
شه‌یپوره تازه‌كانى شیعر و كه‌ڕبوونى خود …. ٢
3- خود و ونكردنى خود
گەر ئێوارەیەك هاتی و
لە ونبوونم بپرسی
ئەوا بگەڕێوە بۆ ژوورەكانی منداڵی و
لەنێو كانیاوەكانی عاشقبوونا
ئارام بگرە.
(گۆران ره‌ئوف ، هاوڕێم، لەخۆدەرچوون دۆڕانە…دۆڕان. دۆستم، لەخۆدەربازبوون تاوانە… تاوان).
ئاوێته‌كردنى هونه‌رى گێڕانه‌وه له‌گه‌ڵ شیعر ، ئادگارێكى شیعرى نوێیه ، گێڕانه‌وه‌ى گرته وكه‌سه‌كان به بێ گێڕانه‌وه‌ى خود ماناى تێنه‌گه‌یشتن و گیَڕانهوهى هه‌ڵه‌ى رووداوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ .
زوومى هزرى خود بۆ بینینى شته‌كانى ده‌وروبه‌ره ، كاتێ كامێراى خود دوهستێنرێت (وه‌ك ئه‌وه‌ى لاى گۆران ره‌ئوف وه‌ستاوه ) كرده‌ى بینین ده‌وه‌ستێ و شته‌كان له شوێنى خۆیان ده‌وه‌ستن و هیچ رووداوێك نابینرێ ، رووداوه‌كان كۆتاییان دێت ، ئه‌و جێگیربوونهشى هه‌یه ده‌لاله‌ت له وه‌ستان ده‌كا .
وه‌ستان= جێگیربوون= سه‌ره‌تاى كۆتایى .
به‌نموونه‌یه‌ك قسه‌كانم روون ده‌كه‌مه‌وه :
(دانتى) هه‌وڵى به‌رده‌وامى هه‌بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ى شته‌كان و له رێگه‌ى گێڕانه‌وه‌وه بچمى تر‌ى داوه به هه‌ندێ له شته‌كان كه جیاوازن له بچمى خۆیان و هه‌ندێ جاریش پێچه‌وانه‌كه‌یمان نیشان ده‌دا ، له ڕیگه‌ى گێڕانهوهكانیهوه هه‌ندێ له بێ رۆحه‌كان رۆح په‌یداده‌كه‌ن له فه‌زاى گێڕانه‌وه‌ى رۆحلهبهرهكان و رۆحدارهكانیش له ده‌ستى ده‌ده‌ن له شوێنى گێڕانه‌وه‌ى بێ گیانه‌كان . به بۆچونى من (دانتى) له گێڕانه‌وه و وێناكردنى به‌هه‌شتدا شكستى خواردووه چونكه نه‌یبه‌ستۆته‌وه به گێڕانه‌وه‌ى خود ، واته نه‌یتوانیوه بیبه‌ستێته‌وه .
خودى (دانتى) ئه‌زموونى به‌هه‌شتى دونیاى تاقى نه‌كردۆته‌وه . (دانتى) وێنه‌یه‌كى سهرهنجراكێشى به‌خشیوه به دۆزه‌خ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به دۆزه‌خى خوده‌وه هه‌یه كه دۆزه‌خى دونیا و پێكهاته‌كانى ناویه‌تى .
ژیانى (دانتى) له دۆزه‌خ نزیكتره وه‌ك له به‌هه‌شت ، بۆیه وێناكردن و گێڕانه‌وه‌ى دۆزه‌خێكى ئهزمونكراوى بچوك ئاسانتره له بهههشتێكى ئه‌زمون نه‌كراوى بچوك بۆ گوزارشت كردن له دوالیزمى به‌هه‌شت و دۆزه‌خى گه‌وره (دۆزه‌خى ئه‌و دونیا كه به شێوه‌ى جیا جیا هاتووه له سه‌رچاوه‌كانه‌وه ) . (گۆران) ده‌یه‌وێ عه‌شقێكى ئه‌زموون نه‌كراومان بۆ بگێڕێته‌وه له‌سه‌ر حیسابى عه‌شقێكى ئه‌زموونكراو كه له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ودا ره‌نگى داوه‌ته‌وه، ئه‌وه جیاوازى ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه كه جیاوازى ده‌خاته نێوان (عه‌شقى گۆران ) و (عه‌شقى من )و (عه‌شقى ئه‌وى تره‌وه) ، لێره‌وه ( عه‌شقى یه‌كه‌م- عه‌شقى گۆرانىشاعیر ) چیتر عه‌شق نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ململانێكهرێكى سه‌رسه‌ختى قێزه‌وه‌نه له‌گه‌ڵ (عه‌شقى دووه‌م- عه‌شقى گۆرانى مرۆڤ) كه (عه‌شقى تاقانه‌یه) ..
منیش به‌ده‌م نووسینه‌وه
شهقيَك له‌م زه‌وییه‌ى به‌رده‌مم ده‌ده‌م و
وردووخاشى ده‌كه‌م و
دواتریش پارچه‌كانى ده‌خه‌مه ناو زبلَدان
(بێستون مينه - زه‌وى به‌رده‌بیته‌وه )
“خه‌ڵك تواناى خۆ به‌ڕێوه‌بردنیان نييه “
ئه‌مه بۆچونى (كانت)ه له تێزى (رامان له فه‌لسه‌فه‌ى مرۆڤ)دا . (كانت) تێهه‌ڵكێشى چه‌مكه‌كانى ئازادى و ره‌زایه‌ت له (په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى )ى (رۆسۆ) له گه‌ڵ پاشایه‌تى و قوه‌تى ره‌ها له فكرى (هۆبز)دا ده‌كا و به‌رگرى له پره‌نسیپه‌كانى كۆنسێرڤاتیزم ده‌كا و داواى ئازادى بۆ مرۆڤه‌كان ده‌كا ، به‌ڵام به گومانیشه له مرۆڤى ئازاد .
(بێستوون) حه‌ز له ئازادكردنى خود ده‌كا و هه‌ست به‌دیلى ده‌كا ، ده‌یه‌وێ (فاوست) ئاسا ده‌ربكه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ى ره‌چاوى قۆناغه دیرۆكییهكهى و مه وقیعى خۆى و (فاوست)ى كردبێت .
(فاوست) له هه‌یوانى ماڵه‌كه‌یدا ده‌ڕوانێته ئه‌و كه‌لاوه سووتاوهى بۆ به‌یانى له درێژه‌ى هه‌ڵمه‌تێكدا خاوێن ده‌كرێته‌وه . (گۆته) له هیكڕا هه‌موو وێنه‌كان ده‌گۆڕێ و ده‌مانخاته نێو فه‌زاى سیمبولیستى جیهانى ناوه‌كى (فاوست) . ده‌ركه‌وتنى چوار ژنى له وههم كه گوزارشت له (زه‌روره‌ت ،هه‌ژارى, تاوان، دڵسۆزى) ده‌كه‌ن ، (فاوست) سێ تاپۆى یه‌كه‌م له خۆي‌دا(له زه‌ینى) دوورده‌خاته‌وه ، ته‌نها چواره‌میان ده‌هێڵێته‌وه ، ئه‌و ده‌ڵێ : ده‌بێ به‌رده‌وام بم له شه‌ڕى ئازادى . (ئیرۆتیك) له چه‌مكى (ئیرۆتیكۆسى) یۆنانییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ، كه په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویستى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و سیاقه ته‌قلیدییه ده‌رچین ، ئه‌وا بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رتاى ئه‌و چه‌مكه ده‌كرێ بۆ دوورتر له سه‌ده‌ى پازده بڕۆین.لاى (بيَستون ) توانه‌وه‌ى ئیرۆتیك له ده‌ریاى ئافراندن و سازكردن و نه‌خشه‌كێشانى داهێناندا نابيرنرىَ. هه‌وڵى رووتبوونه‌وه له ماناكان له ئه‌ده‌بدا(وه‌ك ئه‌وه‌ى لاى بێستون هه‌یه)، هه‌وڵێكه ده‌ره‌نجامه‌كانى بریتین له كوشتنى چێژ و بنه‌ماكانى ئه‌ده‌ب خۆى . ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن : “ده‌ق له ده‌ره‌وه‌ى مانا و مانا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق (هه‌ڵبه‌ته له‌بازنه‌ى ئه‌ده‌بدا ) ، نرخیان نییه ( رووتده‌بنه‌وه )” . من ره‌خنه له (بيَستون) ده‌گرم ، چونكه ئه‌وه بیرى رۆشن نییه كه زه‌مینه بۆ گوتارى نائهقلانى خۆش ده‌كا ، به‌ڵكو خراپ به‌كارهێنانى ئه‌خلاقه له مانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا ، قسه كردن له‌سه‌ر چه‌مكى گه‌شه‌كردن و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م لاى رۆشنبیران سه‌رى هه‌ڵداوه ، بۆیه نابێ من به‌هۆى رهخنهكانمهوه له دیدى (بيَستون) سیماى ستهمكاریم پێبدرێ .( شیلێر) ده‌ڵێ ” هونه‌ر ئاماژه‌یه بۆ ره‌خنه‌گرتن له كۆمه‌ڵگه و ره‌خنه‌ش ئاماژه‌یه بۆ كارى عه‌قڵانى “. ئامانجى مه‌سیحییه‌كانى ئه‌وروپا و جوله‌كه‌كان له ره‌خنه‌گرتن له دین و فه‌نده‌مێنتالیزمى ئاینه‌كان ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌هایه بۆ دین.
كچێك فووى له ده‌سته‌كانى ده‌كرد،
بیرم ده‌كرده‌وه :
چ ده‌بوو ده‌ستكێش بوومایه .
(شاڵاو حه‌بیبه _ كه‌سێك لێره‌وه تێپه‌ڕى )
خودایه بۆ نهتكردم به كورى با
خودایه ……
(عومه‌ر جه‌لال – جه‌نگى من و با )
سه‌ره‌راى تهقلیدیهتى نێو ئه‌م دوو پارچه شیعره ، (شاڵاو و عومه‌ر ) له زۆربه‌ى شیعرهكانياندا دهیانةوێ خودى خؤيان به‌و جۆره ببینن كه خۆيان ده‌یانه‌وێ نه‌ك به‌و جۆره‌ى هه‌ن. هێزى faculty)) دانپیانانى( confession) له ده‌قدا به‌هێز نیه . له سه‌رده‌مه به‌رایى و كۆنه‌كانه‌وه گرفتى دانپیانه‌نان بۆ مرۆڤ گرفتێكى سه‌نته‌رى بووه ، هه‌ر ئه‌م گرفته‌ش رێگر بووه له به‌رده‌م بوونى مرۆڤ وئه‌ده‌ب به سه‌نته‌ر . زۆر جار مرۆڤه‌كان له جیاتى داننان به حه‌قیقه‌ته‌كان ، هه‌وڵیان داوه لێى هه‌ڵبێن . مرۆڤى ئه‌م چه‌رخه‌ش (ئه‌دیبى هاوچه‌رخ) به (شاڵاو و عومه‌ر )یشه‌وه له‌و گرفته بێبه‌ش نین. سیسته‌مى كلتوورى و میزاج و مۆتیڤهكان و كلتووره سوننه‌تیه‌كان و شێوازه كلاسیكییه‌كان و لێدانه‌وه‌ى قه‌وانه كۆنه‌كان ، كێشه‌ن له به‌رده‌م نیشاندانى رووى راسته‌قینه‌ى ئه‌و كائینهى ناومان ناوه واقیع (واقیعێكى شیعرى پڕ له شیعریه‌ت نه‌ك واقیعیه‌تى ده‌وروبه‌ر ).
بۆى هه‌یه مرۆڤێك كه خاوه‌نى تێڕوانینى جوانه و تێگه‌یشتنى دروستى بۆ زۆر شت هه‌یه ، له له‌حزه‌یه‌كدا ئایدیاكانى یه‌كسان بكا به ئستووره ،چونكه هێزى دانپیانانى لاواز و كزه .
له مه‌جالى فكردا (كارل مانهایم) سۆسیۆلۆگى مه‌عریفه ،ئه‌و هێزه‌ى به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى تیا‌بوو و به به‌رده‌وامى قهناعهتهكانى گۆڕیون و به چه‌قبه‌ستوویى نهیهێشتوونهتهوه .
(مانهایم) له سه‌ره‌تادا وه‌كو سۆسیۆلۆگێكى ماركسیست ده‌ستى پێكرد ، به‌ڵام دواتر له (ماكس فیبه‌ر) و مێژووگه‌رایى ئه‌ڵمانى نزیك ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى میتۆدۆلۆژیا . دواتر به‌ره‌و رێژه‌گه‌رایى مێژوویى ده‌چێ و هه‌وڵى به‌رده‌وامیشى ده‌بێ بۆ تێپه‌ڕاندنى .
هه‌ر ئه‌و هێزه واى له ( ئه‌ریك فڕۆم) كردووه سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رى( فرۆید) له‌سه‌رى ، له زۆر بوار له بواره‌كان بۆچوونى جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێ، به تایبه‌تى له مه‌سه‌له‌ى مرۆڤى فرۆیدى ، چونكه (فرۆید) سێكسى (sex)به هۆكارى به‌یه‌كگه‌یشتنى ژن(woman) و مێرد (husband) داده‌نا .
ئه‌م مه‌مله‌که‌ته پڕ له درۆیه
له مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌رێک ده‌چێت
هه‌زار و یه‌ک شه‌یتان
جێ پێی خۆی لێ چێ کردوه
که‌چی ئه‌م پێغهمبهرهشمان هه‌ر نه‌دی
(ئه‌سكه‌نده‌ر زرار – به‌ر له پایز ماڵئاوا)
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دووباره‌كان رێگایه‌كه ده‌مانگه‌یه‌نێته ره‌خنه و رقه‌به‌رى ئه‌وانى تر . وشه‌ى (ره‌خنه) و (رقه‌به‌رى)م به یه‌كه‌وه به‌سته‌وه ، زۆرجار ره‌خنه له چوارچێوه‌كه‌ى ده‌ترازێ و ده‌بێته ئه‌و دهلاقهیهى ره‌خنه‌گر غه‌در له تێكسته‌كه ده‌كا و به‌ناوى ره‌خنه‌وه په‌ل ده‌هاوێژێته نێو كایه مه‌عریفى و ئه‌خلاقییه‌كان به شێوه‌یه‌كى تراژیدى ، ئه‌م تڕاژیدیبوونهى ره‌خنه به‌شێك له كۆمیدیاى بیركردنه‌وه به‌دوا خۆى ده‌هێنێ و ده‌كه‌وێته نێو قالبێكى وشكى زانستى ده‌ستكرد و رووتهڵهى بابهتگهرێتى . (فریدریك نیتشه 1844-1900) (friedrich netzche) وه‌كو پێشه‌نگى ئایدۆلۆژیایه‌ك و مامۆستاى زمان‌زان له زانكۆى (بال) له سویسرا ، به‌هۆى بۆچوونه رادیكاڵهكانى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ میتافیزیكى باوى سهردهمهكى نه‌یارى زۆرى بۆ په‌یدا بوو ، به‌ناوى ره‌خنه‌وه هه‌وڵى به‌دۆگما كردنى بیرۆكه‌كانیان ده‌دا ، ئه‌گه‌رچى (نیتشه) رهتكهرهوهى میتافیزیك نییه ، (ویستى هێز) لاى ئه‌و پرهنسیپاڵێكى میتافیزیكى و جه‌وهه‌رى شته‌كانه سهرهرِاى مردنى خودا .
جۆرێكى تر له ره‌خنه هه‌یه كه به‌رهه‌مى ئه‌زموونكردن و ژیانكردنه له‌نێو حهدهسهكان . ئه‌زموونى ژیان فێره نووسینى ئه‌ده‌بى ره‌خنه‌یی (ئه‌ده‌بێك ره‌خنه بگرێ له پێودانگه ناشرینه‌كان ) مان ده‌كا ، (كافكا) ى رۆماننوسى ئه‌ڵمانى كه له سه‌رده‌مى ئیمپڕاتۆریه‌تى نه‌مساوى هه‌نگاریدا ژیاوه ، ئه‌زموونێكى ژیان كه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له كارى قانونى و بوون به كارمه‌نده له دایه‌ره‌ى بیمه‌ى بێكاری، تێگه‌یشتنێكى قوڵى بۆ بیۆكراتییهت لا دروست ده‌كا ، ئه‌و تێگه‌یشتنه دواتر له چیرۆكهكانيدا ره‌نگرێژ ده‌بێت ، (كافكا) ره‌خنه له بیۆكراتییهت ده‌گرێ و ناڕازییه لێى .
(ئه‌سكه‌نده‌ر) له خوده وه ده‌ست پێناكا و یه‌كسه‌ر ده‌چێته سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له ئه‌وى تر (مه‌به‌ستم له سه‌رزه‌نشت كردنى خود نیه ) . به ده‌گمه‌ن رێده‌كه‌وێ (ئه‌سكه‌نده‌ر) ره‌خنه له خۆى بگرێ و زۆربه‌ى ره‌خنه‌كانى بۆ بهرامبهرهكهیهتى ، (ئه‌سكه‌نده‌ر) پێویستى به جۆرێك له هاوسه‌نگى هه‌یه .
4- گواستنه‌وه‌ى چه‌مكه به شیعرینهكراوهكان بۆ نێو شیعر
كتێبه‌كان فریوم ده‌ده‌ن
له‌م ماڵه‌دا بیركردنه‌وه‌كانم جۆرێكن
له‌م جلانه‌شدا من كچێكى دیم
له‌لاى چه‌پى رێگاكه‌دا
پیاوێك گومان له بوونم ده‌كا
(هێرۆ كورده – رێگا)
شاعیر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ خۆى له وێنه و چه‌مك و ئایدۆلۆژیا و كۆمیدیا و تراژیدیا دووباره‌كان بدزێته‌وه ، زۆر جار هانا بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى گومان ده‌با ، كه‌چى بۆى هه‌یه گومان ده‌رگاى لێنه‌كاته‌وه و به گومان بێ له شاعیر .
به به‌رده‌وامى یه‌كێك له ستونه‌كانى مه‌عریفه ( بیركردنه‌وه)یه . سروشتى داخراوى كۆمه‌ڵگه ، رێگره له به‌رده‌م مانیفێست بوونى پڕۆسه‌ى بیركردنه‌وه و گومان بردن وه‌كو خۆیان .
بیركردنه‌وه‌ى گشتى
بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كه‌س بیركردنه‌وه‌ى به كۆمه‌ڵ.
چه‌مكى گومان(doubt) له شیعرى ( هيَرؤ)دا پێگه‌یه‌كى نارۆشنى هه‌یه و به شێوه‌یه‌كى سه‌قه‌ت و ناشیعرییانه هه‌وڵى به شیعریكردنى دراوه . گومان له ده‌قه‌كه‌دا نووستووه ، نووستن به ماناى داخستنى چاو و فڕینى فكر بۆ مه‌مله‌كه‌تى خه‌یاڵ نایه‌ت ، به‌ڵكه به‌و مانایه دێت كه فكردان بخرێته بارى سڕبوون و پشوودانه‌وه ، فكردانیش راسته‌وانه ده‌گۆرێ له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه ، واته : ئه‌و پیرهپیاوهى ژێر دارهپیرهكه خه‌وتووه ، كه‌واته بیرده‌كاته‌وه ، ئه‌و ژنه‌ى كۆتایى كۆڵانه‌كه بیرده‌كاته‌وه كه‌واته خه‌وتووه .ده‌ركه‌وت مه‌به‌ست له خه‌وتن بریتی‌بوو له بیركردنه‌وه .
هه‌ر سێ پڕۆسه‌ى بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن و رووبه‌رووبوونه‌وه ، بازنه و ماڵ و خانه‌كانى گومان ، كۆیان ده‌كه‌نه‌وه. قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م سێ چه‌مكه وه‌كو سێ چه‌مكى سه‌ربه‌خۆ ، هه‌ڵه‌یه . بیركردنه‌وه به تێپه‌ڕبوونى كات ده‌گۆڕێ بۆ تێگه‌یشتن ، دواجار تێگه‌یشتنیش رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه ، له هه‌موو لهحزهیهكیشدا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووبوونه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى ( مه‌به‌ست له قۆناغه‌كان : بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن ) ه ، هه‌موو ئه‌و كارلێك و بهیهكداكهوتنانهش له مه‌مله‌كه‌تى گوماندا رووده‌ده‌ن . لێره‌وه ئه‌گه‌ر به گومانبین له بوونى گومان له شیعردا (وه‌ك ئه‌وه‌ى له شیعرى هيَرؤدا هه‌یه ) ، ئه‌وا بوونى تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه له شیعره‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كى تۆماتیكى ده‌كه‌وێته ژێر تیشكى گومانه‌وه .
ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه له شیعر نووسیندا بهشیعریكردنى چه‌مكه‌كان و واتاكانه ئینجا گواستنه‌وه‌یانه بۆ نێو تێكستى شیعرى . ناكرێ پڕۆسه‌ى به شیعریكردن له ئانى شیعر نووسیندا به‌لاوه‌بنرێ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووتكراوه به‌سیاسى كرا‌و و به‌زانستى كراواوهكان بكه‌ین . درۆكردن هونه‌رێكه له هونه‌ره‌كان ، (هونه‌رى درۆكردن ) له هزرى تاكدا سه‌رهه‌ڵده‌دا له ده‌ره‌نجامى كۆمه‌ڵیك فاكته‌ر كه له هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه گرنگتر فاكته‌رى ئه‌خلاقییه . مرۆڤ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌خلاق و نهێنى و گریمانه و یاسا ئه‌خلاقییه‌كان ، ناچاره درۆ بكات . بۆى هه‌یه له رێگه‌ى درۆكردنه‌وه رۆحى ژنێك له فڕین بۆ ئه‌و دونیا رزگار بكه‌ین ، ئه‌گه‌رى هه‌یه له سایه‌ى درۆیهكدا ژن و مێردێك سێكس(sex) بكه‌ن و منداڵێك دروست بكه‌ن و ناوى بنێن ( راستى ) ، هه‌ركه (راستی)ش گه‌وره بوو ، له سایه‌ى درۆیهكدا كچێك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ كه ناوى ( مردن)ه و ناچارى بكا په‌نا به‌رێته به‌ر ژووره تاریكه‌كانى مه‌رگ و خۆى بكوژێ . دایكى (مردن) كه ده‌بینێ كچه‌كه‌ى خۆى كوشتووه، ده‌قیژێنێ :
“هۆ خه‌ڵكینه مردن خۆى كوشتووه !!
(مردن) مردووه !!”
دێینه‌وه لاى (راستى) كه دواى خۆكوشتنى (مردن) ، ژنێك ده‌هێنێ به‌ناوى (تاك) و هه‌زاران منداڵ ده‌خاته‌وه و منداڵه‌كانیش ده‌یان هه‌زار منداڵ ده‌خه‌نه‌وه …..
كه‌واته له سایه‌ى درۆیهكدا ، كۆمهڵگایهكمان دروستكرد و چه‌ند حهقیقهتێكیشمان ئاشكرا كرد (ئه‌مه بۆ دونیاى ده‌ره‌وه‌ى شیعر )
له سه‌ربانى هاوینێكهوه
نوكته له‌سه‌ر رۆژه‌كانى زستان ده‌كات
پیاوێك به جلى كوردییه‌وه
ئاره‌زووى سێكسێكى نادروست ده‌كا
پیاوێك به تاتوو له‌سه‌ر زمانى ده‌نووسێ ژن
(ئاریان ئه‌بوبه‌كر – وه‌ره با پیاو بكوژین ………..)
درۆكردن له دونیاى شیعردا سیفه‌تێكى نائه‌خلاقى و ناعه‌قڵانى نییه ، به‌ڵكو زۆر جار هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و ئاشكرابوون و گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌ت . به‌ڵام نازانرێ (ئاریان) گه‌ره‌كیه‌تى له شیعردا درۆبكات یان حه‌قه‌یقه‌ت مانیفێست بكا . هه‌ردوو چه‌مكى درۆكردن و حه‌قیقه‌ت له شیعرى (ئاریان)دا تووشى نائومێدى شیعریمان ده‌كه‌ن .
هیوادارم له دواى ئه‌م ره‌خنانه‌م هیچ پرسیارێكى میتافیزیكى ، مه‌عریفى ، ئه‌خلاقى ، جوانیناسیانه لاى خوێنه‌ر سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن كه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێویستی به پرسیارى تر هه‌بێت . پرسیارى بێ‌مانا ئه‌و پرسیاره‌یه كه له ده‌ره‌نجامى نه‌بوونى ئه‌زموونه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا ، پرسیاركردن له كوفر(disbelief) به‌بێ بوونى ئه‌زموون له‌گه‌ڵ ئیمان ، پرسیاركردن له ئه‌ده‌ب به‌بێ بوونى ئه‌زموون له‌گه‌ڵ ئهدیبانێكى وه‌كو (ساراماگۆ و كازانتزاكیس و كافكا و پامۆك و ….هتد)، پرسیاركردن له سیاسه‌ت به‌بێ بوونى رۆشنبیرى سیاسى ، ئه‌گینا له جه‌وهه‌ردا هونه‌رى پرسیاركردن هونه‌رێكه ئه‌ركى كه‌شفكردن و خوێندنه‌وه و ده‌رخستنى رووى راسته‌قینه‌ى شته‌كانه .
خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پرسیار له حه‌قیقه‌ت و درۆى نێو تێكستى (ئاریان) بكا ، پێویستى به ژوان به‌ستن هه‌یه له‌گه‌ڵ درۆ و حه‌قیقه‌ت له نێو باخچه‌ى شیعره‌كه‌دا ، به‌ڵام ئه‌و ته‌مه‌ى باڵى كێشاوه به‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مكه‌كه له شیعره‌كانى (ئاریان)دا ، ده‌مانباته‌وه خاڵى سفر (خاڵى سڕینه‌وه‌ى شیعره‌كه و نووسینى شیعرێكى تر یان هه‌مان شیعر به جۆرێكى تر ) .
5- نوێبوونه‌وه و پێكهاته شیعرییه‌كان :
منیش بووم به جانتاى سه‌فه‌ر
له‌گه‌ڵ سێبه‌رێك كۆچ ده‌كه‌م و ..
له‌گه‌ڵ كۆچێك شه‌رابى خه‌م دهخۆمهوهو ..
له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانى گشت پێكێك له بیرت ده‌كه‌م
(ئاوێزان نورى – كۆچێك له هه‌ست.. هه‌ستێك له ئه‌ندێشه)
( ئاويَزان) كاری نه‌كردووه بۆ وشك كردنه‌وه‌ى ترێى مه‌رگ به خۆرى ژیان ، بۆ هه‌ڵبژاردنى مرۆڤبوون له نێوان رووهكبوون و ئاژه‌ڵبوون ،بۆ خۆخزاندنى وشه‌كان بۆ په‌ناى ئاوریشمى شیعر ، بۆ له بیرنهكردنى خود و هاوكات نووسینه‌وه‌ى دونیاى خه‌یاڵ ، بۆ خه‌ونبینین به حه‌قیقه‌ت ،بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌ونى واقیعى ، ئه‌و كاریكردووه بۆ بوونى مۆسیقایه‌كى ناوخۆیى له شیعره‌كانیدا كه كاریگه‌رى ناسرووشتى له‌سه‌ر ماناى گشتى ده‌قه‌كه دروست كردووه.
( ئاويَزان) نه‌فه‌سى نووسینى كورته و له یه‌ك وێستگه‌ى دیاریكراودا ده‌نووسێ .
دابه‌شكردنى شیعر به‌سه‌ر گروپه‌كاندا تا رۆژگارى ئه‌مڕۆشمان به‌رده‌وامه ، شیعر ده‌خرێته به‌ر سێبه‌رى گروپ و قوتابخانه‌كان .
(سوریالیزم) وشه‌یه‌كى لێكدراوه ، ریالیزم به‌ماناى واقیع دێ سوریش به‌ماناى سه‌ر دێ واته شیعر و ئه‌ده‌بیات ده‌بێ له سه‌ره‌وه‌ى واقیعدابن .
ئاشكرایه له سه‌رووى واقیعدا ناواقیعییه‌كان بهشێوهێك له شێوه‌كان خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن ،
پێموایه له‌ئێستادا ده‌بێ باوه‌ڕ به ئه‌ده‌بیاتى ( سه‌رووى سوریالیزم ) بهێنین ، چونكه له‌ودیو سوریالیزم بۆى هه‌یه واقیع ده‌ركه‌وێت ، بۆى هه‌یه ناواقیعیيهكان ده‌ركه‌ون و ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌بن و چیتر بیر له خۆبه‌ستنه‌وه به قوتابخانه و ستایله‌كان نه‌كه‌ینه‌وه (وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاوێزان خۆى به‌ستۆته‌وه به ستایلێكى دیاریكراو )، ئازادییه‌ك بدرێ به شیعر له چوارچێوه سروشتیيهكهى شیعردا .
سه‌عاتێك
دوو،
سێ،
نازانم!
گوتم له‌وانه‌یه ماندوو بووبێ .
زۆر
چایه‌كم خوارده‌وه و
له چایخانه‌كه‌دا
رۆیشتم
دواتر گوتیان ئه‌و به‌دواى تۆدا ده‌گه‌ڕا
(به‌شدار سامى – له چایخانه‌كه‌دا)
ده،
بیست،
سى،
زۆرم له جهڕهسهكهدا و
ده‌گاكه نه‌جوڵایه‌وه
یه‌كێ له كۆڵانه‌كه‌دا گوتى:
((له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌رگایه ئى كه‌س نه‌بێ))
(به‌شدار سامى – وێنه‌ى ده‌رگاكه!)
(به‌شدار) له سه‌ره‌تاى ده‌ستكردنى به نووسینى شیعره‌وه تا ئێستا ، یه‌ك فۆڕم له نووسین په‌یڕه‌و ده‌كا و ئاماده‌گى تیا نیه بۆ تێپه‌ڕاندنى . من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) دام كه پێیوایه ئه‌و نووسه‌ره‌ى نه‌توانێ خۆى دووباره بكاته‌وه ناتوانێ درێژه به‌خۆى بدا ، به‌ڵام ناكرێ دووباره‌كردنه‌وه له پێناوى دووباره‌كردنه‌وه بێ ، وه‌ها دووبارهكردنهوهیهك له‌و سیاقه ته‌قلیدییه‌ى ئه‌ده‌ب ده‌مانهێڵێته‌وه و دهرچونیشمان ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حمى دووباره‌كان . فكر له شیعرى( به‌شدار)دا فكرێكه ئاراسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى به‌ره‌و وههم و حه‌قیقه‌ته له‌یه‌ك كاتدا ، ئه‌مه له نۆرینگه شیعرییهكهیهوه جوانییه‌كى شیعرى تێدایه و خاڵییه له جوانى فكرى ( هه‌ندێ جوانى شیعرى خاڵین له فكر ) ، لێ له روانگه فكرییه‌كه‌یه‌وه مایه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌یه و ئیشى فكر له جه‌وهه‌ردا خۆ رزگاركردنه له دووباره‌كان . تێگه‌یشتن له دووباره‌كان ده‌مانباته‌وه سه‌ره‌تاى تێگه‌یشتن له تازه‌كان ، واته تا له تازه‌كان نه‌گه‌ین ناتوانین دووباره‌كان وه‌كو خۆیان ببینین و بۆى هه‌یه هه‌ر ئه‌و تێكستانه‌ى زۆر ته‌قلیدین ، وه‌كو داهێنان له دیدى خهیاڵكوژهكان ببینرێن .
بیركردنه‌وه له دووباره‌كان (له‌ناو ئه‌و دووبارانهش شیعرى به‌شدار) خوڵقاندنه ، خوڵقاندنیش كاردانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دایه . وشه‌ى بیركردنه‌وه له زمانى كوردیدا جوان هاتووه ، وشه‌یه‌كى لێكدراوه له ( بیر +كردنه‌وه ) دروستبووه ، كه به ماناى كردنه‌وه‌ى بیر دێ .
ئه‌گه‌ر بیر بچوێنین به په‌نجه‌ره‌یه‌ك كه قه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه و ناكرێته‌وه ، ئه‌وكاته ده‌بێ گومانمان هه‌بێ كه په‌نجه‌ره‌یه‌ك بوونى هه‌بێ ، واته ئه‌وه كرانه‌وه‌یه وه‌زیفه ده‌به‌خشێته ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ى ناوى بیره ، ده‌نا په‌نجه‌ره‌یه‌ك كه ناكرێته‌وه ، بۆى هه‌یه تابلۆی هونه‌رمه‌ندێكى میللى بێت . (به‌شدار ) پێویستى به كرانه‌وه‌ى شیعرى هه‌یه .
تابلۆ = نه‌گبه‌تى .
مهبدهئێكى جوان له ئه‌ده‌بدا هه‌یه : “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وه‌ێ له نووسین بگه‌ى ، نهێنى نه‌رمى لۆكه و ره‌قى به‌رد كه‌شف بكه” .
شاعیرى راسته‌قینه له‌ودیو شوبهاندن و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه ده‌ژى ، نایه‌وێ له شیعردا له كه‌س بچێ و كه‌س له‌و بچێ ، به‌م پێیه شاعیره‌كه رووێكى سه‌ره‌نجڕاكێشه له دیدى كه‌سێتییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان .ئه‌گه‌ر ئه‌مه دیمهنێكى گشتى بێ بۆ شاعیر ، ئه‌وا مرۆڤێك هه‌یه كه شایسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و فه‌زاى گشتى بێ . لێره‌وه ده‌توانین بیر له بهمهدهنیكردنى فكر و بهمهدهنیكردنى تاك بكه‌ینه‌وه .
دوورخستنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى شاعیر له فۆڕمه دووباره‌كان ، په‌یوه‌ندى نێوان شاعیر و كلتورمان له‌و سیاقه مێژوویى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژییهى هه‌یه نیشانده‌دا .
وه‌زیفه‌ی شاعیر به گوێره‌ى كۆمه‌ڵگاكان ده‌گۆڕێ ، ده‌كرێ له رێگه‌ى وه‌زیفه‌ى شیعره‌وه رووى راسته‌قینه‌ى هه‌ر وڵاتێك نیشانبدرێ .
ئه‌و نووسینه زۆر و هه‌مه‌لایه‌نانه‌ى له‌سه‌ر واقیعى شاعیرى نوخبه و شاعیرى ته‌قلیدى نووسراون، زۆربه‌ى فۆڕمه‌كانى شیعریان كوشتووه ، كاریان بۆ گواستنه‌وه‌ى میكانیكى سیمبوڵهكان نه‌كردووه به ئاڕاسته‌ى مه‌عریفه ، چونكه تیۆر و تیۆریزه‌كردن ئیشیان له‌سه‌ر نه‌كراوه و پشت گوێ خراون .
تڕم لێبه‌ربوو
دهبدهبهیهكیش له به‌رده‌م منداڵه‌كه‌مدا ته‌قى .
ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌ته‌قێ؟!
(رابه‌ر فاریق – بێ ئه‌م په‌یڤانه)
هه‌ندێ له شیعره‌كانى (رابه‌ر ) شوێنى لێوان لێوبوونى عه‌قڵن له فشه ، مه‌ركه‌زى خه‌زنكردنى كوفرن له سندوقى ئیمان ، خاڵى شكانى دارى ژیانن به چه‌كوشى مه‌رگ . موتاڵاكردنى سه‌رچاوه‌كانى وڕێنه و چاوگى نامه‌عریفى ، مه‌عریفه‌یان لێناكه‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه كۆمه‌ڵێك قسه‌ى قۆڕه . (فڕۆیدیزم) له قه‌یراندابوو ، موتاڵاى ئهوكهسانهى ده‌كرد كه خاوه‌نى ده‌رونێكى نهساغن و نزیك نه‌كه‌وتۆته‌وه له مرۆڤى ساغ (مه‌به‌ست له مرۆڤى كامل نییه ) ، بۆیه كۆمه‌ڵێك پنتى بێ مانا و نامه‌نتیقى لێكهوتهوه . (رابه‌ر) بۆ شیعر نووسین پشتى به‌و كه‌رستانه به‌ستووه كه له زبڵدانى فكرى (رامبۆ) و سوریالى و داداییه‌كان فڕێدراون ، هه‌ندێ شیعرى (رابه‌ر) نووسینوهى زبڵن له زبڵداندا ، خۆ ئه‌گه‌ر له كۆشكى شاهانه‌ش بيانووسێ هه‌ر زبڵ به‌رهه‌م دێنێ چونكه كه‌رسته‌كانى نووسینى له زبڵن . خۆدزینه‌وه‌ش له زبڵ بۆخۆى زبڵێكى تر و زبڵدانێك له وشه‌ى تره . (رابه‌ر)م وه‌كو ئه‌و شاعیره دێته به‌رچاو كه له دادگایى (سوقرات)دا ده‌یویست پێمان بڵێ هه‌موو خه‌ڵك ژیرن ته‌نها (سوقرات) گه‌مژه‌یه ، چونكه كاتى خۆى (سوقرات) ره‌خنه‌ى له شیعره‌كانى گرتبوو وه‌كو شتێكى بێ كه‌ڵك و ناشرین باسیانى كردبوو .
شته‌كان پێچه‌وانه ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌م خووه له‌خۆمدا ئه‌كوژم
ڕۆژانى هه‌ینى ناكه‌م به‌پشوو
ئیتر ئێواران ناگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه. ئیدى به‌ڕووتى لهبهفرداڕائهكشێم
بیرلهنهێنى كێش كردنى سێو‌و ناكه‌مه‌وه بۆسه‌ر زه‌وى
ئه‌م وه‌رزه بۆبینینى مۆندیال ئه‌چمه سه‌رمانگ
)پشتیوان عه‌لى – كه‌سێكیش من بانگ بكا خودا(
گه‌یشتن به داهێنان له كلتورى شیعرى كوردیدا ، گه‌یشتنه به سه‌ره‌تاى ململانێ و دژایه‌تى و رقه‌به‌رى كۆنه‌پارێزه‌كان به‌بێ بوونى هیچ ئه‌رگۆمێنتێك . دووركه‌تنه‌وه له جه‌سته و فۆڕم و بنیاتى شیعره دووباره‌كان ، نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى نه‌ویستراوه له هه‌ڵڕشتن و داڕشتنى بێماناییهكى كوشنده و دامركاندنه‌وه‌ى كڵپه‌ى ئیرۆتیكا .داهێنان كرداره ، به ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به گۆڕانكارى له ته‌كنیكدا . (جۆن دۆس پاسۆس 1896- 1970 (jonn dos passos) له بهرههمێكیدا هه‌وڵیدا ته‌كنیكێكى تازه به‌كار بهێنێ ، به‌ڵام ئه‌وه به‌رهه‌مى (u.s.a) بوو كه ناوبانگى ئه‌وى گه‌یانده لوتكه ئه‌گه‌رچى له‌م بهرههمهيدا كه‌متر ئیشى له‌سه‌ر ته‌كنیك كردبوو . (پشتیوان) به به‌رده‌وامى هه‌وڵى داهێنانى ته‌كنیكى تازه ده‌دا له ده‌قه‌كانى ، ته‌كنیكى نوێ به‌س نییه بۆ نووسینى شیعرى نوێ و نیشاندانى شعورێكى تر بۆ نووسینى شیعر ، ره‌هه‌ند و گۆشه و كه‌لێن و میتۆدى تریش هه‌ن كه ده‌كرێ له ده‌قێكى شیعریدا تازه‌گه‌رییان تیا بكرێ . (ده‌یڤید هیربیرت لۆرانس) شاعیر كه شیعره‌كانى له ژێر كاریگه‌رى گه‌وره شاعیرى ئه‌مه‌ریكى (والت ویتمن) دا بوو ، له سه‌رده‌مى ماركس گهرايدا وه‌كو نووسه‌رێكى كۆنه پارێز باسى ده‌كرا ،بة رۆمانى (كوڕان و عاشقان) كه باسى عه‌شقى دایكێك ده‌كا بۆ كوڕه‌كه‌ى كه دواجار ئه‌و عه‌شقه ده‌بێته فاكته‌رى لهناوچونى په‌یوه‌ندى سێكسى كوڕه و ژنانى تر، ناوبانگى په‌یدا ده‌كا . له بوارى شیعريشدا نوێگهرییهكهى له وێنه‌ى شیعريدا بووه مایه‌ى ئه‌وه‌ى (ئیزرا پاوه‌ند ) ستایشى ده‌قه‌كانى بكا . (پشتیوان ) كه‌مترین هه‌وڵى داهێنانى وێنه‌ى شیعرى تازه‌ى داوه ، به‌شێكى وێنه شیعرییه‌كانى وهرگهڕِانى وێنه شیعرییه‌كانى شیعرى (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى)یه و به‌شێكى تر‌ى هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ن كه له ساڵانى هه‌شتا و حه‌فتاكاندا دووباره ده‌بوونه‌وه ، لێ ئه‌مانه واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نن ده‌قه‌كانى (پشتیوان) وێنه‌ى سه‌ر به (پشتیوان) خۆیانیان تیا نه‌بێ .
6- مانه‌وه له رابردوو … نووسین بۆ رابردوو :
(ریمۆن ترۆسۆن ) باسى (ژان ژاك رۆسۆ ) ى ته‌نیا ده‌كا كه له ته‌مه‌نێكى منداڵى ژیانیدا بڕیار ده‌دا نه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ، ئه‌گه‌رچى گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى ته‌فسیرى (گه‌ڕانه‌وه) ناكا ، ئه‌وێك كه كه‌سى نییه ئینتیزارى بكا ، دایكێكى مردوو و باوكێك كه ژنى هێناوه‌ته‌وه . دواجار ژنێك ده‌بێته مالَى (رۆسۆ) به ناوى خانم (دوفرانس) و ته‌مه‌نى منداڵى لاى ئه‌و ژنه به‌ڕێ ده‌كا . (رۆسۆ) له كتێبى (دانپیانانه‌كان ) باسى ئه‌و ژنه ده‌كا و به (دایه) ناوى ده‌با . (رۆسۆ) به دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ژنه ده‌كه‌وێته نێو كه‌یف و خۆشى و دوورده‌كه‌وێته‌وه له ته‌نیایى . دواى چه‌ندین ساڵ (رۆسۆ) ناوبانگى په‌یدا ده‌كا و پیر ده‌بێ ، بڕیارى گه‌ڕانه‌وه ده‌دا بۆ خانووى منداڵى ، خانوێكى وێران و گۆڕستانێك كه گۆڕێكى تا رادده‌یه‌ك شوێنه‌وار بزربووى لێیه ، گۆڕى خانم (دوفرانس) . (رۆسۆ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان ته‌نیایى منداڵى به جه‌سته‌یه‌كى پیره‌وه ، واته سه‌ره‌تا و كۆتایى حهدهسهكهى (رۆسۆ) ته‌نیایى بوو و تيايدا سێ جۆر له ته‌نیایى خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن :
1- ته‌نیایى ئێستا (ته‌نیایى پیرى)
2- ته‌نیایى رابردوو ( ته‌نیایى منداڵى)
3- ته‌نیایى داهاتوو ( ته‌نیایى نێو گۆڕ)
ئه‌م ئێواره‌یه دڵم ته‌نگه
وه‌ك هه‌موو ئێواره‌كانى تر
چێژ له دڵته‌نگى خۆم وه‌رده‌گرم
ده‌چمه‌وه شه‌قامى ته‌نیایى و
ده‌زانم له‌وێ ئاسووده‌ترم ده‌ستناكه‌وێ
به‌ده‌م بیركردنه‌وه له بیۆگرافیاى عه‌شق،
جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنم .
(گۆران ره‌سول زه‌وقه- مه‌ستى هاوكێشه‌كان)
ته‌نیایى (گۆران) له جۆرى یه‌كه‌مه به ره‌چاوكردنى ته‌مه‌نى گه‌نجى (گۆران) و پیرى (رۆسۆ) ، (گۆران) قسه له‌سه‌ر ئێستا (ته‌نیایى ئێستهكى ) ده‌كا وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوودا ته‌نیایى رووى تێنهكردبێ و ئێستاى شایه‌دى مردنى ته‌نیایى له داهاتووى بدا ، به ده‌گمه‌ن نه‌بێت باسى له دوو جۆره‌كه‌ى تر‌ى ته‌نیایى نه‌كردووه ، ده‌ڵێى (گۆران )له رابردوودا نه‌ژیاوه و چاوه‌ڕێى ئاینده‌ش ناكا و مرۆڤى ئه‌مڕۆیه به‌ته‌نیا ، به پێچه‌وانه‌ى (فرۆید) كه مامه‌ڵه‌ى ئه‌و ته‌نها له‌گه‌ڵ رابردوو بوو له وه‌زعیه‌تى ئێستا و داهاتووى نه‌خۆشه‌كانى نهدهكۆڵیهوه . ته‌نیایى نه‌یتوانیوه تهنیابوونى شاعیر نیشان بدا ، به‌ڵكه چۆته پاڵ چه‌مكه‌كانى تر‌ى ده‌قه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كى ناشیعرى له‌گه‌ڵ دروست كردوون . ده‌كرا تێزێكى فه‌لسه‌فى له‌سه‌ر ته‌نیایى بخه‌مه روو ، به‌ڵام ته‌نیایى په‌یوه‌سته به بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى بوونێك وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه ناسنامه‌یه‌كى جێگیر به‌و بوونه ده‌به‌خشێ ، (ئه‌فڵاتون) له سیسته‌مه میتافیزیكییهكهیدا ئه‌و سیفه‌ته‌ى له فۆڕمه ههمهكییهكهیدا به‌یان كردووه و له فۆڕمه لۆژیكییهكهى (ئه‌رستۆ)شدا وه‌كو قانونى ناسنامه هاتووه .
سه‌رچاوه‌كان :
1- من له به‌ینى ئه‌م بۆشاییانه‌ى خواره‌وه‌م ، ته‌یب قادر ، رامان ، ژماره 180 ،2012
2- رزگار جه‌بارى ، ده‌ستى سپى ، هه‌ولێر
3- وه‌ره با پیاو بكوژین ……، ئاریان ئه‌بوبه‌كر ، ئاینده ، ژماره 91
4- ناته‌با له‌گه‌ڵ خۆم كۆك له‌گه‌ڵ ناكۆكیدا ، گۆران ره‌سول زه‌وقه ، هه‌ولێر ، چاپى یه‌كه‌م ، 2011
5- به 14 رێگادا ، رێبین ئه‌حمه‌د خدر ، چاپى یه‌كه‌م ،هه‌ولێر 2012
6- هه‌نارى ره‌ش ، بژار حه‌كیم ، چاپى یه‌كه‌م ، هه‌ولێر ، 2012
7- رێگا ، هێرۆ كورده ، گۆڤارى رامان ، ژماره 166، 2011
8- هاویه ، به‌هار حوسێنى ، 2012
9- جیهانى مردووه‌كانى سه‌رخاك ، بڵند باجه‌لان ، چاپى یه‌كه‌م ، هه‌ولێر، 2008
10- دووركه‌وتنه‌وه ، ئه‌حمه‌د سه‌ڵاواتى ، چراكان ، تاران ، 2012
11- رووتبوونه‌وه‌ى وشه‌كان ، غه‌مگین بۆڵى ، چاپى دووه‌م ، هه‌ولێر ، 2012
12- بێ ئه‌م په‌یڤانه ، رابه‌ر فاریق ، چاپى یه‌كه‌م ،هه‌ولێر ،2012
13- سه‌رخۆش بوون له به‌رائه‌ت ، گوڵه‌باخ به‌هرامى ، كۆمارى رۆژ ،ژماره 27، كه‌ركوك ،2012
15- گه‌ردوونێك دوور له خۆم ، سۆران ئازاد ، چۆمان ، 2010
16- تۆ نایه‌یت ..ئیدى شه‌ڕه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن ، محمد قادر یونس ، ده‌نگه‌كان ، 2008
17- كۆچێك له هه‌ست ، هه‌ستێك له ئه‌ندێشه ، ئاوێزان نورى ، گزنگ ، ژماره 22، كه‌ركوك ، 2005
18-زه‌وى به‌رده‌بێته‌وه ، بێستون مینه ،گزنگ ، هه‌ولێر ،2012
19- كه‌سێكیش من بانگ بكا خودا ، پشتیوان عه‌لى ، سلێمانى
20- تۆم هه‌بێت ، داستان به‌رزان ،سلێمانى ، 2012
21-ژن كه‌عبه‌ى خوایه ، هاوڕێ ره‌ش ، به‌ریتانیا ، 2012
22- كه‌سێك لێره‌وه تێپه‌ڕى ، شاڵاو حه‌بیبه ، هه‌ولێر ، 2012
23- به‌ر له پایز ماڵئاوا ، ئه‌سكه‌نده‌ر زرار ، هه‌ولێر ، 2012
24- جه‌نگى من و با ، عومه‌ر جه‌لال ، سلێمانى ، ده‌نگه‌كان
25- هیچ ، هیَمن عوسمان عه‌بدولا ، گزنگ ، سلێمانى ،2012
26- ،گۆران ره‌ئوف ، هاوڕێم، لەخۆدەرچوون دۆڕانە…دۆڕان. دۆستم، لەخۆدەربازبوون تاوانە… تاوان ، ماڵێك له ئاسمان
2012
27- سواره نه‌جمه‌دین ، قافییه ونهكانى جێهێشتن……….
28 . siete void dal medio o dal vicino oriente/ Mirea corto……..
29-Dmmi una collana /Marko di maio/ Italia / 2000
30- Nella citta / Beatrice oliva/ Italia / 1975
31- كروضة ،كليات زيبايى شناسى، برطردان .ف. روحانى ، تهران ، 1350 (1358)
32- كاسيرر ، فلسفة و فرهنط ، برطردان ب . نادرزاد ، تهران ، 1360
33- م . محسنيان راد ، ارتباط شناسى ، تهران ، 1369.
34- بابك احمدى ،ساختار و تآويل متن، 1370، جلد دوم ، كتاب سوم .
35 – ر سلدن ، راهنماى نظرية معاصر ، برگردان ع . مخبر ، تهران ، 1373
36 – جون لوك : فى الحكم المدنى – ترجمة : ماجد فخرى – اللجنة الدولية الاممية الروائع ، بيروت ، 1959
37- نيقولا مكيافيللى ، المطارحات ، ترجمة : خيرى حماد ، منشورات دار الافات الجديدة ، بيروت ، 1981
بۆ تێگه‌یشتنى زیاتر له هیچاندن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى ژیان ، ئه‌م كتێبه ئیتاڵییه زۆر به كه‌ڵكه :
Lo sono cosi cosi / carmelo caizzone / Italia/ 1988))
بۆ تێگه‌یشتنى زیاتر له شیعریه‌ت له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى شیعر ، بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌م سه‌رچاوه‌یه:
/ Antonino torre / Italia/1992) (voglio fare un piccolo giro nella citta
كێشه‌كانى خود له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى خود له‌م كتێبه‌دا باسيكراوه :
Mid dia un libro / rachele formica / Italia/1990))
سه‌ره‌نج : ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤارى (هه‌نار ) به دوو به‌ش لة زمارة ( 82 – 83) بڵاوكراوه‌ته‌وه