردستانیه ره‌چاوی ئه‌وه بکات:
1. که‌حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان‌و له‌شکرکێشی‌و بۆردومانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانمان. هه‌روه‌ها له گشت ئاسته‌کان‌و له ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه، به زه‌ق‌و راشکاوی باسی کێشه‌ی که‌رکوک‌و ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان بکات له عێراق‌و خۆی بکاته ته‌ره‌فێک، ئه‌وه به هه‌موو عورف‌و عاده‌تێک ده‌ستێوه‌ردانه له کاروباری کۆماری العراق‌و ئه‌مڕۆ کورد به‌شداره له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غداو چه‌ند پۆستێکی سیادیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌کو کوردیش نه‌بێت ئه‌و وه‌کو عێراقیه‌ک، مافی ره‌وای خۆیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای (المعاملە بالمپل) و تاک‌و ئه‌و راده‌یه ده‌لوێت، ده‌ستبخرێته کاروباری تورکیا‌و به فه‌رمیش رابگه‌یه‌ندرێت، هه‌رچۆن سه‌رانی تورک خروقات‌و تاوان‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیان راده‌گه‌یه‌نن.
تورکیا ماڵه‌که‌ی له شوشه ناسکتره، ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت، به‌رگه‌ی به‌ردی خه‌ڵکی دیکه ناگرێت..!
2. پاش ئۆپراسیۆنی (25)ی حکومه‌تی تورکیا دژ به هه‌رێمی کوردستان‌و جموجۆڵی بنکه سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له (بامه‌ڕنی‌و کانی ماسی ..تاد) له‌کاتی ئۆپراسیۆنه‌که‌و هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زایی‌و به‌رگری خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی بامه‌ڕنی شێله‌دزی‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان، په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی مانه‌وه‌ی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی له خاکی هه‌رێمی کوردستاندا. هه‌رچه‌نده بوونی ئه‌و بنکانه نه به ئاگاداری په‌رله‌مان بووه‌و نه به بڕیاری په‌رله‌مانیش دانراوه، له واقیعدا پێویستی به بڕیاری واش نه‌ده‌کرد، چونکه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکایه‌تی‌و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌رله‌مان کارێکی باشی کرد که ئه‌و بڕیاره‌ی دا، وه‌لێ تاک‌و ئێستا ئه‌و بنکانه ماونه‌ته‌وه‌و خراوه‌ته قاڵبی ئه‌وه‌ی که هه‌ر وه‌کو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردستان بڵاویانکردۆته‌وه، له‌ژێر دراسه‌تکردندایه‌و دوور نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان‌و له‌پاش ئه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا باسبکرێت هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا..! واته ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌کێشێت..!!
تورکیا به‌رده‌وامه له جموجوڵ‌و بۆمببارانی ناوچه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌کانی سنووری هه‌رێمن…
له به‌رژه‌وه‌ندی کێشه‌ی کورد‌و هه‌رێمی کوردستان نییه ئه‌م جۆره بڕیارانه کاڵبکرێنه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نی تورکی یان ناوه‌ندی به‌غدا یان ئه‌مریکی لاساری ده‌که‌ن له جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره، با بکرێت به کێشه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری‌و له رێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و شارستانی ئیجباری ئه‌و لایه‌نانه بکرێت..
مانه‌وه‌ی بنکه‌کانی سه‌ربازی‌و سیخوڕی حکومه‌تی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره رم‌و هێلانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان‌و ئاژاوه‌و دوژمنایه‌تیه، ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان.
3. سه‌رکردایه‌تی فه‌رمی هه‌رێمی کوردستان به جیدی بیرکاته‌وه له به‌دیلێکی گونجاو سه‌باره‌ت به کونترۆڵکردنی بازاڕی هه‌رێم له‌لایه‌ن کۆمپانیاو کاڵاکانی تورکیاوه. بۆ (16) ده‌چێت تورکیا بازاڕی کوردستانی کونترۆڵ کردوه، به واته‌یه‌کی دیکه ئه‌م هه‌رێمه‌ی داگیرکردووه‌و له‌وه‌ش خه‌ته‌رناکتر، هه‌رێمی کوردستانیان کردوه‌ته کۆگایه‌کی گه‌وره‌ی کاڵای ئیکسپایه‌رو خراپ‌و قه‌ده‌غه‌کراو. ئه‌مه‌ش ته‌نها زیانی سیاسی وئابووری نییه، به‌ڵکو کاریگه‌ری خراپی هه‌بووه‌و هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌م نه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌ی پاشه‌رۆژیشمان. داهات‌و ده‌رامه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه نه‌ک هه‌ر ته‌خشان‌و په‌خشان ده‌کرێت، به‌ڵکو دژ به خودی ئه‌و خه‌ڵکه به‌کاردێنن. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راسته‌وخۆ به‌رپرسیاری یه‌که‌م له تاوانانه. ئه‌گه‌ر رێگا چاره‌یه‌ک نه‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌م دیارده خه‌ته‌رناکه، له‌سه‌ر پسپۆڕان‌و رۆشنبیران‌و راگه‌یاندنی ئازاد‌و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان‌و بنکه‌و جه‌ماوه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و ده‌نگ بێن‌و به‌هه‌موو جورێک فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌دێک بۆئه‌م پاشه‌گه‌ردانیه دانێن‌و ئه‌و کۆمپانیاو سه‌رانی بازرگانیکه‌ر به ژیان‌و ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ‌و دواڕۆژی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌که‌ن، رووبه‌ڕووی دادگا بکرێنه‌وه.کار گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده‌یه له مێزگردێکی ته‌له‌فزیۆنی، یه‌ک له پسپۆڕانی ئه‌و بواره بڵێ: «حکومه‌تی سه‌دام به (ته‌حدید) خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ر یان ئه‌وی دیکه‌یان جینۆساید ده‌کرد، که‌چی ئه‌مڕۆ حکومه‌تی هه‌رێم گشت نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ‌و نه‌وه‌کانی داهاتویشمان جینۆساید ده‌کات…!»
4. باسکردنی کێشه‌ی که‌رکوک یان هه‌ر کێشه‌یه‌کی دیکه که په‌یوه‌ندی به باشووری کوردستانه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا وه‌کو ته‌ره‌فێک، کارێکی نادروسته. به‌مه‌ش تورکیا زیاتر بوغرا ده‌بێت.
5. ئه‌م هه‌موو مامه‌حه‌مه‌یه بۆ حکومه‌تی تورکیا به ناوی حیکمه‌ت‌و مرونه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ (تاڵان‌کردنی بڕی زۆری داهاتی کوردستان) له رێگای بازرگانی به کاڵای ئیکسپایه‌رو رعایه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا، زیاتر به زه‌ره‌ری کورد‌و کێشه ره‌واکه‌ی شکاوه‌ته‌وه. ئه‌زموونی (16) ساڵ له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی تورکیا، ئه‌و دوژمنکاریه‌ی لێکه‌وته‌وه که رۆژانه ده‌رحه‌ق به پرسی کورد ئه‌م کیانه‌و سه‌رانی پیاده‌ی ده‌که‌ن‌و هه‌ڵوێستی شه‌قامی تورکیا‌و راگه‌یاندنه‌کانیان گوزارشتی لێده‌ده‌ن.
ئه‌بێ ئه‌و راستیه قه‌بوڵکه‌ین که چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا له‌م هه‌رێمه زیاد کات ئه‌وه‌نده زیاتر دوژمنایه‌تی کورد ده‌که‌ن‌و کێشه‌مان بۆ دروستده‌که‌ن‌و ده‌ست‌و پێمان گرێده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی بۆ حکومه‌تێک‌و کیانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌بار بێت بۆ کیان‌و لایه‌نێکی تابیع گونجاو نابێت. ئه‌وه‌ی بۆ بازنه‌یه‌کی ته‌سکی ئه‌م وڵاته باش بێت مه‌رج نییه بۆ خه‌ڵکی کوردستان‌و کێشه‌ی کورد باش بێت. وا خه‌ریکه وه‌کو قه‌له ره‌شمان لێ دێت له‌هه‌ردوو رۆیشتنه‌که ده‌بینه‌وه. هه‌ر سه‌رکرده‌و حکومه‌ت‌و تاک‌و کۆمه‌ڵ حورمه‌ت‌و رێزی خۆی به‌ده‌ست‌و لای خۆیه‌تی‌و کاتی ئه‌وه هاتووه لایه‌نی کوردستانی به‌م جۆره په‌یوه‌ندی‌و مامه‌ڵه‌یه بچێته‌وه‌و چی تر خۆی به که‌م نه‌زانێ به‌رامبه‌ر به سه‌رانی تورکیا ..!
6. جوڵانه‌وه‌ی سکاڵاکانی خه‌ڵکی ناوچه زه‌ره‌رمه‌نده‌کانی هێرشه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له رێگا فه‌رمیه‌کانی کۆماری العراق تاک‌و ده‌گاته ناوه‌نده‌کانی عه‌داله‌تی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها وروژاندنی ئه‌و کێشانه‌و گشت کێشه‌کانی دیکه‌ی دوژمنانه‌ی حکومه‌تی تورکیا، له ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمی‌و ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی و مرۆڤایه‌تیه‌کان.
7. هه‌روه‌کو چۆن حکومه‌تی تورکیا له دوژمنکاری کورد‌و کێشه ره‌واکه‌ی جیاوازی ناخاته نێوان باکوور‌و باشووری کوردستان، باشتر وایه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان‌و کێشه ره‌واکه‌ی‌و پاراستن‌و به‌هێزکردنی ئه‌م هه‌رێمه، جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد، له‌میانی ململانێ‌و خه‌باتی هه‌موو جۆره‌ی خۆیدا، جیاوازی نه‌خاته نێوان ریزو به‌شه‌کانی کوردستانی داگیرکراو.شه‌ڕو ململانێ توندوتیژی ناوخۆی کورد ته‌حریم‌و ته‌جریم بکات، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیخوازانه‌ی کێشه‌ی کوردبێت له هه‌موو جێگایه‌ک. گشت لایه‌نه‌کانی به‌رخۆدان‌و پاراستنی کورد‌و کوردستان‌و دیفاع له بوون‌و مافی خه‌ڵکه‌که‌ی به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه‌یش به ره‌وا ببینێت، تاک‌و ئه‌و ئاسته‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان ددان به بوون‌و مافه‌کان کورد ده‌نێن.
فشارخستنه سه‌ر گه‌ریلای کوردستان‌و سوککردن‌و به که‌م زانینیان‌و بگره تاوانبارکردنیان، له‌ژێر په‌رده‌ی خه‌باتی چه‌کداری باوی نه‌ماوه، یان گرفت بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌که‌ن‌و ئه‌م ئه‌زموونه‌مانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن بۆ واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستان، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
کێشه‌ی کورد له هیچ پارچه‌یه‌ک کوردستانی دابه‌ش‌و داگیرکراو به باشووری کوردستانه‌وه‌یش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. بۆیه ئیلهاکردنی جه‌ماوه‌ر به دروشم‌و ده‌سکه‌وتی کاتی‌و په‌راوێزو خاوکردنه‌وه‌ی له ململانێ به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی‌و چه‌واشه‌کردنی‌و بایه‌خ نه‌دان به خواست‌و ویست‌و پێداویسته‌کانی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی، له به‌رژه‌وه‌ندی‌و سوودی نه‌یارانی کورده‌و ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌یان ده‌وێت..!
ئه‌م قۆناغه ئه‌و قۆناغه نییه سه‌رکردایه‌تی فه‌رمی کوردستان بێمنه‌ت بێت له خه‌ڵکی کوردستان‌و پشتڕاست بێت له نه‌یارانی کورد‌و خۆی بکاته جاملوخی ئه‌م زلهێز یان ئه‌وی دیکه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌کات‌و به‌ده‌نگی داخوازیه‌کانیه‌وه نه‌یه‌ت‌و سوور نه‌بێت له‌سه‌ر پرسه ئیستراتیجیه‌ته‌کان‌و خه‌ڵکی کوردستان به‌شدار نه‌کات له بڕیاره چاره‌نووسازه‌کان‌و ئاماده‌باشی نه‌کات بۆ گشت ئه‌گه‌ره‌کان، توشی شکست‌و نسکۆ ده‌بێت. شکست‌و نسکۆی ئه‌م جاره‌یان، ئه‌گه‌ر خودا نه‌کات روودات، ئه‌وه وه‌کو جارانی دیکه نابێت‌و دوور نییه رابوونیان مه‌حاڵ بێت ..!
(*) بڕوانه هه‌فته‌نامه‌ی میدیا ژماره 311 له 23/10/2007، لاپه‌ڕه (6) و (میدیا) ژماره (328) له 26/2/2008 لاپه‌ڕه (6).
Sunday، April 27، 2008
ئەم بابەتە لە رۆژنامەی ( رۆژنامە) ژمارە (202) لە 27/4/2008 لاپەرە (10 -11) بڵاوکراوەتەوە.