گوڵێ و خۆراكی خوێندنه‌وه
گوڵێ سه‌رنجی دا كه هه‌ر ئێواره‌یه‌ك باوكی له بازاڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه ،چه‌ند زه‌رفێك ده‌هێنێته‌وه ، كه به‌شێكی زۆریان خواردنن ، وه‌ك سه‌وزه و میوه و گۆشت و شیرینی و ..،هه‌میشه‌ش دوو رۆژنامه یان زیاتر و زۆر جاریش گۆڤار و په‌رتوكی تێدایه و جارجارێكیش په‌رتوكێك یان گۆڤارێكی تایبه‌تی منداڵانی بۆ ئه‌م تێدایه . بۆیه رۆژێكیان دوای ئه‌وه‌ی كه باوكی له بازاڕ گه‌ڕایه‌وه و هاته ژووره‌وه زه‌رفه‌كانی دانا … گوڵێ یه‌كه یه‌كه سه‌ری زه‌رفه‌كانی كرده‌وه و ته‌ماشای كردن . باوكیشی وتی گوڵێ گیان ئه‌وه چی ده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش وتی بزانم چیت بۆ هێناوین . .. باوكیشی وتی گوڵه‌كه‌م ئه‌مانه هه‌موویان خۆراكن و مرۆڤیش پێویستی پێیان هه‌یه ، چونكه جۆره‌ها ڤیتامین و پڕۆتین و ماده‌ی به‌سوودی تریان تێدایه بۆ له‌شی مرۆڤ.دایكی لێیان نزیك بوه‌وه و وتی گوڵێ گیان ئه‌ی تۆ به‌چی گه‌شه ده‌كه‌یت و گه‌وره ده‌بیت؟ ئه‌گه‌ر خۆراكی به‌سوود و پڕ ڤیتامین نه‌خۆیت .گوڵێ وتی ده‌ست خۆش بابه گیان زۆر سوپاست ده‌كه‌م ، دوای كه‌مێك بێده‌نگ بوون ته‌ماشایه‌كی هه‌ردووكیانی كردوو ده‌ستی برد بۆ گۆڤار و رۆژنامه‌كان كه باوكی ئه‌و ئێواره‌یه هێنابوویه‌وه وه له‌گه‌ڵ خۆی ، ئه‌وسا وتی ئه‌ی ئه‌وانه‌ت باس نه‌كرد…بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆراكانه‌دا دایان ده‌نێیت ؟ باوكیشی به پێكه‌نینه‌وه وتی گوڵێ گیان ئه‌وانیش خۆراكن ..گوڵێ پێكه‌نی و وتی واته ئه‌وانیش ده‌خورێن ! باوكی وتی نا گوڵه‌كه‌م ئه‌م خۆراكانه به جۆرێكی تر ده‌خورێن ، بۆ گه‌شه‌ی مێشك و فراوان كردنی ئاستی زانیاریمان پێویستن. چونكه هه‌موو مرۆڤ ێك پێویستی به دوو جۆر خۆراك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو روویه‌كه‌وه گه‌شه بكات و ته‌ندروست بێت . یه‌كێكیان بۆ ورگه ، كه ئه‌ویش ئه‌و خواردنانه‌یه كه رۆژانه ده‌یانخۆین و گه‌شه‌ی پێده‌كه‌ین و له نه‌خۆشی ده‌مانپارێزن ، كه خۆراكی به‌سووده . خۆراكی دووه‌میشیان خوێندنه‌وه‌یه ، كه خۆراكێكی زۆر گرنگه بۆ مێشك و دڵی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی زانیارییه‌كانمان . ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ش كه من رۆژانه ده‌یانهێنمه‌وه به‌شێكیان تیایه و به خوێندنه‌وه‌یان شتی نوێ و زانیاری به‌سوود فێر ده‌بین. گوڵێ وتی بابه گیان زۆر سوپاست ده‌كه‌ین به‌راستی كه‌سێكی دڵسۆز و خه‌مخۆری بۆ ئێمه . ئیتر له‌ناو گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا گۆڤارێكی منداڵانی ده‌رهێناو به دڵخۆشییه‌وه به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی خۆی رۆیشت و به پێكه‌نینه‌وه وتی بابه گیان ئێستا ده‌ڕۆم تامی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌م.
2/6/2011
نووسینی:عــه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی