من كێم ….ره‌ئوف دیبه‌گه‌یی
من كێم ؟
من جه‌سته‌یه‌كی بێ ڕۆحم ،
من ناوێكی بێ نازناوم
من كه‌سێكی شڵه‌ژاوم ،
به‌ڵكو مرۆڤێكی تێك شكێنراوم ،!،
من نێچیرێكی ڕاكردوم ،
به‌شه‌و تارمایی و به‌رۆژ سه‌رابم،!..
چاره‌نوس بۆی نوسیوم ،
به‌درێژایی ته‌مه‌ن،
له‌گه‌ڵ خه‌م وفرمێسكا بژیم !..
من ئازارم من تاریكی زه‌بوون
من وێڵم له شه‌قامه‌كانی گه‌ردون!،
من كه‌سێكم بۆ شادی كه‌سانی تر
دڵ و چاوم گریاوه!،
كه‌چی خۆم له جامی یاد
ناوم له‌بیر كراوه! ،
.
رۆژانه هه‌زاران جار ئه‌مرم
ساڵانه چه‌ند ساتێك ئه‌ژیم!..
من ئه‌و كه‌سه‌م
كه‌سم نه‌گریان هه‌ر خۆم گریام
هه‌رئه‌و كه‌سه‌شم
خه‌ڵكم شاد كرد‌و
كه‌سێكیش نه‌بوو خه‌نده بخاته نیگام.!.
من ئه‌ندێشه‌م ، من فرمێسكم ،
من شای خه‌مم ، به‌ڵكو رۆحی خه‌مم
من جمكه‌ی ژانم ،
من باڵ شكاوم ،
من دڵێكی دڕاوم
وه‌ك په‌ڕه ڕه‌شه‌كان
بومه‌ته هێمای نێوان دێڕه‌كان..!…
من ئه‌وكه‌سه‌بووم
ته‌نها خامه به‌رگه‌ی گرتم!
هه‌ر من ووشه‌كانم گریان،
منم خنكاوی ده‌ریای ژیان!
منم خاوه‌نی خامه‌ی زامدار ،
منم هاوڕێ ی شه‌وی بیمار!..
لێم مه‌پرسن من كێم ؟؟؟
له‌نێو پرسیارا بگه‌ڕێ له‌وه‌ڵام
له‌نێو وه‌ڵاما فرمێسك به‌دی ئه‌كه‌ی
به‌ردی تواندۆته‌وه به ناڵه‌ی زام …
به‌خه‌م رۆژه‌كانم به‌ڕێ ئه‌كه‌م
شه‌وانه‌ش به‌ئازاره‌كان یاری ئه‌كه‌م،!،
هه‌یڤ لای من ساڵێكه
ساڵێكیش سه‌ده‌یه‌كه.!.. ،،
هه‌ندێ جار سوپاسگوزاری خه‌مم
كه‌وا تاكه هاوڕێمه،،!،،
هه‌ندێ جاریش لێ ی به ڕقم ،
چونكه گه‌لێ به‌ئازارو سته‌مه !.
لێم مه‌پرسن من كێم؟؟؟
لێم گه‌ڕێن با بۆ تاوێ بژیم
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان !
لێم گه‌ڕێن سه‌یری مانگ بكه‌م
كه‌هۆكاره بۆ بیره‌وه‌ریتان
لێم گه‌ڕێن بۆ خه‌م
كه‌بۆته پیشه‌م .!…
ئێستا زانیتان من كێم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
من بریتیم له تۆپه‌ڵه‌یه‌ك هه‌ست !،،
تێكیان شكاندوم كه‌سانێكی بێ نه‌ست!،،
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا بم به‌ته‌نیایی بژیم !!!
له‌گه‌ڵ خه‌ما هه‌موو ساتێ بگریم .!!!…
ره‌ئوف دیبه‌گه‌یی