ده ستی ژیان …. جه لال عه بدولا
ده ستێ گرێی دا له ناوکی
ده ستی بۆ قوتابخا نه بردی
ده ستێ قه له م و کتێبی داێێ
ده ستێ هه ڕه شه ی لێ کرد:
شه ڕانی نه بێ
په نجه ره ی دراوسێ نه شکێنێ
به دارو لاستیک چۆله که نه کوژێ
ده ستێ زله ی لێ دا
ده ستێ گوێچکه ی راکیشا
ده ستێ وێنه ی جا دوی نیشاندا
————————–
ده ستێ گوڵی پێش که ش کرد
ده ستێ لغاوی ئه سپی بۆ گرت
ده ستێ پشتی گرت و
نه ی هێشت له لووتکه وه هه ڵدێرێ
ده ستێ سه مای له گه ڵ کرد
ده ستێ سه ر زه نشتی کرد:
ئا وی خۆش بوێ
ڕێز له ژن بگرێ
ده ستێ چه قۆی داێێ
باڵنده و ئا ژه ل و مرۆڤی پی سه ر برێ!
ده ستێ تاپری داێ و فێری ڕاوی کرد
ده ستێ که له پچه ی کرد
ده ستێ به تا وان ئا شنای کرد
———————————
ده ستێ ئه ڵقه ی کرده په نجه ی و
نا مه ی ها و سه ری دایه ده ستی
ده ستێ بۆ کڵیساو مزگه وت برد ی
ده ستێ تفه نگی دا یه ده ستی
——————————
ده ستێ گۆ چانی داێ تا نه که وێ
ده ستێ پشتی گرت که هه ڵسێ
ده ستێ ته خته شۆری بۆ را خست
ده ستێ که مرد چاوی داخست
ده ستێ گوڵاوی پیا دا رشت
ده ستێ کفنی کرده به ری
ده ستێ گرێ ی دا له کفنی
ده ستێ تا بو ته که ی خسته سه ر شانی
ده ستێ گۆری بۆ هه ڵکه ندو ناشتی
ده ستێ دوو کێلی بۆ دا نا
چلێ ڕیحا نه ی بۆ جێ هێشت
ده ستێ نزای بۆ کرد
ده ستێ چه ند دیرێکی له سه ر کێله که نووسی:
وه کوو هه نگ له دایک بوو مرد
هه نگیوینی هه بوو زه هریش
توره وله خوا یاخی بوو
تا مرد کۆ چه ری و سه ره ڕۆ بوو.
جه لال عه بدولا
Reishaj565@gmail.com