
ژووانگه‌ی ئه‌مجاره‌مان كوێ بێ …؟
له باكووری سیدنی بێت
یا دارستانی ئه‌مازۆن
كه‌ناری ئه‌سكه‌نده‌رییه
یاخود له ئۆزاكای ژاپۆن
پێمبڵێ له تاجمحهل بێت
یاخود له كۆشكی ئیلیزه
گۆڕه‌پانی سووری مۆسكۆ
یا شه‌قامی شانزیلیزه
ژووانگهمان له‌كوێیه بیڵێ
دێم گه‌رچی رێ ناهه‌مواره
له سه‌ر تاوه‌ری ئیڤڵه
یاخود بورجی بیزای لاره
حه‌زئه‌كه‌م بۆخۆت پێم بڵێی
هه‌ڵبژاردنی تۆ چییه
مۆزه‌ی لۆڤه‌ری پاریسه
یان ئارمیتاژی روسییه
ژووانی ئه‌مجاره‌مان كوێبێ
ته‌نها پێم بڵێ بۆ كوێ بێم
چ كۆڵانێك، چ سه‌عاتێك
وه‌كو سێبه‌ر له‌گه‌ڵتا دێم
تامه‌زرۆی زه‌ریای خه‌زه‌ر
یاخود كه‌نداوی سویسی
ئابادانت لاخۆشتره
یا جاكارتای ئه‌نده‌نوزی
هه‌ر كوێیه‌ك بێ ده‌گه‌مه جێ
ته‌نها بڵێ وه‌ره ئه‌ویا
له سارای ئه‌ریزۆنا بێ
یاخود له تاڤگه‌ی ڤیكتۆریا
تۆ دڵی من به‌كێش ده‌كه‌ی
تا په‌رستگه‌كانی بودا
چه‌نده جوان په‌لكێشم ده‌كه‌ی
هه‌روه‌كو دوورگه‌ی به‌رمۆدا
بڕۆینه ئه‌هرامی میسر
یاخود دیواری به‌رزی چین
له‌ئاسماندا پێكهوهبین
یا هه‌ر لێره، له‌سه‌ر زه‌وین
له‌كوێ باشه به‌یه‌ك بگه‌ین
قه‌ڵای شوش یا پێرسپۆلیس
یاخود ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ
پلیكانه‌ی ئه‌كرۆپۆلیس
كازابلانكا باشتره
یاخود به‌نده‌ری ڤالێنسیا
حه‌زت له ئه‌نتاڵیایه
یا له سیسیلی ئیتاڵیا
له‌كوێ رازی دڵی خۆمان
له‌گه‌ڵا یه‌ك ئاڵوگۆڕ بكه‌ین
خۆت پێم بڵێ بۆ كوێ بڕۆین
له‌كوێ ده‌كرێ به‌یه‌ك بگه‌ین
ته‌نانه‌ت دێم بۆسه‌ر مانگیش
له‌هه‌ر شوێنێ له‌گه‌ڵا تۆ بم
تۆخۆری هه‌میشه‌ی منی
با له‌دوورگه‌ی ئه‌سكیمۆ بم
* بۆ رێكخستنی كێش و سه‌روای كۆپله‌كان، له‌هه‌ندێك شوێندا ده‌ستكارییه‌كی كه‌می شیعره‌كه‌م كردووه.
** ئه‌م شیعره له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی راكی ئێرانی “ره‌زا یه‌زدانی”یه‌وه كراوه به گۆرانی و له ئه‌لبومی “سه‌عات 25ی شه‌و”دا هاتووه.
sarwaromer77@gmail.com