Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
پاشا سیجۆنی مه‌زن …. دڵشاد تاقانە

پاشا سیجۆنی مه‌زن …. دڵشاد تاقانە

Closed
by February 25, 2013 گشتی

 

 

 

له‌داره‌که‌وه‌ بۆ داره‌که‌ .. 

ده‌ستی پێکرد شازاده‌یه‌کی منداڵ له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌کی شاهانه‌ی ژیر له‌بن داره‌که‌ وه‌ستابوون هه‌ر له‌وێش کۆتایی هات هاوینی پوشپه‌ڕبوو پاشایه‌کی پیری کوێر له‌گه‌ڵ منداڵان له‌ناوله‌پی یه‌کتریان ده‌نوسی . چاوکێشترین لایه‌نی دراما کۆریه‌که‌ شێوازه‌ سینه‌ماییه‌که‌ی بوو ، چۆنیه‌تی گرتنی وێنه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان ، جوڵه‌ی کامیرا و گۆشه‌کانی . سه‌رڕا دروستی واتا وێنه‌یی و بردنه‌وه‌ی بینه‌ر بۆ‌ سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچووه‌که‌ی ئه‌وکاته‌ . 

مشته‌کۆڵه‌ی پاشا ..

هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ پاشا سیجۆن مستی توند ده‌کرد وه‌ک خۆکۆردنه‌وه‌ی ده‌روونی و کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌خۆداچوونه‌وه‌ بۆ به‌هێزبوون له‌دژی ئاخ و ئازار و سته‌مه‌کان . کامیڕا واتا چاوی ده‌ر‌هێنه‌ره‌که‌ هه‌میشه‌ چه‌ندباره‌ی ده‌کرده‌وه‌ که‌مرۆڤ ده‌بێ هێزی خۆی کۆکاته‌وه‌ کۆڵنه‌دا .

به‌رهه‌ڵستکاران .. 

یه‌که‌م‌ ڕوانین پلانی به‌رهه‌ڵستکارانی گۆگریۆ له‌سه‌ر شاخێکی دووری پایته‌خت و چوونه ناو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پاشای باپیره‌ زۆرداره‌که‌بوو . که‌به‌زه‌بری خوێن ڕشتن ده‌سه‌ڵاتی ئاسنی گرتبووه‌ ده‌ست هه‌وڵی ده‌دا شازاده‌ی کوڕه‌گه‌وره‌ی مێباز بسه‌پێنێ به‌ڵام پۆخڵه‌واتی کۆشکی شاهانه به‌ئاقارێکی تری دابرد ، سه‌رده‌مه‌که‌ی پڕ له‌کوشت و کوشتار بوو . زۆرانبازی ڕه‌واو ناڕه‌وا هه‌رهه‌بووه‌ و هه‌رده‌مێنێ له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان هه‌وێنی دڕاما گێڕاو ، نوسراو و نیشاندراوه‌کانه‌ . ‌له‌هه‌موو چیرۆکه‌ کۆریه‌کانیش به‌گیاباک و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێلجیمای ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ .

هونه‌ری که‌لۆسی ..

ئه‌وه‌ی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو ده‌موچاوی ئه‌کته‌ره‌کانی سیجۆن زۆر درشت و ئێسکگران بوون وه‌ک له‌ئه‌کته‌ره‌ ‌ناسکه‌کانی دۆنگی ، یی سان … تاد. ئه‌وانه‌ گێ ته‌به‌قی چاو به‌پۆرگی ، زل و که‌ته‌یی پیاوی بێ ڕه‌زا هه‌رچه‌نده‌ ده‌م و ددانی سپی و خاوێنیان هه‌بوو جوایه‌ز له‌ئه‌کته‌ره‌ هاوارکه‌ره‌کانی دراما کوردیه‌کان ، زۆربه‌ی هه‌رزۆری ددان ڕه‌شی شاش و واش ڕازاوه‌ به‌که‌لۆسی دیاره‌ په‌نجه‌ره‌ی هه‌واییان له‌ده‌مدایه‌ ! که ‌نانیش ده‌خۆن پاروه‌که‌ له‌ده‌میانه‌ قسه‌ده‌که‌ن کامیرازانه‌ کوردیه‌که‌ش ڕێک زوومی ده‌کا تا ببینێ چه‌نده‌ لیکی به‌سه‌ردا ڕێشتووه‌ ! یا ده‌ریخا چه‌ند چاڵ و چۆڵمه‌ له‌پێستی ڕووی ئه‌کته‌ره‌که‌دایه‌ ؟ باشه‌ خۆ ددان شوشتن و پاکسازی ئه‌ونده‌ گران نی یه‌ تۆبڵێ ی ده‌رهێنه‌ره‌ کوردیه‌که‌ هیچ شه‌وێ پێش خه‌وتن ددانی بشوا ؟ 

وه‌رگێڕانی کوردی ..

پاراو بوونی وه‌رگێڕان‌ و شێوازه‌ کوردیه‌که‌ له‌و درامایه‌ گه‌شه‌داره‌ ، بێگومان بێ هه‌ڵه‌ نی یه‌ به‌س که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوه‌ . ده‌ی چ بکه‌ین خۆ درامای کوردی خۆماڵی به‌دیواره‌ کارتۆنه‌کانی نیشانمان ده‌دا ڕزگاری نابێ له‌باب لحاڕه‌ی سوری و عه‌قلیه‌تی عه‌ره‌بی یانیش هینه‌ تورکیه‌ وه‌رگێڕدراوه‌کان نه‌ئاسیایی و نه‌ئه‌وروپی یه‌ زۆری باسی چه‌ته‌ پیاوکوژه‌ مافیاکانیان ده‌کا چونکه‌ ژیان لای تورکان له‌ترسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ و هه‌ربه‌وه‌ش ده‌مرن ، خۆیان به‌به‌هێز نیشان ده‌ده‌ن له‌کاتێکدا ترسنۆکن له‌هه‌موو شتێک گومان ده‌که‌ن . 

حه‌فته‌وانه‌ ..

ئه‌ستێره‌یه‌که‌ی شه‌وئاسمان یا هه‌ساره‌ی حه‌وت ئه‌ستێره‌که‌ واتا و لێکدانه‌وه‌ی زۆری هه‌ڵگرتووه‌ لای کۆریه‌کان به‌کارهاتووه‌ بۆ زانینی وه‌رزه‌کان و جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌ی ورچی باکور گرینگبووه‌ بۆیان . لای خۆشمان سه‌رده‌می منداڵی که‌ شه‌و‌ی هاوینان له‌سه‌ربانان ده‌خه‌وتین ئه‌ستێره‌ حه‌فته‌وانه‌ییه‌که‌ ده‌رده‌که‌وت ، که‌ده‌م دیت هه‌رده‌م به‌کۆلاره‌یه‌ک ده‌هاته‌ به‌رچاوم !

تیرهاوێژی ..

پاشا و شازاده‌کان تیرهاوێژن جگه‌ له‌ڕاهێنان بۆ به‌هێزکردنی مێشک و دیقه‌تی ڕوانین ، پاساوی ده‌روونی و نیشانه‌شکێنی ، یاریه‌کی خۆخافلاندن و بیرکردنه‌وه‌ی پلان و نه‌خشه‌کان … نواندن و سه‌پانی سام و سراواته‌ . که‌چی لای ده‌روون ناسه‌کانی خۆمان که‌مپین ڕاگه‌یه‌نرا که‌منداڵانی کورد به‌و تیرهاوێژی و شیروه‌شانه‌ شه‌ڕانگێز ده‌بن ! واده‌زانن ‌ئه‌وێ ‌ئه‌وروپایه‌ بێ گوێدانه‌ به‌دوژمن ده‌وره‌ دراویه‌که‌ی کوردستان له‌سێکوچکه‌ی عه‌رب و تورک و فارسی  به‌داخه‌وه‌ ده‌بێ هه‌رده‌م ئاماده‌ی شه‌ڕبین له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ و تا دوازه‌مان .

قسه‌ قسه‌ی ڕاده‌کێشی ..

سیاسه‌ت کردن  و سیاسیه‌کان زۆرجار به‌چه‌قۆی کول سه‌ری یه‌کتر ده‌بڕن و شه‌ڕیش شێوازێکی سیاسه‌ت کردنه‌ . بگره‌ و به‌رده‌ی دانوستانه‌کان که‌ڤاڵیکی مرداربوونی سیاسه‌کان به‌رجه‌سته‌ ده‌کا له‌چه‌ندین ده‌وره‌دا بینیمان یه‌ک سه‌ری یه‌کی له‌قو‌ڕێ ده‌نا . بۆ ئێستاش سه‌یره‌ سه‌دام به‌هه‌زار ئاو شورایته‌وه‌ له‌چاو کارخانچیه‌کی وه‌ک جه‌عفه‌ری و مالیکی یا موتڵه‌گ و چه‌له‌بی ، سه‌دڕ و مه‌دڕ ! هه‌رنه‌بی چۆیمانلی له‌هۆڵی شایسته‌کاندا گه‌وره‌بوو دواجار گۆتی: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مێژوو بیسه‌لمێنی سبه‌ی من ڕاستم و تۆ( پاشا ) هه‌ڵه‌ی به‌ڵام ئه‌مڕۆ من سه‌رت بۆ دائه‌نوێنم .

شازاده‌ کلکت باده‌ ..

جارجاره‌ داکم وای ده‌گۆت له‌کاتی ته‌ماشاکردنی دراماکه‌ ئینجا نازانم ئه‌وجاره‌ لۆ دراما هیندیه‌که‌ چ برێین ؟  ئابروچوونی ڕه‌وشتی لای خانه‌واده‌ی شاهانه‌ هیچ مه‌ترسیه‌کی نی یه‌ هه‌زار پینه‌و په‌رۆیان کردیه‌ ڕێگایه‌ک بدۆزه‌وه‌ .. فرت و فێڵه‌ فریوده‌ره‌کان په‌رده‌پۆشی جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و سه‌رده‌م وایان پیکرابێ ئه‌دی ئێستا ده‌بی چی بکرێ ؟ مانۆری سیاسی گێلمه‌ و کێشه‌ ، که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ ، لێده‌ و بکوژه‌ ده‌یان داهینانی تر کراوه‌ و ده‌کرێ .

حیکمه‌ت و حینکه‌ی سیاسی پاشا سیجۆن ..

پرنسیپی وه‌فا خۆشه‌ویستی ، کۆڵنه‌دان بۆ زانست ، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیه‌ دژه‌کان به‌بێ کوشتن و له‌ناوبردن ‌ ، پێشکه‌و‌تن و داهێنانه‌ زانستی یه‌کانی ئه‌ستێره‌ناسی ، جیاکردنه‌وه‌ی ڕێنوسی زمان و هه‌ڵهێنجاندنی له‌زارگۆی خه‌ڵکه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی … تاد.  بڕیاری هه‌ره‌گرینگی دانان و به‌شداری ئه‌لف و بێ یه‌کی جۆسۆنی کاریگه‌ر جیا له‌گه‌ڵ ئه‌لف و بێ ی کوردی خۆمان که‌له‌بیری سه‌رپێشاوی هیچ کام له‌سیاسیه‌کانمان گوزه‌رناکا .  

پاشایه‌کی کوێر ..

تۆ کچێکی زۆرجوانی . زۆرجار بینین به‌چاوی دڵ وێنه‌کانی پڕ به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی ترن له‌بینین به‌چاوی ئاسایی . یه‌ک پیاوی کوێر چاوی خه‌ڵکه‌که‌ی کرده‌وه‌ . ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌ نه‌یاره‌که‌ی مینگ دانی پێدابنێ ده‌بێ شوێنکه‌وتووانی چی بۆبڵێن ؟ وای بۆ سه‌رکرده‌یه‌ک بتوانێ ئه‌هوایی له‌دڵی میلله‌ته‌که‌ی خۆیدا بژی . 

 

 

                                                         Dlshadtakana@yahoo.com                 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.