موسافیرێك وای ووت … ئیبراهیم هه‌ورامانی
كاتی چاوشاركێم نه‌ماوه
باچاوهكانم ،
به ڕه‌ش و سپی …
ژیان وێنا نه‌كه‌ن .
زه‌مه‌نی منداڵیمان به‌سه‌رچو.
***
گه‌ر تۆ نه‌بای
هه‌روه‌ك ماسیگرێ
دنیام به‌ده‌ریا ده‌ناسی
***
مهراقهكانم چنیه‌وه
له‌ته‌ك بارانا ،
بوومه ئاشنا .
دۆستایه‌تیم لای تۆ جێهێشت
دواجار
خۆم بوومه مه‌راق .
***
تۆ دێیت
شه‌قامه‌كه ئاسووده‌یه
تا دره‌نگانێ
له‌سیمات …
لهههنگاوهكانت ده‌ڕوانم .
جگه‌ره‌كه‌م
نێوانی په‌نجه‌كانم ئازار ده‌دا
به‌ڵام من ،
له‌سووتانی په‌نجه‌كانم ناترسم .
***
دارسێوه‌كه
ده‌ستی دامه
ده‌ستی جه‌نگ .
ڕۆحم هه‌ر ،
بهباغه سێ‌و ده‌چێ .
***
هێنده گه‌وره‌یت
دڵم ته‌نیا
جێ ی تۆی ،
تێدا ده‌بێته‌وه .
***
له‌بیری تۆدا بووم
ته‌زبیحه‌كه‌ی ده‌ستم ،
ڕه‌وییه‌وه .
ههردانهی به‌لایه‌كدا !
بۆئه‌وه‌ی تۆم بیرنه‌چێته‌وه
وازم له كۆكردنه‌وه‌ی
ده‌نكه‌كانی ته‌زبیحه‌كه هێنا .