Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
نامەیەکی کراوە بۆ مامۆستا مەزهەر

نامەیەکی کراوە بۆ مامۆستا مەزهەر

Closed

 

 

دەرسێک لە ئەخلاقیاتی خیطابە

 

پاش بینینی خوتبەکەی جەنابتان و ئەو ضەجەیەی کە ئەو فلیمە لەناو شاریعی کوردیدا ناویەتەوە، مەجبور بووم کەم ئەم ریسالەیەت بۆ ڕەوانە بکەم. من بێ شکم لەوەی کە تەشریفتان لە خیلالی دیراسەکانتاندا فێری بینا و هەدەفی خوتبەکان بوون. کە ئەساسی خوتبە بریتییە لە خیتابەی مێشک و ڕۆح و دڵی موسڵمانان لە رۆژی جومعەی پیرۆزدا بە شێوەیەک بتونرێت ئیرتیباطێک و تەناسوقێک بدۆزیتەوە لەنێوان ئەوەی خەڵک بۆ گوێگرتن تینوویەتی لەگەڵ ئەوەی کە جەنابتان باسی لێوە دەکەن. ئەمما هەدەف ئەوا بریتییە لە طەرحکردنی ئەو مەوزوعانەی کە مواجەهەی موجتەمەع و عائیلە و فەرد دەکات و ئیرشادکردنی خەڵکی بۆ ژیانێکی ئاسودەتر. بە مەعنایەکی تر واجیبە کە لە خیلالی خیتاباتەکانتدا بتوانیت ئەو تەجانوس و تەوافوقە بدۆزرێتەوە. لە هەمان کاتدا محاوەلەی ئەوە بکرێت کە دڵی هیج فیئەیەکی موجتەمەع نەشکێنیت و لەچوارچێوەی قورئان و حەدیس و سونەتی دینە پیرۆزەکەماندا دەرنەچیت، بەڵکو بە عەکسەوە هەر ئەو ئەساسانە ببن بە بناغە بۆ ئەوەی بتوانیت عەقڵ و ڕۆحی خەڵکی پێ بخوێنیتەوە. 

حیکمەتی عەقڵی ئینسانیش لەوەدایە کە بتوانێت تەنظیمی ئەو ئیرتیباطانە بکات و زیرەکی هەموو مامۆستاکەی ئاینی لەو نوقطەیەدا دەردەکەوێت. ئەوەشی کە دەمەوێت تەرکیزی بخەمە سەر بریتییە لەوەی، کە پێویستە ئسلوبی خیطابە بە شێوەیەک دوور بێت لە هەموو شێوە تەطەروف و تەعەصوبێک، چونکە لە لایەکەوە لە ئەساسیاتی خوتبە دەردەچێت و لە لایەکی دیکە موسەبیبێک دەبێت بۆ کوێرکردن و چەواشەکردنی چەندەها موسڵمان کە گوێ لە خوتبەی جەنابت دەگرن. 

ئەمەش واجبێکی نەک تەنها ئاینییە بەڵکو واجیبێکی ئەخلاقی و ئینسانیشە. 

من بە ڕاستی تەمەنای ئەوەم دەکرد ئەو فلیمەت نەبینم، کە تیایدا خاک و نیشتمان و موتەصەریف و قایممەقام و هەموویان دەکەیت بە قوربانی (قۆنەرەکانی حەزرەتی عومەر). جا نازانم ئەمە بە ئیسنادی چ ئایەتێک و حەدیسێک جائیزت کردووە؟ ئیحتیرام و خۆشەویستی و ئیخلاص شتێکی پێویستە بۆ هەموو موسڵمانێک، خزمەتکردنی ئاینەکەش فەرزێکە و لەسەر شانی هەموومانە، ئەمما جەنابت خۆت بکەیت بە مومەسیلی سەرتاپای شەعب و هەموو گەلەکە بکەیت بە قوربانی جوتێک پێڵاو ئەوا بە ڕاستی ئەخلاقیاتی ئیسلامیی پیرۆز ئەو نەوعە خوطبە و تەخاطوب و ئیحترامگرتنە دەخاتە ژێر عەلامەتێکی گەورەی ئیستیفهامەوە. جەنابت بێگومان بە، کە خۆت حوڕیت لەوەی چۆن و چەند قوربانی قۆنەرەی ئەم یان ئەو دەکەیت، بەڵام موتەئەکید بە کە مینبەر شوێنی ئیحترامی خاک و نیشتمان و شەعبە بە موسڵمان و نامسوڵمانەوە، بە باوەڕدار و ناباوەڕدارەوە، نەک شوێنی ئەوە بێت لە خیلالی مەنزورێکی تەسکی شەخسی جەنابتانەوە نەک تەنها گەل و نیشتمان بکەیت بە قوربانی خودی ئاینەکە، بەڵکو بگاتە حەدی بەقوربانیکردنیان (قۆنەرەکانی عومەر) ڕەزای خوای لێ بێت. نازانم تەشریفتان هەر ئەوەندە تەعلیمی ئەخلاقیاتی ئیسلامی بوون، کە مرۆڤ و خاک و نیشتمان بکەن بە قوربانی (جوتێک قۆنەرە)؟ ئەی ئەگەر ئەمە ئەخلاقییاتی جەنابتان بێت، کەواتە بۆ گلەیی لە ئەخلاقیاتی کەسێکی دیکەی سادەی ناو موجتەمەعەکە بکەین؟ ئەگەر کیتابەکانی عەلامە (الأمام إبن القیم) بخوێنیتەوە ئەوا بۆت ئاشکرا دەبێت، کە لەو خوتبەیەتدا نەک تەنها لە حدودی وەتەنیی و ئیجتیماعیش دەرچوویت، بەڵکو موتەمەسیک نەبوویت بە بینا و ئیلتیزاماتی ئەخلاقیت لەناو ئەو حدودەدا، کە ئاینی ئیسلامی پیرۆز بۆمانی تەحدید کردووە. 

بێجگە لەوە تەشریفت دەبووایە فیکرت بۆ ئەوە بچووایە، کە ئەگەر لەناو ئەم وەتەنەدا و لەناو ئەم بەشەی ئومەی ئیسلامیدا لەدایک نەبوویتایە ئەوا نە بە کوردی قسەت دەکرد و ئیحتیمالییەی ئەوەش دەبوو کە موسڵمان نەبیت. ئەمما تەشریفت ئەگەر ئیحتیرامی (موسڵمانبوونت) یاخود (بەکوردبوونت) ناگریت، ئەوا مزگەوتێک کە بە لوغەی کوردی لە مینبەرەکەیەوە خوتبەی تیادا دەخوێنرێتەوە جێگەی جەنابتان نییە. هەر لەو مەنزورەوە مەفروض بوو جەنابت لە لایەکەوە ئیحترامی ئەم وەتەن و خاک و شەعبەت بگرتایە بۆ ئەوەی خەڵکیش ڕەدی ئیحتیرامەکەت بە ئیحترام بدەنەوە و مەنبەرت بکردایە بە شوێنی موخاتەبەی عەقڵەکان، نەک تەجریح و تەنزیلی مەکانەی عەقڵەکان. 

مامۆستای بەڕێز: ئەو ماجەرایەی، کە لە تەشریفتانەوە دەرچوو، غەڵەتێکی گەورە بوو بەرامبەر بە ئاینی ئیسلامی حەنیفمان و بەرامبەر ئەم خەڵکەش. موتەئەکید بە کەسانێک هەن، کە هەتا ئێستا وەک نموزەجێک بۆ دین و دیانەت سەیریان کردویت، بەڵام حالیەن هەموو لەحزەیەکیان بیر لەو (قۆنەرەیە) دەکەنەوە کە لە دەمی جەنابتانەوە و لەسەر مەنبەری مزگەوتەکەوە هاتە دەرەوە. 

دوعا لە خوای بە ڕەحم دەکەم کە جارێکی تر هیدایەتت بدات و ڕێگەی ئیسلامت هەمدیسان بۆ ڕوناک بکاتەوە و ئیسناد و موساعەدەت بکات لە قبوڵکردنی مەفاهیمەکانی ئیسلامێکی حەقیقی، لە کوێربوون و ظلمات و تەطەروف نەجاتت بدات و هەروەها دوعاش لە باری تەعالا دەکەم، کە دڵی ئەم خەڵکە نەرم بکات بەرامبەر ئەو خەطەئە فەضیحەی کە جەنابتان لەناو مزگەوتەکەدا و لەبەرچاوی ئەو هەموو عالەمە کردوتانە. 

و السلام علیکم و رحمة الله و برکاته 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.