
به‌هاری عه‌ره‌بی ،یان وه‌رزێك له جههنم ؟
یه‌كه‌م وه‌رزێكی جههنم گوزارشت كردنه له دیوانی بلیمه‌تی به ناوبانگ ((ئارسه‌ر ڕامبۆ))له پاش ئازارێكی زۆر به‌رهه‌می هانیوه . هه‌روه‌ها به تایبه‌تی ئاماژه كردنیشه بۆ ئازارێكی به كۆمه‌ڵی دیكه له‌م چركه ساته‌دا كه ڕو ده‌دات . مه‌به‌ستم ئازاره‌كانی گه‌لی سوریا كه به هه‌زاران له زیدی خۆیان هه‌ڵهاتوون و ماونه‌ته‌وه به بێ جێگا‌و به‌تانی له‌م وه‌رزی زستانه سارده‌دا . ئایا ئه‌مه دیسان وه‌رزێكی جههنم نییه ؟ ئه‌م گه‌له تا ئێستا چی له به‌هار بینیوه ؟ هه‌ندێك جار مرۆڤ ئه‌و پرسیاره ده‌كات ، ئایا به‌هاری ئازادی تا ئه‌و ڕاده‌یه گرانه ؟ به هه‌ر حاڵ هاوتای ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و فه‌ره‌نسیه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی به بۆنه‌ی ده‌ست پێكردنیه‌وه پێش دوو ساڵ ، ئێستا پێی ڕه‌شبین بوون . به ڕای من گه‌شبینی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌و ، دیسان ڕه‌شبینیش هه‌روه‌ها . ساویلكه‌و بیِئاگاكان به ته‌نها ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا بوون دۆخی عه‌ره‌ب ده‌گۆڕێت به‌ره‌و چاك بوون به خێرایی به‌رق ئاسا، یان به لێدانی دارێكی سحری . تێڕوانینیان دوور مه‌ودا بوو ، گه‌ر له ڕاستی فه‌رمانه‌كان تێبگه‌یشتنایه ئه‌و كات ده‌یانزانی له قۆناغی یه‌كه‌مدا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه ، له باتی گه‌شه كردن به‌ره‌و پێشه‌وه . ڕه‌نگه ته‌نها حاڵه‌تێك له‌م فه‌رمانه به ده‌ر بێت ئه‌ویش دۆخی لیبیایه . له‌وێدا باش بوونێك ده‌بینرێت ،یان كرانه‌وه‌یه‌كی ئینسانی و سایكۆلۆژی دڵنیایی . له‌وێدا مێژووی شادی هه‌ناسه ده‌دات له پاش دێوه‌زمه‌یه‌كی زۆر درێژ . ئه‌مه ده‌ڵێم سه‌ر باری ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی كه وڵات پێیوه ده‌ناڵێنێت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی گواستنه‌وه‌دا . هۆكار ئه‌وه‌یه قه‌زافی به پێچه‌وانه‌ی موباره‌كه‌وه به نموونه جگه له‌وه‌ی كه دكتاتۆر بوو سته‌مكارێكی وه‌كو سه‌دامیش بوو . ئاشكرایه جێوازی له پله و ته‌نانه‌ت له چلۆنایه‌تی نێوان ستهمكارو دكتاتۆردا هه‌یه . كه ستهمكارمان به بیر هێنایه‌وه پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆشنگه‌ری سته‌مكاری ڕۆشنگه‌ریان پێباشتر بووه له سته‌مكاری تاریك بین . فردریكی گه‌وره پادشای برۆسیا (به خێو كه‌ری بیرمه‌ندانی ڕۆشنگه‌ری و هاوڕێی فۆڵتێر) باشتر بووه له لویسی پازده‌یه‌م پادشای فه‌ره‌نسا .ئاشكرایه فۆڵتێری له فه‌رنسا ده‌ر په‌ڕاند زۆر به ناشیرینی ، له مجلسهكهی خۆیدا به‌م ده‌سته‌واژه‌و ڕسته‌یه ((كه‌سێك نییه ئه‌م پیاوه بێده‌نگ بكات )) ؟ ئه‌مه ووشه‌یه‌كی ترسناكه گه‌ر له لایه‌ن پادشای فه‌ره‌نسای گه‌وره‌وه ده‌رچێت . به‌ڵكو بڕیارێكی نیمچه تیرۆر كردنه . لانی كه‌م له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو حسنی موباره‌ك ئه‌و كاته‌ی ((ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕۆشنبیری)) هه‌موو ساڵێك بانگ هێشتی ده‌كردین بۆ كۆنفرانسی وه‌رگێڕانی گه‌وره ، ئازادیه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بوو له‌ویدا مشت و مڕی فكری به‌رپا ده‌بوو به بێ هیچ چاودێری و حیسابێك له نێوان ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژ هه‌ڵات ،ته‌نانه‌ت له نێوان میوانه بیانیهكانیشدا . ئه‌وكات له چه‌ندین گه‌له‌ر به یه‌ك كه‌ڕه‌ت به ڕێوه ده‌چوو . هه‌موو كێشه‌كانی ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب و خه‌می وه‌رگێڕان و دیالۆكی نێوان عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوا له‌و وتووێژانه‌دا به قووڵی ده‌ر ده‌بڕان . له‌و لایه‌نه‌وه دكتاتۆری ئایینی زۆر ترسناكتره له دكتاتۆری سه‌ربازی . یه‌كه‌میان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌و خۆ هه‌ڕه‌شه له ئازادی بیر كردنه‌وه‌و ئازادی ووشه‌و بیر‌و بۆچوون وه‌كو یه‌ك ده‌كات . ههرودكیشیان پێویستن . یه‌كه‌م شت كه ده‌ستی پێده‌كات هه‌ڕه‌شه كردنه له‌و ئازادیه ، ئاشكرایه خۆشه‌ویست ترین و گران به‌هاترین ئازادیه چونكه مه‌رجی هه‌موو ئازادیه‌كانی دیكه‌یه . بنواڕه ترسی ئێستای بیرمه‌ندانی میسریه‌كان و عه‌ره‌ب ، بنواڕه ترس و نائارامی تایبه‌تی ئه‌كته‌ره ژن و پیاوه‌كان . به مانایه‌كی دیكه داپڵۆسینی وژدانه له ناوخۆدا ، كه خۆشه‌ویست ترینه خوا به‌خشیویه‌ته ئینسان . له‌و لایه‌نه‌وه ئێمه ئێستا دژه شۆڕشێك ده‌بینین به هه‌موو مانای ووشهكه . گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ده‌بینین نه‌ك بازدان بۆ پێشه‌وه . به‌ڵام (لێره‌دا بنه‌مای زانستی ته‌واوه كه ده‌ست پێكردنی شرۆڤه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیه) چۆن ده‌توانرێت چركه ساتی تاریكی تێپه‌ڕێنرێت به بێ ڕۆیشتن پێیدا ؟ ئه‌و كات كه هه‌ژموونی كردۆته سه‌ر هۆشیاری جه‌ماوه‌ری گه‌ل له‌مپه‌ڕه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕ وه‌كو په‌یمانێكی موقه‌ده‌س كه هێشتا به دینههێنراوه . وه‌كو خه‌رمانه‌ی مانگ ده‌وره دراوه به پهرهستراوهكان و نه‌هێنیه‌كان . ئه‌و كات خه‌ڵك له‌و بڕوایه‌دا بوون گه‌ر توند ڕه‌وه‌كان بگه‌نه ده‌سه‌ڵات هه‌موو كێشه‌كانیان چاره سه‌ر ده‌كرێت . ئه‌و كات وایان لێكده‌دایه‌وه كه له سه‌رووی مرۆڤه‌وه‌ن چونكه ئه‌وان به بسماری ئاینه‌وه ده‌رده‌كه‌ون ، فه‌رهه‌نگی نه‌ریتی موقه‌ده‌س به كار دێنن كه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌له‌وه په‌سه‌نده . كوا زمانی مۆدیرنه‌و پۆست مۆدێرنه! . ئا به‌و چه‌شنه وای پێویست كرد ئیسلامی سیاسی حوكم بكات ــ بۆ وچانێكی كورتیش بێت ــ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی ڕوخساری ده‌ركه‌ن . وه‌كو ڕایه‌ڵه‌یه‌كی بێ‌توانا له رٍوبهڕوو بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌م . خومه‌ینی ئه‌و كات شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و ، گهڕانیشهوه . به‌ڵام شكستی هێنا هیچ گومانێكی تێدا نییه چونكه فوقی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست گونجاو نییه بۆ سه‌رده‌می نوێ . حوكمی خه‌ڵك له ڕێی شرۆڤه‌ی تاریكی ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ن نه‌ك شرۆڤه‌ی عه‌قڵانی ڕۆشنگه‌ر . شرۆڤه‌ی ئه‌وان شرۆڤه‌یه‌كی شێوه‌یی ، زاره‌كی ، سهتحیهو وابه‌سته‌یه به توێكڵی ئایینی و ناوه‌رۆكی قووڵ و مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه پشت گوێ ده‌خات . به‌ڵام چۆن ده‌توانرێت هه‌موو ئه‌مانه بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكرێن پێش ئه‌وه‌ی واقیع بهێنرێته دی و ڕوو بدات له پێش چاویان ؟ چۆن ده‌توانرێت گه‌وره ترین وه‌همی هه‌ژمونگه‌ر له مێژوودا هه‌ره‌س بێنێت پێش گواستنه‌وه له ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و خۆی تاقیبكاته‌وه ، یان وه‌كو كێڵگه‌ی تاقیگه به كارمان بێنێت ؟ چۆن ده‌توانرێت خه‌رمانی په‌رستراو بسڕێته‌وه له لای ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی حوكم بكه‌ن و هه‌ڵه‌و تاوانی كوشنده ئه‌نجام بده‌ن ؟ چۆن هاو نیشتمانیان ده‌گه‌نه ئه‌و ڕاستییه‌ی ئه‌وانیش مرۆڤن و دووچاری هه‌ڵه ده‌بن ؟ ئا به‌و چه‌شنه ده‌ست له ناو ده‌ست بۆ له ناو بردنی هۆكاری نه‌گه‌تیڤ له مێژوودا . ئه‌وه یارمه‌تیده‌رته بۆ دیاركردنی ئه‌ركت به ووردی ،ئیسلامی سیاسی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ئێستا گه‌وره ترین خزمه‌تمان پێش كه‌ش ده‌كات ، چونكه تواناكانی و سنوره‌كانی پێكه‌وه بۆمان ئاشكرا ده‌كات . ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوایه ئه‌م بیره بهستڵۆكه كلاسیكه هه‌ر ده‌مایه‌وه‌و هه‌ژموونی خۆی ده‌سه‌پاند به سه‌ر عهقڵكاندا بۆ هه‌تا هه‌تایه . كه‌واته سوپاس بۆ خومه‌ینی و هاوشێوه‌كانی له ده‌وڵه‌ته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ! كه یارمه‌تیان داین به ئاشكرا زیاتر د‌رك بكه‌ین به شێوازه‌كانیان . كه‌واته ئێستا شه‌ڕه ڕاسته‌قینه‌كه ده‌ست پێده‌كات كه‌سانێك به ناوی خودا‌و ته‌نانه‌ت ئاشتیتان لێبێت ! ئێستا ده‌چینه نێو ڕه‌قی بابه‌ته‌كه ، كه پێشتر له سه‌ربانه‌كانه‌وه به به‌لاش هه‌ر خه‌ریكی چه‌نه‌بازی بوین . ئێمه ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌بین ، ئێستا ڕۆشبیرانی عه‌ره‌ب ناچاره دابه‌زێته قوڵی قوڵایهكان بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه هاڵواسراوهكانی سه‌ده‌كان ببێته‌وه . له باتی ئه‌وه‌ی یه‌كتر تاوانبار بكه‌ین به تائیفی ، هه‌وڵده‌ین تائیفی تایبه‌تی خود هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه . كاتی ئه‌وه هاتووه بڵێم : كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هاتووه ! مه‌به‌ستم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی قوڵی داخراوه ده‌مارگیریه چه‌سپاوه‌كان . به بێ ئه‌وه نه چاره سه‌ره‌و نه كۆتایی ، ناكرێت كرداری پێچ و پلوچ ببینینه‌وه بۆ بازدان به سه‌ر كێشه‌كاندا كه پێشتر ده‌مانكرد به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان . سه‌رده‌می فكری هه‌رزه‌یی و ، ئایدۆلۆژی چه‌پڕه‌وانه‌ی سه‌تحی كۆتایی هات . ئێستا كرداری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داخرانی كولتوری كه هه‌زاران ساڵه له سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه ده‌ستی پێكردووه ، نه‌كا هه‌موو كه‌ڕه‌تێك خومهینیهكی نوێمان بۆ ده‌رچێت . ئێستا ئه‌وه‌شمان ئاشكرا كرد جیهادی گه‌وره هه‌زار كه‌ڕه‌ت له جیهادی بچووك گرانتره . كه‌واته ((شه‌ڕ كردن له گه‌ڵ خود دا ترسناكتره له شه‌ڕی پیاوان)) وه‌كو (ئارسه‌ر ڕامبۆ) ده‌یڵێت . پێموایه ده‌ست پێكردنی یه‌كه‌م هه‌نگاو ئاراسته‌یه بۆ ده‌رچوون له زندانی لاهوتیه‌تی ته‌كفیری گه‌وره ، كه سپێنوزاو ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆشنگه‌ری پاڵیان پێوه‌نا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تایبه‌ت به داخرانه ته‌كفیریه‌كانی یه‌هودی و ـــ مه‌سیحی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ئێمه تا ئێستا هیچ ڕۆشنبیرێكی موسڵمان هه‌نگاوی بۆ نه‌ناوه ((محه‌مه‌د ئه‌راگۆن))ی لێ ده‌رچێت . كه‌واته مژده له‌وانه‌ی كه ده‌ژین و ئه‌و ڕووداو‌و ، بومه‌له‌رزه‌یه ده‌بینن ، كه ڕۆژێكی چاوه‌ڕوانكراوه !
هاشم صالح ـــ الشرق الاوست ــ ژماره ((12508 )) 25/ 3/ 2013