
برژێمه كام په‌نجه‌ره‌وه ..كاتێ هاتم؟
له كوێی ئه‌م زه‌مینه خوێناوییه‌دا
له هه‌نگڵی عه‌شقت بنێم ..؟.
له كام ( هێڵ ) ی هاتنه‌وه‌مدا ، راده‌ستی هه‌تاوت كه‌م و ..
به ئارامی ..تدا ، بچمه‌وه
دڵم له‌م كه‌ونه‌ش كرمنه
كه تۆم له ئینجانهیهكدا قومات كا
بۆ ماڵی سبخناخ بووی گومان
له وه‌رزێكی پهناگرتووی تلیاك كێش و
شه‌رمی نهێنی ووتندا
تووڕت بدات
تۆ..!!.. له فیراقی دوو نوێژ و
من له سوننه‌تی دركێكی په‌نهانیدا
جه‌سته‌مان زاخاوی نوردا
خوا ده‌رگاكانی دۆزه‌خی لێ كڵۆم داین
تا له په‌نجه‌ره‌ی باخچه‌وه ( سڵاو ) ێك بكه‌ین له فیرده‌وس
كارمامزێ له پاوه‌نی چاوی ( تۆ ) دا
چڵه‌دارێكی نه‌مری
له چرۆیدا بترووكێنێ
به‌ده‌م كه‌روێشكه هه‌ناسه‌ی عه‌یامێك له گیرسانه‌وه‌ی
به‌ردی دڵی سیزیفه‌وه
په‌نجه‌كانت له خوێنی سپیم هه‌ڵژه‌نی
له كوێ داتنێم ..؟.
له كام په‌نجه‌ره‌ی شینه‌وه
ئاسمانی چاومت بده‌مێ
كاتێ رێگاكان بن به‌ستی چاوه‌روانی گرێ ده‌ده‌ن
بێ ئه‌وه‌ی من له بیرت كه‌م
به‌ر له مرن
به‌رله وه‌همی داكشانی ئێوارهیت
له پشت كۆچی ئه‌رخه‌وانی فرینه‌وه
موتروبهم كه له شێت بوونی ته‌نیایدا
به تۆوه به‌هه‌شته ئێره ..!..
هه‌ردووكمان خاوه‌ن سۆزێكین
فاتیح سه‌لام
30/4/2013