Skip to Content

Monday, December 2nd, 2024
ئافره‌ت له‌ژێر ڕکێفی ئاینه‌کاندا

ئافره‌ت له‌ژێر ڕکێفی ئاینه‌کاندا

Closed
by February 27, 2013 کتێبخانە

 

 

 

 

 

له‌ ساڵی دوو هه‌زار و یانزه‌دا، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تانی کوردستان، ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، هه‌زار و دوانزه‌ ئافره‌ت به‌ ده‌ستی خۆیان سووتێنراون. ئه‌مه‌ به‌پێی ئامارێکه‌ که‌ به‌ده‌ستاینگه‌یشتووه‌، ئاخۆ به‌ چه‌ندان سه‌دی تر ناویان له‌م ئاماره‌دا نییه‌. ئـــه‌م ئافره‌تان نه‌یانده‌ویست کۆتایی به‌ ژیانی خۆیان بهێنن، به‌ڵام نه‌شیانده‌ویست، کۆیلـــه‌ئاسا ژیانبکه‌ن.

یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی هه‌رچی زێتری ده‌ستخواری ئافره‌تان، ده‌ستباڵایی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاینه‌. ئاین وه‌ک دامه‌زراوێکی مرۆیی، هه‌میشه‌ خۆی به‌ستۆته‌وه‌ به‌ولایه‌نه‌وه‌ که‌ به‌هێزتره‌ – هێزی داوه‌ به‌و لایه‌نه‌ی که‌ له‌ جێگه‌یه‌کی به‌هێزدایه‌، قورسایی خۆی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که‌ قورستره‌، به‌رگێکی پیرۆزی کردووه‌ به‌ به‌ری ئه‌م لارسه‌نگی هێزه‌ی که‌ هه‌یه.‌ بۆ هه‌زاران ساڵ، پشتوپه‌نای باڵاده‌ستی به‌هێزه‌که‌یانه‌ به‌سه‌ر ده‌ستخواری بێهێزه‌که‌یاندا.

   ئافره‌تان به‌یانیان، زووتر له‌ هه‌مووکه‌س له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن، شه‌وان له‌ هه‌موو که‌س دره‌نگتر ده‌چنه‌ جێگه‌وه‌، له‌ هه‌موو که‌س که‌متر نانده‌خۆن و شه‌و و ڕۆژ ده‌خه‌نه‌ سه‌ریه‌ک بۆ کارکردن، که‌چی هیچ که‌س ئامانه‌ به‌هه‌ند وه‌رناگرێت.

   له‌م په‌یوه‌نده‌دا، کاریگه‌ری دینه‌کان چیه‌، بابه‌تی ئه‌م کتێبه‌یه‌، ئافره‌ت له‌ژێر ڕکێفی ئاینه‌کاندا، ئۆفێلیا بێنسۆن و جێرێمی ستانگروم(Women Under The Domination Of Religions Ophelia Benson Jeremy Stangroom) نووسیویانه‌، له‌ گۆشه‌نیگایه‌کی لیبرال فیمینیستییه‌وه‌ بۆ هه‌لومه‌رجی کار و ژیانی ئافره‌تان.

ئەم کتێبە، تا ئێستا دوو جار چاپ کراوە، بە تیراژی سێ هەزار و دوو هەزار دانە.

 

barg_nuriKarem_901908437.jpg

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.