
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی ژنان، له سویسرا به‌رز ڕاگیرا
ئه‌مڕۆ ١٠\٠٣\٢٠١٣ مه‌راسیمی ٨ی مارس كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسوڕاوانی ژنانه‌وه ڕێكخرابوو ، له شاری زوریخی سویسرا به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌رپا كرا.مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ ژنانی كوژراو و قوربانیه‌كانی ده‌ستی سته‌م و چه‌وسانه‌وه ده‌ستیپێكرد، دواتر وتاری مه‌راسیم له لایه‌ن كاڵێ كه‌ریمه‌وه خوێنرایه‌وه و تیایدا سه‌رچاوه‌ی كوشتن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان بۆ یاسا و ڕێسا دواكه‌توو دینیه‌كان گهڕاندهوهوحكومهتی هه‌رێمی به یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئاماژه پێكرد كه خراپترین كاریگه‌ریان له سه‌ر بارودۆخی ژنان داناوه‌و یاساكانیان خستۆته خزمه‌تی بكوژانی ژنانه‌وه‌و له ڕێگه‌ی لێبوردنی گشتی و سوڵحی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له زیندان ئازادیان ده‌كه‌ن.دوای ئه‌وه هه‌ر یه‌ك له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق، كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و حزبی شوعی كوردستان وتار‌و قسه‌وباسه‌كانی خۆیان پێشكه‌شكرد. هه‌ر له به‌شی یه‌كه‌می مه‌راسیمه‌كه فیلمێكی كوردی نمایشكرا له سه‌ردۆخی ناهه‌مواری ژنان و ئه‌و زوڵمه‌ی كه له سایه‌ی نامرۆڤانه‌ترین یاسادا لێیاندهكرێ و نیشاندانی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ژنانی سته‌م لێچوو له ڕه‌گه‌ی سلایده‌وه ، هه‌روه‌ها له نێو بڕگه‌كاندا كۆمه‌ڵێك دروشم و شیعر خوێنرانه‌وه . له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌مدا خواسته‌كان خوێنرانه‌وه كه بریتیبوون له :
1_هەڵوەشانەوەی یاسای فرەژنی لە کوردستان.
. 2سوکایەتی پێکردن‌و شکاندنی شەخسیەتی ژنان، بەکارهێنانی توندوتیژیو تیرۆری ژنان تاوانی گەورەن و دەبێ ئەنجامدەران سزای قورس بدرێن.
3. هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو یاسایانەی کە ژنان وەکو مرۆڤی پلەدوو مامەڵە دەکات.
4. فرسەتی یەکسانی کار‌و کرێی یەکسان بۆ کاری چوون یەك بۆ ژن‌و پیاو.
5. گۆڕانی ڕیشه‌یی لەیاسا و دادگا و حکومەت و پەروەردەدا کە یەکسانی ژن و پیاو پەیڕەو بکا.
6. بكوژانی ژنان نابێت به هیچ پاساوو لێبوردنێكی ده‌وڵه‌تی ئازاد بكرێن.
7.داواكاری گشتی پێویسته سه‌ره‌ڕای هه‌ر سوڵحێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له بكوژانی ژنان خۆشنه‌بێ تا ته‌واو كردنی سزاكانیان .
. بەشی دووەمی مه‌راسیمه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌رنامه‌ی ته‌رفیهی و ئاهه‌نگ وگۆرانی. به‌م جۆره و دوای زیاتر له ٤ كاتژمێر مه‌راسیمه‌كه كۆتایی پێهات
بژی ٨ی مارس ڕۆژی هاتنه مه‌یدانی ژنان به ڕووی زوڵم‌و سته‌مدا.
هه‌ڵسوڕاوانی به‌رپاكردنی مه‌راسیمی ٨ ی مارس له سویسرا
10.03.2013