دار به‌ڵاڵوك … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید بـــــــــــه‌رزنجی
Closed
من داری بهڵاڵـــوكــــــم
خۆڕسك وئێسك ســـوكــم
له كوردستانی جــــواندا
له دۆڵ و گردهكـــــــاندا
زۆر به جــــــــوانی ڕواوم
له‌لای خه‌ڵكی ناســــراوم
له به‌هاردا گوڵ ده‌كـــــه‌م
هه‌ر به‌هاریش پێ ده‌گـه‌م
بهرهكهم بهڵاڵـــوكـــــــه
شێوه‌ی خڕ و بچــووكـــــه
بزانن ڕه‌نگی لهشــــــــم
یا زه‌رد یا سور یا ڕهشــم
بۆ ئێوه مــــــــــنداڵینه
تامم تفت و شـــــــیرینه
16/6/2002