
تۆپ …. هیمن به‌رزنجی
دایكم نامه‌یه‌كی بۆ ناردبووم . تێیدا نوسیبووی كوڕه‌كه‌م غه‌ریبی ئیدی به‌سیه‌تی .به‌رله‌وه‌ی بمرم سه‌رێك بده‌روه.ده‌مێكه دایكمم نه‌دیووه . ساڵ و نیوێكه من خزمه‌تكاری ماڵی ئاغای به‌هه‌شتیم . ئاغای به‌هه‌شتی له‌ڕوداوێكی ته‌موو مژاویدا مرد .هه‌ندێك چیرۆك هه‌ن له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه وه‌لێ هیچیان ڕاست نین . ڕاستبن یانا بۆمن گرنگییه‌كیان نه‌بوو . من خزمه‌تكاری ئه‌و ماڵه‌بووم خزمه‌تكاری ژنێك و دووكچی گه‌نج .ئه‌ركم خاوێنكردنه‌وه‌ی باخه‌كه‌و كار‌و باری ڤێلاكه و كرینی كه‌لو په‌ل بوو له بازار .تارانیه‌كان بازارێكی جوانیان هه‌یه كه‌ره‌سه‌ته‌كانیان خۆماڵین .ئێواره‌یه‌ك مهتاب خانم كچه بچووكه‌كه‌ی خانمی به‌هه‌شتی .تا ده‌هات بێزاری ده‌كردم . ئه‌م خانمه هه‌رگیز منی خۆش نه‌ویستووه .
هه‌میشه پێی ده‌وتم گه‌ر به‌ده‌ست من بوایه نانی تۆ سه‌گه‌كه‌م پێكه‌وه داده‌نا . هه‌ڵبه‌ته كینه‌ی نێوان من و ئه‌و خانمه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای بوونم به‌خزمه‌تكارلای ئه‌وان . جارێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانم بۆسینه‌ما . كه‌سێك له‌كورسی دواوه عاشقی قژی خاتوو مهاتب بوو یاری به پرچه‌كانی ده‌كرد . خاتوومهتاب پێی وابوو منم كه یاری به پرچه‌كانی ده‌كه‌م . روناكی نێو هۆڵی سینه‌ما كوژابۆوه .ته‌نیا شاشه‌ی نیشانده‌ری فلیمه‌كه ڕوناك بوو . خانم مهتاب ده‌می له‌گوێچكه‌م نزیك كردوه گوتی : ده‌ستت بخره‌وه جێگه‌ی خۆی سنورت مه‌به‌زێنه هه‌ی به‌د نمه‌ك . راستی من ئه‌وكات ته‌واو نه‌م ده‌توانی فارسیه‌كی باش قسه‌بكه‌م .هه‌ڵبه‌ت دوای چوار مانگ تێگه‌یشتم مهتاب له سینه‌ما ئه‌و قسه‌یه‌ی پێگوتووم ” ه‌ر ئه‌كات له‌و قسه‌یه تیصبگه‌یشتمایه .تا هێز له ده‌ستمدایه ده‌مكێشا به‌ده‌میا . ئه‌و هیچ و پوچه شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوو كه خزمه‌تكاری بم . ئه‌و قسه‌یم به‌درێژی ئه‌و چوارمانگه لای خۆم ئارشیفكردبوو .فارسه‌كان زمانێكی شیرینیان هه‌یه. وه‌ختێ سه‌ره‌تا گوێت لێیان ده‌بێت ژنه‌كانیان به‌و ئاخافتنه ناسك و پڕله سیحرانه‌یان .غه‌ریبه‌كان جۆرێك سه‌رسام ده‌كه‌ن .هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا هه‌ست به‌عاشق بوونی خۆیان ده‌كه‌ن . هه‌رئه‌وه‌ش بوو موراد یه‌كێك له هاوڕێ دێرینه‌كانی منداڵیم .دوای عاشق بوونی به‌كچێكی فارس .كچێكی زماندووه‌ی پڕله سیحر تا ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێت مودمینی تلیك كێشان بووه . پێده‌چێت باوكم زانیاریه‌كی باشی له سه‌ر ئافره‌تانی فارس هه‌بێت .وه‌ختێك باس له جوانی و قه‌شه‌نگی ژنه فارسه‌كان ده‌كه‌یت باس له‌بوونی زمانی فریوده‌ری عیشوه‌و نازیان ده‌كه‌یت .باوكم ده‌ڵێت :دۆزه‌خ به‌حاڵی ئه‌و پیاوه غه‌ریبانه‌ی ده‌كه‌ونه داوی عیشقی ئه‌وان . به‌جۆرێك توشی ڕه‌شبینی و مودمینی ده‌بن تاهه‌تایه له‌و دۆزه‌خه‌دا ده‌ژین . شه‌وانه حه‌زمده‌كرد بڕۆمه سه‌ر شاقامه‌كانی تاران .لانی كه‌م كه‌مێك پشووبده‌م له پاركه‌كان . پاركه‌كانی تاران هه‌ركه مه‌غریب دێت ئیدی پڕده‌بن له ئافره‌تی هه‌ڵاتوو . من یه‌سنا به‌نده‌ری ده‌ناسم” یه‌سنا دووساڵه له‌مێرده‌كه‌ی هه‌ڵاتووه .مه‌ستوره ئه‌رده‌بیلی هاوری گیانی گیانیه‌تی . ئه‌وان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن . رۆژانه له‌گه‌ڵ پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دڕۆن و ئێوارن دێنه‌وه بۆ پاركه‌كه . من تاكه كورێك بووم . پێچه‌وانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌تاران كاریان ده‌كرد و غه‌ریب بوون .ئاشقی كچه ئێرانیه‌كان بوون . یه‌سنا به‌نده‌ری عاشقی من بوو . من ئه‌و كاته‌ی مهتاب خانم بۆهه‌میشه دڵی له‌كچه‌كانی تاران تۆراندم ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تایه حه‌زم نه‌ده‌كرد .ژوانێكیش له‌گه‌ڵ كچه ئێرانیه‌كدا ببه‌ستم .تاقه‌تم نه‌ما نه‌مده‌ویت یه‌ك ڕۆژی دی له بمێنمه‌وه نامه‌كه‌ی دایكم ته‌واو فریووی دام ده‌بوو هه‌رزوو بگه‌ێمه‌وه .ئه‌و ئێواره‌یه گه‌یشتمه سه‌ر سنور . سه‌ربازی بازگه‌كان رێگه‌یان نه‌دا برۆینه ئه‌و دیوو سنور . كه‌سێك له‌گه‌ڵمدا هاو سه‌فه‌رم بوو . ساده ڕایه‌كی خۆی ده‌ر بری هه‌ر هێند ه گوتی پێت چۆنه خۆمان برۆینه ئه‌و دیوو سنور؟ ده‌رۆینه گوندی تێلان . تێلان گوندێكی خنجیله‌ی دامێنی چیای قه‌ندیله . گوندێكه تا چه‌ند ڕۆژێك تیای نه‌ژیت هه‌ست به‌م به‌هه‌شته بچوكه ناكه‌یت . كاتێ له ڕێگابووین به هاوسه‌فه‌ره‌كه‌م نه‌گوت . ئه‌و گونده گوندی باپیرمه وه‌لێ هیچ كات نه‌هاتومه‌ته ئێره . دوو ڕۆژه له گونده‌كه‌دابووم گونده‌ی باب و باپیرم .من له شار له دایك بووم . هه‌ندێك جار باوكم سه‌ربورده‌ی ئه‌دگاره‌كانی مناڵی خۆده‌گێڕێته‌وه.به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه هاوه‌له هاو گوندییه‌كانی باوكم بۆسه‌ردان دێنه‌لامان و شه‌وێك له‌گه‌ڵ باوكم ده‌به‌نه‌سه‌ر . هه‌میشه هاورێكانی باوكم یان هاوگوندیه خزمه‌كانی به‌ده‌ستی به‌تاڵ نایه‌ن بۆلامان . خواردنی سروشتی و ده‌ستكردی گوندیمان بۆ ده‌هێنن.ئێستا بۆمن بینینی ژیان له‌م گونده‌دا چێژی خۆی هه‌یه منداڵێك كه‌دارلاستیكه‌كه‌ی به‌رد ده‌گرێته پاساری وپاساریه‌كان هه‌ڵده‌فڕن به‌رز به‌رز به‌ئاسماندا له‌ترسی نائارام بونیان له‌ده‌ست منداڵه‌كان. تێكه‌ڵ بوونی سه‌ڕینی كه‌رو قوقه‌ی كه‌ڵه شێر‌و بۆڕه‌ی مانگا .له‌به‌رهه‌یوانی ته‌ویله‌كاندا .دۆشینی گوانی مه‌ڕو بزن و مانگاكان به‌ده‌ستی ناسكی ژنه ناسكه‌كان.هه‌ست به چێژی ده‌نگی حیله‌ی ئه‌سپ . باعه‌ی مه‌رو .وه‌ره‌رینی سه‌گ علو علوی قه‌له‌كان ، و گاره‌گاری مریشكه كڕه‌كان ده‌ندوك گرتنی باڵنده له‌گه‌نمی ڕۆكراوی مریشكه‌كان . هه‌ڵزانانی سمۆره‌یه‌ك به‌دره‌ختێكدا.پێلاو گرتنه داروتویه‌ك بۆ وه‌راندنی توو .هه‌ڵدانی كۆلاره‌و پچڕانی په‌تی كۆلاره‌ی مناڵێك قیڕه قیری قاز . میاو میاوی پشیله‌و وه‌ڕه وه‌ڕی سه‌گه‌كان له‌شه‌ودا .دڵخۆشی منداڵێك به‌خه‌رجكردنی پاره له‌دوكانه كه‌ی ته‌نیش مزگه‌وته‌كه . چه‌ند به چێژن له ژیانی گونده‌كه‌دا.به‌یانیانی ئه‌م گونده‌زۆر به‌چێژه ده‌ڕوانمه سه‌ر به‌رزای قه‌دپاڵی گونده‌كه له‌نزیكه‌وه گوێم له تێكه‌ڵ بوونی هاواری شوان و فڕه فڕی تراكتۆر .هاتنه ده‌ره‌وه‌ی دووكه‌ڵی سۆپا داره‌كان .بینینی جوڵه‌ی گه‌ڵای دره‌خته‌كان به‌ده‌م بای شه‌ماڵی شێداره‌وه.به‌یانیانی ئه‌م گونده چێژێكی زۆر شیرینی هه‌یه له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی كچ گه‌ل له‌سه‌ركانی .ڕۆشتنی خوێندكار به پێلاِوی قوڕاویه‌وه بۆخوێندنگه . سه‌ربرینی كاورێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای دوكانه بچكۆله‌كه‌ی مورادی قه‌ساب .له‌وان جوانتر دیمه‌نی لێڵ كردنی ئای كانی وشه‌ره ژنی ئه‌وێ .یه‌كه‌مین به‌یانی كه‌له‌وێ بووم كه‌سێك له گونده‌كه‌دا مرد. پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی گوند چێژم له دیمه‌نی مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی بینی . منی شار نشین هه‌ر گیز ئه‌م دیمه‌نه جوانه‌م نه‌بینیووه . دیمه‌نی به‌شان هه‌ڵگرتنی ته‌رمی مردویه‌ك هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ .لێنانی چێشتی پرسه به ئاگری داره ته‌ڕه‌كان . گوێبیستی قریشكه‌ی دایكی جوانه‌مه‌رگێك. دایكێك به‌ده‌م شینكردنی مه‌رگی كوڕه‌كه‌یه‌وه هاواری ده‌كرد ده‌یگووت : كوڕه‌كه‌م ئاواتی كرینی ئه‌سپێك بوو . ده‌یخواست له گه‌ڵ ئامۆزای زه‌ماوه‌ند بكات . ده‌یویست مالێكی تازه له‌خوار گونده‌وه دروست بكا . به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌یانییه: ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئێواره‌ی ڕابردوو چێژێكی زۆری هه‌بوو . هه‌موو له ده‌وری نه‌یژه‌ن و ده‌هۆڵكوته‌كه‌و گۆرانی بێژه‌كه هه‌ڵده‌په‌رین .كچان له نێو ژوره بچوكه‌كه‌دا خه‌ریكی ئارایشتكردنی بوكێك بۆشه‌وی په‌رده .گه‌نجه‌كان سه‌ماكردن له به‌رده‌م ماڵی زاوادا. هه‌رگیز چێژی وه‌ك هۆڵه داخراوه‌كانی ئێمه نه‌بوون . ژنان به‌ماكسی و پیاوان به‌جلی كاره‌وه ڕه‌شبه‌ڵه‌كیان گرتبوو . تێكڕا هه‌موو به‌دڵخۆشیه‌وه چێژێكی زیاتریان ده‌دا به‌زه‌ماوه‌نده‌كه. چه‌ند دیمه‌نێكی جوان بوو به چاوه‌كانی خۆم بینیم شه‌روالێكی پیاوانه له پێی ژنێكدا . قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك له به‌ری تانجیه‌كدا . ئاژه‌ڵاه‌كان تێر سكی خۆیان ئالیك ده‌خۆن . به‌ستنی ده‌می گوێره‌كه‌كان تا هێنده گوانی دایكه مانگا نه‌مژن . خوراندنی سه‌ری مناڵێكی چڵكن .هێستره‌كان ئاماده كراون بۆ ڕۆیشتن بۆ باره دار هێنانه‌وه‌ی ئالیك بۆ ئاژه‌ڵه‌كان . تیژكردنه‌وه‌ی ده‌می ته‌ور داس و ته‌ور و مشاره‌كان . جوتیاره‌كان به عیشقێكی زۆره‌وه باخه‌كان ده‌كێڵن و خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه .ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هاته گوێم تێكڕا خه‌ڵكی گوند هه‌ڵاتن به‌روه حه‌شارگه‌كان . ده‌بوو منیش له‌گه‌ڵیان بڕۆم .سه‌مه‌ند به‌گ هاوڕێ مناڵی باوكم له‌ناو حه‌شارگه‌كه‌دا بۆی گێڕامه‌وه گوتی :
ماوه‌یه‌كه فرۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و دیوومان . شاخه‌كانی ده‌ورو به‌ری گونده‌كه‌مان بۆمب باران ده‌كرد. وه‌لێ چه‌ند رۆژێكه .ناوه ناوه چه‌ند دانه تۆ پێك نزیك گونده‌كه‌مان ده‌ته‌قێته‌وه .چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی بچوكمان له ده‌ورو به‌ری گونده‌كه دروستكردووه .. هه‌ركه فرۆكه و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له ئاسمان گرمه‌یان هات .. بانگ بێژی مزگه‌وت ئاگادری بڵاوده‌كاته‌وه. تا هه‌موومان بڕۆینه نێو حه‌شارگه‌كان . مناڵه‌كان له‌گۆڕه‌پانه بچكۆله‌كه‌ی خوار گونده‌كه‌وه تۆپانێیان ده‌كرد . هه‌ركه بانگبێژی مزگه‌وته‌كه ئاگادری بڵاو كرده‌وه .تێكڕا هه‌ڵاتن به‌ره‌وحه‌شارگه‌كان .دوای ئه‌وه‌ی سێ تۆپی سه‌دو شه‌ست ملیم له‌نێو گونده‌كه‌دا ته‌قیه‌وه خه‌ڵكی گوند ترسا‌و ..و . شپرزه نه‌یان توانی تائێواره‌یه‌كی دره‌نگ بگه‌ڕینه‌وه ناوگوند .گوڵسیا به‌دووی كوره تاقانه بێباوكه كه‌یدا ده‌گه‌ڕا . یه‌كێك له تۆپه‌كان یه‌كڕاست كێشابووی به‌ماڵی گوڵسیادا…جگه له‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خاپور كردبوو ئاگرێكی گه‌وره‌شی له‌ماڵه‌كه‌به‌ردابوو .خه‌ڵكی گونده‌كه لایان وابوو . كوره‌تاقانه‌كه‌ی گوڵسیا له‌ترسا هه‌ڵاتووه بۆ ماڵه‌وه له‌وێدا وه‌ك باوكی كۆچی كردووه .ده‌یانگوت: ئیدی گوڵسیا ناتوانێ به‌رگه‌ی ئه‌و كۆسته بگرێ. له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌م كۆستی مێرده‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌وێت هه‌م كۆستی كوڕه بچووكه تاقانه‌كه‌ی . ئێواره دره‌نگ كوره‌تاقانه‌كه‌ی گوڵسیایان دۆزیه‌وه وه‌لێ به‌مردوی نا… هێنده گریابوو . هێزی ڕۆیشتنی نه‌مابووه. وه‌ختێ خه‌ڵكی گوند له‌گه‌ڵ گوڵسیا چوونه لای كوڕه‌تاقانه‌كه‌ی .بینیان خۆی دابوو به‌سه‌ر تۆپه بچكۆله‌كه‌یدا .به‌رده‌وام به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌یگوت .. دایه گیان . تۆپه‌كه‌م تۆپه‌كه‌ی تر ته‌قاندی ئیتر به‌چی یاری بكه‌م ؟
17/9/2010