خویندنه‌وه‌یكی ره‌خنه‌یانه بۆ ڤستیڤاڵی شانۆی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار
له‌شاری كه‌لار ڤستیڤالی شانۆی په‌روه‌رده‌یی كه‌لار له‌رۆژانی 12تا15/3/2013 به‌رێوه‌چوو له هۆلی وه‌رزش و لاوان و هۆلی بۆنه‌كان كه 12 كاری شانۆی نمایش كرا ، كه‌به‌رهه‌می به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش ولاوانی گه‌رمیان بوو به‌هاوكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان.
له‌ناونیشانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌دا دیاره كه ئامانجی گرنگیدانه به‌لایه‌نی په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری شانۆ له شاره‌كه‌دا . ده‌ستپێكی ڤستیڤاڵ له هۆڵی وه‌رزش و لاوان بوو چاوه‌رێ بووم بینه‌رێكی زۆری لێبێت و به‌شێكی زۆری خوێندكاران و مامۆستایانی قوتابخانه‌كان له‌وێ بن چونكه یه‌كه‌م ڤستیڤاڵی شانۆیی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌كه‌یه , به‌ڵام كه‌گه‌شتمه پێش هۆله‌كه و هه‌ستم كرد بینه‌رێكی كه‌م ئاماده‌بووه پرسیارێكی جدیم لادروست بوو ئایه هۆكاری ئه‌مه چیه ؟
رۆشتمه ناو هۆڵ و له‌ناوه‌راستی هۆڵه‌كه دانیشتم به‌ئامانجی بینینی یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی شانۆی په‌روه‌رده‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌ئاوات و ئومێدی زۆری من بووه له‌رابردوودا به‌م ناوچه سته‌م دیده ،
سه‌یری ریزی یه‌كه‌می هۆڵه‌كه‌م كرد كه‌زۆرجار جێگای ئه‌و كه‌سه له‌خۆبایی و چاكه‌ت له‌به‌رانه‌یه كه‌له شانۆ تێناگه‌ن ، بۆیه له‌پێشه‌وه داده‌نیشن بۆ ئه‌وه هیچ نه‌بیت تێبگه‌ن و كه‌میك فێری شانۆ بن ، یان ئه‌گه‌ر خه‌وتن له ته‌خته‌ی شانۆ وه نزیكن ئه‌كته‌ره‌كان خه‌به‌ریان بكه‌نه‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی من بینیم ئه‌مرۆ له‌م فستیفاڵه‌دا ئه‌وانیش ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وه‌ش بووه پرسیارێكی تر ؟
له‌ده‌ست پێكی ووتاره‌كانی ڤستیڤاڵ چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا پێویست ناكات ناوه‌رۆكی وتاره‌كان بنوسم چی بوون چونكه پێم وایه زۆربه‌تان ناوه‌رۆكی ئه‌و وتارانه ئه‌زانن ئه‌كه‌ر یه‌ك جار ئاماده‌ی ده‌ستپێكی ڤستیڤاڵێك بیت ئه‌وه بۆهه‌تا هه‌تایه ئاگاداری ئه‌وجۆره وتارانه ده‌بن. من ئه‌و رێگایه‌م بری بوو به‌ئامانجی بینینی شانۆ بووم هۆڵه‌كه تاریك بوو منیش عه‌ینه‌كه‌كه‌م له‌گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌م ده‌رهێناو كرده‌مه چاوم وه ده‌ستم خسته سه‌ركورسیه‌كه‌ی پێشه‌وه‌م چاوم خسته سه‌ر ته‌خته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ ببینم چونكه به‌لامه‌وه‌جێی بایه‌خه ، ئه‌م رووداوا له ماوه‌ی سێ رۆژدا له‌ژیانم دووباره بووه من به‌وشێوه بووم بینه‌ری چه‌ند شانۆیك بووم ، به‌ڵام ئایه چیم بینی ؟ ،
ئیستا به‌خاڵ ده‌ست ده‌خه‌مه سه‌ر كه‌مووكورتیه‌كانی ..
1- نه‌بوونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ ڤستیڤاڵ و به‌رێكردنی به‌شێوه‌یه‌كی ساده كه‌له‌دستپێكی هه‌موو فستیڤاڵێك كۆنگره‌یه‌ك بۆر‌وژنامه‌نووسان ده‌به‌سترێت به‌لام بۆ ڤیستیڤاڵی شانۆی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار نه‌به‌سترا .
2- نه‌بوونی ده‌لیلێك بۆڤستیڤاڵ كه بێنه‌ران ئاگاداری ته‌واوی سێ رۆژی نمایشه شانۆكان بن ، له‌جیاتی ده‌لیلی ته‌واوی ڤستیڤاڵ ته‌نها پارچه په‌ره‌یه‌ك بوو كه‌ناوی كاستی شانۆكه‌ی له‌سه‌ر بوو وه هه‌ندیك كات هه‌ڵه‌ی تێدا بوو به‌ناچاری كاستی شانۆیی چاكیان ده‌كرد به‌قه‌ڵه‌می خۆیان ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه كات و شوێن هه‌میشه قابیلی گۆران بوو له‌نمایشه‌كاندا ، من به‌هۆی براده‌رانمه‌وه ئه‌مزانی له‌كۆی و كه‌ی نمایش هه‌یه.
3- نه‌بوونی لیژنه‌كانی ڤستیڤاڵ وه‌كو( لیژنه‌ی بالای ڤستیڤاڵ و لیژنه‌ی پێشوازی و لیژنه‌ی راگه‌یاند و لیژنه‌ی هونه‌ری) كه ئامانه ته‌واوی فستیڤاڵ به‌رێوه ده‌به‌ن وه رۆڵی ئه‌مانه زۆر گرنگه له هه‌موو فستیڤالێك
4- ئامانجی ڤستیڤاڵ ، یه‌كه‌م نمایشی شانۆیی (له‌چاوه‌روانی گۆدودا ) بوو كه له‌ڤستیڤاڵی شانۆیی په‌روه‌رده‌یی نمایش كرا، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر شانۆیه‌كی په‌روه‌رده‌ی نه‌بوو بۆ قوتابخانه‌كان به‌ڵكو شانۆیه‌ك بوو سه‌ر به ستایلی پووچگه‌رایی (عه‌به‌س)ی بوو كه‌ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئامانجی ڤستیڤاڵ بوو چونكه وه‌كو هه‌مووان ئاگادارن ئه‌م ڤستیڤاڵه په‌روه‌رده‌ییه وه (ستایلی پووچگه‌را) چی له شانۆ و له ئه‌ده‌بدا ئامانجی پووچی ژیانه وه قوتابی توشی بێ ئومێدی ده‌كات به‌رامبه‌ر ژیان ، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی ڤستیڤاڵ بوو كه گومانی خسته سه‌ر ته‌واوی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی چونكه نمایشه‌كان بۆ قوتابخانه‌كان بوو ، وه‌هه‌روه‌ها بینه‌ر و ئه‌كته‌ری شانۆییه‌كان خۆیندكار بوون ئه‌بیت ده‌قه‌كان په‌روه‌رده‌ی بن و له‌ئاستی فكری ئه‌وان بن نه‌ك ده‌قی فه‌لسه‌فی كه زۆربه‌ی نمایشه‌كانی فستیفاڵ به‌هه‌مان شێوه بوون ، له‌ده‌رهێنه‌ره‌كانم پرسی بۆ ئه‌م ده‌قانه‌تان هه‌ڵبژاردووه ده‌یان وت ئه‌م ده‌قانه فه‌رز كراوه به‌سه‌رماندا كه ئه‌بوایه له‌م ده‌قانه ئیش بكه‌ین كه له‌ناو چه‌ند ده‌قیكی دیاریكراودا هه‌ڵی بژیرین بۆ نمایش ، هه‌ربۆیه به‌هۆی هه‌ڵه هه‌لسوكه‌وتكردن ده‌رهێنه‌ر(تعامل مخرج) به ده‌قه‌وه به‌شێكی زۆری بینه‌ران تێنه‌ده‌گه‌شتن چونكه خوێندكاری بنه‌ره‌تی بوون ، له‌منالێكم پرسی شانۆكه چۆن بوو وتی ببوره وه‌ڵا من تێ نه‌گه‌شتم، به‌لام شایانی باسكردنه سێ ده‌قی منداڵان و په‌روه‌رده‌ی تێدا بوو ده‌ست خۆشیم بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كانیان هه‌یه.
5- لیژنه‌ی داوه‌ری ڤستیڤاڵ ، سی به‌رێز بوون كه (فاتیح باد په‌روا و به‌ختیار جه‌لال و گۆران ) كه‌هه‌میشه نمایشه شانۆییه‌كات ده‌یانم بینی به‌ڵام ئاگادار بووم له‌كۆتای شانۆیی (قردێله) ئه‌یان ویست برۆنه‌وه واز له دادوه‌ری بێنن چونكه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌بوو بۆ وازهێنان له‌دادوه‌ری كه‌شایه‌نی نوسین نیه، من ئه‌مه‌م پێ كاره‌سات بوو چونكه به‌س ئه‌وانم ئه‌بینی وه‌كو لیژنه‌یه‌ك كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن. به‌ڵام نه‌رۆشتن تاوه‌كو كۆتای ڤستیڤاڵ ئاماده‌ییان هه‌بوو.
6- بینه‌ر له ڤستیڤاڵدا ، به‌شێكی زۆری بینه‌ر شانۆكاران بوون واتا بینه‌ری ئاسای كۆمه‌ڵگا نه‌بوون ، كه‌ئه‌كرا بینه‌ران به‌شێكی زۆری قوتابی و مامۆستا و به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌كان ئاماده‌ییان هه‌بوایه چونكه به‌رهه‌می خودی قوتابخانه‌كانی خۆیانه وه ئه‌م كه‌موكورتیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆنه‌بوونی راگه‌یاندنێكی باش نه‌بوونی لیژنه‌ی راگه‌یاندن له‌ڤستیڤاڵه‌كه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بن و بینه‌ر به‌شانۆ ئاشت بكه‌نه‌وه ،
هه‌روه‌ها بینه‌ر هه‌میشه سه‌رلێشێواو بوو نه‌یده‌زانی نمایشه‌كان له‌كۆێن وچی كاتێكه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوون ده‌لیلێك بۆ هه‌موو نمایشه شانۆیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر كاتی خۆی رێك بخات له‌گه‌ڵ نمایشه‌كان وه به‌رنامه رێژی بكات.
ئه‌م خاڵانه گرنگترین كه‌موكوریه‌كانی ڤستیڤاڵ بوون چگه له كه‌موكورتی له‌روناكی و مۆسیقا و نواندن چونكه به‌هۆی نه‌بوونی هۆڵێكی شانۆی مۆدێرن ئاماژه‌م پێنه‌داوه ،
هیوادارم له‌ساڵی داهاتوو به‌باشی ڤستیڤاڵی شانۆی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و به‌رێوه بچیت.
نوسینی :دانا محمد
danamahamad@yahoo.com