ویستی به‌خشین و سته‌ملێكران دوو جه‌مسه‌ری پێچه‌وانه له‌دنیایی عه‌شقدا !
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه ههردهق و ژانرێكی ئه‌ده‌بی به ئه‌ندازه‌ی هێزی جوانیناسیمان مه‌وداكانی جوانی ده‌ست نیشاندهكهین، ئه‌م دهستنیشانكردنهش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چۆنیه‌تی و چه‌ندیه‌تی وردبینیمان بۆ به هائیستاتیكیهكانی ده‌ق، كه‌بێ گومان ئه‌و مه‌ودایه‌ی كهدیاریمانكردووه فراوانی و ته‌سكی پاشخانی دنیابینیمان له‌جیهانی جوانیناسی ده‌رده‌خات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین خستنه‌ڕووی دیوه جوانه‌كانی دوو پارچه شیعری پێچه‌وانه‌یه له‌نێوان دوو شاعیری دوو قۆناغی جیاوازی ناو شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی، ئه‌وانیش (نالی) له‌شاعیرانی كلاسیكی و (محه‌مه‌د عومهرعوسمان ) (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)له‌شاعیرانی هاوچه‌رخ.
سه‌ره‌تاش به شیكردنه‌وه‌ی دێڕیك شیعری (نالی) له‌ڕوانگه‌ی تێگه‌یشتنمان له‌و ده‌قه شیعرییه‌و له‌چوارچێوه‌ی ڕێبازی هێرمۆنتیكا و شیكارییهوه لێكدانه‌وه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:ـ
(نالی) ده‌ڵێت:
حه‌نایی كردووه په‌نجه‌ی به‌خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه شه‌هاده‌ت بێ كه كوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم
(دیوانی نالی،چاپی چواره‌م،لا271)
(نالی) لێره‌دا ده‌یه‌وێت به‌زمانێكی شیعریی ده‌وڵه‌مه‌ند قسه‌بكات، كه هه‌مووخه‌ڵكی لێی تێبگات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوور یا نزیك په‌یوه‌ندیان به عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌وه نیه‌و تێی ناگه‌ن، بێگومانین و له‌وه تێده‌گه‌ین كه‌دنیای عه‌شق و خۆشه‌ویستی دنیایه‌كی تایبه‌ته‌و هه‌مووكه‌سێك په‌ی به‌نهێنی و خۆشی و ئازاره‌كانی نابات و ناشتوانێت خۆی له‌م دنیایه پڕكێشه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام (نالی) بێ گوێدان به‌هیچ ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌ك و به‌ڕاشكاوانه هه‌ست و ژانه‌كانی ناخی خۆی خستۆته‌ڕوو و په‌رده‌ی له‌سه‌ر نهێنیه‌كانی په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی هه‌ڵماڵیوه و بۆخوێنه‌رانی دنیایی شیعری ڕونكردۆته‌وه، كه چۆن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌وتۆته ئازاردانی و بێ ڕوحمانه ده‌ستی كردووه به‌خوێن ڕشتنی و ئاشكرایكردووه به جۆرێك له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه سته‌می لێكراوه ته‌نانه‌ت ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ده‌ست و په‌نجه‌كانیشی له‌ڕشتنی خوێنی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. هه‌ربۆیه (نالی) شێوازێكی وای به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ئه‌و بێزارییهش له مه‌عشوقه‌كه‌ی، جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش بهدهربڕینهكهیهوه به‌دی ده‌كرێت. چونكه لێزانانه له‌نیوه دێڕی دووه‌مدا ئاڕاسته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی له‌گۆشه‌نیگایه‌كی ڕوون و بێ په‌رده‌دا خستۆته‌ڕوو. واتا ئه‌وه‌ی له‌نیوه دێڕی یه‌كه‌مدا وتویه‌تی ده‌رباره‌ی سته‌می خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌نیوه دێڕی دووه‌مدا كردویه‌تیه ئامرازێكی به‌هێزی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌م قوربانیدانه‌ی له‌پێناو ئه‌ودا.
واتا لێره‌دا (نالی) له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت بڵێت وه‌رن ئه‌ی خه‌ڵكینه ببینن كه‌چۆن خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌وتۆته خوێن ڕشتم و ده‌ستی خستۆتهههناومهوه و دڵی گوشیوم و خوێنی دڵم بهپهنجهكانییهوه ده‌تكێ و ڕه‌نگی خه‌نه‌ی پێ به‌خشیوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت : ئهوقوربانی دان و خوێنڕژانهم له‌لایه‌ن یاره‌وه مایه‌ی شانازیی و خۆشحاڵییه.
چوونكه ئه‌مه ڕه‌نگه بڕوانامه‌ی ((شه‌هید بوونم بێت له‌لایه‌ن كافرێكهوه، یان ئه‌مه به‌ڵگه‌ی شه‌هید بوونمه به‌ده‌ستی مه‌عشوقه‌كه‌م )) ،(دیوانی نالی ،چاپی چواره‌م،لا271).
كه‌ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی دڵسۆزی و قوربانی دان و نواندنی وه‌فایه و ڕهنگهڕۆژێك بێت له‌م قوربانیدانهم تێبگات دڵی نه‌رم بێت و ئاوڕێكی به‌خێرم لێبداته‌وه و باوه‌شی پڕمیهر و خۆشه‌ویستی خۆیم بۆ واڵا بكات.
ئه‌وه‌ی لێرهدامهبهسته ته‌نها ئامانج ئه‌مه نه‌بوو كه‌تا ئێستا وتوومانه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه كاڵ و كرچ بێت و یا هیچی تازه‌ی تێدانه‌بێت.
به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه بڵێین (نالی) بێزاری دهربڕیوهلهدهستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی وخۆشحاڵنهبووه به‌م ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌ی یاره‌كه‌ی.
به‌ڵام پێده‌چێت لهبهراوردكردندا له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچهشیعرهی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)شتێكی تازه‌مان به‌رچاو بكه‌وێت، كه‌ده‌ڵێت:
خۆزگه ده‌متوانی دڵم ده‌ربێنم ..
خوێنم بتكێنمه سه‌ر شوێن پێكانی
ڕیزێ شوێن پێی سور به‌سه‌ر به‌فره‌وه
جوانییه‌ك نییه شانبا له‌شانی.
دیوانی شیعری(محهمهدعومهر عوسمان،چاپی دووه‌م،لا49 ،2011)
دنیای شیعر دنیایه‌كی فراوانه‌و هه‌ركه‌سه و به‌شێوازیك كاری تیادا ده‌كات، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ربڕینه جیاوازانه‌ش زۆرجار له‌دوو ده‌ربڕینی پێچه‌وانه‌دا ڕویه‌كی ئیستا تیكی هاوبه‌شمان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت یان به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،( ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) جیاوازتر و به‌شێوازێكی پێچه‌وانه‌ی (نالی) دیدی خۆی بۆ دڵبه‌ره‌كه‌ی ده‌ربڕیوه به‌هه‌ستێكی ناسك و پڕله‌سۆز و بهڕوحیكی له‌خۆبردوانه‌وه خۆزگه‌و ئاوات ده‌خواز ێت بتوانیت ئه‌وهێز و توانایه‌ی هه‌بێت قوربانی له‌پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بدات و گیانبازی لهپێناودابكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه‌و پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێت ئه‌وه‌یه كه(نالی) بێزاری ده‌رده‌بڕێ به‌ده‌ست ئه‌شكه‌نجه‌و سته‌می مهعشوقهكهیهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م پارچهشیعرهی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)دا، ده‌یبینین پێچه‌وانه‌یه و شاعیرده‌ڵێت : خۆزگه بم توانیایه دڵم ده‌ربێنم له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌م قوربانییه گهورهبدهم. كه‌ئه‌مه كاریكه و ناتوانرێت ئه‌نجام بدرێت و مه‌حاڵه ،چونكه له‌ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی دڵ مرۆڤ له جوڵه ده‌كه‌وێت و ناتوانێت هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات. هه‌رچه‌نده (نالی) ناڕازییه به ئازاردانی له‌لایه‌ن یارهكهیهوه و به‌كوشتنی ناوده‌بات، به‌ڵام (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) ده‌زانێت مرۆڤ نا‌توانیت پاش ده‌رهێنانی دڵی هیچ كارێك ئه‌نجامبدات ، بۆیه خۆزگه ده‌خوازیت بیتوانیایه دڵی ده‌ربێنێت و له‌جیاتی وه‌ك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نالی ده‌ست و په‌نجه‌ی مه‌عشوقه‌كه‌ی ڕه‌نگ بكات به‌خوێنی دڵی ئه‌و ده‌خوازێت شوێن پێیه‌كانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بكات و بیان ڕازێنێته‌وه . نه‌ك وه‌ك(نالی) ده‌ست بكات بهسكاڵادهربڕین و بڵێت یاره‌كه‌م ده‌ست و په‌نجه‌كانی به‌خوینی ناخ و دڵی من حه‌نایی كردووه!
واتا لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ئهوهبخهینهڕو كه‌له‌ئه‌نجامی به‌راوردكردنی ئه‌م دوو پارچه شیعره گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه (نالی) هه‌ستی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ربڕیوه كه خۆشه‌ویستی بۆی بۆته‌مایه‌ی خه‌م و ئازار و مه‌رگی بۆكردۆتهخهڵات، كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌دڵیدا هه‌ستكردن به‌سته‌م و زۆرداریی به‌رانبه‌ر به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چهكهرهبكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م شێوه‌یه‌ی نالی هه‌ستێك لای خوێنه‌ر دروست ده‌كات كه توشی داوی خۆشه‌ویستییه‌كی تاكلایه‌نانه‌ی كردووه بۆیه هینده بێدادی به‌ده‌ستی یاره‌وه چه‌شتووه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌ربڕینێكی ئیستاتیكیانهو جوانی به‌خشه. به‌ڵام له‌لای (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) شته‌كه ته‌واو جیاوازه‌و جوانییه‌كی ته‌واو و، ئیستاتیكایه‌كی بێ وینه‌ی به‌رجه‌سته‌كردووه، ئه‌گه‌ر لای (نالی) قوربانیدان به‌زۆری بێت و به‌ویستی خۆی نه‌بێت، ئه‌وا لای ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تره‌و ده‌خوازێت خۆی ده‌ست پێشخه‌ربێت له‌قوربانیدان بۆ مه‌عشوقه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئاماده‌ی شاعیر بۆبه‌خشینی گیانی له‌پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌هه‌مان ڕادده خۆشی ویستووه و هه‌وڵیداوه كێ بڕكێ بكات له‌گه‌ڵیدا بۆ قوربانیدان. ده‌توانرێت ئه‌م بابه‌ته له‌دوو دێڕدا كورت بكرێته‌وه، قوربانی دان لای (نالی ) بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ویستی خۆی نه‌بووه ، به‌ڵام قوربانیدان لای (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) به‌ویستی خۆی بووه.
نوسینی: ڕزگار خاڵ ئه‌حمه‌د