Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
تێپەڕ بونی 33 ساڵ بەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکاندا:

تێپەڕ بونی 33 ساڵ بەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکاندا:

Closed
by April 5, 2013 جینۆساید

 

 

 

 

کوردی فەیلی بەشێکن لەنەتەوەی کورد. شووێنی نیشتەجێ بونیان دەکەوێتە نیوان  سنوری دەسکردی عراق ئیرانە وە   سنوری فەیلیەکان لەعراقدا لە باکورەوە  دەس پێ دەکات  شارەکانی ( جەلەولا  و خانەقی  و مەنەلی ) و دەروات بەرەو باشور تا کو شارەکانی عەلی غەربی  و  بەدرە و جەسان و کوت نوعمانیە  و عەزیزیە..زۆربەی ئەم شارو گوندە فەیلی نشینە دەکەونە  پارێزگای  واسط  (کوت) هەنێدێکیان لە پارێزگای میسان(عەممارە) و هەروەها ڕۆژهەلاتی پارێزگای دیالە.. سەرەرای بونی ژمارەیەکی ئیجگار زۆری کوردی فەیلی لەناو شاری بەغدا لەدێر زەمانەوە نیشتەجێن،لەگەرەکەکانی کفاح و شێخ.. بەکاری بازرگانیەوە خەریک بون. فەیلەیکان باوەریان وایە کە بەغدا لەسەردەستی ئەوان دروست کراوە و شارێکی کوردیە..

بەلام سنوری نێشتەجێ بونی فەیلەیاکن لەدیوی ئێران  پارێزگاکانی ( لوڕستان .کرماشان.ئیلام .خوزستان) و شارەکانی  خوسرەوی قەسرشیرین،کرماشان،ئیسلام ئابادی غەرب،عیلام.مهران و ئەندمیشک…. لەئیران بەفەیلیەکان دەڵێن  لوڕ و پارێزگایەک هەیە بەناوی ئوستانی لوڕستان 

فەیلیەکان لەسەر دینی ئیسلام و مەزهەبی شیعە/ جعفری اثنی عشری.

لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەحمەد حسن بەکر ی سەرۆک کۆماری عراقەوە  لەسالی 1970 وە کۆچی زۆرەملی کوەدە فەیلیەکان دەستی پێ کردوە ،تاکو لەدوای گرتنەدەستی دەسەلات لەلایەن سەدام حوسەینی فاشی و ڕەگەز پەرستەوە، پیلانەکانی لەناوبردن و پاکتاوی ڕەگەزی کوردە فەیلەیەکان گەیشتە قەلاپۆپە،بۆیە لەسەرەتای مانگی 4 /1980 وە شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی گەنجانی کوردی فەیلی پەرەی سەند ،شانەبەشانی ئەوەش کۆچی زۆرەملی هەزاران خێزان ی فەیلی بۆ ولاتی ئێران دەستی پێ کرد  بەبیانوی ئەوەی کە ئەمانە  لە ڕیشەدا  بیگانەن و عراقی نین واتە  ئێرانین، و مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و عراق هەیە.

هەروەها هەڵگیرسانی شەڕی عراق ئیران یش (22/9/1981) ئەوەندەی تر ئەنجامدانی ئەم تاوانەی خێراتر و بەگوڕتر کرد.بە بیانوی ئەوەی کوردە فەیلیەکان   شیعەن و لەوڵاتی ئیرانەوەهاتون ،بونیان لەوڵاتی عراقدا دەبێتە مایە هەڕەشە بۆ ئاژاوەگێری لەناوەوەی ولات

لەم تاوانە دژە مرۆڤانەیەدا  زیاتر لە 600 هەزار کوردی فەیلی بەزۆر کۆچیان پێ کرا بۆ ئێران بەشێوەیەک  تەنیا سەڵت و قوڵت سواری ماشێنی سەربازی دەکران و ئاودیوی سنوریان دەکردن،هەرچی ماڵو موڵكیان دەبو لە لایەن  پیاوانی دەسەڵات داری ڕژێمی بەعسەوە دەستی بەسەردا دەگیرا هەروەها زیاتر لە 20000 بیست هەزار لاو و گەنجی فەیلی بێسەروشوێن کران و تائیستاش چارەنوسیان نادیارە و نازانرێ بە چ شێوەیەک لەناوبراون، دیارنەمان وشوین بزربونی سەدان سەربازی کوردی فەیلی لەکاتی شەڕی عراق ئێراندا..ئەمانە چەندین تاوانی تر کە دەنگۆی ئەوە هەبوە ئەم کوردانە لە تاقیگەکانی دروست کردنی چەکی کیمیاوی و چەکی بایۆلۆجیدا ئەزمونیان لەسەر ئەنجام دراوە و کوژراون، دواتر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا  کروان بەژێر خاکەوە ، لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا دەرکەوت کە کوری فەیلێس هەبون لەناویاندا، بەلام  بەکارهێنانی فەیلیەکان لەئەزمونەکانی  چەکی بایلۆجی وکیمیاوی هێشتا بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەبەردەس نیە..

ڕژێمی بەعس هەر بەوەوە نەوەستا بەڵکو ڕەگەز نامەو ناسنامەی عراقی لە کوردانی فەیلی داماڵی. ئەمە سیاسەتی ڕژێم بوو دەرهەق بەکوردی فەیلی هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاری بەعسیەکان لەبەرنامەیاندا بوو کە کوردی فەیلی لە ناوعراقدا پاکتاوبکەن و بیسڕنەوە چونکە کوردو شیعە بون ،ئەم دو فاکتەرەش بەهەڕەشەی ئەمنی قەومی بەعس دەهاتنە ئەژمارکردن

کوردەفەیلیەکان لەژیانی ئاوارەیی و پەنا بەریدا توشی جەندین کارەساتی ژیان بونەتەوە  پاش کۆچپێکردنی زۆرەمڵێیان بۆ ئیران،،لەو ولاتەدا مافی پەنابەریان پێ درا،لەکاتێکدا ڕژێم دەی وت ئەمانە  لەڕیشەدا ئێرانی و مەجوسین.لە ژیانی پەنابەرێتیدا زۆرێک لەکوردەفەیلیەکان ڕویان لەوڵاتی ئوسترالیا کرد و لەڕێگا جەندین کارەساتی تراژیدی بەسەریان داهات بەهۆی نوقم بونی بەلەمەکانی گواستنەوەوە لەدەریادا،

لەسەروبەندی شەڕی عراق-ئێراندا زیاتر لە 200 هەزار لەخەڵکی عراق ئاوارەی ئێران بون  کە %65  یان کوردی فەیلی بون ..

ڕژێم لەسەرەتای  هەڵگیراسانی شەڕی عراق ئیراندا، هەڵمەتی کۆچی زۆرەملێ تەنها فەیلیەکانی نەگرتەوە بەڵکو سەدان خێزانی تری کورد لەپارێزگاکانی  سلێمانی وهەولێردوجاری کۆچی زۆرەملێ کران بۆ ئێران،واتە ئەوخێزانانە کە یەکێ لەئەندامەکانیان بە  ڕیشە  کوردی ڕۆژهەلات بون(دایک یان باوک)

ئەم تاوانانەی کە دەرهەق بە  کوردی فەیلی کراون بەپی پیوەریە یاسایی و نیودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ دەچنە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی  و پاشان تاوانی گەلکوژی(جینۆساید) جونکە  نیەتی لەناوبردنی فەیلیەکان بە بەرنامەو بوە .گرتن و کوشتن و شوێن بزرکردن  و کۆچی زۆرەملی  و دەس بەسەراگرتنی ماڵو موڵكی خەڵکانێک کە  نەژاد یان ئاینی جیاوازیان هەبێ.خۆی لەخۆیدا تاوانی  جینۆساید ئەسەلمێنێ

ئیستا دوای دەساڵ لەروخانی ڕژێمی بەعس و گەرانەوەی زۆربەی کوردە فەیلیەکان بۆ زێدی خۆیان ،سەرەرای ناساندن و دان پێدانانی تاوانی کوشتن و گرتن و کۆچی زۆرەملی فەیلیەکان وەک تاوانی کۆمەڵکوژی لەلایەن داداگای بالای تاوانەکانە وە  لەڕۆژی 29/11/2010 بریاری لەسەردرا ئەوەی دەرهەق بەکوردی فەیلی کراووە لەعراق (کۆچی زۆرەملێ ،گرتن وکوشتن،سەرنوگم کردن، زەوتکردنی ماڵ مولک،،هتد،،ئەمانە  دەچنە خانەی تاوانی کۆمەڵکوژیەوە(جینۆساید)  (ئەم دادگا لەلایەن حکومەتی عراقەوە دامەزراوە لە سالی 2005 دا بۆ ئەوەی دادگای ئەو کەسانە بکات کە دەستیان هەبوە لەئەنجامدانی  گەورەتاوانی کۆمەڵکوژی لەعراقدا)  و  لەم بڕیارەدا  باس لە گەراندنەوەی هەمو مافە زەوت کراوەکانی هاوڵاتیانی کوردی فەیلی دەکات.. ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆماری عراق بە گەرمی پێشوازیو پشتگیری ئەم بڕیارەیان کردوە،،وە بەڵێنی جێ بەجێ کردنیان داوە 

قسەی بریقەداری بەرپرسانی دەسەلات داری عراق بەرامبەر فەیلیەکان،  کەمتەر خەمی لە جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی  بڕیار بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکە،،هێشتا بەتەوای مافی خۆیان بۆ نەگەراوەتەوە ،،چونکە تاکو ئیستا زۆربەیان ئەو ماڵ و موڵک  خانو  باخ ..هتد کە داگیر کرابوو بۆیان نەگەراوەتەوە،تائیستا زۆربەشیان ڕەگەزنامەی عراقی  ناسنامەیان  وەرنەگرتۆتەوە ، تائیستا  زیاتر لە   6000 فەیلی ڕەگەزنامەی بۆ گەڕاوەتەوە  هەروەها زیاتر لە 4500 فەیلی ناسنامەی عراقی بۆ گەڕاوەتەوە..وە کێشەو گرفتی زۆر ناقۆڵا دێتە ڕێگەیان بۆ وەدەس هێنای بەڵگەنامەکانی کە عراقی بونی خۆاین بسەلمێنن..هەروەها حکومەتی عراق لەڕێ گەراندنەوەی  ئەفسەرو پلەدارانی ڕژێمی لەناو چوەوە  ئەوەندەی تر دڵ و دەرونی فەیلیەکان ئازار دەدات وا هەست دەکەنکە جارێکی تر کۆمەڵکوژ دەکرینەوە

هەروەها ئەمساڵ لەیادی کۆمەڵکوژی فەیلەیاکاندا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عراق بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە لە بیرو هزری گەلی عراقدا گشتاندنێکی بڵاو کردەوە  بەسەر هەمو وەزارەت و فەرمانگەکاندا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە (2- تا 9 ی نیسان )کە ڕای گەیاند  کۆمەڵکوژی فەیلیەکان دەکاتە دروشمی خۆی(تاوانەکانی ڕژێمی لەناوچوو دژ بەکوردە فەیلیەکان،تاوانی کۆمەڵكوژیە)

هەروەها پەرلەمانی عراقیش  لەکۆبونەوەی 3/4/2013  باس لەوە کراوە کە پێوستە بەزوترین کات قەربوی مادی و مەعنەوی فەیلەکان بکلرێتەوە تا کو شوێنەواری ئەو زوڵم زۆرە بسڕێتەوە کە لەلایەن ڕژێمی لەناو چو  بەسەریان دا هاتوە، سەررای بڕیاری دانای  وێنەی یەکێک لە تاوانە تاژیدیەکانی کوردی فەیلی لەسەر دراوی نوێ عرا ق  ..پولی عراقی،،بەلام هێشتا زۆری ماوە کە بارتەقای ئەو تاوانە بکرێتەوە بۆ فەیلیەکان،،

ئەوەی پێوستە بکرێ بۆفەیلیەکان دەبێ حکومەتی عراق بەتەوای قەرەبوی  مادی و مەعنەویان بکاتەوە   ماڵ و موڵکی داگیرکراویان بۆ بگەڕیتەوە و هەروەها جارەنوسی شوێن بزرەکانیان  دەربخات.ڕەگەزنامە وناسنامەی عراقیان بۆ بگێڕێتەوە،،داوای لێبوردن یان لێ بکرێ لەلایەن حکومەتی عراقەوە 

 

لەم یادەدا سەری ڕیز بۆ شەهیدانی کوردی فەیلی دائەنەوێنین

دکتۆر ناجح گوڵپی   n.gulpy@gmail.com

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.