![تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان له ڕێکخراو دا و گرفتی گه‌نده‌ڵی له کوردستان تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان له ڕێکخراو دا و گرفتی گه‌نده‌ڵی له کوردستان](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/asoHamdei_sm_639290731.jpg)
تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان له ڕێکخراو دا و گرفتی گه‌نده‌ڵی له کوردستان
ئاسۆ حامدی……
هه‌موو ئه‌ندامێکی چاڵاک له هه‌ر ڕێکخراوێ دا بێت پێویسته تۆڕێکی په‌یوه‌ندی له ده‌روونی ڕێکخراودا دروست بکات و هه‌ر ئه‌ندامێکیش ناوه‌ندێکی خۆی هه‌یه و له نێو ڕێکخراودا هه‌ر تۆڕێک پێک دێنیت به ئاگاداری بێت یان بێ ئاگاداری.
بۆ هه‌موو ڕێکخراوێک گرنگه که تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان خودی ڕێکخراو و ده‌ره‌وه‌ی پته‌و به هێز بێت، لێره‌دا پته‌و به‌هێزی ڕێکخراو خۆی به‌یان ده‌کات و به بنه‌مایه‌کی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێته‌وه.
ڕێکخراوه به‌هێزه‌کان هه‌رده‌م به بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان ده‌ناسرێنه‌وه و شانازی پێوه ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌ربگێرینه سه‌ر واقع ئه‌وه پارته عهقاییدیهکان جا چ پارته ئایینیه‌کان بێت یان پارته سوسیالیستی و کرێکاریه‌کان یان ناسیۆنالیسته‌کانیش بێت ئه‌وه له‌م بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌هره‌مه‌ندن و هه‌رده‌م هیزو نفوزی خۆیان هه‌یه و تۆڕه‌کانیان زۆر چڕ و پڕن.
ئه‌مه بۆ تاکیش هه‌روایه، هه‌موو ئه‌ندامێکی ڕێکخراو ناتوانێ خۆشه‌ویست و جێ متمانه‌ی هه‌مووان بێت به‌ڵام هه‌ندێ له ئه‌ندامان ئه‌م وه‌زعیه‌ته به‌ده‌ست دێنن، ئه‌مه‌ش زۆر هۆکاری خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئیدامه دان به‌م خۆشه‌ویستی و متمانه‌یه سه‌ره‌تای پێک هێنان و دروستکردنی تۆرێکی وه‌همیه له‌نێو ڕێکخراودا تا ئه‌ندامه‌کان خۆشتر و ئاسانتر به زانیاریه‌کان و چاڵاکیه‌کان و کار و فهعالیهتهکانیان ڕابگه‌ن.
هه‌ر لێره‌شدا ڕێکخراو گه‌شه ده‌کات و بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌که‌ره ده‌کات.
بۆ تاکێکی کۆمه‌ڵگاش گرنگه په‌یوه‌ندیه‌کی جۆراوجۆری هه‌بیت و له په‌یوه‌ندیه‌کانی تاکه‌که‌سی خۆیدا ده‌توانێ زۆر باشتر ژیان و گوزه‌رانی ڕێکبخات.
لێره‌دا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی له نێوان ڕێکخراوێکی سیاسی ده‌که‌ین و له نێو حزبیکی سیاسی به نفوس یان بێ نفوسیش بێ هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ. ده‌ڵێن بازرگانی و ماسی هه‌ردووکیان مه‌ودای بزوتنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، توانایی ماددی و توانای به‌ده‌نی ئه‌م مه‌یدان و ناوه‌نده دیاری ده‌که‌ن.
له ڕێکخراو دا هه‌مان شت نیه و ڕه‌نگه فراوانتر بێت، مه‌ودای بزوتنه‌وه ته‌واوی حزبه ئه‌مه بۆ هه‌مووان یه‌که. ئاستی هۆشیاری و توانای پراکتیکی له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وت و پێ ویست و له ده‌ستدانی فرسه‌ته‌کان و قۆزتنه‌وه‌ی یان کاریگه‌ریان له سه‌ر ئه‌ندامان هه‌یه. به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێدا که‌سێ که زۆرترین ئه‌ندامانی حزب و ڕێکخراو ده‌ناسێ و له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی هه‌یه، زۆر جیایه له که‌سێکی لاته‌ریک و بێ ده‌خاڵه‌ت وبێ په‌یوه‌ندی جۆراوجۆر.
حه‌تمه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌رێکی فراوان له حزب و ڕیکخراو داگیرده‌که‌ن ئه‌وا کار و ئه‌رکه‌کانیان قورس‌تر و هه‌وڵ و تێکۆشانیان زیاتر و قوربانیهکانییان له‌سه‌ره‌وه ترن و زووتر له نێو به‌رداشی حه‌ره‌که‌ی حزب و جه‌ماوه‌ر ده‌سوێن.
لێره‌وه‌ش جه‌ماوه‌ری بوون و به کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی مرۆڤه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌دات و به عه‌مه‌لی ده‌بێته‌وه، خه‌ڵکی هه‌روا ئۆتۆریته به که‌سێک ناده‌ن مه‌گه‌ر بۆماوه‌یی بێت ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که له‌م باسه جێی نابێته‌وه. ئه‌گینا کار‌و هه‌وڵدان و نه‌زه‌ری دروست و پراکتیک ده‌بێته ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ئۆتۆریته به‌ده‌ست بێنن.
کارتێکردنه‌کان له‌م نێوه‌دا ههمالایهنن و له یه‌ک ڕووه‌وه نیه، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌شه‌دان به تۆڕه‌کانی ناوه‌خۆ له نێو هه‌ر ڕێکخراو حزبێ دا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی پێ بکرێ ئه‌وه ئه‌و حزب و ڕێکخراوه هه‌رچی زیاتر کۆمه‌لایه‌تی تر ده‌کات.
ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێ حزب و ڕێکخراوی کلاسیکی و ڕۆتین ئه‌مانه نوێ نه‌بن و بلێن هه‌موو بنه‌ماکان چه‌سپاون و ئیتر پێ ویست به‌م ناوه‌ند و تۆڕانه چیه. به‌ڵام واقع پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی نیشان داوین و به ده‌یان و سه‌دان حزبی زل هێز و ده‌سه‌لات له‌ت و په‌ت بوون و دوایش بوونه‌ته ڕابردوو.
تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی له نێو ڕێکخراو یان ده‌ره‌وه‌ی دا ده‌توانن خزمه‌تێکی باشی کاره‌کانی ڕیکخراوه‌یی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م کار ئاسانیه وا ده‌کات باوه‌ڕ و ئیدیایهکانی حزب به هه‌موو کۆمه‌ڵگا بگه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌مه‌لایه‌نه کارکردن بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌تی هه‌ر حزبێ گرنگه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه له پراکتیکدا زانین و شاره‌زاییه‌کی باشی ڕێکخراوه‌یی و کادیرانێکی به توانا و به ئه‌زموونی ده‌وێ. به‌ڵام ئه‌م گه‌شه‌دانه به تۆڕه‌کانی کارکردن جۆرێک له کۆنترۆلی کاره‌کان و دسپلینی حزب و ڕیکخراویش په‌ره‌پێده‌دا.
بۆ هه‌موو تاکێیش له کۆمه‌ڵگا ئه‌م تۆڕه له په‌یوه‌ندیه‌کان ناوه‌ندێکی خۆش و پڕ به شادیه ئه‌گه‌ر له نێوانیا ئازاد و سه‌ربه‌رز و دڵخۆش بی هه‌ر لێره‌شدا توانایی مرۆڤه‌کان خۆی ده‌رده‌خات و هه‌موو له پێناوی ڕێکخراو دا سه‌رف ده‌کا.
ئه‌گه‌ریش ناوه‌نده‌کان و تۆڕه‌کان له ئاستی پێویست نه‌بوون ئه‌وا تاکه‌کانی ناو ڕێکخراو دڵ سارد و کزوو مه‌لوول له زه‌م و زه‌مکاری یه‌کدا تواناکانیان سه‌رف ده‌که‌ن. ئه‌و کات ڕێکخراو و حزب له ده‌روونی خۆیدا خۆی ده‌خواته‌وه و تاکه‌کانیش ئه‌م ڕۆڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یان نابێت و هه‌ر له دهوروکلکی یه‌ک ده‌سوڕێنه‌وه.
دیسه‌مبه‌ری 2007
پاشکۆیه‌کی کورت:
_ ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه مۆدێلێکی به‌ڕیوه‌بردنی پرۆژه‌کان بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان و تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌کاربێنین که به مۆدێلی پان و به‌رین (ئینتگراڵ) ناسراوه. لێره‌دا هاوسه‌نگی له نێو ڕێکخراودا ڕاده‌گرێ. ئه‌م هاوسه‌نگیه ده‌توانێ گه‌شه‌یه‌کی زۆر به حزب و ڕێکخراوه‌کان بدات.
هێلکاری مۆدێله‌که بریتیه له چوار به‌ش که به ده‌وری هاوسه‌نگی ڕێکخراودا ده‌سوڕێنه‌وه، به‌شه‌کانیش بریتین له :
– کێ ، بۆچی و له کوێ
یانی ڕابه‌ر و کادیر و ئه‌ندامان ، له‌به‌رچی ڕێکخراو یان پارت ده‌ست به‌کارده‌بێ یان پێویستیه‌تی دروست بوونی، که‌ره‌سته‌ی ڕێکخراوبوون ( ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی)، په‌یره‌و پرۆگرام و ئامرازه‌کانی ڕێکخراو و هێزه‌کانییان، سنووری ناوه‌خۆی ڕیکخراو و پارتی سیاسی
– که‌ی
یانی ده‌ست به‌کاربوونی ڕێکخراو، ئیمکاناتی ماددی و مه‌عنه‌وی، پلانه‌کانی ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژی ڕێکخراو له ده‌ورانه جیاجیاکاندا.
– له‌به‌رچی ، چی و چۆن
یانی ئامانجی ڕیکخراو و به‌ره‌نجامی کاره‌کانی و دیاری کردنی ته‌واوی کاره‌کانی ده‌وره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ورانه‌کان ته‌واو بوون، ڕابه‌ر و کادیران و ئه‌ندامان مهسولن له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌چوونی کاره‌کانی ده‌وره‌ی پیشوو له هه‌موو مه‌یدانێکدا. ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیووه کاره‌کانیان به سه‌رکه‌وتووی ڕاپه‌ڕێنن ئه‌وا سه‌رکۆنه ده‌کرێن و بگره هه‌ندێ ده‌بێ سزایی ڕێکخراوه‌یی وه‌ربگرن، ئه‌وانه‌ی که به‌سه‌رکه‌وتووی کاره‌کانیان له ئاستی جیاجیادا ڕاپه‌ڕاندووه ئه‌وا ده‌بێ پاداشت بکرێن. ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێ دینامیکیه‌ت به ڕێکخراو و پارتی سیاسی بدات.
– به‌چ ئاراسته‌یه‌ک یان ڕیگایه‌ک
به‌ره‌نجامی کاره‌کان دووباره داده‌ڕێژرێنه‌وه، کاره‌کان سه‌رله‌نوێ کار دابه‌شکردن ده‌بیننه‌وه، پرۆسه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن و پلانی نوێ یان بۆ داده‌ڕێژرێته‌وه، که‌سانی تر یان هه‌مان که‌سه‌کان ئیدامه به کاره‌کان ده‌ده‌ن، ئینجا هه‌موویان له خشته‌یه‌کی دیاریکراودا دیاری ده‌کرێن.
ئه‌م خاڵانه وه‌کو بازنه‌یه‌کی به‌رده‌وام وان و هه‌رده‌م له سووڕانه‌وه دایه له خاڵی یه‌که‌مه وه تا چواره‌م.
ئه‌م دینامیکیه‌ته ده‌توانێ ڕێکخراو ئه‌کتیڤ تر بکات و چاڵاک و به‌رده‌وام ده‌بێت. له لایه‌کی تر گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌کان دا له نێو ده‌بات، ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی له نێو حزبیش له به‌ین ده‌بات.
( سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مۆدێله له به‌ڕیوه‌بردنی پرۆژه‌کان وه‌رگیراوه، کۆلێژه‌ی زانکۆی گرنج _له‌نده‌ن- زانستهکانی ژینگه 2007)
گه‌نده‌ڵی له کوردستان له هه‌موو ئه‌حزابه سیاسیه‌کانیش دا هه‌یه نه‌ک هه‌ر له دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت، گه‌نده‌ڵی له کوردستان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌یه ( ئه‌م حوکمه بازاڕی نیه؟ هه‌ر وه‌ره‌قی مه‌سوله‌کان کافیه بۆ هه‌موو کاروبارێک_ هه‌ندێ له سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کورد ئیمزا له سه‌ر هه‌موو شتێ ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بکه‌نه‌وه.) . یانی له ڕابه‌ر و سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کان دا هاتووه بۆ نێو ئه‌ندامان ته‌نانه‌ت بۆته جۆرێک له که‌ڵتووری کۆمه‌ڵگا و ڕێکخراوه‌یش. ئه‌مه‌ش به پێ ی توانا و سه‌لاحیه‌تی که‌سه‌کان هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین ده‌کات و زۆر و که‌م ده‌بێ. به‌نموونه مراقیبهکانی کار و پرۆژه‌کان له ئه‌ندازیاره‌کان و به‌ڕیوه‌به‌ری پرۆژه‌کان فێری گه‌نده‌ڵی ده‌بن ، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌کانیش له سه‌ره‌وه‌ی خۆیان تا بۆ سهرهوهبچی قورسایی و مه‌سوولیه‌تی گه‌نده‌ڵی زیاد ده‌بێ و له ناوبردنیشی زه‌حمه‌ت تر ده‌بێ . ئه‌م ئاراسته‌یه له خودی هه‌ره‌می ڕیکخراوه‌یی باو ده‌چێ و پڕ به پێستهیهتی . بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ناوبچێت یان ئه‌وه‌ته مۆدێلی فه‌له‌ستینی چاوه‌ڕێ کوردستان ده‌کات ( که حه‌ماس له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرا_ که زۆر له ڕۆشه‌نبیران وای بۆ ده‌چن) یان ئه‌وه‌تا به یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا و ڕه‌قابه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ورانی ئه‌مڕۆی کوردستان دا ( ئه‌مه خواستی هه‌مووانه). به‌ڵام هیچ کامیان له کوردستان به پراکتیک نابنه‌وه چونکه هه‌روا کوردستان به شێکه له عێراق له لایه‌ک له لایه‌کی تر سه‌ربه‌خۆی ئیداری خۆی هه‌یه و دوژمنانی میلله‌تی کوردیش به هه‌وه‌سی خۆیان سنوور ده‌بڕن هیچ حسابیان بۆ ناکه‌ن و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان یش قوربانیه ئه‌مه له‌لایه‌کیتر نه حماسێکیش ( یه‌کگرتووی ئیسلامی ناتوانێ موو له به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێتی بپسێنێ) له کوردستان هه‌یه وه‌کو ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستین، دیسانه‌وه‌ش به یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا له سه‌رده‌می زاڵی دوو حزبی ده‌سه‌لاتدا هه‌ر قابیلی قه‌بووڵ نیه، ئه‌م ده‌ورانه هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێ و سامانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێته گیرفانی که‌مایه‌تیه‌کی که‌م و زۆرینه‌ش هه‌ر له ڕهزالهتدا ده‌بێ، تا زۆرینه ڕێکخراو ده‌بێ و به ئامانجه‌کانی ئاشنا ده‌بێ و ئه‌مه‌ش تا زوو ڕوو بدات هێشتا دره‌نگه.
گه‌شه‌دان به تۆره‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان و مۆدێلی پان و به‌رین ده‌توانێ ڕاده‌یه‌کی زۆر بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێ و ڕێکخراوه‌کان چاڵاک و له خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر دا هه‌ڵخڕێنێ.
له هه‌مووی گرنگتریش ده‌خاله‌تی خه‌ڵکی کوردستانه له پرۆسێسه‌کانی ژیان و گوزه‌رانیان جا با ده‌سه‌ڵاتیش په‌رله‌مانی بێت مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه. ئه‌مه‌ش به‌بێ ڕێکخراو بوون و تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌کان هیچ مانایه‌کی پراکتیکی نیه…