تۆ ته‌نیایت به شیعر ده‌مرێ … ستار ئه‌حمه‌د
گلێنه‌ت ته‌نیا له چاوت ده‌ڕوانێ
نیگای ژاكاوت…. پێیه‌كانت نابینێ
به غوربه‌تی ژووره‌كه‌تا راناگهیت
ده‌روازه‌یه‌ك ئالوودهییت بڕوێنێ
به‌ته‌می ساویلكه‌یی ده‌یشاریته‌وه
به ته‌نیایی له‌دایكبووم
به ته‌نیایی ژیانم برده سه‌ر
به ته‌نیایی ده‌مرم
له عه‌شقا دهسووتێمو ته‌نیام
دڵتم كردووه به په‌رستگاو
روانگه‌ت به ته‌نیایی راپێچم ده‌كات
له‌م سه‌ره رێی بێمروهتیه
به زستانێكی سارد‌و ته‌نیا
به عومرێكی رههاو ته‌نیا
له سێبه‌ری شاتوویهكی ته‌نیاییدا
گوڵه پرسیارێك به هێشووی ده‌روونم بكه‌ره‌وه
رۆژ باشێك له به‌یانیه خنكاوهكانم ههڵكۆڵه
بۆ له ته‌مه‌نی په‌روانه‌یه‌كدا نیگاكانت ههڵموهرێنن
كێ به فرمێسك وشه‌كانت ده‌خاته مه‌له
زامێكی به په‌ڕه‌ی جگه‌رم ,
پهلكهزێڕینهت بۆ ده‌چنم
تۆ دوژمنی ناخی خۆت‌و
شه‌یدای كه‌سێكی ,
له درۆی شه‌وگارا ته‌نیایی ده‌كاته نیشتمان
ده‌تكاته نێچێری ژه‌هراوی زمان
ده‌یانه‌وێت كچێنیت لێزهوتبكهن
بوونت له په‌راوێزی پاكیزهییدا بسڕنه‌وه
من كه به تروسكه‌ی شیعره‌كانت
نوقمی گزنگه زامی دونیای نسیانم
له سێبه‌ری ناكامیتدا ,
پێده‌شتێك له جوانیت نهیدوانم
ساڵه‌كان بێزاربوون له سكاڵام
وه‌رزه‌كان فڕین , په‌پووله‌ی خۆزگه‌م
شیله‌ی لێوتیان , به شنه بای خودای عه‌شق سپارد
سۆز ئاكارتی نارده پێشوازی سروشت
سه‌وزایی به‌هاری وه‌فا , گڕی له شه‌نگی به‌ردا
مۆمێكم له گۆشه‌ی ژووره‌كه‌تدا نوستوو
ورشهیهك تیشكبارانی دوارۆژت بكا
ئامێته‌یه له تهنیاییو سووتانم
توانه‌وه‌م له نیگای پێنووسدا
لاپه‌ڕه‌یه‌كه له جه‌رگی ئه‌مه‌ك
كتێبێكه له به‌رگی ئه‌ندێشه
دیوانێكه له رابردووی تۆ
سۆفیهكم له‌سه‌ر كۆشت كۆڕی زیكر ده‌به‌ستم
په‌رستگایه‌كی ته‌نیای…. ,
كوێره خه‌مه‌كانی ژاكانم.
به‌رامه‌ی هه‌ناسه ,
كزه‌ی هه‌ناو ,
كانیاوی به‌هارو ,
تینی هه‌نگاوی ترپه‌ی ده‌روونی
ته‌نیایی شه‌وانم.