به‌رواری ژان …. ستار ئه‌حمه‌د
كوا ئه‌و كاتانه‌ی ده‌ریا به لێشاو..
كوڵمی ئه‌م خاكه‌ی ده‌برد به ده‌ما.
چڵ‌و پۆی چنار له‌گه‌ڵ باڕێژه ,
بۆ ئاهه‌نگی گوڵ ده‌كه‌وته سه‌ما.
* * *
كه نساری چڵ هه‌ساره‌ی خۆزگه‌ی..
له نیگای زامی رووبارا ئه‌دی.
كانیاوی سۆز له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی جه‌رگ ,
خه‌می ده‌تاسان بۆ خۆشه‌ویستی.
* * *
شه‌وگارێك له پاڵ لوتكه‌ی ئه‌ندێشه..
دڵ بۆ تریفه‌ی ئاسمان ده‌له‌رزی.
ئای چه‌ند ساتێكی وێڵ‌و ناكام بوو ,
ته‌مه‌نی بردین له تافی سه‌وزی.
* * *
ئه‌مڕۆش ده‌بینی ده‌ستی لێكبڕان..
شیوه‌ن ده‌گێڕێ بۆ كۆرپه‌ی هیوا.
ره‌وڕه‌وه‌ی تاسه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مه‌رگ ,
به‌ره‌و كه‌ناری دورگه‌ی حه‌ز ده‌ڕوا.
* * *
رابردوو.. لیسته‌ی به‌رواری ژانه.
پاشه‌ڕۆژ.. چرۆی گوڵی خه‌زانه.
ئه‌مڕۆ بووه‌ته به‌رۆكی دوێنێ.
كیژۆڵه‌ی هه‌تاو ئاسۆ نادوێنێ.
* * *
تان‌و پۆی خه‌مێك .. خوناوی شیعرێك..
خه‌ناوكه‌ی په‌نجه‌ی نه‌و بووكی رۆژه.
برینی ژوانێك.. نیگای شاعیرێك ,
نه‌خشه‌ی ته‌مه‌نن دوور له پرۆژه.
* * *
ئێمه له نه‌بوون عومرمان نوسراوه ,..
ووشه‌ی سواوه‌ی ژه‌نگی رۆژگارین.
سه‌رابێك دیده‌ی زه‌مین لێڵبكا ,
له‌گه‌ڵ وورده ئه‌شك ده‌بێ ببارین ,
* * *
مۆمی توواوه‌ی زه‌مه‌نی خاكین..
گۆڕی سه‌ر گۆڕی حه‌زره‌تی (نالی)ین.
بۆ زامی سه‌ختی سه‌دان (حه‌بیبه) ,
بۆ خاك‌و خۆڵی مێژوو ده‌ناڵین.