له ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا ڕاڤه‌یه‌ک بۆ خه‌ساندیزم
نووسینی؛ عه‌بدوڵا سڵێمان ( مه‌شخه‌ڵ )……..
قسه‌کردن له ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی هێنده هه‌ڵده‌گرێ ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامیش نه‌بێت لانی که‌م جارنه‌جارێک هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بکه‌ین و په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر گرفت و کێشه گه‌وهه‌رییه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی له 20 ساڵی ڕابردوودا و به‌تایبه‌تیتریش له باشووری کوردستان.من له‌م وتاره کورته‌مدا هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم له‌قه‌ره‌ی لێکدانه‌وه کڵێشه‌یی و باوه‌کان نه‌ده‌م و ڕاسته‌وخۆ بچمه نێو باسه‌که‌مه‌وه.
له ڕاپه‌ڕین به‌دواوه 1991 – 2008 بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌به‌رده‌م چه‌ند فاکتێکدا به کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی ده‌ناسرێته‌وه که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌ک : فه‌راهه‌م بوونی که‌شوهه‌وای ئازاد و ده‌ربازبوون له زنجیری سانسۆر و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس ، که بووه زامنی ڕه‌خسینی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ پێشڕه‌فتچوونی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
دوو : لێشاوی ڕۆژنامه و گۆڤار و ئۆرگان و بڵاوکراوه ( به‌هه‌موو ساده‌یی و ناکارامه‌یی و نا پرۆفێشینه‌ڵانه‌یی و نائه‌کادیمییانه‌وه) بوون به ڕاستییه‌ک که میدیای کوردی برده قۆناغێکی تر و ئاستێکی به‌رزتره‌وه.
سێ : ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌کان و به‌ئاشکرا کردنی ئورگان و ڕۆژنامه و بڵاوکراوه حیزبییه‌کانیان تا ئاستی ڕکه‌به‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش خوازیاری ده‌ست خستنی کادیر و گه‌ڕان به‌دوای فه‌راهه‌م کردنی ته‌کنیکی پێویست و گونجاو بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
چوار : هاتنه مه‌یدان و که‌وتنه بازاڕه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ ( که من ئێستا شکم له سه‌ربه‌خۆییه‌که‌یانه) که ڕاچڵه‌کینێکی بابه‌تیانه بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌که و له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه له فراوانکردنه‌وه و کردنه‌وه‌ی دید و هۆشی خوێنه‌ر و وابه‌سته‌کردنی خودی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریش به کۆمه‌ڵێ ئه‌رک و لێپرسراوه‌تی ڕۆژنامه‌گه‌ری و مێژوویی که‌پێشتر بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی خاڵی بوو له‌و هه‌وڵانه،ئه‌مه سه‌رباری گۆڕینی دیدگای ڕای گشتی سه‌باره‌ت به کادری ڕۆژنامه‌گه‌ری پرۆفێشناڵ Professional Journalist .
پێنج ؛ فه‌راهه‌م بوونی زه‌مینه‌ی له‌دایک بوونی سایته کوردییه‌کانیش ڕه‌خسا و ژماره‌یه‌ک سایتی باش و به‌سوود که‌وتنه‌گه‌ڕ به‌تایبه‌تی ئه‌و سایتانه‌ی که‌خه‌می کلتور و ڕۆشنبیری کوردی ده‌خۆن و دوورن له خه‌ساندن و ته‌شهیربازی.
له‌م نێوه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ڕۆڵێکی نه‌گه‌تیڤی به‌رچاویان گێڕاوه و ده‌گێڕن له پێناو به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی ئامانجه حیزبی و سیاسییه‌کانی خۆیان له‌دروستکردنی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م چوونه پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.نێگه‌تیڤترین کاریشیان خۆی له زیندانیکردن و غافڵکوژی و هه‌ڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه و تۆقاندن و نانبڕینی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان له لایه‌ک و خه‌ساندنیان له‌لایه‌کی تره‌وه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. خاڵێکی تریش هه‌وڵدانه بۆ قۆرخکردنی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌که له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حیزب و بنه‌ماڵه له‌سه‌رووی هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تره‌وه دابنێت.ئه‌م سیاسه‌ته چه‌ند فاقییه‌ی توندی و تیژی و خه‌ساندن و قۆرخکردنه تا ئێستا چه‌کێکی کاراو کوول بووه به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیه‌وه. چه‌کێکی کوول بووه چونکه ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد و به‌جه‌ربه‌زه باکیان به هه‌ڕه‌شه و زیندان و چاوسوورکردنه‌وه‌کان نه‌بووه به‌رده‌وامن له په‌نجه خستنه‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه سیاسی و ئیدارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌رده‌وامیش ئه‌بن.وه چه‌کێکی کاریگه‌ریش بووه چونکه له‌شکرێک له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست به ته‌ماح و پاره و زه‌وی پاکیزه‌ترین شه‌ره‌فیان فرۆشتووه به ده‌سه‌ڵات که ئه‌ویش شه‌ره‌فی ووتنی ڕاستییه‌کان و ده‌رخستنی ڕووی دزێوی ده‌سه‌ڵاته له گه‌نده‌ڵییه‌کان ، که له ڕاستیدا چاوپۆشیکردنه له بنه‌ڕتترین ئه‌رک وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م( لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که کار و پاره و زه‌وی و خانوو و ئۆتۆمبێل و ده‌یان شتی تر مافی بێئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌موو که‌سێکه هه‌یبێ و له ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ربگرێت وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی زینده‌گی و بی به‌رامبه‌ر).جا له‌ده‌ستدانی ئه‌م شه‌ره‌فه من پێی ده‌ڵێـم خه‌ساندن.
خه‌ساندنیش له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه دۆڕاندنی جوامێری و بوێریه ده‌رهه‌ق به ده‌ستنیشان کردنی شته ناشرینه‌کانی کۆمه‌ڵگه و له ڕووی بایه‌لۆژیشه‌وه مانای له‌ده‌ستدانی هه‌ر جووڵه و کردارێکی داهێنه‌رانه‌یه له خوڵقاندن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه.
ده‌سه‌ڵات پرۆسه‌ی خه‌ساندن به پلانی پته‌و ده‌بات به‌ڕێوه و نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژێ و کادیری بۆ ته‌رخان ده‌کات و بودجه‌ی بۆ دابین ده‌کات. سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی خه‌ساندنی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له خاڵی لاوازی هه‌لومه‌رجی ئابووریانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که‌خه‌می نان بۆته مۆته‌که‌ی سه‌ر سنگی ژیانیان. ده‌سه‌ڵات ئه‌م خاڵه لاوازه به‌هه‌ند وه‌رده‌گڕێ و ئیتر لێره‌وه ژێر به ژێری کرداری گرێبه‌سته‌که Contract)) ده‌ست پێده‌کات و زه‌مه‌نی بێده‌نگ بوونی نووسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نووسه‌که وه‌ک سێبه‌ری زاڵ به‌سه‌ر چالاکییه‌کانیدا هه‌ژموون په‌یدا ده‌کات.
دیارده‌ی خه‌ساندن یان ئه‌و چه‌که کۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌درێژایی مێژوو بوونی هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. هیچ پاشایه‌ک نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه شاعیر و کاتب و میرزای خۆی نه‌بووبێ و له دیوه‌خان و کۆشک و قه‌سره‌کانیاندا به پاره‌و زێڕ و زیو هه‌ڵینه‌په‌ڕاندبن.
لایه‌نی مێژوویی خه‌ساندیزم له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یانی ژێانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌ستی پێکردووه .چ تاوێره به‌ردێکی له‌سه‌ر نووسراو نیه چیرۆکی قاره‌مانێتی پاشایه‌ک یان سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ نه‌گێڕێته‌وه؟ چ حیکایه‌تێکی میللی-کلتوری کۆن نیه پاڵه‌وانه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوڕه پاشا یان میرێک یان به‌گێک نه‌بێت؟ به‌ته‌ماشاکردنی وێنه و نه‌قش و نیگار و نووسراوه‌کانی سه‌ر دیواره‌کانی هه‌ره‌مه‌کانی وڵاتی میسر ئازایه‌تی و به‌خشنده‌یی فیرعه‌ونه‌کان ده‌خوینینه‌وه.شاعیرانی بازاڕی عوکاز و شاعیرانی ده‌رباری کۆشکه‌کانی خه‌لیفه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی خیلافه‌تی ئیسلامی به کیسه پاره ده‌که‌وتنه ستایشی سه‌ره‌ک قه‌بیله و خه‌لیفه و سوڵتانه‌کان و ته‌نانه‌ت گه‌شترین ئه‌ستێره‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی ( ولیام شه‌کسپیر ) به‌شێک له پاڵه‌وانه‌کانی شانۆگارییه‌کانی ده‌رباره‌ی پاشاکانی سکۆتڵه‌ندا و دانیمارک و ئینگلته‌ران. لای خۆشمان گه‌ر له حه‌یرانی کوردی وورد ببینه‌وه ده‌بینین که هونه‌ری ده‌ره‌به‌گ و ئاغاکانه. هونه‌ری حه‌یران جگه له ستایش و وه‌سفی جوامێری و ئازایه‌تی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ هیچی تر نییه.ئه‌رکی حه‌یرانبێژ بووه که به نیشاندانی وینه‌ی جوانی ئاغاکان ، سته‌می بێئه‌وپه‌ڕی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بشارێته‌وه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ندێ به‌ردڕکانه و دراو.
ئه‌مڕۆ کرداری خه‌ساندن به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆک و په‌یامه‌وه به‌ڵام به‌شێوازێکی جیاوازه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. نووسه‌رانی خه‌سیو یان خه‌سێنراوی ئه‌مڕۆش له‌ژێر ناوی کێشه‌ی زیندووی گه‌لی کورد مه‌دح و سه‌نای سه‌رۆکی حیزبه‌کان و لێپرسراوه گه‌نده‌ڵچییه‌کان ده‌که‌ن. گه‌نده‌ڵترین لێپرسراو ده‌که‌ن به شۆڕشگێڕترین قاره‌مانی سه‌رده‌م!. ئه‌م له‌شکره خه‌سیوه گه‌وره‌یه‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان له باشووری کوردستان ئێستا ئه‌کته‌ری هه‌مان ئه‌و شانۆیه‌ن که ناومان نا ستایشی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رامبه‌ر پاره.
خوێنه‌ری ئه‌زیز: له دوا په‌ره‌گرافی ئه‌م کورته وتاره‌مدا پێم باش بوو ده‌قی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که‌له‌خه‌ونمدا، له‌خه‌ونێکی قووڵی دوای شه‌که‌تی و ماندووبوونێکی زۆر، به‌ڵێ له‌و خه‌ونه‌مدا (خه‌ونبینێک) چه‌ندین پرسیاری ئاراسته کردم سه‌باره‌ت به ره‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی و منیش هه‌ر له‌و خه‌ونه‌مدا وه‌ڵامم دایه‌وه ، بیخه‌مه به‌ر دیده‌ی ئێوه‌ی ئازیز.دیاره خودی ئه‌م خه‌ونه‌شم هه‌وڵدانێک بوو بۆ به‌دیارخستنی هه‌وڵه‌کانی چه‌که کووله‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م چوونه پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ک که تازه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێ هه‌نگاو بۆ دواوه هه‌ڵبگرێ.
دیدارێک
سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای ڕۆژنامەگەری
سازدانی : خه‌ونبینێک
بەشی یەکەم
خه‌ونبینێک : وەک ئاگادارن کە لەم ڕۆژانە ڕەشنووسی یاسای ڕژنامەگەری لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە خرایە بەر دەنگدان و پاش پەسندکردنی نێردرا بۆ سەرۆکایەتی هەرێم تا واژووی لەسەر بکات. ئێوە ڕاتان چیە سەبارەت بەو ڕەشنوسە؟
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ): ڕەشنووسی یاسای ڕۆژنامەگەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ،یاسای قەدەغەکردنی دەربڕینی ڕەخنە و ناڕەزایەتی خەڵکە ، یاسای لە پێ‌خستنی (ئیفلیج کردنی) بزووتنەوەی ڕۆژنامەگەری سەربەخۆیە، یاسای بەڕەوا لەقەڵەمدانی گەندەڵی و دزی و کوشتنی ژنان و ناشیرین کردنی کۆمەڵگەیە،ئەم یاسایە یاسای بە جوان نیشاندانی ڕووی دزێوی دەسەڵاتێکە کە جگە لە خەمی خۆی و دەست وپێوەندەکانی خەمی هیچی تری نیە. ئەگەر هەلومەرجی سیاسی کوردستانی باشوور لە 6-7 ساڵی ڕابردوودا زەمینەی سەرهەڵدان و هاتنە کایەوەی دەیان ڕۆژنامەی ئەهلی و ئازاد بێت، ئەوا ئەم یاسایە داخستنی ئاخرین دەرگاکانی ئومێدی خەڵکە لە بواری ڕاگەیاندن و میدیای سەربەخۆدا.بۆیە وەستانەوە دژ بەم ڕەشنوسی بەناو یاسایە (کەلە حەقیقەتدا زنجیرێکە بۆ دەست و پێی ڕۆژنامەنوس) ، وەستانەوەیە لە دژی باڵا دەست بوونی تاریکی و نەزانین، وەستانەوەیە لەدژی هەر هەنگاوێک کەلە هەوڵی قۆرخکردکی ئازادیە لە کوردستان.
کۆمەڵگە بەوەوە جوانە کە ئازادی تێدا بەرقەرار بێت، ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی چاپ و بڵاوکردنەوە، ئازادی تاک و …تاد.لەگەڵ هەڵکردنی چرای هەر ڕۆژنامەیەکی نوێی سەربەخۆ و ئازاد ، کۆمەڵگە درەوشاوەتر و قەشەنگتر دەبێت.وە لەگەڵ دادگایی کردنی هەر نووسەرێک و داخستنی هەر ڕۆژنامەیەک و پەلکێش کردنی هەر سەرنووسەرێکش بۆ بەردەم دادگا کۆمەڵگە لە تاریکی و لە چاخە کۆنەکان نزیکتر دەبێتەوە. ناتوانرێت کۆمەڵگا بە کۆمەڵگایەکی کراوە دابنرێت کە نوسەرێک یان ڕۆژنامەنووسێک لەسەر پەردە هەڵماڵین لەسەر دزیکردنی(گەندەڵی) مەسئولێک یان ڕابەرێک یان وەزیرێک سوکایەتی پێبکرێت.
خه‌ونبینێک : هۆکارەکانی واژوو نەکردنی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو ڕەشنووسەی یاسایە چی بوون؟
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ) :بە بڕوای من گرنگترین هۆکاری واژوو نەکردنی یاساکە ئەو شەپۆڵە ناڕەزایەتیە فراوانەی نێو کۆمەڵگە بوو ، ئەودەنگە ئازایخوازانە بوو کە بە نەخێر وەڵامی ڕەشنوسەکەیان دایەوە و ڕایان گەیاند کە ئامادەنین ڕێگە بە گێڕانەوەی کۆت و بەندی ئازادی بدەن و ئامادەنین ڕێ بە گێڕانەوەی تاریکی بدەن.ئەم شەپۆڵە لە ناڕەزایەتیە دوو ئاماژەی زۆر گرنگی نیشانی دەسەڵاتی کوردی دا
یەک: قۆرخکردنی ئازادی کارێکی ئاسان نیە هەر وەک لەنێو حیزبە سیاسیەکاندا پەیڕەو دەکرێت.
دوو: لە حیساباتی سیاسی داهاتودا دەبێت بە وردی حیساب بۆ ئەم هێزە بکرێت.
لەم ڕوانگەیەوە سەرۆکایەتی هەرێم سیاسەتێکی دووفاقەی بەکار هێنا. لەلایەکەوە لەگەڵ ناوەندی ڕاگەیاندنی (پ د ک و ی ن ک) کۆبووە و هەر لە ڕێگەی ئەوانەوە بڕیاری ناردنەوەی یاساکەی بۆ پەرلەمان دا و لەلایەکی تریشەوە هەوڵدانێک بوو ڕازی کردنی خەڵک بۆ هێور کردنەوەی بارودۆخەکە.
خه‌ونبینێک : ڕۆڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لەم کێشمەکێشەدا چی بوو؟
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ) :سەندیکای ڕۆژنامەنووسان جگە لە ڕۆڵێکی نەگەتیفاتە شتێکی دی نەبوو. ئەو چونکە ڕێکخراوی واقیعی ڕۆژنامەنووسان نییە و خۆی پێکهاتەیەکی ڕێکەوتنی حیزبەکانە بۆیە پارێزەری بەرژەوەندی حیزبەکان و دەسەڵاتەو بەرژەوەندی حیزب و دەسەڵات لەسەرووی بەرژەوەندی ڕۆژنامەنووسەوە دادەنێت.سەندیکای ڕۆژنامەنووسان هەر لە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنییەوە لەهەوڵی لاوازکردنی سەنگەری ڕۆژنامەنووسان بووە و بەهەر هۆیەک کە بۆی کرابێ لەبەرتەسک کردنەوەی فەزای ئازادی وکاری ڕۆژنامەوانی درێغی نەکردووە.ئەم سەندیکایە ئامڕازێک بووە بەدەست دەسەڵاتی کوردیەوە بۆ خنکاندنی ئازادی و هەر دەنگێکی دلێر کە پەنجەی تاوانی بەڕووی دەسەڵاتدا درێژکردووە.ئەرکی ئەم ئامڕازە هەوڵدان بووە و هەوڵدانە بۆ لەقاڵبدانی ناڕەزایەتی و خەباتی ڕۆژنامەنووسان لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکی دیاریکراو کە بچووکترین نیگەرانی بۆ دەسەڵات دروست نەکات. سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی کوردی بپارێزێت، بەئەرکی خۆی دەزانێت کەش و هەوای نیمچە ئازادی کوردستانی باشوور لەبار بەرێت، بەئەرکی خۆی دەزانێت پرۆسەی بە کۆیلەکردنی ڕۆژنامەنووسان وەک شانازییەک لەمێژووی ڕەشی خۆی تۆمار بکات.
خه‌وبینێک : بەبڕوای تۆ چ ئەلتەرناتیڤێک بە گونجاو دەزانن بۆ ئەم ڕەوشەی ڕۆژنامەگەری کوردی؟
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ) :بە بڕوای من تاکە ئەلتەرناتیڤی گونجاو پاراستنی یەک ڕیزی خەباتە دژ بەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت ئازادی لە کوردستان لەبار بەرن و وەستانەوەیە لەبەرامبەر ئەو سەندیکا نائازادە کارتۆنیەی حیزبەکان و ڕیسوا کردنی. من 4 ساڵ بەر لە ئێستا و لە وتارێکمدا لەژێر ناوی {سەندیکای ڕۆژنامە نووسان و هەڕەشەیەکی درەنگ وەخت}دا بە وردی ماهیەتی ئەم سەندیکایەم نیشانداوە و بانگەوازی ئەوەشم کردووە هەوڵبدەین بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەربەخۆ کە بەرگریکەر بێت لە بەرژەوەندییەکانی ڕۆژنامەنووس وەک مرۆڤ نەک وەک کۆیلەیەکی کڕدراو. ڕۆژنامەنووسان دەبێت ڕێکخراو بن لە ڕێکخراوی سەربەخۆ خەباتگێڕانەی خۆیان تا بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن لەهەر هێرشێک کە دەکرێتە سەریان.
03-01-2008
بەشی دووەم
لەبەشی یەکەمی ئەم دیدارەدا بە زۆری جەختمان لەسەر ڕەشنووسی یاسای ڕۆنامەگەری لە کوردستان و هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و ناوەڕۆکی دژی ئازادی یاساکەمان ڕاگەیاند.لەم بەشەدا هەوڵ ئەدەین لەسەر کێشەی ئابڵۆقەی ڕاگەیاندن لەسەر قەندیل بدوێین.
خه‌ونبینێک : لە دیدی تۆوە بوونی ئەم ئابڵۆقەیە بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
عەبدوڵا سڵێمان مەشخەڵ) : بەش بە حاڵی خۆم سەپاندنی ئابڵوقەی ڕاگەیاندن بەسەر قەندیل بەشێکەلە سیاسەتێکی فراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سیاسەتێک کە تایبەت بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی هەرێم داڕێژراوە ، سیاسەتێکە گوزارشت لە ڕێکەوتنی چەند قۆڵەی حکومەتی هەرێم و ئەمریکا و عێراق و دەوڵەتەکانی ناوچەکە دەکات. لە ڕوانگەی ئەم سیاسەتەوە ئازادی تەنها لە بەرجەستەکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی حیزبە کەڵەگاکانی کوردستانەوە مانا پەیدا دەکات و بۆیە ئازادیە کۆمەڵایەتییەکان ، خەبات بۆ داوا ڕەواکانی مرۆڤ ، پاراستنی حورمەت و کەرامەتی خەڵکی کوردستان جێی بایەخ نین و بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزب لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.بە بڕوای من سەپاندنی ئابڵوقەی ڕاگەیاندن بەسەر قەندیل یانی شاردنەوەی کردەوە ملهوڕییەکانی تورکیایە کە بەشێک لە ژیانی خەڵکی کوردستانیان کردۆتە دۆزەخ، یانی گۆشەگیرکردنی خەباتی گەریلاکانی قەندیلە لە گەیاندنی هەواڵەکانیان بە میدیاکانی جیهان و شاردنەوەیانە لەهەر کۆمەک و یارمەتییەک.ئەم سیاسەتە تاسەر ئێسقان کۆنەپەرستانەیە و دژی مرۆییە،تا سەر ئێسک دژبە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و دۆزی کوردە.
خه‌ونبینێک : لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس بانگهێشەی ئەوەیان کرد کە ئەو ئابڵوقەیە بشکێنن و بەکردەوەش کردیان وئینجا لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە ڕێیان پێ‌گیرا و سووکایەتیان پێکرا.تۆ لەم بارەیەوە ئەڵێی چی؟
عەبدوڵا سڵێمان مەشخەڵ) : ئەوکۆمەڵە ڕۆژنامەنووسە درکیان بە مەترسی بارودۆخەکە کردووە،درکیان بە سیاسەتی دژی ئازادی حکومەتی هەرێم کردووە،ئەوان دەیانەوێ دەنگێ بن لەم دونیای خەفەقانە،دەنگێک بن دژ بەوکەڵەگاییەی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان.سەرەتا هەوڵیاندا بچنە قەندیل بەڵام لە ڕێگەی ئاسایشەوە ڕێگەیان پێنەدرا.دوواتر مەفرەزەی قەڵەم پێکهێنرا و توانیان بچنە گوندەکانی قەندیل ولە گەڕانەوەیاندا ئاسایش بە دەردێکی خراپیان بردن.لێیان درا ، سوکایەتیان پێکرا،هەڕەشەیان لێ‌کرا …تاد.
میدیاکانی کوردستان {دیارە مەبەستم میدیای حیزبەکانە} میدیا گەلێکی کەڕ و ڵاڵن، بێدەنگن،خەساون.جا ئەگەر جووڵەیەکیشیان هەبێت ئەوا هەر بەدەستی خودی دەسەڵات هەناسەی دەبڕدرێت. هەروەک لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوو بینیمان کۆمەڵێ چەکداری بەهرامی شێمەی هارون کەوتنە وێزەی ستافی بەرنامەی "زووم ئین" و بەبەر چاوی خەڵکەوە ناشرینترین سووکایەتییان بەو ستافە کرد.ئەم کەڵەگایە (بەهرامی شێمەی هارون)ی کۆنە جاش بەشێکە لە دەسەڵات و پارێزەری بناغەی دەسەڵاتی خێڵەکی کوردییە.
بەهەرحاڵ خودی ئەم حەرەکەتەی مەفرەزەی قەڵەم کە خۆی بەشێکی دانەپچڕاوی هەمان بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەرییە لەکوردستان ، ڕاگەیاندنی "نە"ێک بوو بۆ سیاسەتی حکومەتی هەرێم و کەڵەگایەتییەکەی.
خه‌ونبینێک : تۆ لەم ڕوانگەیەوە پاشەڕۆژی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەبینییەوە بە تایبەت لە پێشێل کردنی ئازادی سیاسی لەکوردستانی باشوور؟
عەبدوڵا سڵێمان مەشخەڵ) : دیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕێگای لەبەردەمدایە:یان ئەوەتا وەڵام بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگە بداتەوە وبکەوێتە هەموارکردنی دەستوور و دەرکردنی یاساگەلێک کە ببنە هۆی دەستەبەرکردنی ئازادی سیاسی و پتەوکردنی بناغەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و مەدەنی کەئەمەش زیان بە بەرژەوەندی ماددی حیزبە دەسەڵاتدارەکان دەگەێنێت و دڵنیاشم کاری لەوچەشنە ناکات، وە یان ئەوەتا بەردەوامی بەو ملهوڕیی و کەڵەگاییە دەدات ولە دواجاریشدا بەرەی ململانێ دەبێتە بەرەی{ خەڵک و حکومەتی هەرێم} وئەگەر کاریش بگاتە ئەو ڕادەیە ئەوا ئەنجامەکەی وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە کە چۆن دەکەوێتەوە.
خه‌ونبینێک : سوپاست دەکەین و ئەگەر شتێکی ترت ماوە بیڵێی؟
عەبدوڵا سڵێمان مەشخەڵ) : لە مێژوودا گەلێ ڕەوشی لەو چەشنە هەبووە و هەیە و میللەتانی دونیا قۆناغی هاوشێوەی ئەم قۆناغەی ئێمەیان بڕیوە بەڵام پڕ ئازارترین کارەسات ئەوەیە کە بەری ڕەنجی خەبات و تێکۆشانت بەهەدەر بچێت و بەفیڕۆ بڕوات هەروەکو ئەوەی بەسەر ئێمەدا هاتووە و دێت.زۆر سەختە گەورەترین سەرمایەی مرۆڤ کە ژیانە لەسەر لەپی دەست دابنێیت و فیداکاری بکەیت و داستانی گەورە بخوڵقێنی و کۆتاییەکەشی سادەترین شت کە ئازادییە پێت ڕەوا نەبینرێت.مێژووش غەددارە و مۆری دژ بە مرۆیی و دژ بە ئازادی لە تەوێڵی دەیانی وەکو ستالین و هیتلەر و سەدام و چاوشیسکی ناوە، هەر ئەومێژووە بێباکانە ئەو مۆرە بە تەوێڵی ئەوانەشەوە دەنێت کە ئەمڕۆ خەریکن ئازادی لە کوردستانی باشوور قۆرخ دەکەن و برەو بە کۆیلەتی مرۆڤ دەدەن.
15-02-2008
ته‌واو
22-04-2008
تێبینی :
1- ئه‌م وتاره‌م به مه‌به‌سته‌وه به‌م شێوه‌یه داڕشتووه هیچ بێئاگاییه‌کی له پشته‌وه نیه.
2- خه‌ونبینێک ته‌نها وه‌ک سیمبۆڵ و ته‌کنیک سوودی لێوه‌رگیراوه.
3- ئه‌م وتاره بڵاوکردنه‌وه‌ی دواکه‌وت به‌هۆی چه‌ند هۆکارێک که ده‌بوایه له 22-04-2008 بڵاو ببوایه‌وه.