 
	ئاوێتەبوون … هاوار تەیب
Closed							
	
						
						
					
ئاخ خودایە!
چەندم خۆش دەوێت
چەند جوان هەنگاو دەنێت
رۆحی ئاشنایە بەڕۆحم
کەدەمبینێت!
کەدەیبینم
هەست بەئارمی دەکەم
تۆش!
پڕیت لەخۆشەویستی من!
میش چاوەڕێت دەکەم تا بڕستم لێ دەبڕێ
کەهاتیش هیچ ناڵێین
ئای چەند خۆشە!
ئەو هیچ نەوتنە
بۆئەوەی تا ئەبەد خاڵی نەبینەوە
لەخۆشەویستیمان.

 
			 
			 
			