
رۆمانی ئاسییهی تورگینێف کرا به کوردی
تورگینێف یه‌کێکه له‌و رۆماننووسه به‌ناوبانگه‌کانی رووسیا و رۆمانی ئاسییه و یه‌که‌م ئه‌شقیش یه‌کێکن له به‌رهه‌مه به‌پێز و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره مه‌زنه
ره‌سووڵی سوڵتانی وهرگێری ئه‌و رۆمانه که پێشتریش رۆمانه‌کانی (تاعوونی ئه‌لبێرکامۆ و سێ به‌رگه‌که‌ی ئهودویوی کوێستانی یه‌شارکه‌مال و له لیننینهوه تا پووتین و سێبه‌ری هه‌ڵۆی و کۆمه‌ڵێک کتێبی دیکه‌شی کردووه‌ته کوردی له پێشه‌کیی رۆمانه‌که‌دا ده‌ڵێ: نۆڤلێتی ئاسییە، یەكێكە لە بەرهەمە ئەدەبییە هەرە سەرنجڕاكێشەكان. خوێنەر لە كاتی خوێندنەوەیدا بەردەوام تەزووی بەگیانیدا دێ و لەگەڵ هەر دێڕێكیدا پەلەی ئەوەیەتی خێرا بگاتە كۆتایی رستەكە و لێی روون بێتەوە ئاخۆ بەسەرهاتەكە بە كوێ دەگا.
من لە وەرگێڕانی ئەم نۆڤلێتەدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمم داوە، لەگەڵ رەچاوكردنی ئەمانەتداری و گواستنەوەی ویست و مەبەستی نووسەرەكەی، بە زمانێكی رەوان و بێ گرێ و گۆڵ بیكەمە كوردی، بەڵام بەوپێیەی مرۆڤ خۆی هەرگیز كامڵ نابێت، دیارە بەرهەمەكانیشی بێ كەموكورتی نابن. لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خوێنەر و نووسەر و زمان‌زان و كوردیزانانە دەكەم، كە ره‌خنه‌گرانه ده‌یخوێننه‌وه و دڵسۆزانە لە هەڵەوپەڵە و كەموكورتییەكانم ئاگادارم دەكەنەوە
رەسووڵ سوڵتانی