له گۆرانیه‌كی غه‌زه‌لی زیاتر، هیچی تر نه‌بو
(گوناهێك له‌وه‌دا نییه گه‌ر شه‌یتان فریوبده‌یت .دانیال دیفۆ)
ئه‌وه‌تام، ئه‌مێستا ئالوده‌ی مه‌ی خواردنه‌وه و بیركردنه‌وه‌ی دورودرێژ بوم. به‌ڵێ،بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه،كهول جه‌سته سڕده‌كات.به‌ڵام ئه‌م سڕبونه خۆش و ڕه‌وانه ناگاته شوێنگه‌لێك له نێو عه‌قڵدا. كهول كۆمه‌ڵه شه‌پۆلێكی ئاڵۆز له‌سه‌رمدا دروست ده‌كات به‌ڵام ده‌سته‌وسانه له‌وه‌ستاندنی پرۆسه‌كانی بیركردنه‌وه كه له‌لای من وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی نیمچه جه‌نگی،یان شه‌ڕێكی سارد – یان كه‌مێك گه‌رمی وه‌رگرتووه.چونكه كۆمه‌ڵێك سوچ و قوژبنی نێو سه‌رم ته‌واو به بێداری ده‌مێننه‌وه،ته‌نانه‌ت له‌وكاتانه‌شدا كه‌پێڵوه‌كانم لێكده‌نێم و ده‌رگاكانی خه‌وتن و خه‌ونه‌كان به‌سه‌رخۆمدا ده‌كه‌مه‌وه.به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش من ئالوده‌م به دۆكیۆمێنتكردنی ئه‌و وێرانكاری و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌ی كه بیره‌وه‌ری و هه‌سته‌كانم دوچاری هاتون به‌هۆی مه‌ی خواردنه‌وه‌وه.ئه‌ودۆكیۆمێنتانه سه‌رچاوه‌ی نووسینێكن كه‌به‌هیچ نرخێك به‌راورد ناكرێن،منی به‌رده‌وام مایه‌پوچیش ڕازی دڵم وه‌هایه كه بازرگانیان پێوه‌بكه‌م.جا بۆچی نا؟ هه‌موشتێك له‌ژیاندا ڕێگه‌پێدراوه گه‌ر تابۆ نه‌كرابێت. له‌وكاته‌وه‌ی كه شوشه‌ی مه‌ی هاتۆته ژیانمه‌وه زۆر گوێ ناده‌م به ڕا و بڕیار و تۆفانی قسه‌كان.به‌ڵام تۆفانه‌كانی خۆڵبارین هیچ چاره‌یه‌كی بۆ نیه جگه له داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان تائه‌وكاته‌ی ئه‌و توڕه‌بونه خوداییه به‌ئارامی و به‌بێ زیان تێده‌په‌ڕێت.ئه‌وه‌ی كه ئازارم ده‌دات و چه‌ندین كاتژمێر خه‌وم ده‌زڕێنێت ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موان ڕیاكارن – ترسنۆكن چاوچنۆكن خۆیان ڕۆناوه‌ته نێو جۆره‌ها قوڕولیته. ده‌ی با په‌ڕه‌یه‌كی تر هه‌ڵبده‌مه‌وه.گوناهه ژیان و كاته‌كانم ژه‌هراوی بكه‌م به ڕازوگله‌یی له‌وانیتر، كه‌هه‌ندێ جار و به‌شێوه‌یه‌كی تر وه‌ها دێنه پێش چاوم ئه‌وان زۆر حه‌كیمتربن، چونكه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ئێستای ژیان خۆیان راهێناوه، ئه‌وان تاراده‌یه‌كی دیاریكراو وه‌ك من خۆیان به‌هه‌مو ئه‌و سامناكیانه‌ی ژیان كه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه سه‌رقاڵكرنه‌كردوه. لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی كه به‌سه به‌ته‌نها بینینی هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه،ته‌نانه‌ت كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره یان گوزه‌ركردن به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا ڕوه‌و بازاڕ.ژیان له‌نێو كه‌وڵخانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كاندا.له‌بری چه‌قۆ تفه‌نگه‌كان،موشه‌كه‌كان،بۆمباكان،تیرۆركردنه‌كان،دزی و تاڵانكردن، ده‌وڵتی ڕاسته‌قینه‌ی شوانی مانگاكان..
كۆمه‌ڵه مۆنۆلۆگێك كه‌له هه‌مو رۆژێك له رۆژه‌كانی (ساڵح عه‌بدولڕه‌حیم ) دوباره ده‌بێته‌وه.ئه‌وپیاوه‌ی كاتێك خوێندنی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی ته‌واوده‌كات و له چله‌كانی ته‌مه‌نی نزیك بۆته‌وه. ئه‌ونه‌یویست وه‌ك مامۆستایه‌ك كاربكات،ئه‌وه‌ی پێباشتربو كه ده‌ستبداته كاری وه‌رگێڕان. ئه‌و باڵایه‌كی به‌رزی هه‌بو(مه‌ترێك و نه‌وه‌د سانتیم) قژ و توكنیه‌كی زۆر به‌هه‌مو جێگایه‌كیدا بڵاوبوبۆوه.ئه‌و توكنیی زۆر بێزاری ده‌كرد به‌ڵام باوه‌ڕیشی به‌و تێڕوانینه باوه هه‌بو كه :توكنی یه‌كێكه له‌سیمبوڵه‌كانی ڕه‌سه‌نایه‌تی.
گه‌ر ئێوه ئاره‌زومه‌ندی بینینی فیلمه‌سینه‌ماییه كۆنه‌كان بن ئه‌وا (ساڵح) زۆر له (گریگۆری بیك ) ده‌چێت..ساڵح له‌م رۆژانه‌دا زۆر شپرزه‌یه‌و گینگڵ ده‌دات،تیپه میوزیكیه‌كه‌ی كه‌به‌درێژایی ده‌ساڵ كاری ده‌كرد ئێستا میوزیك ناژه‌نن.هه‌مو ئه‌ندامانی تیپه‌كه به‌وڕاستیه گه‌یشتبون كه ئێستا سه‌رده‌مێكی تره‌و خه‌ڵك پێیان وایه له‌م زه‌مه‌نه‌دا میوزیك ده‌ست و نه‌خشی شه‌یتانه دژ به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه نه‌زریان كردوه له‌سه‌رخۆیان قه‌ره‌بوی ئه‌و زیاده‌رۆییانه به‌نوێژكردن و شته‌كانی تر بده‌نه‌وه.ئه‌و گروپه تیپێكی گه‌وره نه‌بون.به‌ته‌نها سێ ژه‌نیار بون،ئه‌وان وا راهاتبون كه دوای هه‌ر ئاهه‌نگێكی میوزیكی ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌خۆیانیان ساز ده‌كرد.له‌و ئاهه‌نگه تایبه‌تیه‌ی خۆیاندا میوزیك نه‌بو،به‌ڵكو عاره‌قی مه‌سته‌كی و مه‌زه‌ی جۆراوجۆر هه‌بو.دواتریش نۆره‌ی خوانی شه‌وبو كه‌وه‌ك حاڵه‌تێكی باو بریتی بو له خواردنه برژاوه‌كان.ساڵح فوی به ئامێره هه‌واییه درێژه‌كه‌یدا ده‌كرد، (موحسین عه‌لائی)ش ژه‌نیارێكی كارامه‌ی ئامێری ڤیۆلا بو.سێهه‌میشیان كه (زێدان مه‌حجوب) بو به‌شێوه‌ی ژه‌نیارێكی دێرین ئامێری (قانون)ی ده‌ژه‌نی.له‌زۆرینه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه‌سازیان ده‌كردبه‌شی شێر بۆ ژه‌نینی ئه‌و جۆره ئاواز‌و میوزیكانه‌بو كه پێده‌چو په‌یڤینێك بێت له‌نێوان میزاجه ئاوه‌ژوه‌كان.ساڵح به‌رله‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌ودوانه‌ی تر ئاشكرا بكات ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له دڵه‌ڕاوكێدا مابۆوه.چاویلكه‌كه‌ی سه‌رلوتی رێك كرده‌وه‌و به‌ده‌نگێكی نزم وتی: هاوڕێیان،كاتی ئه‌وه هاتوه كه هه‌نگاوێكی تر بنێین.چیتر له‌بری ئامێره‌كانمان با پشت به‌ده‌نگی خۆمان ببه‌ستین،پێتان چۆنه؟!ده‌نگی ئێمه شیاوه،به‌ڵكو جوانه.ئه‌شبینن كه‌ده‌نگمان چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ستی میوزیكدا خۆی ده‌گونجێنێت!وه‌رن با به‌دڵی خۆمان به‌و مێزه‌ربه‌سه‌ره ده‌به‌نگانه پێبكه‌نین،هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌شیان مه‌ینه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه كه ماڵئاوایی له‌ئامێره میوزیكیه‌خۆشه‌ویسته‌كانمان بكه‌ین،به‌ڵام ئه‌ی ده‌نگیش كه‌ره‌سته‌یه‌كی میوزیكی نییه؟!
ساڵح زۆر به‌زویی هه‌ردوكیانی قایل كرد.دواتر هه‌رسێكیان ده‌ستیان كرد به ئاماده‌كردنی ده‌قی گۆرانیه‌كان كه خۆیان وایان بریاردابو ئاوێته‌یه‌ك بێت له لاواندنه‌وه‌ی ئاینی و هه‌راوزه‌نای میللی و گۆرانی خۆشنودی.به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و بێ په‌رده هه‌ستی پێبكرێت كه ئه‌و گۆرانیانه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.ئه‌وه‌ی كه جیاوازبو هۆسه و هه‌راوزه‌نا میللیه‌كان بو،موحسین و زێدان ئه‌ركی ئاوازدانانیان له‌ئه‌ستۆگرت.ساڵحیش تێكسته‌كانی داده‌نا بێئه‌وه‌ی زانیاریه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ئاینی راستاڵ و پیرۆز هه‌بێت، یان ئه‌و په‌لوپۆ تائیفیانه‌ی كه‌لێی جیابونه‌ته‌وه.گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌رونی گوێگره‌كان بدوێنین و به‌رده‌وامبین له‌م ئه‌زمونه‌ماندا.ساڵح له‌وكاته‌دا بیركردنه‌وه‌یه‌كی كتوپری به‌خه‌یاڵدا هات كه راپرسی و رێنوێنی له‌كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ند وه‌رده‌گرێت بۆ باس و خواستی ئاین و په‌لوپۆجیاوازه‌كانی.چوه لای كه‌سێكی به‌ناوبانگ و ئه‌ویش ته‌واوی ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ربڕی بۆ فیركردنی به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌هه‌مو بۆنه‌یه‌كدا ناوی بهێنێت و هاوبه‌ش بێت له‌هه‌ر داهاتێكدا گه‌ر هه‌یبێت. به‌كورتی بیركردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوبو،ناوبانگی ئه‌م سیانه بڵاو بۆوه و ده‌نگوباسیان گه‌یشته پایته‌ختی ووڵات،به‌نێو گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و ته‌نانه‌ت گه‌یشته ( زۆنگی شین). سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای كرد ئاهه‌نگێك بۆ ئه‌و سیانه رێكبخرێت كه تایبه‌ت بێت به ئه‌نجومونی وه‌زیران و نوێنه‌ران و گه‌وره‌پیاوانی ئاینی.هه‌روه‌ها داوای بانگهێشتكردنی نوێنه‌ری دیبلۆماتی ولاتانی كرد كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئاماده‌بن تا بزانن هونه‌ر له وڵاتی نێوان دوروباردا هێشتا زیندوه.دواداواكاریشی ئه‌وه‌بو كه ئه‌وسێ كه‌سه چیان له‌كۆن تازه‌ی هونه‌ره‌كه‌یان پێیه پێشكه‌شی بكه‌ن،هه‌فته‌كیش هه‌ل بدرێته ساڵح و هاوڕێكانی هه‌تا شتی نوێ ئاماده‌و پێشكه‌ش بكه‌ن،به‌م شێوه‌یه‌و بۆ جاری دووهه‌م ساڵح په‌نای بۆ كابرای تایبه‌تمه‌ندو شاره‌زا برده‌وه‌و ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا باسكرد،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌گه‌رمی تكای ئه‌وه‌ی لێ‌كرد ئه‌و بابه‌ته تازه‌یه‌ی كه بۆی ئاماده ده‌كات و فێری ده‌كات به‌مانای وشه نوێ بێت.دوورۆژ مابو بۆئه‌وه‌ی ڕوله (زۆنگی شین ) بكه‌ن به‌ڵام هه‌رسێكیان له‌ته‌واوی ئاماده‌باشیدا بون بۆ سازكردنی ئاهه‌نگه‌كه.ئه‌وه‌ش كه نامۆبو تیایاندا ئه‌وه‌بوبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستیان به‌و دڵه‌ڕاوكێیه نه‌ده‌كرد كه‌وه‌ك حاڵه‌تێكی باو دوچاری هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ده‌بێته‌وه له‌كاتی روبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر.ساڵح زۆرباش ده‌یزانی هیچ ئومێدێك له‌وه‌دا نیه كه له‌م ئاهه‌نگه‌دا ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه تا تكا له سه‌رۆك وه‌زیران بكات ڕێگه بدرێن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئامێره‌كانیان.له‌به‌رئه‌وه هه‌موهه‌وڵدانێكیان ده‌بێت به‌ته‌نهاپشت به‌ستوبێت به‌ده‌نگ، له‌م حاڵه‌تانه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیران هیچ قه‌یدوشه‌رتێك دانانێت.
له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رسێكیان داهێنانه ده‌نگیه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.به‌ڵام هێشتا ته‌واوی توانای ده‌نگی خۆیان نه‌بو،دواتر ئامێره میوزیكیه تایبه‌ته‌كانی خۆیان له‌جانتاكانیان ده‌رهێنا كه پێشتر رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه سه‌رنجی ئه‌وجانتایانه‌یان نه‌دابو كه‌ڕێگه‌یان پێدابون بیبه‌نه سه‌رشانۆكه.ده‌ستیان به ژه‌نینی ئامێره‌كانیان كرد له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی ساڵح.موزیكی لاواندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نده‌لوسی و دواتر لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ر،دواتر هه‌موانیان داخورپان به گۆرانیه‌كی غه‌زه‌لی مه‌ی ئامێز.ئه‌م گۆرانیه دوای وته‌یه‌كی كورتی ساڵح هات كه وتی :ئه‌م گۆرانیه پێشكه‌شه به (ئه‌بی نه‌واسی شاعیر و جێگه‌ی شانازی عێراق)،له‌وبه‌شه‌ی هۆڵه‌كه كه تایبه‌ت بو به‌دیپلۆماته‌كان ده‌نگی چه‌پڵه‌ڕێزان به‌رز بۆوه ئه‌مه‌له‌كاتێكدابو په‌ستی و ناله‌باری باڵی كێشا به‌سه‌رئه‌وبه‌شه‌ی تری هۆڵه‌كه كه تایبه‌ت بو به سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌وانی تر.
پسپۆڕه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌بواری ئاسایش و رۆشنبیری كه‌وتنه دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رچونێكی نه‌رم له‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ی كه ئاهه‌نگی ئه‌م سێ ئاهه‌نگێڕه هیچوپوچه بۆی دروستكردبون،به‌هۆی ئاماده‌یی دیپلۆماته‌كان له‌وێ و سه‌رسامی زۆریان بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌و به‌تایبه‌ت دواگۆرانی نه‌ده‌كرا توندوتیژی بنوێنن،لێره‌دا سه‌رۆك وه‌زیران وتی:به‌ڵێ ئه‌كرێت،به‌ڵام دوایی، دوایی.
پسپۆره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران وایان پێ‌باش بو كه باشترین رێگه‌چاره بۆ ده‌رچون ئه‌وه‌یه كه وای پیشان بده‌ن كه هیچ شتێكی شه‌رمهێنه‌ر روی نه‌داوه و ئه‌م سیانه‌ش پێویسته به‌رده‌وامبن له پێشكه‌شكردنی بابه‌ته هونه‌ریه‌كانی خۆیان به‌ڵام به‌بێ ئامێره‌میوزیكیه‌كانیان و لاواندنه‌وه‌كان و گۆرانی نه‌فره‌تی له‌وجۆره.گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه بكه‌ن ئه‌وكات ئێمه ده‌زانین چ هه‌ڵسوكه‌وتێكی شایسته ده‌گرینه‌به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆبه‌دور ده‌گرن له راگرتنیان له‌وجۆره گه‌ڕه‌لاوژێیه.
هه‌رواش بو،پسپۆڕه‌كان قسه‌كانیان به‌كوێرانه فڕێ نه‌دا،له له‌كاتی سازكردنی ئاهه‌نگی دواتردا له (زۆنگی شین)دا لێشاوی پێڵاو به‌سه‌ریاندا داباری.له‌ڕاستیا به‌ركه‌وتنی ئه‌م سیانه له‌كاتی دابارینی پێڵاوه‌كاندا سوك وئاسان بو،چونكه ساڵح و دوهاوڕێكه‌ی به‌زیره‌كیه‌كی ناوازه‌وه خۆیان لادابو له لێشاوی پێڵاوه‌كان،ئه‌وه‌ش یاده‌وه‌ری شه‌قامی عێراقی گه‌راندبۆوه بۆ كارایی جۆرج بۆش كه‌چۆن خۆی لادا له‌و پێڵاوانه‌ی كه‌ئه‌وكات تێیانگرت. به‌م شێوه‌یه‌ش گه‌یشتین به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتاییه نه‌خشه‌بۆكێشراوه‌كانی ئه‌و تیپه سێ كه‌سیه.ئێستاش هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت تاڕاده‌یه‌كی زۆر كۆتاییه‌كی سه‌ركه‌وتونه‌بوه به‌تایبه‌ت كه پسپۆڕه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران رێگه‌چاره‌یه‌كی خراپتریان له‌گه‌ڵیاندا نه‌گرته‌به‌ر.
نووسینی:عه‌دنان موباره‌ك
وه‌رگێرانی: تاهیر عه‌بدولواحید
***********************************************
tahercen@yahoo.com