ناخوێنمه‌وه … نانووسم و هه‌ناسه‌ش ناده‌م تا ده‌مرم
مرۆڤ كاتێك بیئومێد ده‌بێت، مانایه‌ك بۆ ژیان نادۆزێته‌وه، هه‌ستی ئه‌وه‌ی لادروست ده‌بێت كه هیچ شتێك لای ئه‌و قه‌در و قیمه‌تی نه‌ماوه، دورنییه نا ئومێدی به‌ره‌و سرینه‌وه‌ی خودی به‌رێت، نا چار به خۆكوشتنی بكات.
كاتێكیش ده‌روازه‌یه‌ك بۆ رزگاربوون نامێنێته‌وه، كه هه‌موو ده‌رگاكانت لێداده‌خرێت،وه‌لێ كه له دووره‌وه ده‌رگایه‌ك ده‌بینیت كراوه‌یه ، دڵخۆش ده‌بیت و ئاهێكت به‌به‌ردا دێته‌وه، منیش چاوه‌رێی ده‌رگایه‌كی وه‌ها بووم، به‌روومدا بكریته‌وه. چونكه نه‌مده‌ویست له دهرگاداخراوهكان بده‌م و بچمه ده‌رگای هیچ حیزبێك، ده‌رگایه‌كی كراوه مایه‌ی خۆشحاڵیمبوو، تا لێوه‌ی بچمه ژوورێ و ببمه مامۆستای زانكۆ، به‌پرتاو به‌ره‌و روی رۆشتم و، دیتم: پێشوازییه‌كی گه‌رمم لێكراو، دووای موقابه‌له و،به دووادا چوون وه‌رگیرام،به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێموابوو فریاد رهسه و به ئاواته‌كانم ده‌گه‌یه‌نێت، درۆزن ده‌رده‌چێت، خیانه‌تم لێده‌كات، واده و به‌لێنم پێده‌دا و نایباته سه‌ر، دینی ئیسلام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا به‌كاردێنێت، هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمووده و وته‌ی زانایانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ون، له‌سه‌ر زاری ده‌نێ و، به رووی خه‌لكیدا ده‌دات، ئه‌وانی دیش وه‌لا ده‌نێ و كاریان پێناكات. به ئه‌ولیا خۆیپیشان ده‌دات، وه‌ك من پێشتر وای لێتێگهیشتبووم، به ئهولیام ده‌هاته پێش چاو، تا دیتم كه چه‌نێ نادادپهرهوهره و ناراستگۆیه و خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت ده‌كات و وه‌عد و به‌ڵێنی خۆشی ناباته‌سه‌ر، كورد وته‌نی: هه‌م ساحیبی قسه‌ی خۆی نییه و، هه‌م دیكۆر و قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی كردارێتی. ئه‌مه‌ش له مامه‌ڵه كردنم له‌گه‌ڵ ئیخوانییهكاندا بینی ، وه‌لێ من له ده‌رگام نه‌دان و خۆیان ئاگاداری‌یان بڵاوكرده‌وه، كه پێویستیان به مامۆستایه و كه‌سی وه‌كو منیان ده‌وێت،تا وانه كردارییهكانیان بۆ بلێته‌وه، جا وه‌ره ئه‌گه‌ر خۆم له‌ده‌رگام دابانایه و، داوام لیبكردنایه دامبمهزرێنن، ئه‌وه بێگومان ده‌رگایان به روومدا ده‌دا و، لێیان نهدهكردمهوه،چونكه من ئیخوانی نیم و، مسوڵمانێكی ساده و خواپه‌رستێكی دوور له وانم، وه‌لێ ئه‌وه‌ی به رووی یه‌كێتی و پارتییان دا، ده‌دا، كه گوایه ئه‌وان داوای ته‌زكییه ده‌كه‌ن، خۆشیان به‌جۆرێك له جۆره‌كان گرفته‌كه‌یان هه‌مان شت بوو. وه‌لێ پێیان شه‌رمبوو بلێن: تۆ و هاورێكانت ئیخوانی نین، بۆیه دووای 4-5 مانگ بریاری خۆیان گۆری له دامه‌زراندنه‌وه بۆ گریبه‌ست.
با له‌وه گه‌رێین، كار و خزمه‌ت و توانا و چالاكییهكانیشت رێزیان لێناگیرێت، وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ناكرێت، مرۆڤ بوون له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت زۆر ئه‌سته‌مه، ده‌خوێنی و ده‌خوێنیته‌وه، هه‌ردووكیان به فیرۆده‌چێت، ده‌نووسیت، نه ده‌ست خۆشی ده‌بینی و نه پاداشت، رهنجهكهت به با ده‌چێت، من جاران وه‌ها بیرم نه‌ده‌كرده‌وه بۆیه له خوێندنی ئه‌كادیمی دا، دووجاران خوێندم، به شێكی زۆری ژیانیشم به خوێندنه‌وه‌وه به‌رێ ده‌كرد، به‌شه‌كه‌ی تری ژیانم نووسین بوو، دروست له یادمه له‌ته‌مه‌نی هه‌ڤده‌ساڵی و له ساڵی 2000 دا، یه‌كه‌م بابه‌تم له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا بڵاوكرده‌وه،بابه‌ته‌كه‌ش به ناوی ((غه‌م له گۆرانی وتن دا)) بوو، ئیدی له‌و رۆژه‌وه ده‌ستم دایه قه‌ڵه‌م و كیبۆرد و به‌رده‌وام ده‌نووسم، تا ساڵی 2004 هه‌ر بابه‌ت و توێژینه‌وه و وتار و شێعر و چیرۆكم ده‌نووسی، وه‌لێ له 2004 دا، یه‌كه‌م كتیبم به‌ناوی ((رێبه‌ری سایته كوردییه‌كان)) نووسی و، له چاپم دا، تا ئێستا ژماره‌ی كتیبهكانم له 40 كتیب تێپه‌ریووه و، لانی كه‌م 50.000 بۆ 60.000 دانه كتێبی من له ماڵه‌كانی ئه‌م كوردستانه‌دا هه‌یه، ئه‌مه وه‌ك نووسخه‌ی چاپكراو، ئه‌گه‌رنا نووسخه‌ی ئه‌لكترۆنی (پی دی ئێف) هه‌ندێك له كتێبهكانمم بڵاوكردۆته‌وه وئاماری ژماره‌ی داونلۆد و كۆپییانم له به‌رده‌ست نییه، كه‌چی بۆ ته‌نها جاریكیش ده‌ست خۆشیم لێنه‌كراوه، رێزێم لێنه‌گیراوه، پاداشتێك نه‌كراوم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێموانییه و، به موبالهغهش نایلێم، كه هیچ كه‌سێكی كورد نییه، له بواری خۆم دا، كه ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن و زانیارییه‌كان ICT و زانستی كۆمپیوته‌ره، نیوه‌ی ئه‌م خزمه‌ته‌ی منی كردبێت، ده‌زانم خه‌ڵكانێكیش ده‌ڵێن كێ وتی بیكه، جا بۆ كردت، خۆ به ویستی خۆت، بوو، من هیچ وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌م جۆره قسانه نییه، ئه‌مه جگه له پرۆژه نوێیه‌كه‌م كه بریتییه له فێركاری به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر به زمانی كوردی و ، ئه‌گه‌ر شتێكی كه‌م پاره‌م بێته ده‌ست ئه‌وا نیازم وایه كۆمپانیا و سه‌نته‌رێكی بچكۆله‌ی تایبه‌ت له گیرفانی خۆم بۆ ئه‌و بواره بكه‌مه‌وه،ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌و بێزاری و وهڕسییهی ئێستا تیایدام رزگارم ببێت، زیاتر له 150 به‌رنامه‌م داناوه تا فیركارییان له باره‌وه ئه‌نجام بده‌م به شێوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ و بڵاوی بكه‌مه‌وه و، تا ئێستا فیركاری 5 بهرنامهیانم ئه‌نجام داوه.
ئه‌مه جگه له سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌و بابه‌تی تر، 4 ساڵ گۆشه نووسین له رۆژنامه‌ی ئاسۆ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری زاموا نێت و، به‌ریوه‌به‌ری هونه‌ری چاپخانه‌ی بزافی رۆشنبیری، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری به‌رزنجه، به‌ریوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری ئایتی كورد و نووسینی گۆشه له گۆڤاره‌كانی (بایت، سی فۆر كورد، كورد كۆمپیوته‌ر، ئای تێك)و وانه‌وتنه‌وه له چه‌ندین دام و ده‌زگا و زانكۆ و په‌یمانگا و سه‌نته‌ر و رێكخراو، وه‌ك : (رێكخراوی ئامێز، سه‌نته‌ری شار، په‌یمانگای ئه‌یس، په‌یمانگه‌ی سپی، سه‌نته‌ری بابان ، كۆمپانیای هێدوه‌ی و ……. ). ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێت، له‌م رۆژنامه و گۆڤارانه‌ش دا بابهتهكانمم بڵاوكردۆته‌وه: ( كوردستانی نوێ، خه‌بات، جه‌ماوه‌ر، باس، یه‌كگرتوو، رێگای كوردستان، ئاڵای ئازادی، شارستانی، رۆژی گه‌ل، رای گشتی، ئهكادیمۆس، كۆمه‌ڵ، گوڵان، زانستی سه‌رده‌م، مێژوو، مه‌هاباد، خود، چیرۆك نما، ئاینده، تیرۆژ، 21، و ……… )كه به‌راستی ناوی هه‌موویانم له بیرنییه.
وه‌لێ ئه‌مانه مشتێكن له نموونه‌ی خه‌روارێك و ئه‌وه‌نده وه‌رس و بێزار و بێتاقه‌تم، كه توانام نییه هه‌مووی بخه‌مه روو، توانام نییه له‌وه زیاتر بنووسم، زۆر جاران له خۆشم توره ده‌بم و، ده‌لێم : (بۆچی ئه‌و هه‌موو كاته‌ت به‌و شتانه به‌رێكرد، كه نه‌بوویته خاوه‌نی هیچ له سایه‌ی دا)، كه چی ئه‌م هه‌موو ماندووبونه و زمان زانین و بروانامه‌ش نه‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی فهرمانبهرییهكهشمان به‌دڵی خۆمان بێت،دیاره نمره و ئاستی بروانامهكانم رێگری له‌وه ناكه‌ن كه له وه‌زاره‌تێكی وه‌ك خوێندنی باڵادابم، یان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چونكه هه‌م دبلۆمم هه‌یه و هه‌م به‌كالۆریۆس و، بهكالۆریۆسهكهشم به پله‌ی حه‌وته‌می سه‌ر ئاستی كۆلێژ و به‌شه‌كه‌م، بووه، یان له ناوه‌ندێكدا بێت كه ببێته هۆكاری په‌ره‌دان به تواناكانمان، نه‌ك خۆزگه و ئاواته‌كانمان بكوژێت. له فه‌رمانگه و ناوه‌ندێكدا بێت سوودمان لێوه‌ربگیرێت و، زانیارییه‌كانمان به‌ده‌ستی خه‌ڵكی دیكه بگات، به‌ڵام هیوا خوازم حیزب و حكومه‌ت بیرێك له‌مه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریارم داوه هه‌م له ده‌رگای حكومه‌ت بده‌م، هه‌م له ده‌رگای یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵكو سودێكی هه‌بێت. یاخود وڵات جێده‌هێڵم و به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌رۆم، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌یان قورسه، هه‌م به هۆی سۆزدارێتی خۆم بۆ نیشتیمان و، هه‌م به‌هۆی دایكه پیر و ماندووهكهمهوه، كه دڵی به من ده‌كرێته‌وه‌و حه‌زده‌كات تا له ژیاندا ماوه له‌گه‌ڵ مندا بژی، كه زیاتر دووه‌میان گلی داومه‌ته‌وه ئه‌گینا سۆز و دڵم وه‌ژێر پێ ده‌نێم و، پانی ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك چۆن بۆ خوێندنه‌وه و نووسین وه‌هام كردووه و، 5 مانگیشه هیچم نه نووسیوه و هیچیشم نه خوێندۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت ناچارم رێگه‌ی كۆتای بگرمه به‌ر و هه‌ناسه نه‌ده‌م هه‌تا ده‌مرم.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
شه‌وی 1/3/2013
هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی
تیبینی:: به‌رگی ئه‌و كتێب و دیڤیدییانهی له‌به‌رده‌ست بوون هاوپێچ كراوه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌موو به‌رگه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون و، نهشمتووانی سكانیان بكه‌م.