
ئومێدی هەڵبژاردن؛یان هەڵبژاردن لەکوردستان.!؟
هەڵچنینی ئومێدەکانی خەڵکی کوردستان بە ئەگەری هەڵبژاردنەوە،پرۆسەی دواخستنی ئامانجەکانی کورد‌و سەرخستنی حیزبە بۆ قۆناغێکی نوێ لەعەقڵیەتی شاخەوە بۆشارو پاوانخوازی زیاتر لە ئێستای دەسەڵاتدا. لەکاتێکدا هەڵبژاردن له‌م ووڵاتەدا بۆ چەکەرەکردنی کاندیدو ئەندامانی پارت وبەلاداڕێبردنی حوکومەتە بۆ بڕیارە باڵاکانی سەرکردایەتی وئەگەری مانەوەی زیاتری دەسەڵاته لەم هەرێمهدا،لە هەناویشیدا بارگاوییە بە بڕیارێکی مێژووی و،ئامانجی نیشتیمانی کە ناساندنی دروست بونی دەوڵەتی کوردیە بەفەرمی ؛ بڕیارێکی لەوجۆرەش لە ئێستادا، ئەگەری لەدەستدانی دەستکەوتەکانی زیاترە لەدروستبونی ووڵاتێکی سەربەخۆیی کورد به‌م چه‌شنه.!که گرێیەکی دەرونی وپاڵەوان بازی وسەنگەر گرتنه لەخەڵک وحیزب وناوچەکە.
هەڵبژاردن گەر پرۆسەیەک بێت بۆ دەستاو دەستکردنی دەسەڵات وپێشخستنی سیستمی سیاسی وکۆمەڵگا لەدونیادا؛لێرەبۆ نۆژەنکردنەوەو سپیکردنەوەی دەسەڵاتە، لە زەمەن و گەمەو فۆرمێکی تری سیاسی چەق بەستوی ڕەگ داکوتاوی خێڵەکیە بۆ بەرەو دواوەبردنی ئایندەی خەڵکەکەیی.
یاسا‌و ڕێساکانی ووڵات ودەسکەوتە نیشتیمانییەکانی خەڵک وئاوەدانکردنەوەوبەهەدەردانی سامانی نەوت وبازرگانییەکانی ووڵات و وڕێکەوتنە سیاسی وستراتیژیەکانی چەند ساڵی داهاتوو ئێستاش.!نمونەگەلێکی ئەو هەستە دواکەوتووییەن:کەلەم خاکە سوتماککراوەدا،دەمانخەنە بەردەم ئەگەرەکانی زۆران بازی سیاسی و خۆ شکاندنی خەڵک وخاکەکەی لەبەرەو پێش چونی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی سهرکردهوگروپی به‌هێزی براوه‌ی نێو سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن. ده‌ستکراوه‌ییان له‌به‌رده‌م به‌دی هێنانی هه‌موو ویسته‌کانیان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن و ده‌یده‌نه‌وه به‌ڕوی خه‌ڵکدا، که‌وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌م ووڵاته بێگانه‌بن و شوکربن به بڕیاره‌کانیان.!؟
هاوڵاتی بۆیان گرنگ نیه که کێ له کێبڕکێکانی هه‌ڵبژاردندا ده‌یباته‌وه،و ناشتوانێ گره‌و له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکات.بۆ بڕیاردانی له‌دوا ئه‌نجامی ده‌نگده‌ران ومانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی له‌م ووڵاته‌دا. هاوڵاتی جێگیره‌و به‌لایه‌وه گرنگه که چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و ئازادی ویاسا و سه‌ربه‌خۆیی به‌رجه‌سته ده‌کات. دوور له‌هه‌ر منه‌تێک که به‌سه‌ریاندا بکرێ، هه‌ر چۆن هه‌موان خه‌ڵکی ئه‌م خاکه‌ین و مافی که‌س زیاتر نیه به‌سه‌ر ئه‌وی دییه‌وه وه‌ک هاونیشتیمانیانی. گه‌ر پێمان ره‌وا ببینرێت و مافه‌کانمان لێ زه‌وت نه‌کرێ. وه‌ک ئه‌و جیاوازیانه‌ی ده‌بینرێن له ئێستای گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌دا.
فره؛ره‌نگی کاندیده‌کان و ده‌ست پاکی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که،غه‌می گه‌وره‌ی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یه‌کی پاکوبێگه‌ردی باوه‌ڕپێکراو له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌ل ونیشتیمان. په‌تی درۆ کورته‌و؛ده‌رخستنی ڕاستیهکانیشه بۆ دونیا‌و دین.!
Wusha.2000@yahoo.de
شه‌هاب که‌ریم: