ره‌هه‌نده‌كانی عهشقو خۆشه‌ویستیی
قۆناغی ههرزهكاریو لاوی، قۆناغێكی حه‌تمییه له ژیانی مرۆڤدا، هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ له‌م ته‌مه‌نه‌دا له ناخه‌وه هه‌ست به‌كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری فیسیۆلۆژیو سایكۆلۆژی‌و ژیری له‌خۆیاندا دهكهنو رووبه‌ڕووی زۆرێك له‌وباره دهروونیو جه‌سته‌ییه نائاساییه ده‌بنه‌وه، كه تائه‌وكاته به‌هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری‌و ئه‌زموونانه نامۆ بوونه.
هه‌ر له‌م قۆناغهشدایه كه بیری عهشقو عه‌شقبازی له دڵی مرۆڤدا چه‌كه‌ره‌ده‌كات، لێره‌وه عاشقه‌كان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویستییان بهئهڤینی كه‌سێكی دی هه‌یه، بۆ دڵنه‌وایی كردن، له‌دوای كه‌سێك ده‌گه‌ڕێن كه بتوانێت هه‌ڵگری عهشقو خهمو نهێنییه‌كانی ژیری‌و جه‌سته‌یی ئه‌م بێت…..
لێره‌وه جارێكی دی ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌بێت كه مرۆڤ دروستكراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و به‌ته‌نها ناتوانێت ژیان به‌سه‌ربه‌رێت.
زانای سۆسیۆلۆژی (سبنسر)و (ماكیفر) زۆر راشكاوانه جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی‌و پێویستی پێكه‌وه ژیانی مرۆڤ كردووه‌ته‌وه‌و لێی دووان.
هه‌ر له قۆناغی لاویدایه كه تێفكرینی مرۆڤ له دیارده‌كانی رۆژانه‌ی روو له باڵابوونو گه‌شه‌كردنه، هاوزه‌مان له‌گه‌ڵا ئه‌م بهرهوپێشچونو هه‌ڵكشانی ژیرییه‌دا، دهروونو ناخ‌و پێگه‌ی مرۆڤ رووبه‌ڕووی جیهانێكی ئه‌ندێشاوی دهبێتو هه‌میشه له ئاقار ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌دا تووشی نائارامییو شڵه‌ژان ده‌بێت! ئه‌م حاڵه له تاكو لاوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دی ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه لاوی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوایی زۆر جیاوازه له لاوی خۆرهه‌ڵاتی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا راستییه‌ك هه‌یه كه پێیوسته مرۆڤ دركی پێبكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كه‌س ناتوانێت ئه‌زموونی ئه‌ڤینداری به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت، یان به‌سانایی لێی بڕوانێت‌و لێی قوتاربێت….
(نێر‌و مێ) له قۆناغی ههرزهكارییو لاوی‌دا، ئه‌گه‌ر به ئاشكراش نهڵێنو ده‌ری نه‌بڕن، ئه‌وا له ناخی خۆیاندا ده‌بن به عاشق‌و دڵیان بۆ مه‌عشوق لێده‌دات.
ئه‌م عاشقانه بهدهستخۆیان نییه وابه‌سته‌ی جیهانێكی نوێن‌و دنیایه‌كی ئه‌فسوناوی كهمهندكێشیان دهكاتو دڵ‌و ده‌روونیان وابه‌سته‌ی یه‌كدی ده‌بێت.
ئه‌و جیهانه نامۆ‌و سیحراوییه، ئه‌و فاكته‌ره نوێیه، دنیای (خۆشه‌ویستی)یه، لێره‌دا مه‌به‌ست له چهمكو مانای (خۆشه‌ویستی) ته‌نها پهیوهندیو ئه‌ڤینداری كیژو كوڕه بۆ یه‌كدی، ئه‌گه‌رنا خۆشه‌ویستی گه‌لێ رهههندو مانای قووڵتر‌و گه‌وره‌تری هه‌یه….
ئه‌ڤینداری له ناخی مرۆڤدا هه‌ستێكی باڵایه‌و له‌گه‌ڵ له دایكبوونی مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت.
زانای به‌ناوبانگی بواری سایكۆلۆژی (ئه‌لفرید ئادله‌ر) پێیوایه كه‌مرۆڤ له ناخی خۆیدا شهڕانیو شه‌ڕخوازو رقاوی نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، زۆر میهرهبانو خاوێنه، خاوه‌نی سۆز‌و خۆشهویستیو به‌زه‌ییه، به‌ڵام دواجار هه‌ر له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایهتییهكانهوهیه كه هه‌ندێك جار‌و له‌ناخی هه‌ندێ كه‌سدا ئه‌م هه‌سته پیرۆزه (خۆشه‌ویستی) دهتاسێنرێتو له جێیوی رق‌و غهزهبو كینه ده‌چێندرێت.
مه‌زنی خۆشه‌ویستی له‌وه‌دایه كه چاكترین هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه ئاسوودهییو ئارامی به كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشێت…
هه‌ر كاتێك خۆشه‌ویستی بوو به‌وه‌هم، له ناخ‌و درووندا فه‌وتاو نغرۆكرا، ئیتر مرۆڤ مه‌زنی خۆی له دهستدهداتو ویست‌و خواست‌و رووگه‌ی ئاوێته‌ی ههوڵاو ئامانجه‌كانی ئه‌هریمه‌ن ده‌بێت، سهرنجام له‌م ئاڵوگۆڕه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تووشی ههڵترێزانو لێقهومانو سه‌رلێشێواوی ده‌بێت.
ئه‌و چركه ساتانه‌ی كه خۆشه‌ویستی ده‌مرێت، رق‌و كینه له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر كاتێك شهوقو ره‌ونه‌قی خۆشه‌ویستی وهدهركهوتهوهو بروسكه‌ی دا، ئیدی شه‌وه زه‌نگی رق‌و كینه به‌ر شه‌واره‌ی ئه‌ڤین دهكهوێتو ده‌مرێت.
*
مرۆڤ هه‌تا له ژیاندا ده‌مێنێت، بۆ پاك‌و به‌رزو مه‌زن راگرتنی خود‌و ناوی خۆی، په‌كی له‌سه‌ر خۆشهویستیو سۆز دهكهوێتو زیاتر پێویستی بهئاشنایهتیو دۆستایه‌تی دڵانی پڕ له ئه‌ڤین ده‌بێت.
كاتێك كه‌سێك له ناخی خۆیدا عه‌شقێكی خاوێن شك دهباتو چه‌كه‌ره ده‌كات، رێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا كه‌سێكی دی وێڵاو شه‌یدای ئه‌و عه‌شقه دهبێتو ده‌یدۆزێته‌وه‌و ئاماده‌یی پێشوازی ئه‌و عه‌شقه ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بیر‌و بۆچوونه‌ی عه‌شق ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه، نێرێك بۆمێیهك دروستكراوه، تاكو له‌م رێگه‌یه‌وه خۆشه‌ویستی بكه‌نه دیاری بۆناخو دڵ‌و ده‌روونی یهكدیو پێكه‌وه له پنتێكدا هاوبه‌شی به‌ڕاستی ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ببه‌نه‌سه‌ر.
مهزنیو خاوێنی خۆشه‌ویستی له‌وه‌دایه كه كه‌سێك شك نابرێت له ژیاندا، ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێكی كه‌میش بێت، كه‌سی خۆشنه‌ویستبێت.
جگه له‌مانه به‌ڵكو زۆرجار ئه‌ڤین بهدڵاو ده‌روونه هه‌ره چڵكنهكانیش دهوێرێتو زۆر لێبڕوانه كاری خۆی دهكاتو ده‌یانكاته كه‌سانێكی میهرهبانو قابیل به‌خۆشه‌ویستی… ئه‌مه جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دڵ ره‌قی سه‌ریان نایه‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌یانتوانیوه لهدروستیو خاوێنی خۆشه‌ویستی بگه‌ن.
ده‌بێت باش بزانین كه ته‌نها ئه‌ڤینه نوقڵانه‌ی خێر‌و جوانی پێیه‌و هه‌ر ئه‌ویشه كه ده‌رروونی مرۆڤ خاوێنترو شهنگرتر ده‌كات.
خۆشه‌ویستی خاوه‌نی هێزێكه كه مرۆڤ به‌ره‌و خۆناسین‌و دوورووبهرناسین ئاراسته ده‌كات، چونكه كه‌سی ئه‌ڤیندار ده‌توانێت له هه‌ر كه‌سێك زیاتر له په‌یامی مرۆڤایه‌تی نزیك ببێته‌وه، ئه‌و په‌یامانه‌ش بریتین له پێكه‌وه ژیان‌و تهباییو یه‌كتری قبوڵكردن.
ئێستا بابپرسین: كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌توانن ببنه ئه‌ڤیندار؟ ئایا رێگه‌ی عاشق بوون تهختو ساف‌و لووسه، یان ههورازو نشێو‌و كهندو له‌ند؟ ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه له دووگهڕانو ورده‌كاریی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام چونكه پسپۆڕانی بواری دهروونناسیو مرۆڤناسی له نووسینه‌كانی خۆیاندا وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، ده‌كرێ ئێمه‌ش له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و دوو زانسته، وه‌ڵامێكی ساده‌ی ئه‌م پرسیاره قوڵانه بده‌ینه‌وه‌و بڵێین: ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن ببنه ئه‌ڤیندار كه له‌مانای راسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستی تێگهیشتبنو ئاماده‌شبن له خۆیاندا به كرده‌وه پراكتیزه‌ی بكه‌ن، چونكه ئهڤینداریو عه‌شقبازی هه‌ر ته‌نها ئاخ‌و ئۆف‌و حهسرهتو وهسفو پیاههڵدانو لاوك‌و سترانبێژیو هۆزانڤانی نییه، كچێك بۆ كوڕێك‌و كوڕێك بۆ كچێكی بڵێت. یان ته‌نها كۆمه‌ڵێ رسته‌ی شیعری‌و رۆمانسی‌و حه‌ماسی‌و دروشمئامێز نییه، كه كچێك له به‌رامبه‌ر كوڕێك‌و كوڕێك له‌به‌رامبه‌ر كچێكدا به‌رزیبكاته‌وه…. نه‌خێر ئه‌مانه نین، به‌ڵكو ئه‌ڤینداری وعاشقبوون له‌پێش هه‌ر شتێك‌دا خۆئاماده‌كردنه بۆ گه‌شتێكی درێژ‌و پیرۆز، درێژ هێنده‌ی ته‌مه‌نی گروی مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تی، پیرۆز هێنده‌ی په‌یامه‌كانی خودا، عاشقهكانو ئه‌ڤینداران ده‌بێت باش بزانن كه بۆ ئه‌م گه‌شته په‌كیان له‌سه‌ر توێشوی رێگا ده‌كه‌وێت، توێشوی رێگای خۆشه‌ویستیش بریتییه له‌وه‌فاو ئهمهگداریو راستگۆیی عاشق بۆ مه‌عشوق، ئه‌و عاشقه‌ی له بڕینی رێگه‌ی خۆشه‌ویستیدا توێشوی ئهمهگداریو راستگۆیی پێنه‌بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له نێوه‌ی رێگا به نامورادی سه‌ر ده‌نێته‌وه.
*
له‌په‌راوێزی ئه‌م جه‌ند دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌مانه‌وێت باس له په‌یوه‌ندی غه‌ریزه‌ی سێكس به خۆشه‌ویستییه‌وه بكه‌ین.
سێكس‌و خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی هێنده به‌تینیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێ جار ناكرێت باسی هه‌ریه‌كه‌یان به‌بێ ئه‌ویتریان بكه‌ین، چونكه قسه‌كردن له هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیاو دواجاریش دابڕینو جیاكردنه‌وه‌یان له یه‌كدی، ژیان بهناكامڵو ناته‌واوی دروستده‌كات.
كه‌وابێت ناكرێ خۆشه‌ویستی له سێكس داماڵینو وه‌كو كارێكی ئهستهمو نه‌شیاو ته‌ماشای بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت سێكس مرۆڤانه پیادهبكرێتو له‌سنووری پیرۆزی خۆی نهترازێتو نهچێـته سنووری كاری ئاژهڵایهتیو داوێن پیسییه‌وه.
هه‌تا ئه‌وكاته سێكس پیرۆز‌و مه‌زنه كه ببێته مایه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێر‌و مێو به‌تینكردنی خۆشهویستیو سۆز‌و میهره‌بانی له‌نێوانیاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێكس وه‌كو پێویست به‌كار نهبرێتو له‌سنووری مرۆیی خۆی چووه ده‌رێ، بێگومان ده‌بێـته مایه‌ی ون بوون‌و له‌باربردنی خۆشهویستیو دواجاریش له‌دوای رهحهتبوونو تێربوونی ئاڵۆشی جه‌سته‌كان، بێز له‌یه‌كدی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ویدی بهتڕۆهاتو تڵته ده‌نرخێنێت.
راسته پهیوهندیو گۆڕینه‌وه‌ی سۆز‌و خۆشهویستیو سێكس له نێوان (نێر‌و مێ) دا له‌سه‌ر مه‌یلی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه بۆیه‌كدی راوه‌ستاوه، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه ره‌وایی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام شان به‌شانی ئه‌مانه ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌ڕێگای شهرعو یاساوه به‌ڕه‌سمی بناسرێت.
په‌یوه‌ندی سێكسی نێر‌و مێ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان مرۆڤه‌كاندا دروستبكات، نه‌ك ببێته مایه‌ی لهدهستدانو به‌تاڵبوونه‌وه‌ی خاوێنییهكانو دواجاریش هه‌ر له‌ڕێگه‌ی توندڕه‌وی پیاده‌كردنی سێكسه‌وه په‌یوه‌ندی مهزنو به‌رزی مرۆیی بگۆڕدرێت به په‌یوه‌ندییه‌كی رووتی ئاژه‌ڵی!
به‌داخه‌وه كه هه‌ندێك له خه‌ڵكی هه‌ن به ناوی مه‌ده‌نییه‌ت‌و پێشكهوتنخوزاییهوه بانگه‌شه بۆ ئه‌م پهیامو ده‌ستووره دهكهنو ده‌ڵێن: (ره‌سمیبوونی په‌یوه‌ندی سێكسی نێر‌و مێ شتێكی پێویست نییه).
ئێمه وایده‌بینین كه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌سمیبوونی په‌یوه‌ندی سێكسی نێر‌و مێ، سێكس جوانی‌و خاوێنی خۆی لهدهستدهداتو ده‌بێته شتێكی نه‌خوازراو قێزه‌وه‌ن. سێكس له‌م كاته‌دا جگه له‌دامركاندنه‌وه‌ی هه‌وه‌سی پیاوێك، یان ژنێك، زیاتر هیچی دی لێنامێنێـهوه، له ئاكامی ئه‌م كاره نه‌شیاوانه‌دا سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌و گروی مرۆڤایه‌تی تووشی ههڵتریزانو ئاستهنگو لێقه‌ومانی گه‌وره ده‌بێت.
بێگومان سێكس به‌شێكه له ژیان، به‌ڵام ناكاته ئه‌وه‌ی كه بڵێین: نهێنیو شه‌نگی ژیان هه‌مووی له سێكس‌و پیادهكرنیدایه. (فرۆرید) پێیوایه (سێكس خولگه‌ی هه‌موو ههڵسو كه‌وتی رۆژانه‌یه‌و مرۆڤ بۆخۆی وزه‌یه‌كی سێكسییه‌و هه‌موو جووڵانهوهیهكو داهێنانێكی ئهدهبیو هونهرییو زانستیی…هتد ته‌عبیر له‌ووزه سێكسییه ده‌كات، هه‌ر سێكسه پاڵنه‌رو رابه‌رو وه‌گه‌ڕخه‌ری هه‌موو دیارده‌كان‌و له‌وانه‌ش خۆشه‌ویستی..!)
روانین بۆ خۆشه‌ویستی به‌كارێكی سێكسی رووت، یان وه‌كو فرمانێكی فیسۆلۆژی، وه‌كو برسێتی‌و تینوێتی له‌به‌ر چاو بگیرێت، كارێكی نادروست‌و هه‌ڵه‌یه. ئه‌ڤین ره‌هه‌ندی مه‌زنتری هه‌یه كه به‌و شێوه‌یه راڤه‌و موتاڵابكرێت…
——————————————–
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
مامۆستا له زانكۆی سلێمانی، خوێندكاری دكتۆرا له‌بواری په‌روه‌رده‌و دهروونناسیی.