ته‌نگه زله‌کانی ده‌سڵات و،داکؤکی کردن له چه‌کدارانی مجاهیدنی خه‌لق،له بیره‌وه‌ریه‌کانی مندا!
نووسینی : قاسم ئه‌حمه‌د / سویسرا……
کورد له‌وه‌ته‌ی بووه،ته‌نها کێشه‌یه‌ک که زه‌فه‌ری پێبردبێ و پێ ی زه‌ره‌مه‌ند و،قوربانی بێ ئاکامی بؤ دابێت،ته‌نها نهخؤشینێکه باوه‌رناکه‌م که‌س هه‌ستی پێنه‌کردبێت،له نێو چین و توێژه‌کانی گه‌لدا،ئه‌و نهخؤشیهش له جؤری خؤرکهی داره‌و،هێزو به‌ره‌که‌ت وبینی لێبریوه،نهخؤشیهکهش دوبه‌ره‌کی وخؤشبڕوایی و،سه‌ماکردنه به‌ربه‌ر به به‌ڵێن وپه‌یمانه‌کانی نه‌یاران وناحهزانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به درێزایی مێژوو،یان به جؤرێکی تر له مهر هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی که توانیبێتی ده‌سکه‌وتێکی کاتی لێوهبهر هاتبێت ،ئه‌م مێژوه دوباره بووه‌ته‌وه،به‌وه‌ی که بؤ ساتێکی کورتیش بووبێت،فومان له چرای توله ریگاکانی خؤمان کردووه‌و په‌نامان بؤ ئه‌و رووناکیه کاتیانه بردووه که نه‌یارانمان به مه‌به‌ستی جؤراو جؤروو،له خشتهبردنمان هه‌ڵیان کردووه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسێکی کورتی له سه‌ر بکه م،هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌ک له لاپه‌ره‌کانی مێژووه،که ئه‌و ده‌م چه‌کدارانی به ناو موجاهیدینی خه‌لق،به پاڵپشتی سوپای بێشوماروو،هێزی لؤجیستیکی ده‌سڵاتی له گؤڕنراوی سه‌دام،له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه‌وه وه‌ک گهلهگورکێکی برسی هێرشیان هێناو،بوون به پاڵپشتێکی باش بؤ سوپاکه‌ی سه‌دامیزم.
چه‌کدارانی موجاهیدینی به ناو خه‌لق،دوای ئه‌وه‌ی له دامینی ئهودیمی زه‌نجیره چیای حه‌مرینه‌وه جێگه‌و رێگه‌یان پێدراو له ساڵی 1986 دا له ئامێز، گیران هه‌روا بێمه‌به‌ست ولهخؤڕا نه‌بوو،ئه‌م چه‌کدارانه دوای ئه‌وی له کؤتایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێران دا، فه‌رمانه‌کانی سوپای ئێراقیان ئه‌نجام ده‌دا،له هیرشێکدا بؤ سنوری پارێزگای کرماشانی کورد نشین،توانیان زیاتر له سه‌د کیلؤمهتر له سنوری قه‌سری شیرینه‌وه له شه‌ڕێکی قورسوو، به پشتیوانی ده‌بابه‌و فڕؤکه جه‌نگیه‌کانی سوپای ئێراق پێشره‌وی بکه‌ن و،بگه‌نه نێزیک کرماشان ولهویشدا،له ماهیده‌شت و،مله‌ی چوار زهوهردا،به کێشانه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی ئێڕاق،توشی گه‌وره‌ترین شکستی سه‌ربازی ببن و به هه‌زاران له چه‌کدارانی به کوژراوی بؤ ماوه‌ی چه‌ند رؤژ بمێننه‌وه،له کاتێکدا ته‌نها چه‌ند کیلؤمهترێکیان مابوو بؤ چونه ناو شاری کرماشان.
ئه‌مش وه‌ک کورته باسێک تا بتوانین به بوونی ئه‌م چه‌کدارانه ئاشنابین،چه‌کدارانی موجاهیدینی خه‌لق که مه‌سعودی ره‌جه‌وی رێبه‌رایه‌تی ده‌کردن،له راپه‌رینی 1991، له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی ئه‌نفالکراودا،ویستیان جارێکی تر مێژوو دووباره بکه‌نه‌وه‌و کؤستێکی تر له جؤری تاوانی ئه‌نفال دژ به دانیشتوانی ناوچه‌که ئه‌نجام بده‌ن،ئه‌م سوپا سهرهڕؤیه،له کاتێکدا له ئێرانێکی پان‌و به‌ریندا بێجێگهو رێمابوونهوه،به ئاره‌زوی خؤیان وه‌ک به‌شێک له سوپای دڕه‌نده‌ی ئێراق هاتبوونه ئهژماروو،کارهسهربازیهکانیان به دڵه وه رادهپهران.
دوای ئه‌و هه‌موو هاوکاریه‌ی که بؤ ده‌سڵاتی ئه‌و کاتی ئێراق ئه‌نجامیان ده‌دا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان له هه‌مو به‌ره‌کانی شه‌ردا که‌واسوری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ری سوپای ئێراقی بوون ،به ده‌یان رؤژ له به‌ره‌کانی شه‌ردا له دوسو،کفری و،جه‌له‌ولاو،خانه‌قین دا،به ههمووتوانایهکیانهوه هاوکاری سوپا تێکشکاوه‌که‌ی سه‌دامیان ده‌کر،تا ئه‌و کات،له به‌رواری 25ی3ی1991دا،به دوو ناقیله‌و زرێپؤشیک خؤیان کرد به ناو شاری کهلارداو،به پیی نه‌خشه‌یه‌ک که دایان نابوو،که مه‌به‌ست تیدا داگیرکردنی کهلاروو،دواجار به هاناوه هاتنیان له لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه،تا بتوانن به‌رزایه‌کانی رؤژهه‌ڵاتی شاری که‌لار بکه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و،ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت دژ به دانیشتوانی ناوچه‌که ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌م هێزه‌ی به ناوموجاهیدین،هه‌ر له گه‌ڵ هاتنه نێو شار هاوکات بوو به شه‌ڕی شه‌ڕگه‌کانی سنوره‌کانی کفری و،جه‌له‌ولاو،خانه‌قی ،خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که به هؤی هاتنی سوپایه‌کی زؤر له جه‌یشی ئێراق و موجاهیدین،بهرهبهر به‌ره‌و سنوره‌کان ده‌یان گواسته‌وه!
به‌ڵام ئه‌م سوپا دزێوه‌ی که له 17بۆ18 چه‌کدار پێک هاتبوون ،هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان کرد به ترسانی دانیشتوانه که‌و،لێدانی بارگای ناوه‌ندی پؤلیسی کهلاروچهند ده‌ست رێژی کردنێک،ئه‌وه‌نده‌ی تر بشێوی ترسی به سه‌ر شاردا هێنا.
به دوری نێوان نهخؤشخانهو باره‌گای ئه‌وکاتی پؤلیسی که‌لار،ئه‌م هێزه پیشرهویان کرد به بێ هێچ روبه‌روو بونه‌وه‌یه‌ک،تا گه‌یشتنه به‌رده‌م نهخؤشخانهو،له‌وێشدا چه‌شنی سوپای مه‌غؤل که‌وتنه هێرشی ره‌شه‌کوژی و،لوله‌ی تۆپ وتفهنگهکانیان به ئاره‌زوی خؤیان بؤ ده‌ست درێژی دژ به خه‌ڵکی سیڤیل به کار ده‌هێنا.
له‌م هێرشه نامرؤییانهی چه‌کدارانی رهجهویدا،ئه‌وه‌ی من به بیرم بێت،شه‌هید بوونی،دوو دکتؤر بوو به ناوه‌کانی،دکتؤر جوان و،دکتؤر فهتونه و،کچێکی دکتؤر محه‌مه‌دی میرزا غه‌فورو،شه‌هید بوونی محه‌مه‌د په‌ژاری شاعیر بوو!
له قؤناغی سێهه‌مدا که هێزه‌که‌یان به‌راز ئاسا ملی ده‌نا له داوێڵکانی ئه‌وه‌دا بوون به سه‌ر شه‌قامی گشتیدا به به‌رده‌م گه‌ره‌که‌کانی گازینؤو،بهردهسوردا بگه‌نه به‌رزاییه‌کان،به‌لام هه‌ر به‌گه‌یشتنیان به‌خت یاریان نه‌بوو،پێش ئه‌وی بگه‌نه شوینی مه‌به‌ست،له‌ودیوی گه‌ڕه‌کی بهردهسوورهوه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک پیشمه‌رگه‌ی گیان فیدای ئه‌و کات،که‌وتنه به‌ر هێرشوو،ده‌ست به‌جێ له کؤی سێ ناقیله‌و زرێپؤشێک دوانیان به‌ر ئاربیجی که‌وت و له کار خران هه‌موو چه‌کداره‌کان بؤڕزگاری گیانی خؤیان،خؤیان خزانده نێو ناقیله‌ی سێهه‌م و،به مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون ، به‌ره‌و رؤژئاوی شاری که‌لار هه‌وڵی ده‌ربازبونیان دا هه‌مان کات به‌رده‌وام بوون له دهترێژی کردن دژ به‌و خه‌ڵکه‌ی که به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار له جموجؤڵدا بوون، به ده‌یان که‌سیان شه‌هیدو بریندار کرد،وه‌ک ئاماژه پێدانێک هاوڕێه‌کی نێزیکی خؤم به ناوی نامق ئه‌حمه‌د سڵیمان به گوله‌ی موجاهیدینی خه‌لق به سه‌ختی بریندار کرا،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس بێت توانیان بگنه نێزیک قه‌ڵای شێروانه،به‌ڵام له لایه‌ن جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه‌وه درانه به‌ر هێرشو به خؤیان و ناقیله‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌یان بوو به‌ره‌و زبڵدانی میژوو به‌رێ خران.
ئێستاش ماوه‌ته‌وه زه‌نگی به‌رده‌رگای هه‌وه سی ئه‌و ده‌سڵات دارانه لێ بده‌ین که به بێ ئاگادار بوون له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له ستهمدیدهیاد هاتووه‌و دێت، تا بزانین مه‌به‌ست چیه وبؤچی له کوێدا ویستیان،ده‌بنه حیکایه‌ت خوان وله سه‌ر شانؤی نه‌یاره‌کانمان ده‌ور ده‌بینن؟
ده‌بێت باش بزانین داگیرکه‌ران به‌گشتی چه‌کدارانی موجاهیدینی خه‌لق به تایبه‌ت،تاونبارن دژ به جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی کوردستان و دڤه‌ری گه‌رمیان،با ببپرسین تا که‌ی گیانی تاکی کورد به هه‌رزان مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت و،قوربانیه‌کانی شاری که‌لار له بیر بکرێت وموجاهیدینی خه‌لقیش له‌م لاو لا پاکانه‌ی بؤ بکرێت،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست فه‌رامؤش کردنی تاکی کورده،ئه‌وه‌هیچ کات ناتوانرێت بخرێته بواری جێ به‌جێکردنه‌وه، با ده‌سڵاتی کوردی ویاریکهرانی بواری رامیاری باش بزانن،17 ساڵ دوای تاوانی چه‌کدارانی موجاهیدنی خه‌لق له بیر نه‌کراوه‌و،مێژوو ئه‌و چیرؤکهی بؤ نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان پاراستوه‌و ده‌ی پارێزێت.
بؤزانیاری زیاتر‌و ئاشنابوون به‌م تاوانه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن!
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3619&Itemid=234
سه‌رجاوه‌کان:
1/ بیره‌وه‌ریه‌کانی خؤم له سه‌رده‌م راپه‌ریندا.
2/ ماڵپه‌ڕی ئاوێنه.
28-04-2008