
ما ملی َ و مامه‌له‌كردنێكی ته‌ندروستانه له ته‌ك گۆرانی میلله‌تانی تردا
مۆزیكا زمانێكی جیهانیه وبهشێكیشه له شارستانه‌یتی سه‌رجه‌م مرۆ ڤایه‌تی به بێ جیاوازی گه‌ر جیاوازیه‌كیش هه‌بێ ئه وا له رووی جیاوازی گه له كان و به‌رگه كان وئامێره كانهوهیهوههروهها هۆیه‌كیشه بۆ په‌یوه‌ندی و ناسین و لێك تێگه یشتن ونزیكبوونه‌وه له شارستانیه‌تی یه‌كتر وشكاندنی به‌ربه‌سته كلوتوریهكان و هونه ریش وه‌ك سه‌ر خانێكی كۆمه لاِیهتی هه میشه له په‌یوه ندی و له‌ژێركاریگه‌ری هونه‌ری میلله‌تانی تردایه هیچ هونه‌رێك نیه له دونیادا خۆر سكانه و بی هی چ كاریگه‌ری هونه‌ری ئه‌وانی دی دروست بوبێت و له دایك بوبێت دیاره له ونێوهندهشدا هونه‌ری كوردیش به دوور نیه له و كاریگه ریهنه ك هه‌ر به ته‌نها هونه‌ر به ڵكو ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ وسیاسه‌ت و هتد كه وتونهته ژێر ئه و كاریگه‌ریه‌وه تۆ سه‌رنج بده ئه‌گه ئه‌دیب و ئه‌ده‌بی كوردی له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بی میلله‌تانی تردانهبوایه وسوودی وه‌رنه‌گرتایه لێ ی به و شێوه‌ی ئێستا ده وڵهمهند نه دهبووتۆ سه‌رنج ده شاعیری گه وره (گۆران )ئه‌گه‌ر له ژێر كاری گه‌ری ئه‌ده‌بی توركی و عه ره‌بی و ئینگلیزی و ڕوسی و نهبوایایه و سودی لێوه‌ر نه‌گرتنایه نه یدهتوانی ئه و گۆرانكاریه گه وره یه له شیعری كوردی دا بكات سه‌رنج بدهلههونهری گۆرانی مۆزیكادا ئه گه رئه و كاریگه‌ری و تێكه‌ڵیه به شارستانیه ته‌كانی ترنه بوایه هونه‌رمه‌ندان (قادر دیلان و هۆمه ر د زه‌یی )نه یاندهتوانی ئه و گۆڕنكاریه یان ئه و كوده‌تا گه‌وره‌یه بكه ن له گۆرانی ومۆزیكای كوردیدا كه واته ئه م مامه‌ڵه كردن و كاریگه ری و سوودوه‌رگرتن وتێكه ڵبوون و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه به شارستانیه‌كان و كلوتورهكان و ئه‌ده ب و هونه‌ری میلله‌تانی تری دونیا كار‌و پێویستیه‌كی ژیاری و دیالیكتیه ناكرێ لێ ی دا بڕاوبیت ئه گه‌ر هونه‌رو ئه‌ده‌ب دا بڕاوبێت له م په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ریانه ئه وا وه‌ك گۆمێكی مه‌نگ و ڕاوه‌ستاوی لێ دێت و سه‌ره‌نجام یا بۆن ده‌كات یان ووش ده‌بێت بۆ یه ده بێت ئه وگۆمه وه‌ك كانیه ڕوونه گه شه‌كه‌ی( گۆران )هه‌میشه ئاوی نوێ ی بێته سه‌ر و مرواری و زیخ و چه‌وی كاریگه‌ری ته‌ندروستانه‌ی ئیستاتیكای میلله‌تانی تر تیادا بدره وشێتهوهدیاره له نێو هونه‌رمه‌ندانی كوردیش دا ماملێ یه‌كێكه له هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه كه‌وتۆته ژێر ئهوكاریگهریه و په‌یوه‌ندیه‌وه و به شێوه یه‌كی ته‌ند روستانه دوور له هه‌ستی ده‌مارگیری نه ته‌وه‌ی وئاینی وكلوتووری وبه شێوه‌یه‌كی مرۆییانهوهونهریانهسوودی له هونه‌ری میلله‌تانی تر وه‌رگرتوه به تایبه‌تی هونه‌ری میلله‌تانی دراوسێ وه‌ك فارس و ئازه‌ری و توركی و عه‌ره‌بی وتوانیویه‌تی زۆرێك له میلۆدی گۆرانی ئه و میلله‌تانه وه ربگرێت وبه شێوه یه‌كی ئیستاتیكی مامه‌ڵه‌یان له ته‌كدا بكات و بیانڵێته‌وه به شێوه یه‌كی وا كه هه‌ست بكه‌یت كه ئه و میلۆدیه ئه و گۆرانیه له سه‌رچاوه دا كوردیه ومۆڵكی میلله‌تانی تری پێوه نیه به كورتی و كرمانجی ماملێ ئهومیلۆدیانهی كوردانوه كه ئێمه گوێمان له و گۆرانیانه ده بێت كه ماملێ له هونه‌ری میلله‌تانی تره‌وه وه‌ریگرتون و ووتونیهتهوه وپێیان ئاشنابووین ئێمه هه ربه گۆرانی كوردی و به ئاوازی ماملێ ئه ژمارمان كردوه وگوێ و دڵ و گیان و هه‌ست و ناخمان ئه وههستهی پێ به خشیوین وئه و قه‌ناعه‌ت و بڕوایه‌ی داوینه‌تێ وقه ناعهت و بڕوامان به‌وه نه‌كردوه و نه هێناوه كه ئه و گۆرانی و میلۆدیانه كوردی نه‌بن ئه مه‌ش زیره‌كی و گه وره‌یی و سه‌لیقه‌ی ئیستاتیكی وهونه‌ری ماملێ نیشان ده دات له ما مه ڵه كردن له ته‌ك گۆرانی و میلۆدیه‌كانی هونه ری میلله‌تانی تر مامهڵكردنێكی وا كه دوور له هه‌رجۆره گواستنه‌وه یه‌كی ده قا و ده‌ق و لاسایكردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه و سادانهودووره له كوشتن و سفر كردنه‌وه‌ی ستایلی تایبه‌تی و ده‌نگی هونه‌رمه‌ند و دووره له‌شێواندن و تێكدانی هونه‌ری گۆرانی و مۆزیكای كوردی وسڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ودووره له خۆكوژی و خود نه‌بوونی هونه‌رمه‌ند ما ملێ كه ئه‌م كاره ی كردوه هه‌ر گه‌وره بوه وخودی خۆی بوه ههرخاوهنی شێواز‌و سه‌بكی خۆی بوه‌و هونه‌ره‌كه‌ی وخۆی پی َ گه وره و ده وڵه مه‌ند كردوه به ڕاستی بۆ ماملێ شتێكی زۆر گه وره و ئیستاتیكیه كه توانیویه‌تی له و قۆنا غ و سه‌رده مه‌دا ئه و جۆره مامه ڵه یه بكات له و دونیا داخراوه داكه ئه و ده‌م دونیا وه‌ك ئێستا دونیایه‌كی كراوه نه‌بوو ه و په‌یوه‌ندیه‌كان و ئامرازه كانی ڕاگه یاندن و تۆماركردن زۆر سنور داربوون وه‌ك ئه مڕۆ ته كنهلۆژیا به‌ربڵاو نه‌بوه ودونیا جیهانگیری نه بوه میلله‌تان و شارستانیه‌ته‌كان لێك نزیك نه بون ئه مه وێڕای جه‌نگ و داگیركاریه‌كان و ئه‌و سته‌مانه‌ی له سه‌ر كورد ههبوهله ئاوا فه‌زایه‌كدا ما ملێ توانیویه‌تی ئه و داهێنانه بكات له سوود وه‌رگرتن و مامه‌ڵه كردن له ته‌ك هونه‌ری میلله‌تانی تردا به به‌راورد به ئێستا به داخه‌وه زرێك له هونه‌رمه‌ندانی ئه مڕۆكه له گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو كرانه وه و شۆڕشی په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆژیای وهتد كه چی مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر ناته‌ندروست و نامۆیانه ده‌كه‌ن له ته‌ك هونه‌ری میلله‌تانی تردا ما مهڵهیهكی خود كوژی مامه‌ڵیه‌كی فۆتۆكۆبیانهو لاسایكه رانه‌وه‌ی كوێرانه ودهقاو ده‌ق مامه‌ڵه‌یه‌ك كه تیایدا هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكای كوردی تیاده ده شێونرێت وهونه‌رمه‌ند خۆی بچووك و سفر ده‌كاته‌وه وخۆی نیه وهتد من پێم وایه ئه مه‌ش نا سه‌لیقه‌ی و نهشاره زایی ونه‌زانین و خۆ بچوك كردنوه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌خات و هیچی تر هه ربۆیه ده‌كرێ ئێمه له ماملێ وه فێری ئه و وانه گه‌وره‌یه بین و سوود له قوتابخانه‌كه‌ی ماملێ وه‌ربگرین به تایبه‌تی له شێوازی مامه ڵهكردنی له ته‌ك هونه‌ری میلله‌تانی تردا لێره دا به پێویستی ده‌زانم چه‌ند نموونه‌یه‌كی زیندوو بهێنمه‌وه له وگۆرانی میلۆدیانه ی كه ماملێ له هونه‌ری میلله‌تانی تره‌وه وهریگرتوهوه و به سه‌ركه‌وتوی وتونیهتهوه دیاره گۆرانیهكان زۆرن به‌ڵام من به چه‌ند نموونه‌یه ئیكتفادهكهم :-(هه واری خاڵی میلۆدی ئازه‌ری یه–وه‌ره بابچینه ناو شلێران-یاری جاران-وه‌ره بائاشت بینه‌وه-وه‌ره سهرنه خۆشی دڵان-وه‌ره وه‌ره سووره گوڵ-ئامان شیرین -بێ نه‌سیم- میلۆدی توركین-چاوڕهشهی كارمامزم-چاره ڕه‌ش-چاوی ڕه‌شی جوانه-ده برۆتۆ ده بڕۆ-ڕه‌عنا- سه رله سه‌ر ڕانی تاكو به یانی-كه ژو كه ژاڵێ-مه جنون له به‌رچی واده‌كه‌ی-هه ڵوهدای دووچاوی جوانی یتۆم-ئم میلۆدیانهش فارسین) شایانی گوتنه ساڵه‌های ساڵ دووهونه‌رمه‌ندی مۆزیكژه‌نی توركی هاوكاری ماملێ یان كردوه وهاوه‌ڵی ماملێ یان كردوه له كاره هونه‌ریه‌كانیدا و زۆر هاوكاری بوون ئه وانیش هونه‌رمه‌ندان :- (مه مه‌ند تارژه‌ن ) كه تاری ژه‌ندوه و(عه لی عه جه م )كه كه مانچه ژه‌ن بوه ما ملێ خۆی له وباره یه‌وه ده ڵێت :-(ئه گه‌ر له هونه‌ری گۆرانی گوتنیشدا سهركه وتونهبووبم ئه وهندهم بهسهئهو دوو پیره مێرده توركهم به گۆرانی فێری كوردی كردوون ) كه مه‌به‌ستی ئه و دوو مۆزیكا ژه نه‌یه .
نه جم محه‌مه‌د